بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
سووڕی زەمانە.


چەرخەکەی گەردوون چەپگەردی ڕوو ڕەش
مەینەت و دەردت بۆ من کردە بەش
هێستێش بە بێ یار بێ ساقی و بێ مەی
ئەو عومرەی ماوە چۆنی بکەم تەی؟؟
وا پازدە ڕۆژە نابینم چاوی
نابیسم دەنگ و ترپەی هەنگاوی
کەی وابوو عەهدی بەینی من و ئەو؟
جێم بێڵێ و ڕۆژم لێ بکاتە شەو
سوکنایم نایە بە گریان و شین
کورەی دەروونم دەجۆشی بە تین
وەفادارێکەی شوهرەی ئافاق بوو
پەی دووری یارم تاقەتم تاق بوو
ئەرای دووریەکەی دیدەم چون جەیحوون
ئارام ناگرێ دەروونی پڕ هوون
ئەی داو و بێداو لە دەس هیجری یار
دڵەی ماڵ کاوڵ ئەناڵێ وەک تار
خوشکی بێ گەردو دلۆڤانم ڕۆ
یاری وەفادار گشت ژیانم ڕۆ
هاتمەوە ورمێ بێ یاری گیانی
شینێکم گێڕا ئەمڕۆ بەیانی.

ورمێ.. 17 ی خاکەلێوەی 2725 ی کوردی
ساڵۆنی دادگوستەری، کاتژومێر 10 ی بەیانی
حاتەم سەراوی
@Hatam_marzang
شیوەن بۆ میلادی جوانەمەرگ.

لە بیرتانە پایزی پار
وتم تا دەگاتە بەهار
بۆتان ساز دەکەم دیلانێ
هەڵیخەنەوە بە شانێ
کیژو لاوی ڕندی وەتەن
لە دەشتی پڕگوڵ و چەمەن
گەرم کەن گەڕی داوەتێ
میلاد خوا خۆشی داوەتێ
بەڵام ئەی داخی گرانم
بۆ و شەهیدەی بێ تاوانم
هێستا ئەو زاوا بێ نازە
شەهیدی دەستی فێڵبازە
جەستەی لە خوێندا شەڵاڵە
قاتڵ جنێکی خوێنتاڵە
هەی ڕۆ ڕۆمە وەی ڕۆ ڕۆمە
میلادگیان شینەو بۆ تۆمە
لاوی دڵ پڕ لە هیوام ڕۆ
مێرخاسی تازە زاوام ڕۆ
دەستی نۆ بووکم بەتاڵە
قانزالی چۆڵ، چۆلگە ماڵە
بەهار پڕ غەم بەهار پڕ غەم
بەهار پڕ شین بەهار پڕ تەم
بەهار پڕ هاتی نەهاتی
بەهار چەنێ بێ داهاتی
تۆ لەجێی بارانی پەڵە
بۆت نامەوە بۆسۆ و تەڵە
حوجلەی بووکە شیوەنگایە
لەبەر خوێن هەنگاو هەڵنایە
تەرمی بێ گیانی زاوایە
بەو هەمۆ حەزو داوایە
غەرقی جواناو و خوێناوە
چیکردۆ تاوانی داوە؟؟؟
قانزالی یەخەی خۆ بدڕە
زەردی گەورە ڕابە بگڕە
ساڵمچاغ سەرت داوێنە
ئەو شەهیدەمان بدوێنە
بزانە چی بوو تاوانی؟؟
مەرگیان کردە بووکە خانی
قانزالی شانی بەقوڕە
دەروونی پڕ هوون و گڕە
ئاڵەشین هەتا فەرهاد تاش
دڵیان بو وە قەراش قەراش.

18ی خاکە لێوەی 2725ی کوردی
حاتەم مەرزەنگ سەراوی
گیانە
بە چیت بشوبهێنم؟
وشە
لە کام قامووس بێنم؟
ئەگەر بڵێم:
تۆ شنەی نەرمی بەیانی
یان ختیلکەو بزەی کانی
یان پڕشەنگی نەرمی خۆری
یان ئاسکێکی سڵ و تۆری
یان زولفی غەزەلی نەرمی
یان سۆزی موسیقای گەرمی
یان هەناسەی سەر جێ ژوانی
یان کەشی سوکی کوێستانی
نانا زوڵمە کەمم وتۆ
کەی کچی خۆر هێندە وێچۆ
کەی شیعر هێندە ناسکە؟
ئەو جوانێ کەی بۆ ئاسکە؟
کەی شنە هێند وزە بەخشە؟
کوا کانی هێندە پڕ نەخشە؟
کەی کوێستان هێندە دڵ کەشە؟
گویا پارەیەک لە مانگی
نا درۆیە تۆ شەش دانگی
خۆت نازانی دڵ ڕفێنی
سەر بە شاعیریش دادێنی.
قسەی دڵە پێشکەشت بێ
یاڕەبی شادی بەشت بێ.

18ی خاکەلێوەی 2725https://t.me/hatamsarawi
https://t.me/hatamsarawi

hatam
بیرەوەری

هەر لەبیرمە ئەوێ ساڵێ
کۆوە ببووین چەن منداڵێ
گەورە پیاوێکی ئاوایی
هات لێیکردین ماڵئاوایی
پێوەی بوو چەند ڕەگ فیشکدان
قەنناسێکی سووری لەشان
وای فەرموو پێش ماڵئاوایی
زۆر بە خۆماڵی و سانایی
کوڕینە مناڵانی جوان
هیوای دوا ڕۆژی نیشتمان
خوێندەوار بن خوێندەوار بن
پسپۆڕی کوردی هەژار بن
پیاوێکی بێ ورگ و گیپاڵ
سمێڵ بادراو خۆش خەت و چاڵ
چاو ڕەشی برۆ کێشراو
جوان چاکی بە باڵا بڕاو
جگەرەی وینستۆن بە دەست
گەلی سەربەست،هێندێ سەر مەست
بۆنی شامپاینی لێ دەهات
قاڵ بووی کورەی گەرمی خەبات
کڵاوێ قیت لە تیلاکی سەر
چاوی دوو هەڵۆی فێرە شەر
ڕیزی ددان وەک مرواری
بزەی شیرینی دەباری
کێ بوو ئەو شێرەی خۆش نەوێ؟
کێ بوو سەری لای نەنەوێ؟؟
فەخری پێوە دەکرد زەمان
پشت و پەنا بوو ئەو دەمان
هێستا سی ساڵ تێپەڕیوە
ئەو دەمم ئەو شێرە دیوە
هێستاش بیرەوەرێکانم
کە بوونەتە فەخری شانم
نێوی پیاوی وایان تیایە
بۆیە کتێبێکی جیایە
ڕۆژی خۆی دێ چاپیان دەکەم
نیسک شۆرو پاکیان دەکەم
ئەو ژیرێک بوو نەخوێندەوار
گیانفیدا بۆ کوردی هەژار
ڕچە شکێنی ڕێی دژوار
ڕووناکی دەری شەوی تار
تێک شکێنی ڕەوەی چەقەڵ
ئاشقی جوانی و گوڵ و مەل
هەرچەند ئەوێ دەم مناڵ بووم
وەک هاواڵان کرچ و کاڵ بووم
بە نێو نێوی منی هێنا
دەستی بە سەرما داهێنا
وتی حەتەم تا دەمێنی
قەولم پێبدە بخوێنی
قەولێکە ئەو دەم پێمداوە
تا لە لاشەم دا ڕوح ماوە
ساتێ لە خوێندن لا نابم
لە ڕێی زانست کلا نابم.

حاتەم سەراوی
20 ی خاکەلێوەی 2725 ی کوردی