بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
گۆڵەخەزاڵی بێ وێنە
لە ڕاودا نێچیر تاسێنە
مەحاڵە نێچیر دەرباز بێ
لە دەشتان یا لەهەوراز بێ
گوێی گوێ لاران دەپەڕێنێ
ماڵێکی وەسەر گەڕێنێ
پەلاماری تەماڵ نادا
خۆ لەڕاوی مناڵ نادا
سایەقەیە،باشۆ،بازە
هەڵۆی تیژ باڵی پڕ ڕازە
دۆستێکی زۆر باوەفایە
هاواڵێکی بێ هەوایە
پڕ بەدڵم خۆشم دەوێ
شۆرباو دەخوا هەمووشەوێ
لەگەڵ مانیسا هاوڕێیە
چیرۆکی خۆشیانم پێیە.
حاتەم سەراوی
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
خۆزگە بە خۆت مام گوێدرێژ
کەری باربەر ئارق ڕێژ
بێ خەبەر لە همستێر
پشت بەکورتان و بەتێر
مستێ جۆ و باقەیە گیا
بۆ تۆیە گەنجی دونیا
نە دەردی گەل دەزانی
نەلەچەقەڵ دەڕوانی
نە شۆفارت لە سەرە
نە هاوڕێت دەربەدەرە
نە ئێوارانی کۆڵان
بزەی بازنە لەقۆڵان
بۆتە مەلەکەی فکرت
بۆتە بنەمای زکرت
لێی بخەوە هەڵمەستە
کێ ئاقڵە کەربەستە.
سەراوی،،،حاتەم سەراوی
7ی خەرمانانی 1403
👍1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
ای کتاب لب شیرینت پر از رازو رموز
گرمی عشق عزیزت همچو خورشید تموز

شرح یک سطر از این کتاب شهد نتوانم
سوێندبە دوچاوی ڕەشت وەختە لە سوێت دەبمە خەڵوز

نوک مژگان سیاهت آنچنان کرد با دل
نوکی گاسن قەت زەوی ئاوا نەکردۆ کوزکوز

هێندە جوانی کاتێ ئێواران تریفەی ڕوت ئەدەی
ای بە پای تو دڵ و شعر آزاد و هم عروض

من چباکم نێ دەبا ڕۆژ هەر ئاوا بێ جوانێ
تو رخت گرچە گلست،اما شمعیست شب افروز

مڵکی گیان و دڵ و ماڵ و وجودم پێت بەخشی
آنهم در مقام املاک غیر مفروز

ئەو هەمۆ تیرە کە دەیهاوی بە بێ پەروا تۆ
شرحەشرحە کردەاند این سینە پر سازو سوز

عەشقی حاتەم تۆبەکەم مەگرە ئەزیزی بێ نەزیر
قەت بەهای جوانیت نین خاکی سەراو تاقوندوز.

8ی خەرمانان پاش نوێژی عەسری ڕۆژی هەینی1403ی هەتاوی...سەراو.حاتەم
https://t.me/Hatam_marzang
دوو هیوای داهاتووی تۆپی پێی سەراو و ناوچەکە.
دوو بەهرەی پڕبەهرەی تۆپی پێ.
دوو یاریزانی زۆر شارەزای فوتباڵ.هەردوو شارەزان لە چۆنێتی کایە کردن بەتۆپی پێ.
مەتین مەولایی
ئیمان مەبارەک زادە
هیوادارم گەورەکانیان پێیانەوە ماندوو بن و بۆ فێرگەکانی فوتباڵیان بەرن.
لە نێو میللەتی بەش مەینەتی کورد دا،کورد هەر لە نێو ژیانی سەختدا کەسایەتێکانی سەریان هەڵداوە.
حاتەم سەراوی
شیعر لە کاک کەوە ڕاوچی کوڕی شاعیری گەورەی کورد مامۆستا مەلا کەریم.
دەنگِ: دەنگ حاتەم سەراوی
دڵم پڕ بۆ لە زامی نووکی مرژۆڵی ژنە کوردێ
غەزاڵی مەست ومەغروورە،عوقابی وەحش وبێ باکە
هەوای سوڵحی نێ چاوی ئەو،دڵیش غەڕڕەو غرور بارە
خودا چارەم چلۆن دەکرێ؟هەم ئەو تاکە هەم ئەم تاکە
لە مەغرورانی بێ باکی سیفەت وحشی سوڵح خەونە
دە عاقڵ بە حەتەم، لەو تیرەیە کوا ئولفەت و چاکە
دڵت دۆڕاوە تازە کار لەوەی دەرچۆ کە چاری کەی
سەرت دەرباز کە ڵەو گێژاوە دەستم دامەنت ڕاکە
شەوم شەق کرد،نەسیمی نیوەشەو ئەنگاوتی نێو پشتم
سەراو،سەرتاسەری خەوتوون،شەویش خەو گرتی هیلاکە
جریوەی چۆلەکەی سەر دارەکانی حەوشە بێدەنگ بوو
تەنانەت کوندەکەی لای چاڵە بەفریش دەنگی نایە شەو چ سامناکە
بەسێ شاعیر ئەتۆ خۆ مەستی پیاڵەی چاوی دڵداری
دەزانم گیانفیدای زێدی و لەلات پیرۆزە ئەو خاکە.

سەراو،نیوەشەوێکی فێنک
19ی خەرمانانی 2724
حاتەم

https://t.me/Hatam_marzang