بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
ساڵی 1379 پایزێکی بە تۆزو گەرد تەمەنم 26ساڵ بوو، شەوێکی پایزی جەنابی مامۆستایان کۆچکردوو،عومەر سوڵتانی (وەفا) مامۆستا فەتاح ئەمیری و جەنابی مامۆستا ئاسۆ لە ئاوایی سەراو شەوێک میوانم بوون، وەفا و ئاسۆم لە نیزیکەوە دەناسی، مامۆستا ئاسۆ پێشتر بە نامەیەک فەرموو بووی میوانێکی هەڵکەوتەت بۆ دێنم.
بەڵێ کەک فەتاحی ئەمیری ئەو مرۆڤە مەزن و نووسەر خاوەن قەڵەمە بوو کە ئاوا بەخزمەتی گەیشتم.من زۆر بەختەوەرم کە لەتەمەنی زۆر کەمەوە زۆرم لە پیاوانی گەورەی کوردستان ناسی.لە بیرمە مامۆستا ئەمیری فەرمووی: حاتەم برالە بە شیعرێک پێشوازی لە میوان بکە.
منیش ئاوام کوت: سازی دڵەکەم سەنتوور تاڵێ لە قژت مەزراب.....ئەو عیشوەو وعیتاب تاکەی نەمماوە قودرەت و تاب........
ڕوحی کۆچکردوان شاد و تەمەنی ئاسۆمان درێژو منیش خزمەتکاری ئینسان و کوردو کوردستان.1ی بەفرانباری 1403 سەراوی