بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
هێن دڵم تەنگە بەگریانی شەویش چا نابێ
شەوی شوومە بە فریای ئەودڵە کەس ڕانابێ
شیوەنی من بۆوەیە تەرمی وەفا لام کەوتۆ
سەرم سووڕماوە جەفا بۆ چەلێ ڕیسوانابێ
شاربەدەر بکرێ دەبێ کێ بە جەفا ڕاهاتۆ
تۆ وەفاداربە حەتەم تاسەر هەر ئاوا نابێ.
10ی خاکەلێوەی 2724یکوردی
سەراو
باد علم

نسیم باد علم روزی خبر از مرگ جهل آرد
گریزان میشوداین دیو بە هر کو عشق میبارد

در دکان دلالان جهل تختە میگردد
بە کوی می فروشان رو کەساقی گل می آرد

بهارو روز نو را بین کە نوروز مشک افشان است
طبیعت دست سحارش جهان را گل میکارد

بیا ساقی بلای تو بە جان صدهزار واعز
شراب پاک بیار مرهم بە زخم جان میگذارد

غم هجران بە باد داد این بهار پر گل و گلشن
جواب بلبل شیداست کە غنچە لب میفشارد

طبیعت ساقی وهرچەدراوست مست وشیدایند
بە هر سو مینگری صد کوزە پراز شراب دارد

بنوش حاتم،بهار است لحظەها را پر غنیمت دار
دراین چند روزە کوتاە عمر بی عشق عذاب بارد.

هفتم فروردین سال 1403خورشیدی
ساعت 11شب.
حاتم مرزنگ سەراو
https://t.me/httpshatammarzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
قەڕاوڵخانەی سەرفەراز
کانگای ئەوین،قامووسی ڕاز
شکۆ وهەیبەت،سام وبەسام
ژوانگەی من و شیعری بەتام
ڕووسوور،سەربڵیند بەشکۆ
یاری بێ غەش بۆ گوفتوگۆ
قەڵای خۆڕاگری سەراو
لە هێرشی دژو سێڵاو
ئەوینت لە دەمارمدا
نێوت وێردە لەزارمدا
بە تۆوەیە بوونم،مانم
ئەی گڵت سوورمەی چاوانم
حەیفە بێ هەڵۆو تەوار بی
شوێن چەقەڵ وگورگی هاربی
حاتەم تا دوا پشووی ژینی
تۆی قیبلەیە بۆ ئائینی.

حاتەم جۆزەردانی
1403
https://t.me/Hatam_marzang
بۆ کۆڕی دۆستانی سەراوی لە چۆمی کانی کووزەڵە(جەغەتوو)


لە ڕۆژانی ڕابردوو دا ڕێک کەوت بە هەڵکەوت
ڕێم لە نێو کۆڕی ڕەفیقانی سەراوی کۆن کەوت
بە چخۆش و دڵگوشا بوو کۆڕو گوفتی دۆستان
تۆ تەماشاکەن لە بەختی من ئەو ڕۆژەم چۆن کەوت
هەرچی دەردو داخی کۆن و تازە هەمبوون یەکسەرە
ئەو سەعات و دوانە لایانبووم بە یەکجاری خەوت
هێستێ دانیشتوومو هەینێ و یادی یارانم دەکەم
دڵ وەکوڵ هاتوو زنەی چاویش تکەی هات نەسرەوت
ئەی خودا چەن خۆشە نێو کۆڕی ڕەفیقی با وەفا
ئەو کەسەی نەیبوو وەفا لەو ژینەدا چی دەس کەوت
یادی یارانم بەڕێزو حورمەتیان هەر زۆرە لام
شیوەنێکم کرد بە تەنیا جا دڵی شێت داکەوت
ئەی ڕەفیقان کۆڕەکانتان گەرمو گوڕترکەن هەتا
بۆ شەوەی مەرگ و نەمان ئێمەش نەبووینە دەس کەوت.

25ی جۆزەردانی 1403 سەراو
حاتەم

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لە نێو دەردو غەمو ئازاری ڕۆژگاردا بە جێ ماوم
لە دەس جەورو جەفای ئەو دڵبەرە نازدارە شێواوم
کە ئێواران لە من دادێ چەق و چۆ دەمگرێ پەی پەی
دەلەرزم، دادەچۆڕێم ڕاست بەچەشنی شەپڵە لێداوم
سەرم سووڕماوە ڕۆژێ مایلە ڕۆژێکی تر تۆراو
تەمام بوو ڕاوی کەم ئەمما دەبینم هێستێ خۆم ڕاوم
ئەرێ ئەی شۆخەکەی لادێ هەتا کەی حاڵەتت وابێ
لە بەر کەس دامنەخستۆ سەر،لە حاند تۆ چەندە داماوم
ئەوەندەی چاو دەگێڕم قەت لە تۆ جوانتر بەدی ناکەم
وەرە ئامێزی پڕ ئەشقم وەرە پێڵاوت سەر چاوم
بە چاوی شەرمنت سوێند بێ کە دیمی دوێنێ ئێوارێ
لە من وایە بروسکە داوێ لێم پێم سەیرە وا ماوم
کوتم حاتەم لە بەر نێزەی موژەی ئەو شۆخە خۆ ناگری
کوتی نا کاکە من کوردم سومێریم، مادیم، خاراوم.

بۆکان،،،26ی جۆزەردانی 1403
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بەرگێکی تر لە یادەکانی سەراو.

چەکمە سوورەکانم.

نازانم تەمەنم چوار یا پێنج ساڵان بوو یان کەمتر
باوکم کە پێمان دەگوت مامە جووتێ چەکمەی سووری جیری بۆ کڕیبووم.
ئەوێ سەردەم لە حەوشەدا پێنج تا حەوت نێوماڵ و وەتاغ و عەمبارو ئەوانەمان بوو ئەوکات لە نێو ماڵاندا لەجیاتی کومۆدی دیواری ئەم تڕوتەوێڵانە تاقەی ڕێک وپێک وڕەفعەی جوانیان لە دیواری ژوورەکاندا دادەبڕی کە بەڕاستی جوانیش بوون.
تاقە و ڕەفعەجێی کەل و پەلی بەقیمەت و چرا گڕسۆزو دەنمرە و لامپا و چراتۆر بوون.
بەڕاستی ئەو تاقەو ڕەفعانە هەمیشە لە بەر چاومن و بزر نابن،هەزارو هەزار خۆزگەم بەوێ سەردەم.
من لە خۆشی چەکمەسوورەکانم پێم بە عەرزەوە نەدەنووسا،کەوشە دڕاوەکانم لە پێ دەکردن و چەکمەی سوور لەباوەش سەردانی گەڕەکە ماڵێکم دەکرد، ماڵی کاکەریم و دادەنازەنینی خێزانی(کەریم قورمیشی) ماڵی خاڵە ئەحمەدی یاری،ماڵی نازداری ژنی مەنافی ڕەحمان شامە،ماڵی مێرزاکەریم،ماڵی پوورە روقیام و........
لاقم لەوانەبوو سەرما بیبا دڵم نەدەهات لە پێیان کەم.
نەخێر ئەو هەتیوە عیلاجی نایە ئەو چەکمانە لە پێ ناکا،چار چێ؟
بە تووڕە بوونو پاڕانەوە عیلاجم نەدەهات.نا عیلاج مامم جووتێک چەکمەی ڕەشی بۆ کڕیم،سوورەکانم کەوتنەوەی ساڵی داهاتوو.
جا یەکێک لە تاقەکانی وەتاغی میوان و تەریکم تەرخان کردبوو بۆ چەکمە سوورەکانم.ئەمن منداڵێکی گرینۆک،ترسەنۆک و زۆر وابەستەی دایکم بووم،لە ماڵێشدا بەڕاستی زۆر نازدارو خۆشەویست بووم ئەلانیش هەرگرینۆک و دڵناسکم کەمتر وا هەیە شیعربهۆنمەوەو دەگەڵی شینێکی پڕ لە فرمێسک و هەنیسک نەگێڕم،کەم واهەیە گۆێ بدەمە مۆسیقا و نەگریم ئەوەندەی بزانم شاعیران زۆریان وان.ئەوەم لێ ڕوونە مامۆستا هێمن لەگەڵ شیعرەکانی دەگریا و مامۆستا ئاسۆش ئەو دەردەی لەگەڵە.
جا بەتایبەت لە گەڵ نووسینەوەی بیرەوەرێکانی سەراو گریان دەمگرێ ئەمان گریان خودا بە نەسیبی دوژمنتی کا.


سەراو،،حاتەم سەراوی

https://t.me/Hatam_marzang
👍1
ئەم وێنەیە بەهاری ساڵی1356ی هەتاوی لە باغەکانی محانەی سەراو گیراوە نازانم کامێرەوان کێ بۆ.
بە پێوە ڕاوەستاوەکان لە ڕاستەوە:

1.:محتەڕەم مەرزەنگ2 :کۆچکردوو توبای خانم ڕەحمەتی خێزانی کاک عەلی دەرۆشی.3:حەنیف مەرزەنگ.
دانیشتۆکان

1:منداڵەکە شەهێن دەرۆشی کچی عەبەڕەشی سەراو2 :
سنۆبەر مەرزەنگ.
لە گەڵ پۆلێ شەپۆلی پڕ هەنیسک و شیوەن وئەسرین
من و شیعرو قەڵەم بۆ عومرەکەی زوو هاتو چوو دەگرین
دەڵێی فیلمێکە ڕابردوو،دەڵێی خەونێکە هاتوو چوو
بەچاوی پڕ لە ئەسرو حەسرەتا تێکەڵ خەیاڵ دەفڕین.
حاتەم سەروی
لە گەڵ پۆلێ شەپۆلی پڕ هەنیسک وشیوەن و ئەسرین
من و شیعرو قەڵەم بۆ عومرەکەی زوو هاتوو چوو دەگرین
دەڵێی فیلمێکە ڕابردوو،دەڵێی خەونێکە هاتوو چوو
بە چاوی پڕ لە ئەسرو حەسرەتا تێکەڵ خەیاڵ دەفڕین
لە سەر لوتکەی هەزار پلەی تەمەن سەر سام و کاس و وڕ
لە گریەو پێکەنینا غەرق دەبین و چەشنی شەم دەگڕین
بە نێو کۆڵانی پڕ پێچ و خەمی ڕابردوو دا دەخزێین
لە سینەمدا لە سەر ئەو سینەمایە پەردە هەڵدەدڕین
هەزار داڵانی توودەرتووی تەمەن دێین و دەچین دیسان
لەگەڵ ئەو کۆترەی تەبعم خەفەت نامەی ئەسەف دەچرین
دەڵێم ئەی عومری ڕابردوو،دەڵێم ئەی چەرخی ناهەموار
چ نەفعێکی بە تۆ داوە لە ئازیزان کە داببڕین
تەمەن زۆر کورتە،ڕابردوو بە چاو قوچاندنێک ڕۆیی
دەڵێم: حاتەم بە یارانت بڵێ با قەدری یەک بگرین.

27ی جۆزەردانی ساڵی 1403ی هەتاوی
سەراو حاتەم سەراوی

https://t.me/Hatam_marzang