Forwarded from حاتەم مەرزەنگ
چاوخشاندنێک بە سەر نێوەرۆکی گۆڤاری لە داوێنی ئاربەبا.
شکم لەوەدانێ سەر نووسەرو کارگێڕانی گۆڤارەکە نییەتیان خزمەت بە کەلتوور و کیان و کەسایەتی کوردو کوردستانە لە هەموو بۆاراندا، بەڵام ئاخۆ لێژنەی هەڵسەنگاندنی بابەت و دەقە چاپکراوەکانی ناو گۆڤارەکە قەت بەسەر دەقەکاندا هاتوونەوە؟یان تۆ بڵێی لێژنەیەکی وا هەبێ لە کارا؟ ئەگە هاتوو دڵیشیان نەهات لایان بەن یان چاپیان نەکەن هەر نەبێ نیسک شۆریان کەن. بە دەیان قەڵەم بەدەستی خاوەن هەست و نیشتمان دۆستمان هەن بەڵام داخی داخانم بەڕاستی پوختە نەبوون و هەر بۆوەی چەند کەسی لە ئەدەبیات و شیعر ناحاڵی چەپڵەیان بۆ لێدەن و
پێیان بڵێن مامۆستا، شتی نا ئەسڵ و ناڕەسەن دەنووسن و سواری سەمەندی سایەقەی دەکەن و یاڵڵا بۆ ماڵی ئاربەبا.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا کاتێکی باشم دانا بۆ خوێندنەوەی بەرهەمی چەند لە شاعیرانی ناوبەدەرەوەی ئەو ڕۆی گۆڕەپانی شیعری کوردی و هەر وا چەند شاعیرانی تازەکار.
بە داخەوە دەبێ بڵێم:شاعیرە ناودارەکانمان زۆربەی شیعرەکانی هەردی و نالی و......کەسانی تریان زۆر ناوەستایانە سەرو قوڵ گۆریوەو بە نێوی خۆیانەوە جلیان بە بەرداکردوون.
شاعیرە تازەکانیش شیعرە دزێکانیان وەک گای ئەبڵەق لە نێو گاڕاندا دیارن.من لام وایە ڕێزدار جەنابی ک،د،ئازاد بەرپرسی گۆڤارەکە دەبێ هەرچی زووتر لێژنەیەکی چاوەدێر لە شاعیرانی دیارو شیعرناس وئەدیب و نووسەرانی خاوەن ئەزموون پێک بێنێ بۆ هەڵگرتنەوەی هەڵە وپەڵەی گۆڤارەکە.
بەشی یەکەم
17ی بەفرانباری ساڵی 2723 ی کوردی
ئاوایی سەراو،حاتەم مەرزەنگ سەراوی.

👍1
چاوەکەم،جەستە بەرەو پیری دەڕوا دڵ توفلە
هەر گڕوی شەکری لەبی تۆ دەگرێ
تۆ گوڵی سەرپۆپی دارێکی بەرزی سەرسەوزی
دەستی ناتگاتێ مناڵی دڵ کوا باڵی بفڕێ؟
ئەو هەمۆ قەولە کەدێی،ئاخە کوا هاتن وایە؟
بەسە بەد قەولی گوڵم،کوانێ خودا هەڵدەگرێ؟
هەڵی کردۆتە زریان سایەقەیە چۆڵە هەوار
مەل کزو ماتە قەلی ڕوو ڕەشە دیسان دەقڕێ
من و تارێک و شەڕابێک و دیوانی نالین
دڵ حەقێتی بە شەڕاب و سۆزی تار گڕ دەگرێ
کچی نازداری سەراو شۆخی لەباری خوێندکار
شەرمی پێناوێ وەرە بۆ ژوانێ،فێڵێ،مەکرێ
هەوەڵین پێکم بەخۆشی تۆی گوڵئەندام نۆشی
هەوەڵ مەزرابم بە یادی تۆ لەگەڵ تار دەچرێ
وەرە ئەی شیرین لەبی،سیمین تەنی،زێڕین ساق
مەزە بێ، ماچی دەمت،من سەرم ناوێ لە برێ
خۆت دەزانی چەقەڵی زۆرن لە دەورم دەوەڕن
حەتەمم،گوێم بەوە نابزوێ،حەسوود با بدڕێ.
19ی بەفرانباری 2723ی کوردی
حاتەم مەرزەنگ سەراوی
https://t.me/Hatam_marzang

ئەو وێنەیەی لەبەر چاوە
وێنەی حەوزەکەی سەراو
مانگی گرتۆتە ئاوێزی
میوانێتی دەگرێ ڕێزی
هەم گوڵگەشت،هەم موسەللایە
بەهەشتێکی بێ هاوتایە
سەراو و ئاوی سەرچاوە
سەدان دڵیان بۆ دۆڕاوە
داخی داخانم ئەو چاخە
چاخی بژار و ئەیاخە
لە جێی گوڵ دڕو داڵی تاڵ
گرتوویانە لوتکە ولاپاڵ
دەنا خاک و ئاوی سەراو
دەنا دەشت و دێم و بەراو
هەم گوڵزار بوون هەم گوڵستان
نوماد بوو بۆ گشت کوردستان
ئەوە هێستاکەش بەیتوونە
ویشکن گوڵاڵە و بەیبوونە.
حاتەم23 ی بەفرانباری 1402
https://t.me/Hatam_marzang
وێنەی حەوزەکەی سەراو
مانگی گرتۆتە ئاوێزی
میوانێتی دەگرێ ڕێزی
هەم گوڵگەشت،هەم موسەللایە
بەهەشتێکی بێ هاوتایە
سەراو و ئاوی سەرچاوە
سەدان دڵیان بۆ دۆڕاوە
داخی داخانم ئەو چاخە
چاخی بژار و ئەیاخە
لە جێی گوڵ دڕو داڵی تاڵ
گرتوویانە لوتکە ولاپاڵ
دەنا خاک و ئاوی سەراو
دەنا دەشت و دێم و بەراو
هەم گوڵزار بوون هەم گوڵستان
نوماد بوو بۆ گشت کوردستان
ئەوە هێستاکەش بەیتوونە
ویشکن گوڵاڵە و بەیبوونە.
حاتەم23 ی بەفرانباری 1402
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from دەنگ و دیمەنی ناوچەی ئاڵەشین (Msc.M)
درخشش عکاس بوکانی در جشنواره بینالمللی قرقیزستان
🔹 «شیرکو مام آقا» عکاس بوکانی در جشنواره بین المللی مناس قرقیزستان موفق به دریافت لوح تقدیر«فیاپ» فرانسه و انجمن عکاسان امریکا شد.
١۴٠٢٫١٠٫٢۶

ئاخری ئەهدت شکاند ڕندۆڵە نەمبوو ئینتیزار
تۆ قەڵا بوو وی هەتا هەی بۆ هەڵۆ و بۆ شاتەوار
چیت هەیە بۆ ئاندوزاوی سەرفەرازی زێدەکەم
ئەسری دەڕژێنێ لە داخانت بەلێزمە دێتە خوار
ئەی خەجاڵەت بار، ئەتۆ کۆنە قەڵای مێران بووی
کوا وڵامت بۆ پەیامی قەندیلی بەرزی فەخار؟؟؟
شۆڕە سوارانی گەلت بۆچی گلاند ئەی بێ وەفا؟
کوا لەگەڵ کورد دەیشکێنێ زەردوما ئەهدوقەرار؟
چی بڵێم بۆ کێوی ڕوو سووری قەراوڵخانەمان؟
چۆن شەرح کەم سووچ وتاوانت لە سەفحەی ڕۆژگار؟
کوردەکان پشت وپەنایان کێوەکانی مەوتەنە
دەستی دۆستیت بۆ شکاندۆ تۆ لەگەڵ مەی کۆڵەوار؟
قارەمانانی وەتەن دێن و لەسەر تاجی سەرت
هەڵدەدەن سەد بەیرەقی ئازایەتی زێدو تەبار.
ئاندووزاوی: کێوێکی بەرزە لە ڕۆژهەڵاتی سەراو.
قەراوڵخانە:کێوێکە لە ڕۆژهەڵاتی سەراو.
27ی بەفرانباری 1402

Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بەشێکی تر لە یادەکانی سەراو.
لە دەرکی ماڵی حاجی ساڵەی کازم بەرەو سەرچاوە ،دەگەیە مەیدانێک،ئەم مەیدانە سێ ڕێگای سەرەکی و دوو ڕێگای مام ناوەندی لێ دەبێتەوە،ئاشی سەرێ بە دەست حاجی ساڵەی کازمەوەیە،ئاشی ئاوە،ئاشی خوارتر یان ئاشی ئاسن بەدەس عەبەمیرزاوەیە،بیست ڕۆژی لە هەوەڵ مانگی پایزی ساڵی 1354ی هەتاوی
لاداوە،لە بەر ئاشەکان باراشی زۆر هەیە و خەڵکی ئاوایەکانی دەوروبەر لە نۆبەدان،دانی بەیانێ و کات قاوەڵتوونە، ڕۆژی پێنج شەممۆیە خەڵکێکی زۆر لە گەرەکی سەرێ کۆ بوونەتەوە،بەر ئاشی سەرێ لە بەر ئافرەتان کە خەریکی جلک و قاپ و کەوچک شووشتنن هەر جمەی دێ.زیل و بەندی قاز و مراوی و کارە وهات وهاواری چوار مێگەل مەڕو،حەپەو مڕەی سەگەڵ،بگرە و بەردەی شوانان و فیکە و قوولە و گمە و قیرە و سیرەی بە هەزاران تەیرو باڵداری جۆاراجۆر و ڕەنگاو ڕەنگ لە دارستانەکانی هەر دوو بەری جۆگە ئاوەکەی سەراوجیهانێکی تایبەتیان سازداوە.
سەراو سەرچاوەکەی شۆخ ونەمامانی
لە ڕسمت عاجزن مانی
ئەتۆ شاکاری یەزدانی
جەماعەتێکی زۆر لە گەڕەکی سەرێ کۆ بوونەتەوە
کەسانی بەساڵ داچوو، لاوان ،مێرمنداڵان و منداڵان،عاشقی سووتاو و عاشقە ڕووتە،ئەوانەی بەڕاست دڵدارو دڵبەریان هەیە و ئەوانەی لە خۆڕا
لە ئاوری ئەوینێکی یەک لایەنەی بێ جوابدا سووتاون،قرچەو بۆکرووزی دڵیان تۆمار تۆمار بەڕەو قاپی خودا بۆ گلەیی دەڕوا دڵبەریشیان
وەدەزانی کزەی بایە.
هەژاری مەزن دەفەرموێ:
چ ژین سەختم،چ دڵسەختی گوڵی من
کزەی دڵ وەک کزەی با دێتە بەر گوێت
پتر لە بیست نەفەر لە قوتابێکانی پۆلی ناوەندی لە ئاوایی ڕەحیمخان دەخوێنن،چونکە سەراو لە وێ دەورەدا مەکتەبی ناوەندی واتە ڕاهنومایی نەبوو.
جا ئەو ڕۆ کە پێنج شەممۆیە،مەکتەب تەحتیلە و قوتابێکانیش هاتوونەوە بۆ سەراو.
بیست بایسیکڵ (دووچەرخە) لە ڕەحیمخانەوە بەرەو سەراو کەوتوونە ڕێ.
لە ماڵی مام قادر،قادری ئاشوڕی،باوکی عەلی ومستەفا ڕەشی مەشهوور،دوویاریزانی دیاری تۆپی پێ،دوو لاوی دڵپاکی بێ غەوش.
ڕەد بووون،ڕێگای سەراو بۆ ڕەحمیخان، توولە مارێکی خوشیوی بێ گرێ و گۆڵە،بێ پێچ وپەنا
بیست دووچەرخە بە دوای یەکەوەن.
قوتابێکان ئەو ناوانەی خوارەوەن:
جەمشید مەرزەنگ، سەید موحەمەد ڕونیاسی،ڕەحیم کامیابی،ئەحمەد پوورئازەری
ڕەحیم کامیابی،جەعفەر مامەای، جەعفەر بوکری،سەید قادر قادری، مەلا حوسێن شەهابەدین،عەبدوولکەریم شکووهپوور،کەماڵ ئیسماعیل زادە،کەریم کوکجلەو،ڕەحیم کوکجلەو
تەها ڕەحیم نیا،حەسەن نادر حەیتە،حەسەن مرادپوور،ڕەنگە هەموو ناوەکانم لە بیر نەبێ.
قوتابێکان ماندوو وهیلاک و تۆزاوی گەیشتنە سەر جۆگە ئاوەکە،چەرخەکانیان دانا،کەوشو گۆرەویان داکەند چوونە جۆگە ئاوەکەوە،ئاویان خواردەوە،خۆیان فێنک کردەوە.
ناحەقیان نێ ماندوویی ڕێگا تەحەمول دەکەن.
سەراو بەهەشتە، سەراو جوانە،سەراو خۆشە،دڵگیرە،هەوای سازگارە،دارستانی ،لێرەواری ،دەشتی،پێدەشتی،زەردی،چری،کێوی،دۆڵی،لاپێی،تەلانی،ویشکەڕۆی،زنەی،دەراوی،شەتاوی،کانیاوی،باغ و باغاتی،جەننەتێکە میسل ومانەندی لە جیهاندا کەمە زۆر کەم،بەڵێ سەراوی کۆن ئاوهابوو.
داخی داخانم سەراو کوا هەیبەتی
کوا ڕۆژانی پڕ لە فەخرو عیززەتی
کوانێ پیاوی کەیخوداو ماقووڵی کوان؟
داخەکەم ئەو هەیمەنەی کۆنی نەمان
کوانێ باغ و مێرگ وجۆگەی لای سەرێ
ئاشەکان کوان ئاوی چاوەی تێگەڕێ.؟؟؟؟
درێژەی هەیە

دیسان بەرگی ڕەشی پۆشی
خاکی پیرۆزی نیشتمان
دیسان قارەمانێکی کورد
بۆی هەڵقرچا جەرگی زەمان
دیسان دەشت و دارو دەوەن
تەمی ماتەم نیشتە سەریان
دیسان چیا کوڵمی ڕنی
دیسان دار هەڵوەری بەریان
دیسان شۆڕە سوارێکی کورد
گلا بە فێڵ و دەهۆیان
دیسان ئەنگاوتی گوێی ڕوحم
کانی،مۆسیقای ڕۆ ڕۆیان
دیسان گریانێکی بە خوڕ
ئەوکی گرتم تێکەڵ ئەسرین
دیسان هاوارم کرد ساقی
وەرە با پێکەوە بگرین
دیسان لەگەڵ ڕیزێ ئەسرین
چوومەوە جێ ژوانی شیعرێ
دیسان شۆڕە شیعری غەمێک
چۆپی ئەو دیلانە دەگرێ
دیسان لە وڵاتی کوردان
دونیای پڕ کرد شیوەن و ڕۆ
دوێنی بۆ مەرگی کۆڵبەر بوو
ئەو ڕۆ بۆ شاخەوان و تۆ.
حاتەم مەرزەنگ
6ی ڕێبەندانی 1402

باریست سنگین
کشیدن درد مرگ تاکستان
شکستن کوزەهای شراب
بە دار آویختن سبوهای زرین
سرزمین انگور را نمیتوان
در آتش نمرود انداخت
خاک تاکستان یارای کوچ ندارد
این تاکستان
سرزمین ققنوسستان است
این تاکستان قبلە مستان است.
حاتم مرزنگ سەراوی
کشیدن درد مرگ تاکستان
شکستن کوزەهای شراب
بە دار آویختن سبوهای زرین
سرزمین انگور را نمیتوان
در آتش نمرود انداخت
خاک تاکستان یارای کوچ ندارد
این تاکستان
سرزمین ققنوسستان است
این تاکستان قبلە مستان است.
حاتم مرزنگ سەراوی