بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
شەو ڕەوی خەو،شەوڕەویم کرد بوومە شاسواری خەیاڵ
بۆت گەڕام باغات و دەشتان،هەڵگەڕام بۆت یاڵ بەیاڵ
چار نەما ڕەخشی خەیاڵم داگەڕاند ڕوو بە سەراو
هاتمەوە کۆڵان کە ڕوانیم سەوزەیەک شیرین جەماڵ
دڵبەری لێکردم دیسان نازەنین خۆش خەتتو خاڵ
ئەی خودا لەو دڵبەرە جەمعن لەویدا سەد کەماڵ.

حاتەم مەرزەنگ 16ی ڕەشەممەی 1402
سەراو
https://t.me/Hatam_marzang
بۆ بەهاری خەمڵاوی گوڵە پاراوەکان.

چاوەکەم فەسڵی بەهار دێ مۆسمی گۆرانییە
فەسڵی وەسڵ و ڕۆژی ئازادی و سەمایە، وانیێە؟
وەرزی مەرگی سەخڵەتی و تۆف و شەوەی شەوخوازە
کاتی نەغمەی بولبول و نازو ختیلکەی کانییە
چاوەکەم عیشوەگەری تۆ کاری خۆی کردۆ لە دڵ
نەقشی ڕوخسارت گوڵم شاکارێکی یەزدانییە
گۆی زەمان پڕ بۆ لە ئاواز و سروودی ئەی وەتەن
غەیری عەشقی تۆ و کچی کورد چیم لە نێو دڵدا نییە
ئەی وەتەن، سەر کوا بەهای بیکەم فیدای ئاو و گڵت؟
ئەی ڕەفیقان، سا بڵێن تۆ بی خوداکەو وا نییە؟
مەرحەمەت فەرموو گوڵم پاش نوێژ لە کۆڵان چاوەڕێم
بیخە تاریکان لە ڕۆژدا دیدەکەم مەودا نییە
ئەی وەتەن من بێ بەرانبەر گیان دەبەخشم بۆت وەتەن
بێ بەهایە گیان لە ڕێتا لای حەتەم سەودا نییە.

ئێوارێی ڕۆژی پێنج شەممۆ 17ی ڕەشەممەی ساڵی 2723ی کوردی،،،1402ی هەتاوی.
سەراو حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
گریانی نیوەی شەو

دەڵێی گریانی نیوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ مەرهەم (هێمن)
دەڵێم مام هێمنی گەورە نەبوو لەو شیوەنەم بەرهەم
کڵو کۆی دانەمرکاندم، بەبای دا عومرم دەردو غەم
دەبێ چۆن چا بێ حاڵی من لەگەڵ ئەم ژینی پڕ ئەستەم؟
سکوتێکی بەسام سەرتاسەری ئەو دێیە دادەگرێ (هێمن)
ئەمن فرمێسکم دادەڕژێن تەماشا ئەو شکۆی هەستەم
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەو دێیەدا دەمرێ(هێمن)
لە گەڵ غەم دەستەلەملانم خەریکی نەخشی ئەو بەستەم
لە هیچ لا خشپەیەک نایە چرای هیچ ماڵێک نایسێ (هێمن)
دەسم ماندوو دەبێ ئەوجار قەڵەم داوێمە ئەو دەستەم
تەک و تەنا بە ئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێ(هێمن)
ئەمن ناچم شۆفار زۆرن بەڵێ زامداری ئەو پەستەم
نەخێر گریان و داد و شین عیلاجی دەردی کورد ناکا
بەڵێ ئەی کوردی ئازاو خوێندەوار دەست باوە ئەو دەستەم.

19ی ڕەشەممەی 1402 حاتەم سەراو

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
سێ تفەنگدارەکەی ئەلکساندردۆما.
ئەبوبەکر میرزاپوور،،محەمەد نادر حەیتە،،سەدیق شنل. ئەوانە هەرسێک وێکرا لە قارەمانانی چەوەند دزین لە لۆری و تراکتۆرەکانی حاجی ئاوای جەغەتوو،قانزالی و تا داشکستان بوون لە ساڵەکانی 1354تا1359تا چول بوونی سەراو. لە پووڵ هەڵگرتنەوەی دەوری هەر زەماوەندێک لە سەراو تاقانە و نەقیب بوون،لە توێکڵە شووتی هەڵگرتنەوەی بەر گۆنگەکەی ماڵی فەتاح خان بێ وێنە بوون، لە بەدفەڕی نێو دێ و مەدرەسە وەجاغ ڕوون کەرەوە بوون،ئەوە هێستا ڕۆژگار بەفری جستانی تەمەنی بەسەر دا باراندوون.
لە کتێبی بیرەوەرێکانی سەراودا باسیانم کردۆ.

بەم زوانە بەسەرهاتێکیان دەخەمە بەر چاوتان
حاتەم سەراوی
2👍1
گوڵەکەم من بە هەوات ئەوکەژوو زۆزانە دەچم
بە قسەی ئەو دڵە پڕ دەردو پەرێشانە دەچم

گوڵەکەم زۆرم لە گەڵ دەردو خەفەت ڕابواردۆ
بە خەیاڵی تۆ دەڕۆم،هۆی هێمنی گیانە دەچم

من بە قاقا گەلێ جار دەردو غەمم سواغ داوە
گوڵەکەم کۆنە هەوار باغ و گوڵستانە دەچم

سوێند بە خوێنی پاکی لاوانی نەبەردی مەوتەن
هەرنەبێ خۆبەخەیاڵ شوێن کوڕی مەردانە دەچم

بۆ دەبێ ئەو گەلی کوردە خاکی چوار مێخە کرێ؟
گوڵەکەم شەرتە بمێنم شەوێ مەستانە دەچم

هەر کەسێ دوژمنی کورد بێ لە کنم ئیبلیسە
بۆشەڕی ئیبلیس لەگەڵ ئەوپڕ لەهەستانە دەچم

کوڕی ئازای وەتەن و کیژی وریای کوردستان
من بەرەو لوتکە وڵاتی جوان پەرەستانە دەچم

لە حەتەم بێتوو بپرسن چی دنەی شیعری دەدا
بەهەوای ئیشقی وەتەن من بۆ نێوگوڵخانە دەچم.

بۆکان ئێوارێی پێنج شەممۆ 24ی ڕەشەممەی 1402 حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لەچکەی ڕەش

بەو لەچکە ڕەشت نەخشە بەسەر قەوسی قەمەردا
لەو ڕۆژەوە دیتوومی دڵ و دین لەخەتەر دا
پەیمانم بە خۆم دابوو کەلێت دوورە پەرێز بم
پەیمانم شکاندو هەموو قەولم بە هەدەر دا
وەڵاهی گوڵم زۆرن گوڵی تازە لە باغات
ئەو بولبولی شەو خوانم کە هەرتۆم لە نەزەر دا
خۆ باغی تەبیعەت پڕی سۆزو مۆسیقایە
بیلاهی گوڵم تەنیا قسەی تۆیە لە سەر دا
ئەو زوڵمە لەگەڵ ئێمە عدو نایکا کە دەیکەی
بۆ تۆیە ئەگەر ماوەیەکە چووم بە کەسەردا
حاتەم بە فیدات بێ ئەوە بۆ مەیلی جەفاتە؟
لەو ڕۆژەوە فەرمووتە حەتەم خۆی لە حەزەر دا
هێستاش کە بەهارەو سەری ساڵە و مۆسمی گوڵ
وختێتی کە بولبول لە ویسال و لە زەفەر دا.


حاتەم مەرزەنگ 25 ی ڕەشەممۆی 1402

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
وای بەهار،هاتی،بەخێرێی بە گوڵ و موشکی خەتا
سەوزوسوورو ئاڵوواڵیان کردە بەر دەشت و چیا
موشەکی هەوری بەهار دای لە ڕنۆ بەفری هەوار
پڕی بۆنی زیندەگانی بوو زەوی تاکوو حەوا
لەشکری باکەی شەماڵ دەکوتێ سەرو سەکوتی بەفر
دایدەڕوخێنێ قەڵای تۆفو سەهۆڵ گەردشی با
لەشکری جستان بە حیزی چۆن خزینە دۆڵی قووڵ
وا نیگابانیان لە لوتکان بوو بەعام پشتیان شکا
چادرو چیغی هەزار ڕەنگی چەقاند دوێکە سروشت
هەی بە خێر بێتۆ بەهار قافڵەی گەیی کارگ و کەما
بەزمی مەستانە لە باغاتا لە بەر مەوکەبی گوڵ
چەهچەهەی بولبولە هێنایە تەرەب گشتی سپا
لە ڕەشەممەیدا گەین هێزو قشوونی باو خۆر
کە بریسکاندی ژیان پشتی شکا هەورو هەڵا
هەرچی ڕەنگی هەیە ئەوڕۆکە لە بەر باغ و گوڵا
دێوی جستانی خەرەف یەکسەرە بوو ون هەلەلا
تۆ سەبا بۆچی ئەوەند لە کاری خۆت دوا کەوتووی؟
تۆ بی خوا هەستە بڕۆ لای یاری سەرمەستی جەفا
پێی بڵێ کۆڵان دەبێ یەکسەرە قوڕ بگرێ لەسەر
حەتەمت یەکسەرە سووتاند دەبەسە شەرمو حەیا.

سەعاتی یەک و نیوی شەوی پێنج شەممۆ
2ی خاکەلێوەی ساڵی 2724ی کوردی
سەراو حاتەم

https://t.me/httpshatammarzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(بەهاری سەراو.)
سەراو بەهارت جوان و ڕەنگینە
دەشت و دەراوو چیات پڕ شینە
هەوات بێ گەردو سافو خاوێنە
شەفای سەد زامو ژان و برینە

بەهاری سەراو پڕ و گوڵ و جوانی
نموونەی جوانین کیژو لاوانی

سەراو بەهارت پڕ گوڵ و گوڵزار
باغاتت دڵکەش ڕوح بەخشن کۆسار
نەغمەی هەزاران بولبولی شەیدا
لە سۆی جوانی گوڵ کەوتوونە هاوار

بەهاری سەراو سەراپا جوانی
خوایە بێ غەم کەی دڵی لاوانی


سەراو بەهارت پڕ ئاو و کانی
بووکی ڕازاوەی گشت نیشتمانی
تەنانەت چڕو لێرەواریشت
بوونەتە نوێنگەی بەهەشتی سانی

بەهاری سەراو پڕ گوڵشەنی ڕاز
باغی پڕ نەغمەن چیای پڕ ئاواز.

1ی خاکەلێوەی ساڵی 2724ی کوردی
سەعات 12ی شەوی پێنج شەممۆ
ئاوایی سەراو.حاتەم
https://t.me/httpshatammarzang