بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
کۆچەکەت نۆ ڕۆژ تێدەپەڕێنێ
ئاور لە هەموو ناخم وەردێنێ
دۆێشەو ساقیش هات بوو بە میوانم
کەمی هەر نەکرد ئازاری گیانم
لە دەس هیجرانت پەنام برد بۆ مەی
غەمی هێندە تاڵ، کەی مەی دەیبا،کەی؟
ون نابی ساتێ لە دیدەکانم
چۆڵ ناکەی دەمێ نێو ڕوح و گیانم
وەک خوێن دەگەڕێی بە دەمارمدا
تا دەمرم هەر هەی لە هەوارمدا
یاری با وەفام،دۆستی گیان گیانی
ڕەسمی ڕەفاقەت هەر تۆ دەتزانی
هێستا من بێ تۆ هێندە دەردەدار
دەبێ چۆن تەی کەم چەرخەکەی ڕۆژگار.