Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
ئەی نیشتمان
هەرچی شیعری هۆندومنەوە
بۆ وە نابن
تۆزی پێی تۆیان پێبسڕم
هەرچی پەخشانی نووسیومن
بۆ وە نابن
وەک کەتانێک
لە برینی تۆیان هاڵێنم
بۆیە دەڵێم:
خۆزگە و بریا
پێش ئەوەی چیم نووسیبایە
لە سەر جۆگەی شەڕابی
گێلاس و هەنار
دەسنوێژی عەشقم گرتبایە
لە بەر گۆی مەمکی کانێکت
هەزار کڕنۆشم هێنایە.
حاتەم مەرزەنگ
13 ی ڕێبەندانی 2723 ی کوردی
https://t.me/Hatam_marzang
@httpshatammarzang
@Hatammarzang

ئاندووزاوی کێوی سەربەرزی وڵات
سەربەرزی،سەربەتەمی بەرزە قەڵات
هەزار سڵاو لە لوتکەو لە داوێنت
لە ئاوەکەی کانی میرەی خاوێنت
لە هەڵدێری دیوی باشووری لێژت
لە باسکی پڕ ڕەوەزی بە هێزت
لە بەردەڕەشەکانی خاڵەکاکەت
لە نێو دڵە پڕ گڕکان و هەراکەت
لە براکەت قەراوڵخانەی بەرز
کۆنە مەعوای شۆڕە سوارانی تەرز
هەزار سڵاو لە لاپێچ و مەندیلت
لە باهۆی مەچەکت لە شان و پیلت
ڕێزی زۆرم بۆ کوێخا هەباسەکەت
بۆ ڕێبازی پیرۆزی کوڕ خاسەکەت
کڕنۆش دێنم،دێمە سەرچۆک بۆ باڵات
بۆ فەرازی سەرت،بۆ دارو ئاڵات
ئاخۆ هێستا تۆش جەستەت پڕ برینە؟؟
سەرت بەتەم،دڵت پڕ ڕق و قینە؟؟
12 ی ڕێبەندانی 2723ی کوردی
حاتەم مەرزەنگ سەراو

خەندەیەک تاکەی دەبێ نرخی گرانی بۆ بدەم؟
پێکەنینێک بۆ دەبێ خۆشی ژیانی بۆ بدەم؟؟
چونکە کوردی ئاشق و ڕندم دەبێ بێبەش کرێم
تا بەکەی بۆهیجرەتت ئەشکی ڕەوانی بۆبدەم؟
وەک موسڵمانان دەڵێن،من موستەحەقی ماچی تۆم
دەی بفەرموو کەی دەبێ ڕوحی ڕەوانی بۆ بدەم
سەر دەمێکە قفڵ وقایم بۆ لە ڕووم دەرکی حەسار
پێم بڵێ کەی دێیەوە مزگێنی جانی بۆ بدەم؟
دڵ مەلێکی ئاشقی غونچەی لەبی بێ شێوەتە
بۆ غەزەل خوانی دەبێ قوت و تەوانی بۆ بدەم
دیدەکەم من گیانفیدای خاکی وڵاتی کورد گەلم
ئەرکی پیرۆزە لە بۆ ئەو خاکە سانی بۆ بدەم
بەردەبازە سەر لەسەر ڕێی خاسە لاوانی وەتەن
وا دەڵێ حاتەم،کە ئەرکە من قوربانی بۆ بدەم.
15ی ڕێبەندانی ساڵی 1402ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ سەراوی

بەرگێکی تر لە بیرەوەرێکانی سەراو
گوندی چەوگالی،زێدی دەنگ خۆشی ناودارو نیشتمان خۆشەویستی کورد سمایل ئاغای عەباسێ.ئەو گوندە لە 10کیلومێتری و ڕۆژهەڵاتی سەراو و لە بڵیندایی هەڵکەوتۆ،ئەوێ زەمانان پتر لە 60 بنەماڵەی لێ نیشتەجێ بوون،ئاوی گوندەکە لە کانێک لە داوێنی گوند بە پتر لە دوو ئینج ئاوەوە دابین دەبوو،بێجگە لەوە لە پشت قەڵاکەی کاکە حەمەی باوکی سمایل ئاغا چاوەیەکی ئاوی لێ بوو بۆ کاری وەرزێری و مەڕو ماڵات کەڵکی لێوەردەگیرا.
مستەفا ماچ ماچ یان ماچەکە یەکێک لە دانیشتوانی ئەو گوندە بوون،خات نازەنینی خێزانی کاک مستەفا خاتوونێکی تەشک و داوێن جوان و خاوێنی سەردەمی خۆی بوو.لە بەراوەرد کردنی باری فکری و ڕۆشن بیری بە پێوەری ئەوێ دەورە منداڵانی کاک مستەفاو خات نازەنین زۆر پێشتر لە پێش هاوچاخەنی خۆیان بوو،جا لە بەر ئەو ڕوانینە ڕووناکبیرێ کەش و هەوا وفەزای چەوگالی هێندێ بۆوان بەر تەسک بوو.کوڕانی خات نازەنین ساڵی 1355 هاتنە سەر ئەوەی کە مالیان بێننە گوندی سەراو سەنتەری ڕوناکبیری ئەوی دوکان لە هەموو ناوچەی ئاڵەشین هەڵبەتە گوندی ڕەحیمخانیش ئەوێ سەردەم خەڵکانی چاوەکراوە و خوێندەوارو وەرزیشکاری زۆری تێدا بوو.
ماڵی خات نازەنین لە گوندی چەوگالێوە سەعاتی دەی پێش نوێژی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممۆی ساڵی 1355ی هەتاوی گەیشتنە ئاوایی سەراو.
لە دەرکی قەڵای کاکە ڕەحمانی حەیدەرێوە کە مەیدانێکی گەورەیه و شێرە ئاو و حەوزێکی چکۆلە و تەپۆڵکە خۆڵە مێشێکی تەندووری لێیە ،ڕاست بە دەرکی ماڵی سۆفی عەوڵادا کە ئەو ڕۆژە بە ماڵی شاعیری نەخوێندەوارو مەجلیس ئارای سەراو کاک حەمە حوسێنی شکوهپوور ناسراو بە هەڵۆ دەناسرا،کۆڵانێکی بەر تەسک بە رەو مزگەوت ڕاکشابوو، لە گۆشەی خوارێی وەتاغە دوو نهۆمەکانی ماڵی سۆفی سەفەر ڕاست ڕووبەڕووی ماڵی مستەفا شوان شێرەیەکی ئاو هەبوو، لە گۆشەی ئەو مڵکەی سۆفی سەفەر کۆڵانێکی تەنگەبەر دەگەڕاوە بەرەو سەنتەری گوندە و لای دوکانەکانی میرزاحەسەن و نەنە نێرگس و خاڵە ئەهەدو ئەحمەدی مام ڕەحمان و سەید جەغغەر، هەڵبەتە بەرەو گەرەکی سەرێ سێ دوکانی تریش هەبوون.
ڕووبەڕووی ماڵی مستەفا شوان ماڵی مینە شوان و مرێم گاوەخانی خێزانی بوو،مرێم گاوەخان کاری ددان کێشان و هەرەشتەبرینەوەو و جاروبارەش مامانی گوندەکەی بە ئەستۆ وە بوو.
(بۆ خۆم زۆر بەباشیم دیمەنی ئەو کەسانە نایەتەوە بەرچاو.)
لە خوار ماڵی مینە شوان،ماڵی موحەمەدی خات گوڵێ بوو کە ئەو ماڵە هێستا ببوو بەماڵی خات نازەنینی دایکی وێسب و عەلی ماچ ماچی برای.
عەلی ماچ ماچ یەکێک لەو کەسانەیە کە تا ئەوڕۆش لەلای خەڵکی سەراو خۆشەویستە و بە دیدەی حورمەت لێی دەڕوانن.
لای من عەلی ماچ ماچ یادگارێکی زۆر بە نرخی نێو بیرەوەرێکانمە.وێسب وعەلی برای زۆر زوو بوونە خۆشەویستی خەڵکی سەراو،هەر دوو لە لاوانی زۆر مێرخاس و دیاری ئەوێ سەردەم بوون.
لە خوار ماڵی عەلی ماچ ماچ یانی دەستی چەپی کۆڵانەکە ماڵێکی تریش هەبوو وەک لە بیرم مابێ ماڵی ڕەسووڵی مام خاڵند بوو.
دەستی بەرانبەریش ماڵی مستەفا شوان بوو، لە خوار ماڵی مستەفا شوان مەیدانێک هەبوو کە دەبۆ دەرکی ماڵی عەبەمیرزا و وەستا ڕەحمانی بازیارو بابەعەلی زاهیدی عەلێ کەچەڵ و ساڵەی مام مستەفا کە ساڵە گولیشیان پێدەگوت.ئەو مام ساڵەیە لە تایەفەی بینەندەکان بوو،مام ساڵەم وەک خەونێک دێتەوە بەر چاو، مام ساڵە ژوورێکی چکۆلەو ئەسپ و داشقەشی هەبوو. لەو مەیدانەدا،دوکانی عەبەمیرزا،بابە عەلی،خەیاتی وەستا ڕەحمان و دوکانی مام ساڵەشی لێبوو.
هەزاران جار یادی ئەوێ دەوران بەخێر.
درێژەی هەیە حاتەم

👍1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بولبول بەهارە بەسیەتی ماتی
چاوکە تەبیعەت گەرمە خەباتی
لوتکە و یاڵ و باڵ،نشێو و لاپاڵ
شۆلاوگەی ئاوە و گشتی بۆ خاڵ خاڵ
دەبریقێنەوە هەڵدێرو تاڤگان
هەوار بەهەشتن جێ ژوان و ڕاوگان
ڕابە، بخوێنە شیعری دڵداری
مەست کە سریلەو جوڕەو پاساری
ئاهەنگی ژینی تازە سەر ڕێژ کە
جێگە بە داڵی لاشە خۆر لێژ کە
بولبول غونچەو گوڵ چاوەڕێن ڕابە
بچرکێ لێوی غونچەی ناز دابە
تا تۆ نەخوێنی گوڵ چۆن ناز دەکا؟
چۆن شەرحی نوکتەی پڕ لە ڕاز دەکا؟
بولبول وەهارەن،وەهارەن،وەهار
بڕمێ یا خوا تەختەکەی زۆردار
باغ چرۆیان دا کانی ژیانەوە
کلیلە و سەهۆڵان پاکی توانەوە
دۆڵ پڕ بوون لە ئاو،بەنداو خرۆشان
کۆڕیان گەرم بوو گشت بادە نۆشان
ڕنۆ بەفری پار شپرزەو شێواو
کەوتنە بەر شەپی شەپۆلی سێڵاو
چاوکە خرۆشان ئاوی دۆڵاوان
دایانە بەر خۆ گابەردی پاوان
بخوێنە بولبول سروودی شادی
چەن خۆشەکەش و هەوای ئازادی.
29ی ڕێبەندانی 1402 ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
حاتەم مەرزەنگ
چاوکە تەبیعەت گەرمە خەباتی
لوتکە و یاڵ و باڵ،نشێو و لاپاڵ
شۆلاوگەی ئاوە و گشتی بۆ خاڵ خاڵ
دەبریقێنەوە هەڵدێرو تاڤگان
هەوار بەهەشتن جێ ژوان و ڕاوگان
ڕابە، بخوێنە شیعری دڵداری
مەست کە سریلەو جوڕەو پاساری
ئاهەنگی ژینی تازە سەر ڕێژ کە
جێگە بە داڵی لاشە خۆر لێژ کە
بولبول غونچەو گوڵ چاوەڕێن ڕابە
بچرکێ لێوی غونچەی ناز دابە
تا تۆ نەخوێنی گوڵ چۆن ناز دەکا؟
چۆن شەرحی نوکتەی پڕ لە ڕاز دەکا؟
بولبول وەهارەن،وەهارەن،وەهار
بڕمێ یا خوا تەختەکەی زۆردار
باغ چرۆیان دا کانی ژیانەوە
کلیلە و سەهۆڵان پاکی توانەوە
دۆڵ پڕ بوون لە ئاو،بەنداو خرۆشان
کۆڕیان گەرم بوو گشت بادە نۆشان
ڕنۆ بەفری پار شپرزەو شێواو
کەوتنە بەر شەپی شەپۆلی سێڵاو
چاوکە خرۆشان ئاوی دۆڵاوان
دایانە بەر خۆ گابەردی پاوان
بخوێنە بولبول سروودی شادی
چەن خۆشەکەش و هەوای ئازادی.
29ی ڕێبەندانی 1402 ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
حاتەم مەرزەنگ
👍1