بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
لە سەر لوتکەی ئاندووزاوی
لە سەر گابەردێک خوێناوی
لە گەڵ دابارینی ئەسرین
بانگی کردم کچێ شیرین
وتی بابە بگرە وێنەم
لەگەڵ ئەو تاجێ بێ وێنەم
کەچی کاتی ڕۆژئاوا بوو
مانیسا ئاوای داوا بوو
خۆیو تاجی و ڕۆژی لاواز
وێنەیان دەبێ زۆر ناواز
منیش بە چاوی ئەشکبار
هێندی گرتم لێیان کەنار
ئەو وێنەیەم بۆ چرکاندن
هەستی خۆمم بۆ درکاندن.

حاتەم. 28ی پووشپەڕی 1403

https://t.me/httpshatammarzang

https://t.me/httpshatammarzang

https://t.me/httpshatammarzang
👏1
گەڵای داری هەزار ئاوات وەرین و بێ بەهاری هات
وەرزی پڕ مەینەت و ئازارو ئۆفو دەردەداری هات
هەتا چاوم هەڵێناو پشتەوەم ڕوانی تەمەن ڕۆیی
فەراقی غونچە بۆ بولبول،زەمانی کۆڵەواری هات
بەڵێ هاتو لەناکاو هات خەزانی خاکە لێوەی ژین
لەسەرتەرمی گەڵابۆبولبول جەنگەی تازێباری هات
بە داخ وحەسرەتو خۆزیاوە جێ ژوانێ بەجێدێڵم
شەوی پڕ بێ پەرەستاری وخەیاڵ و بێقەراری هات.
سەراو.31ی پووشپەڕی 1403 ساعەت 11شەو
حاتەم
https://t.me/httpshatammarzang
تێلبەندی تووندترین سنوور
سوارەی قەڵەمم ڕاناگرن

نووکی تیژی هێچ تێلبەندێ
سینگی کوڕی شیعرم نادڕن

ئەو سنوورانە،دەسکردن

دەهۆن،فێڵن
زوڵمی زاڵم

فیلمی تەبانی
چەند زۆڵن.
سەراو حاتەم مەرزەنگ

دوازدەی مندارەمانگی ساڵی 2724ی کوردی