بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
بەو زولفە ڕەشە مەیکە موشەوەش دل مارا
کۆڵە شاعیرم جان عزیز مشکن هجارا

من گۆشە نشینی کونجی مەیخانەم وبێدەنگ
تێکی مەدە تۆ بی خودا، این خلوت ما را

ئەو ڕۆژەی بزەت هاتێ کە دیم لەعلی بەدەخشان
برهم زدی در شهر قیمت و نرخ طلا را

زانیوتە کە چەند عاشق و سەر گەشتەیی خۆتم
ترک کن با من کشتە عشق جور و جفا را

حاتم ، ئەوە دەورێکە لە سوێت بولبولی تەبعی
مینالد چو نی، آی و ببین این تمنا را

ویرانە ما را بە قدومت با صفا کن
آن نرگس مستانە را دستور دە مدارا.


23 بیست و سوم بهمن ماە 1403

حاتم سەراوی


بوکان

https://t.me/httpshatammarzang
بەیانی غەمناک

بەیانێ و لە گەڵ ئازارا دیسان لە خەو ڕاپەڕیوم
پروشەی بەفرێکی خوێنتاڵ مەینەتی بۆ دابەشیوم
دوو قەلی ڕەزاتاڵی ڕەش لەسەر دارەکانی حەسار
دقووڵێنن، دەقڕێنن چەند پاسارێک هەڵدێن ناچار
تەمە، مژە، باو بۆرانە، سەرم سووڕە لەو پێکهاتە
چۆن تەم ومژلەگەڵ بۆران تێکەڵ دەبن،لەو نەهاتە
پروشەی بەفر خەریکە دەبێ بە گێژەوی بەفر
قەلیش بەجووتە هەڵدەفڕن هەرچی جوانێ دەبن بزر
ئاهەنگێکی قورسی حەزین سەراپای بوونم دادەگرێ
مەلێکی شەیدای ناو ڕوحم بەئەسپایی دەنگی دەردەبڕێ
دڵۆپی فرمێسکی غەمگین دادەبارێنە سەر کۆشم
بەو گریانە لە غەم هەڵدێم ناشارەزا تێدەکۆشم
کەچی لە پڕ نووری هیوا ڕامدەچڵەکێنێ و دەمپێوێ
شاعیر چبۆ؟چقەوماوە؟ تەم هەر دۆستی لوتکەی کێوێ.
سەراو 26ی ڕێبەندانی 1403
کاتژومێر 6 ی بەیانی
حاتەم