بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بولبول بەهارە بەسیەتی ماتی
چاوکە تەبیعەت گەرمە خەباتی
لوتکە و یاڵ و باڵ،نشێو و لاپاڵ
شۆلاوگەی ئاوە و گشتی بۆ خاڵ خاڵ
دەبریقێنەوە هەڵدێرو تاڤگان
هەوار بەهەشتن جێ ژوان و ڕاوگان
ڕابە، بخوێنە شیعری دڵداری
مەست کە سریلەو جوڕەو پاساری
ئاهەنگی ژینی تازە سەر ڕێژ کە
جێگە بە داڵی لاشە خۆر لێژ کە
بولبول غونچەو گوڵ چاوەڕێن ڕابە
بچرکێ لێوی غونچەی ناز دابە
تا تۆ نەخوێنی گوڵ چۆن ناز دەکا؟
چۆن شەرحی نوکتەی پڕ لە ڕاز دەکا؟
بولبول وەهارەن،وەهارەن،وەهار
بڕمێ یا خوا تەختەکەی زۆردار
باغ چرۆیان دا کانی ژیانەوە
کلیلە و سەهۆڵان پاکی توانەوە
دۆڵ پڕ بوون لە ئاو،بەنداو خرۆشان
کۆڕیان گەرم بوو گشت بادە نۆشان
ڕنۆ بەفری پار شپرزەو شێواو
کەوتنە بەر شەپی شەپۆلی سێڵاو
چاوکە خرۆشان ئاوی دۆڵاوان
دایانە بەر خۆ گابەردی پاوان
بخوێنە بولبول سروودی شادی
چەن خۆشەکەش و هەوای ئازادی.

29ی ڕێبەندانی 1402 ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang

حاتەم مەرزەنگ
👍1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بۆ خوشکەکانم

خوشکەکانم ئێوە سۆمای چاومن
ئێوە هێزی شان پیل و هەنگاومن

کۆڵەکەی ماڵن،ئێوە هێزن،وزەن
خواوەندی مێهرەبانین،جوانی بزەن

دەفتەری عەشق و ئەوینی بێ غەشن
پشتیوانی بێ دەعیەی ڕۆژی ڕەشن

خاڵن،مامن،دایک و باوکن،هەم بران
خۆری ڕۆژن،لە شەوی ڕەشما چران

دوکتوری زانای هەموو دەردی منن
چقڵی چاوی دڵ نەیارو دوژمنن

من سەرم بۆچێ؟فیدایتانە سەر
کەوشەکانتان تاجی سەرمە،تاجی سەر

دەردی ئێوە یاڕەبی بێ بۆ دڵم
لێوەدوور بم کاوڵێکە مەنزڵم

بە بزەی ئێوە ژیانم گوڵ دەکا
غەمی ئێوە ژیانی من کاوڵ دەکا

تا نەفەس مابێ لە لاشەم دا کەمێ
هەرچی هەمبێ لەو دونیایە دەودەمێ.

1ی ڕەشەممەی ساڵی 1402ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
خاکی کوردستان بەهەشتی دیارە
شیرین زوانە ئەو کوردەوارە
گەوهەرە خاکی و کەوسەرە ئاوی
شێرو پڵنگن گشت ژن و پیاوی
تەواری تیژ باڵ کیژانی جوانی
هەڵۆی گەردنکەش دەستەی لاوانی
قەت قەت نابێتە مۆڵگەی دەدو دێو
چیای دەشکێنێ ملی سەربزێو
خاکی پیرۆزی شێر ئافرێنە
کۆنترین ژینگەی سەرچاوەی ژینە.

2ی ڕەشەممەی ساڵی 2723ی کوردی
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بۆ چڵە گەزیزەیەک لە داوێنی کێوی ئاندوزاوی

ئەی گەزیزەی پاک ونازدار
بۆ لە خاک هاتوویە دەر؟

بۆچی نازانی کە ئەتبا
دێوی مەرگ و قین و شەڕ؟

تۆ کە نازانی خودای شەڕ
چەندە پیس و خوێن مژە

تۆ کە نازانی خودای شەڕ
چەند لە گەڵ جوانی دژە.

4ی ڕەشەممەی 1402
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang