ساڵانێکی زۆرە دەڵێم:
بەڵکوو جوانێ فەرامۆش کەم
نێوی لە دڵما دەرێنم
بە درۆش بێ دڵم خۆش کەم
چرای ئەو عەشقە خامۆش کەم
ساڵانێکی زۆرە دەڵێم:
وێنەکانت لە دیواری زەینم بسڕم
بە درۆش بێ با لەبیر خۆمت بەرمەوە
قەیناکە لە تاوان بمرم
ئەو دەفتەری عەشقە بدڕم
بەڵام جوانێ،
قەسەم بە خواوەندی جوانی
قەسەم بە پێنووس بە لێنووس
هەر نەمتوانی
لە حاند عەشقت
سەرم،شیعرم هەردوو وێکڕا
دێنە جۆش هەموو بەیانی
لە ئێوارێش تا ڕۆژئا
بۆ دیتنت دڵم پڕ دەبێ لەداوا
خۆ دەزانم باغی باڵاکەت پاوانە
قۆرغ چی و گەزمەی لەدەورە
خۆشەویستیش لەم وڵاتە خۆی تاوانە
بەڵام جوانێ،خوا دەزانێ
دیدەی ڕوحم بۆ باڵاکەت
هەر دەڕوانێ،هەر دەڕوانێ.
بۆکان 2ی مێهری ساڵی1403
حاتەم سەراوی
https://t.me/httpshatammarzang
بەڵکوو جوانێ فەرامۆش کەم
نێوی لە دڵما دەرێنم
بە درۆش بێ دڵم خۆش کەم
چرای ئەو عەشقە خامۆش کەم
ساڵانێکی زۆرە دەڵێم:
وێنەکانت لە دیواری زەینم بسڕم
بە درۆش بێ با لەبیر خۆمت بەرمەوە
قەیناکە لە تاوان بمرم
ئەو دەفتەری عەشقە بدڕم
بەڵام جوانێ،
قەسەم بە خواوەندی جوانی
قەسەم بە پێنووس بە لێنووس
هەر نەمتوانی
لە حاند عەشقت
سەرم،شیعرم هەردوو وێکڕا
دێنە جۆش هەموو بەیانی
لە ئێوارێش تا ڕۆژئا
بۆ دیتنت دڵم پڕ دەبێ لەداوا
خۆ دەزانم باغی باڵاکەت پاوانە
قۆرغ چی و گەزمەی لەدەورە
خۆشەویستیش لەم وڵاتە خۆی تاوانە
بەڵام جوانێ،خوا دەزانێ
دیدەی ڕوحم بۆ باڵاکەت
هەر دەڕوانێ،هەر دەڕوانێ.
بۆکان 2ی مێهری ساڵی1403
حاتەم سەراوی
https://t.me/httpshatammarzang