بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بەشێکی تر لە یادەکانی سەراو.

لە دەرکی ماڵی حاجی ساڵەی کازم بەرەو سەرچاوە ،دەگەیە مەیدانێک،ئەم مەیدانە سێ ڕێگای سەرەکی و دوو ڕێگای مام ناوەندی لێ دەبێتەوە،ئاشی سەرێ بە دەست حاجی ساڵەی کازمەوەیە،ئاشی ئاوە،ئاشی خوارتر یان ئاشی ئاسن بەدەس عەبەمیرزاوەیە،بیست ڕۆژی لە هەوەڵ مانگی پایزی ساڵی 1354ی هەتاوی
لاداوە،لە بەر ئاشەکان باراشی زۆر هەیە و خەڵکی ئاوایەکانی دەوروبەر لە نۆبەدان،دانی بەیانێ و کات قاوەڵتوونە، ڕۆژی پێنج شەممۆیە خەڵکێکی زۆر لە گەرەکی سەرێ کۆ بوونەتەوە،بەر ئاشی سەرێ لە بەر ئافرەتان کە خەریکی جلک و قاپ و کەوچک شووشتنن هەر جمەی دێ.زیل و بەندی قاز و مراوی و کارە وهات وهاواری چوار مێگەل مەڕو،حەپەو مڕەی سەگەڵ،بگرە و بەردەی شوانان و فیکە و قوولە و گمە و قیرە و سیرەی بە هەزاران تەیرو باڵداری جۆاراجۆر و ڕەنگاو ڕەنگ لە دارستانەکانی هەر دوو بەری جۆگە ئاوەکەی سەراوجیهانێکی تایبەتیان سازداوە.

سەراو سەرچاوەکەی شۆخ ونەمامانی
لە ڕسمت عاجزن مانی
ئەتۆ شاکاری یەزدانی

جەماعەتێکی زۆر لە گەڕەکی سەرێ کۆ بوونەتەوە
کەسانی بەساڵ داچوو، لاوان ،مێرمنداڵان و منداڵان،عاشقی سووتاو و عاشقە ڕووتە،ئەوانەی بەڕاست دڵدارو دڵبەریان هەیە و ئەوانەی لە خۆڕا
لە ئاوری ئەوینێکی یەک لایەنەی بێ جوابدا سووتاون،قرچەو بۆکرووزی دڵیان تۆمار تۆمار بەڕەو قاپی خودا بۆ گلەیی دەڕوا دڵبەریشیان
وەدەزانی کزەی بایە.
هەژاری مەزن دەفەرموێ:
چ ژین سەختم،چ دڵسەختی گوڵی من
کزەی دڵ وەک کزەی با دێتە بەر گوێت
پتر لە بیست نەفەر لە قوتابێکانی پۆلی ناوەندی لە ئاوایی ڕەحیمخان دەخوێنن،چونکە سەراو لە وێ دەورەدا مەکتەبی ناوەندی واتە ڕاهنومایی نەبوو.
جا ئەو ڕۆ کە پێنج شەممۆیە،مەکتەب تەحتیلە و قوتابێکانیش هاتوونەوە بۆ سەراو.
بیست بایسیکڵ (دووچەرخە) لە ڕەحیمخانەوە بەرەو سەراو کەوتوونە ڕێ.
لە ماڵی مام قادر،قادری ئاشوڕی،باوکی عەلی ومستەفا ڕەشی مەشهوور،دوویاریزانی دیاری تۆپی پێ،دوو لاوی دڵپاکی بێ غەوش.
ڕەد بووون،ڕێگای سەراو بۆ ڕەحمیخان، توولە مارێکی خوشیوی بێ گرێ و گۆڵە،بێ پێچ وپەنا
بیست دووچەرخە بە دوای یەکەوەن.
قوتابێکان ئەو ناوانەی خوارەوەن:
جەمشید مەرزەنگ، سەید موحەمەد ڕونیاسی،ڕەحیم کامیابی،ئەحمەد پوورئازەری
ڕەحیم کامیابی،جەعفەر مامەای، جەعفەر بوکری،سەید قادر قادری، مەلا حوسێن شەهابەدین،عەبدوولکەریم شکووهپوور،کەماڵ ئیسماعیل زادە،کەریم کوکجلەو،ڕەحیم کوکجلەو
تەها ڕەحیم نیا،حەسەن نادر حەیتە،حەسەن مرادپوور،ڕەنگە هەموو ناوەکانم لە بیر نەبێ.
قوتابێکان ماندوو وهیلاک و تۆزاوی گەیشتنە سەر جۆگە ئاوەکە،چەرخەکانیان دانا،کەوشو گۆرەویان داکەند چوونە جۆگە ئاوەکەوە،ئاویان خواردەوە،خۆیان فێنک کردەوە.
ناحەقیان نێ ماندوویی ڕێگا تەحەمول دەکەن.
سەراو بەهەشتە، سەراو جوانە،سەراو خۆشە،دڵگیرە،هەوای سازگارە،دارستانی ،لێرەواری ،دەشتی،پێدەشتی،زەردی،چری،کێوی،دۆڵی،لاپێی،تەلانی،ویشکەڕۆی،زنەی،دەراوی،شەتاوی،کانیاوی،باغ و باغاتی،جەننەتێکە میسل ومانەندی لە جیهاندا کەمە زۆر کەم،بەڵێ سەراوی کۆن ئاوهابوو.

داخی داخانم سەراو کوا هەیبەتی
کوا ڕۆژانی پڕ لە فەخرو عیززەتی
کوانێ پیاوی کەیخوداو ماقووڵی کوان؟
داخەکەم ئەو هەیمەنەی کۆنی نەمان
کوانێ باغ و مێرگ وجۆگەی لای سەرێ
ئاشەکان کوان ئاوی چاوەی تێگەڕێ.؟؟؟؟
درێژەی هەیە
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
دیسان بەرگی ڕەشی پۆشی
خاکی پیرۆزی نیشتمان
دیسان قارەمانێکی کورد
بۆی هەڵقرچا جەرگی زەمان

دیسان دەشت و دارو دەوەن
تەمی ماتەم نیشتە سەریان
دیسان چیا کوڵمی ڕنی
دیسان دار هەڵوەری بەریان

دیسان شۆڕە سوارێکی کورد
گلا بە فێڵ و دەهۆیان
دیسان ئەنگاوتی گوێی ڕوحم
کانی،مۆسیقای ڕۆ ڕۆیان

دیسان گریانێکی بە خوڕ
ئەوکی گرتم تێکەڵ ئەسرین
دیسان هاوارم کرد ساقی
وەرە با پێکەوە بگرین

دیسان لەگەڵ ڕیزێ ئەسرین
چوومەوە جێ ژوانی شیعرێ
دیسان شۆڕە شیعری غەمێک
چۆپی ئەو دیلانە دەگرێ

دیسان لە وڵاتی کوردان
دونیای پڕ کرد شیوەن و ڕۆ
دوێنی بۆ مەرگی کۆڵبەر بوو
ئەو ڕۆ بۆ شاخەوان و تۆ.

حاتەم مەرزەنگ
6ی ڕێبەندانی 1402
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
باریست سنگین
کشیدن درد مرگ تاکستان
شکستن کوزەهای شراب
بە دار آویختن سبوهای زرین

سرزمین انگور را نمیتوان
در آتش نمرود انداخت
خاک تاکستان یارای کوچ ندارد

این تاکستان
سرزمین ققنوسستان است
این تاکستان قبلە مستان است.
حاتم مرزنگ سەراوی
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
من از قبیلە رندان عاشقم
از تبار سرخ جامگان
من از سلسلەسواران
سمند بە زیر ران نو زینم
من از سرزمین
عاشقان عشق و
انسان آئینم

از چشمە خون گون تاکستان
نوشیدەام
وضوی نماز انسان شدن را
برلب جوی شراب گرفتەام
سجادە من برگ تاک
پیشانیم با حبە انگور
مهر شدەاست

الا ای ساقی مستان
بریز از دوردی پاکت
منم خاک در تاکت
بگو آیند هزاردستان.

9 بهمن سال 1402

حاتم مرزنگ سەراوی
https://t.me/Hatam_marzang

کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
چە میدانی؟

تو از تاراج خزان و جور باد
چە میدانی
ای باغ؟
تو از نالە تاک بر سبوی شکستە
چە میخوانی
ای باغ؟

تو از امواج برکە
زیر تازیانە طوفان و شلیک رعد
چە خواندەای ای باغ؟

تو از درد آویزانی خوشە و رگبار تگرگ
بر پیشانی برگ
چە میدانی؟
کە چنین ماندەای
ای باغ؟؟
و آری،آری میدانی!!
میدانم کە میدانی
ریشەات در خاک چنگ زدە است
نە خاک را یارای کوچ است
نە تو را دست رهانیدن از وصال خاک
زایش نهالانت را میبینم
تنومند و تنومند و تنومند میشوند
تگرک را میشکنند
طوفان را بر زمین میکوبند
رعد را سرخوردە
بە جان خود میندازند.

دهم بهمن ماە سال 1402خورشیدی
سەراو، حاتم مرزنگ سەراوی

@Hatammarzang
@httpshatammarzang

https://t.me/Hatam_marzang
دەچمەوە ژووری غەمو تەنیایی
هەڵدەڕێژم هێندێ فرمێسکی گەرم
ڕوو لە قاپی خوادەکەم دەیپرسم
منی کورد کەی دێیە جوابێ لەسەرم؟
خاکەکەم کە چوار مێخەی کێشراوە
لە ماڵمدا ئەسیری داگیر کەرم
ڕێ نییە بۆنی گوڵ و ڕیحان کەم
جێ نییە ئاسوودە لێیدانێم سەرم
شوێنێ نێ هەناسەی لێهەڵکێشم
دەمکوژن کە دابێنم باڵ و پەڕم
تا بە کەی خۆم بە دوعا قانع کەم؟
تا بە کەی بێژم ئەوەی بۆ قەدەرم؟
هەر کوتومە ساسانیم و مادیم
گا دەڵێم سومێریم،دەڵێن بەدفەڕم
کورد گەلیش نامەیان زۆر بۆ ناردی
دەسکردی خۆتمو ئیبنولبەشەرم
مەگە مەخلووقی خۆت نین ئێمەی کورد؟
چاوێ بخشێنە لە سەنەی دەفتەرم
هەزاران ساڵە بە چۆک دانایەین
قەت بە زاڵم نابێژین خاکی دەرم
خۆشەویستی من کچێکی کوردە
داوی نەزەری گرتوویە نەزەرم
خۆشەویستی من دوانن دڵکێشن
یەک خاکی کوردە،یەک کچێ بەشەرم
موئەزن بانگی بەیانی دا حەتەم
من کە کوردم سەر بەرزو موفتەخەرم.

سەعاتی 5و نیوی بەیانی ڕۆژی چوارشەممۆ
تاریخی 11ی ڕێبەندانی 2723ی کوردی.
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
ژنرال دو گل، در یک نطق تاریخی بسیار مهم چنین میگوید:
در میان کوردها ضرب المثلی هست کە میگویند.
مردان دژها را فتح میکنند و کلید قفلهای دژها بە دست زنان است.
آری تاریخ کورد و آثار بسیار کهن کشف شدە در جغرافیای کوردستان (کردستان) بیانگر آنند کە زن در میان ملت کورد از جایگاە رفیع و خاصی برخوردار بودە است.
لازم است اشارە کنم کە متاسفانە تاریخمان سرقت شدە و قسمت اعظمی از این تاریخ کە منشا پیدایش زندگی اشتراکی و تشکیل و تولد دولت و امپراطوری در منطقە بودە است،بە انحراف عمدی کشاندە شدە است. اخیرا مطالعات جدید باستانشناسی نشان میدهند و اذعان دارند کە سومریها کوردهای واقعی هستند و مادها همانند ساسانیان،موکریها،اردلانیها،لکهاو غیرە شاخەای از ملت بزرگ کورد سومری هستند.
هیچ تعصب نژادی در این نوشتە در کار نیست.
حاتم مرزنگ

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
ئەی نیشتمان
هەرچی شیعری هۆندومنەوە
بۆ وە نابن
تۆزی پێی تۆیان پێبسڕم

هەرچی پەخشانی نووسیومن
بۆ وە نابن
وەک کەتانێک
لە برینی تۆیان هاڵێنم

بۆیە دەڵێم:
خۆزگە و بریا
پێش ئەوەی چیم نووسیبایە
لە سەر جۆگەی شەڕابی
گێلاس و هەنار
دەسنوێژی عەشقم گرتبایە
لە بەر گۆی مەمکی کانێکت
هەزار کڕنۆشم هێنایە.

حاتەم مەرزەنگ
13 ی ڕێبەندانی 2723 ی کوردی
https://t.me/Hatam_marzang

@httpshatammarzang

@Hatammarzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
ئاندووزاوی کێوی سەربەرزی وڵات
سەربەرزی،سەربەتەمی بەرزە قەڵات

هەزار سڵاو لە لوتکەو لە داوێنت
لە ئاوەکەی کانی میرەی خاوێنت

لە هەڵدێری دیوی باشووری لێژت
لە باسکی پڕ ڕەوەزی بە هێزت

لە بەردەڕەشەکانی خاڵەکاکەت
لە نێو دڵە پڕ گڕکان و هەراکەت

لە براکەت قەراوڵخانەی بەرز
کۆنە مەعوای شۆڕە سوارانی تەرز

هەزار سڵاو لە لاپێچ و مەندیلت
لە باهۆی مەچەکت لە شان و پیلت

ڕێزی زۆرم بۆ کوێخا هەباسەکەت
بۆ ڕێبازی پیرۆزی کوڕ خاسەکەت

کڕنۆش دێنم،دێمە سەرچۆک بۆ باڵات
بۆ فەرازی سەرت،بۆ دارو ئاڵات

ئاخۆ هێستا تۆش جەستەت پڕ برینە؟؟
سەرت بەتەم،دڵت پڕ ڕق و قینە؟؟

12 ی ڕێبەندانی 2723ی کوردی
حاتەم مەرزەنگ سەراو
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
خەندەیەک تاکەی دەبێ نرخی گرانی بۆ بدەم؟
پێکەنینێک بۆ دەبێ خۆشی ژیانی بۆ بدەم؟؟

چونکە کوردی ئاشق و ڕندم دەبێ بێبەش کرێم
تا بەکەی بۆهیجرەتت ئەشکی ڕەوانی بۆبدەم؟

وەک موسڵمانان دەڵێن،من موستەحەقی ماچی تۆم
دەی بفەرموو کەی دەبێ ڕوحی ڕەوانی بۆ بدەم

سەر دەمێکە قفڵ وقایم بۆ لە ڕووم دەرکی حەسار
پێم بڵێ کەی دێیەوە مزگێنی جانی بۆ بدەم؟

دڵ مەلێکی ئاشقی غونچەی لەبی بێ شێوەتە
بۆ غەزەل خوانی دەبێ قوت و تەوانی بۆ بدەم

دیدەکەم من گیانفیدای خاکی وڵاتی کورد گەلم
ئەرکی پیرۆزە لە بۆ ئەو خاکە سانی بۆ بدەم

بەردەبازە سەر لەسەر ڕێی خاسە لاوانی وەتەن
وا دەڵێ حاتەم،کە ئەرکە من قوربانی بۆ بدەم.

15ی ڕێبەندانی ساڵی 1402ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ سەراوی
https://t.me/Hatam_marzang