Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لە بەر تیری فیراقت نازەنینم
عەیامێکە ئەمن ساردە هەناسەم
لەوەی تۆم دی لە ڕۆژی مێهرەجانا
گرفتاری چەق وچۆی ویست وتاسەم
بە پێی چۆمان دەپێوم کانی ئەسرین
لە مێژە گوێ بە زەنگی ئەو تەماسەم
هەناسەم هاتە کۆتایی بە قوربان
گوڵم موحتاجی سۆزێکی هەناسەم
لە نێو یاران و گوندو شارەکانا
وەکو نوقڵێ لە نێو ئەو باس و خواسەم
لە سۆی تۆیە خەراباتیم و ئاوا
قوتابێکی هەمیشەی ئەو کلاسەم
دەڵێم ئاسۆ ئەتۆ حاڵی لە حاڵم
دەفەرموێ حاتەم خۆم ئەهلی حەماسەم
جەلالیش تێگەیی چەن زارە حاڵم
کوتم حاجی قەبووڵ کە ئەو سپاسەم
قزڵباشی بەڕێزیش با بزانێ
کە پێکراوی نیگای ئەو شۆخە خاسەم.
27 ی سەرماوەزی ساڵی 2723 ی کوردی
سەراو
حاتەم مەرزەنگ سەراوی
https://t.me/Hatam_marzang
عەیامێکە ئەمن ساردە هەناسەم
لەوەی تۆم دی لە ڕۆژی مێهرەجانا
گرفتاری چەق وچۆی ویست وتاسەم
بە پێی چۆمان دەپێوم کانی ئەسرین
لە مێژە گوێ بە زەنگی ئەو تەماسەم
هەناسەم هاتە کۆتایی بە قوربان
گوڵم موحتاجی سۆزێکی هەناسەم
لە نێو یاران و گوندو شارەکانا
وەکو نوقڵێ لە نێو ئەو باس و خواسەم
لە سۆی تۆیە خەراباتیم و ئاوا
قوتابێکی هەمیشەی ئەو کلاسەم
دەڵێم ئاسۆ ئەتۆ حاڵی لە حاڵم
دەفەرموێ حاتەم خۆم ئەهلی حەماسەم
جەلالیش تێگەیی چەن زارە حاڵم
کوتم حاجی قەبووڵ کە ئەو سپاسەم
قزڵباشی بەڕێزیش با بزانێ
کە پێکراوی نیگای ئەو شۆخە خاسەم.
27 ی سەرماوەزی ساڵی 2723 ی کوردی
سەراو
حاتەم مەرزەنگ سەراوی
https://t.me/Hatam_marzang
Telegram
بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
🎸 موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناس باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقووقی عموومی)
https://t.me/hatamsarawi
Admin:🆔 @Hatammarzang
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
🎸 موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناس باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقووقی عموومی)
https://t.me/hatamsarawi
Admin:🆔 @Hatammarzang
❤2
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لای منی بێ خەو لە سۆی تۆ شەو هەموو یەڵدایە شەو
زۆر لە مێژە لای منی شێت ڕۆژی ناپەیدایە شەو
با بزانن خەڵکی عاڵەم چەند لە دوات وێڵ و کزم
من چباکم نێ بە گشتی با بڵێن ڕیسوایە ئەو
تۆ دەزانی بولبولی شەیدا لەسۆی گوڵ شین دەکا؟؟
خۆ دەزانی هەر لە بەر گوڵ بێ مەکۆ و مەعوایە ئەو
پایزان مات و کەلاکی دەردی هیجرانی گوڵە
فەسڵی گوڵ یەکپارچە دەیژن دەغدەغەی سەودایە ئەو
تا بوو وە عورفی محەل، کوتراوە شەیدایان هەڵەن
خەڵکی مەیخانان دەزانن عەشقی بێ کۆتایە ئەو
چیتە حاتەم دەرسی ڕەندی بۆ عەیاران هەڵگرە
قەت بە زین نابێتە ڕەخشی ڕۆستەم ڕیشەی وایە ئەو.
حاتەم سەراوی 27ی سەرماوەزی 2723

بۆ لە دایک بوونت
شەوی یەڵدا بە تۆ وە بۆ چراخان
لە جستانا گوڵیان دا دارو باخان
لە نێو بەفرو ڕنوودا کەو دەخوێنن
لە سەر تەپک و تەلان و دوندو شاخان
هەموو چاویان بە مۆلەق وێستا دڵ پیس
دڵیان تۆقی شەوەی کەڵپن لە داخان
بەشی تاکوو بنی مێژووت شەفەقدا
شەپت هەڵدا لە حیزو پیس و چاخان
گەزیزە و سویسنە و بەیبوونە شین بوون
لە سەر بەرد و ڕەوەزوو دەم قەراخان
بە میلیۆنان کەسن شەیدای ڕوخی تۆن
نەترسن،دڵ بوێرن،هەر هەواخان
بە خاکی پێت و تۆزی مەقدەمت بم
شەمی ئەشقت گڕاندوو وم لە ناخان.
ئێوارێی ڕۆژی پێنجشەممۆ 30ی سەرماوەزی
ساڵی 2723ی کوردی، بەرانبەری 30ئازەری
ساڵی 1402ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ سەراوی
https://t.me/Hatam_marzang
شەوی یەڵدا بە تۆ وە بۆ چراخان
لە جستانا گوڵیان دا دارو باخان
لە نێو بەفرو ڕنوودا کەو دەخوێنن
لە سەر تەپک و تەلان و دوندو شاخان
هەموو چاویان بە مۆلەق وێستا دڵ پیس
دڵیان تۆقی شەوەی کەڵپن لە داخان
بەشی تاکوو بنی مێژووت شەفەقدا
شەپت هەڵدا لە حیزو پیس و چاخان
گەزیزە و سویسنە و بەیبوونە شین بوون
لە سەر بەرد و ڕەوەزوو دەم قەراخان
بە میلیۆنان کەسن شەیدای ڕوخی تۆن
نەترسن،دڵ بوێرن،هەر هەواخان
بە خاکی پێت و تۆزی مەقدەمت بم
شەمی ئەشقت گڕاندوو وم لە ناخان.
ئێوارێی ڕۆژی پێنجشەممۆ 30ی سەرماوەزی
ساڵی 2723ی کوردی، بەرانبەری 30ئازەری
ساڵی 1402ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ سەراوی
https://t.me/Hatam_marzang
👍1
Forwarded from هه رمان حوسین زاده
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
تو نبودی تا ببینی زفراق
چە کشیدم من دیوانە تو
شمع یادت در دلم آتش زد
شدە بودم مست و پروانە تو
شاهدند تار و می و اشعارم
دل من پاک شدە بود خانە تو
آری، بهر دل من، بی مثلی
بخدا، گهر یکدانەای تو
جان جانم، میدانم کم گفتم
دل نرنجان،در و دردانەای تو
منم، زیبا پرست و عاشق می
ساقی و شراب و میخانەای تو
دل ما کفتر جلدیست پرید
بهر این مرغ طرب لانەای تو.
حاتم مرزنگ سەراوی
یکم دیماە سال 1402

خۆرە تاو
خۆرە تاو،تۆ شەوی دەیجورت بەزاند
تۆ شەوی تاریک و سایەقەت تەزاند
دەرکەوتی لە سەر قەڵای دمدمەوە
بە سواری سەمەندی زێڕین سمەوە
بە بزەی شیرینی سەر لێوی گەشت
بە نیگای پڕ لە عەشقی چاوی ڕەشت
لە چەهریق و وڵاتی نەهرێوە
خۆرێکی هەموو وڵات دەگرێوە
خۆرەتاو هێندە پڕشەنگت زۆرن
هەر پڕشەگێکت هەزاران خۆرن
شەوی تاریکی دەیجور نابینین
گیان فیدای خۆر و ئاشقی ژینین.

خەمبار بووم.
وەفاتی دوو قەسابی ساڵانی زوو، دەیەکانی 50و 60 ی سەراو بە ڕاستی خەمباریان کردم و چەند تکە
ئەسریشیان پێ هەڵوەراندم.بە دوو هۆ.
یەکەم:گەڕامەوە بۆ کۆڵانەکانی ڕابردووی تەمەن.
دووهەم:دواین کەسەکانی نەسلی پێشووی سەراومان خەریکە وەک ڕەچەڵەکی مامووت کۆتاییان دێ.
نەسلێکی پاکی بێ درۆ و چەواشەکاری و گرێ و گۆڵ.نەسلێکی بێ غەرەزو مەرز.
یەکەمیان: کاکە ئەحمەد،ئەحمەدقەرە،یان ئەحمەدی کوڕی دوختەر.
ئەحمەد قەرە ئەوەندە ڕەزا سووک و خوێن شیرین و ڕاست و پاک بوو بەگشتی تەواوی سەراو خۆشیان دەویست،ئەو دەورانەی ئەو قەسابی دەکرد من منداڵ بووم.
کاکەئەحمەد ماملەی کەشک و ڕۆن و پەنیر و ئەو جۆرە داهاتانەشی دەکرد
کاکە ئەحمەد قەرە،هەر قەرە و بێ زەوی و مڵک بوو،ئەوێ دەوران شەش و حەوت منداڵی سەرو پێچکەی بوو،دەبێ بڵێین دەستەنگ بوو،بەڕاستی چل ساڵ لەمەوبەر زۆربەی زۆری خەڵک دەستەنگ و منداڵ بار بوون.
بەڵام ئەو کاکە ئەحمەدە پیاوێکی دەست پاک و داوێن پاک و خاوێن بوو.بە ڕاستی مەردو مەردانە ژیا و زەحمەتی زۆری کێشاو دەستی خوێڕێتی بۆ لای کەس درێژ نەکرد.
کەسی دووهەم:
کاک عەلی تورکومانکەندی. عەلی برای مام حوسێن.عەلی مل خواریشیان پێدەگوت.
کاک عەلی بە پێچەوانەی کاکە ئەحمەد جووتێرو وەرزێر بوو.مەرو ماڵاتی بوو،بە پێی سەردەم نانێکی لە خوان بوو.
حەوت کوڕی هەیە.
بۆ دابین کردنی ئەو هەمۆ منداڵە وردەو بە دوای یەکدا هاتبوون دەبوو زەحمەتی فرە بکێشێ.
کاک عەلی قەسابی و جارو بار ئاڵ و وێریشی لە گۆڕێدا بوو.
پیاوێکی تا بڵێی ڕاست و دروست و حەڵاڵ خۆر.
بەڕاستی ئەوەندی لاشەڕو ئەهلی سوڵح و سەڵاحەت بوو سەد ئەوەندەش ئازا بوو،نموونەی پیاوێکی ئازای کورد بوو.
زۆر بەداخەوەم سەراوی خۆش و جوانمان،سەرچاوەی قسەی خۆش و جەفەنگ وکانی هونەرو ئازایەتی وەک هەتیوێکی ڕووت موحتاجی تۆزە گەرمێکی بەربەڕۆچکەیە.
ڕوحی کاک عەلی و کاکەئەحمەدیش شاد بێ.
لە کتێبی مێژووی سەراودا باسی هەموو پیاوە ئازا و ژنە دیارو خاوێنەکانی سەراوم کردۆ.
هیوادارم بەرگی یەکەمی کتێبەکە بە زوویی بکەوێتە بەر دیدەی خوێنەران.
حاتەم مەرزەنگ سەراوی
5ی بەفرانباری ساڵی 2723 ی کوردی
شاری ورمێ

نمیدانستم آن شوخ پریوش
نگاهش میکشد ما را بە پایش
چو سلطانیست بر دل، حاکم ما
کنون من گشتەام همچون گدایش
منم سلطان معزولم از آن روز
کە دیدم قامت بس دلربایش
عجب رخنە بە دیدە کرد و بر دل
بنازم صورت فرخ لقایش
کمان ابرو چنان زخمی بە دل زد
طبیبان عاجزند بهر شغایش
مگر آن شوخ عیار،دختر کرد
بە حسن مددش بدهد رهایش
سراب و چشمە و آبش بلند باد
ز درد دور باد دشت خوش هوایش
چە زیبا پرورانیدەس یارم
چە شیرین است کلام و محتوایش
نە گلگشت و نە شیراز و پاریس
نمی ارزند حوض با صفایش
بە حاتم گفتم از دامش بپرهیز
بگفتا،جان شیرینم فدایش.
ششم دیماە سال 1402 خورشیدی
ساعت 3و 45دقیقە بامداد روز چهارشنبە.
حاتم مرزنگ
https://t.me/Hatam_marzang
نگاهش میکشد ما را بە پایش
چو سلطانیست بر دل، حاکم ما
کنون من گشتەام همچون گدایش
منم سلطان معزولم از آن روز
کە دیدم قامت بس دلربایش
عجب رخنە بە دیدە کرد و بر دل
بنازم صورت فرخ لقایش
کمان ابرو چنان زخمی بە دل زد
طبیبان عاجزند بهر شغایش
مگر آن شوخ عیار،دختر کرد
بە حسن مددش بدهد رهایش
سراب و چشمە و آبش بلند باد
ز درد دور باد دشت خوش هوایش
چە زیبا پرورانیدەس یارم
چە شیرین است کلام و محتوایش
نە گلگشت و نە شیراز و پاریس
نمی ارزند حوض با صفایش
بە حاتم گفتم از دامش بپرهیز
بگفتا،جان شیرینم فدایش.
ششم دیماە سال 1402 خورشیدی
ساعت 3و 45دقیقە بامداد روز چهارشنبە.
حاتم مرزنگ
https://t.me/Hatam_marzang