بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
کۆڵانی ئەوین

ئێوارانە سەر هەتا خوار
بە کۆڵانا دێم گەلێ جار
فکر لەوەی دەکەمەوە
چۆن یار لە بیرم بەرمەوە
هەرچی دەکەمو دەکرێنم
هەرچەندی دڵم دەدوێنم
دڵ بەقسەی عەقڵم ناکا
بەهانان دەگرێ کە ڕاکا
وەی لە دەس دڵی بێ قەرار
وەی لە دەس ئەو دڵەی بێ عار
بە دەم خەیاڵەوە دەڕۆم
لە گەڵ خۆم بەسپایی دەدۆم
زۆر بەسەر خۆما دێمەوە
بۆسە بۆ دڵ دەنێمەوە
بە داوی عەقڵەوە نابێ
کۆترو لە تەقڵەوە لابێ؟؟
یارێ گۆیا لێم زوێری
نانا، تۆ کاڵی ناوێری
دوو دڵ مەبە لێم مەترسە
لە پاکی عەشقم مەپرسە
باوەر فەرموو شۆخی نازدار
سوێند بەو دوو نێرگسی خومار
پێم خۆشە وەک مەزەی شەڕاب
کاتێ دەگرین تارو ڕوباب
لێوت مەزەو تۆم هاودەم بی
کەم کەم مەزەو هەموو دەم بی
لە جێی لێوی نەرمی ڕوتەب
لێوی تۆ بمژم بە ئەدەب
ئەودەم گیرایی زیاد دەبێ
بەڵێ شەڕاب شەڕاب دەبێ
ئەو دەم بادە مەستم دەکا
پڕ شیعرو هەڵبەستم دەکا
دەبم بە مێلۆدی بە نۆت
دەبمە ئاواز بۆ خۆم بۆ خۆت
دەبم بەدەنگ بە گۆرانی
دەبم بە سروەی بەیانی
دەبم بە ئاشقەکەی کۆڵان
سەر خێڵی بازنە لە قۆڵان
هەتا تۆ لەو کۆڵانە بی
لای ئەو خڕو خۆڵانە بی
شەرتە قەت لەو گوندە ناڕۆم
قەی چێ؟با بڵێن شێتی تۆم
خاکی کۆڵانت مەڵهەمە
نەیدەی بەوەی دەردی کەمە
گوڵم دڵم داناکەوێ
خەیاڵی تۆم لا ناڕەوێ
ئاسمانی بیرو خەیاڵم
دڵم،شانم،ئەژنۆم،باڵم
چاوم،زارم،گوێچکەم هەستم
شیعرم،گۆرانیم،هەڵبەستم
هەموو بۆ تۆ،هەموو بۆ تۆ
نازدارەکەی کۆڵان مەڕۆ.




hatamسەراوی
27ی موردادی 1403

https://t.me/httpshatammarzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
کۆڵانی موقەددەس


گەر تەسەور وا دەفەرمووی من بە فێڵان وادەکەم
خۆشەویستم تۆ بفەرمووی من لە کۆڵان لا دەکەم
قیبلەمە کۆڵانەکەی ماڵتان ئەزیزم بەندەتم
زۆر لە مێژە نوێژەکانم ڕوو لە ئەلئەقسا دەکەم
خاکی کۆڵانتان ئەزیزم مەڵحەمی زامی دڵە
بۆ شەفای دڵ تۆزێ تۆزی دامەنت داوا دەکەم
هەر ئەوەندەی چاوەکانت سیلەیەک ڕەحمیان هەبێ
سوێند بە چاوی پڕ لە شەرمت شۆرشێ بەرپا دەکەم
شێخەکەی سەنعان حەقی بوو گاورێکی کردە بت
من دڵم بەخشیوە تازە ئەو سەرەش ڕیسوا دەکەم
زەڕڕە زەڕڕەی تۆز و گەردی کەوشەکانت نازەنین
خاکی پاکن بۆ زیارەت کوا لە کەس پەروا دەکەم؟
زۆر لە مێژە پێم وتۆ حاتەم، لادە لێی ناسکە
ئەو دەڵێ : من بەی ڕنین هەر لە باغی ساوا دەکەم.

30ی گەلاوێژی 1403 hatam

https://t.me/httpshatammarzang