بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
دوو چاوم جۆگەلەی خوێنن لە ئەشقی ڕوومەتی ئاڵت
دڵم هەنگێکی سەر مەستە لە سوێنگەی شیلەیی خاڵت
بڵێ با بەس لەجەرگی ئاشقی دەن تیری پڕ جەوهەر
کەماندارانی بێ ڕەحمی قەهاری دیدەیی کاڵت
نەسیمی سوبحگاهی بۆنی عەتر و عەنبەری هێنا
ئەمن ئەو کۆترە جەڵدەم کە دێمە سوانەیی ماڵت
بە سەر کوێستان و مێرغوزارو دەشت و چەمەنا سوڕام
نەجاتیم هەر نەبوو گیانە لە داوی زولفی تاڵ تاڵت
لە بەر تینی فیراقی جانسوزت چوون پەرو باڵم
فیدای تۆ بن سەرو ماڵم ئەتۆ شاد بن پەڕو باڵت
گوڵم گەردو غوباری کەوشەکانت دێنێ سەد مەروا
گەزۆیە بۆ منی شەیدات قسەی ناشیرین و تاڵت
لە سەر جێگای پشووی دواین نەفەس دابم ئەگەر تۆ بێی
بە چاوت دێمەوە سەر پێ بپرسی چۆنە ئەحواڵت
2ی سەرماوەز ساڵی 2723 کوردی
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
ئەی هەورە باراناوێکان
ئەگەر هاتوو بە هەڵکەوت
ڕێتان کەوتە ئاسمانی نیشتمانم
ئیستێ بگرن
لەم وڵاتە بێ بارانێ
زەوی تونێ،درخت تونێ،زەمان تونێ
سەمۆرە تونێ،مەل تونێ
ژیان لێرە ،لەم ویشکە ڕۆیە زۆر تاڵە
ڕێوی دزە،چەقەڵ دزە
مامر دزە،هەڵۆ دزە
تەنانەت شێریش
هەر بە دزی سەر قاڵە
هەرچی هەیە هەر نا ڕوونێ
ئیستێ بگرن
با گرمە شینێ بگێڕین
گوڕو تینێ بۆ گیانلەبەران بنێرین
ئیستێ بگرن
با چڵک و چڵمی ئەندێشە چەق بەستۆکان
بشوێنەوە
ئەگەر هاتوو پێ مل نەبوون
وێکڕا دەبین بەو تۆفانەی
یاغی دەبن لەو دارانەی
ملی غرووریان داناخەن
بێ سێبەرن
سفرەی داهاتیان ڕاناخەن.

حاتەم مەرزەنگ
8ی سەرماوەزی 1402

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
تاوان


ئەوین تاوانە،تاوان
باوانەکەم
ئەوین بە بارستای ئازادی جورمە
ئەوین خەتی سوورە،بڤەیە
لێرە جستانی ئەوینە،سەهۆڵبەندانە
بادەوەیە
گژەیە
تۆفە
باوانەکەم
لێرە نێوی دڵدار و دڵبەر بێنی
شوێنت هەڵدەگرن
هەزارو دوولایش بکەی دەتدۆزنەوە
لێرە ڕاوچی هاوخوێن و هاوڕەگەزتن
بە تەماڵت هەڵدەستێنن
باوانەکەم
ئێرە وڵاتی نووشتە و فاڵی قاوەو سیحرو شاڵە
ئێرە وڵاتی مەرگی تارو عودو ڕوباب و شمشاڵە
باوانەکەم
هەر چۆنێک بێ نەمامی ئەو خۆشەویستێ
لە سەر لوتکەی قەڕەوڵخانە دەچێنم
چاوەڕوانی بەهار دەبم
یا لە ڕێگای عەشقا دەمرم
یا دەس لە باڵات وەردێنم.

18ی سەرماوەزی 1402
حاتەم سەراوی
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
مەلی بەیان هەستە ڕابە
ئەو بێدەنگێی تۆ چدابە

سازکە ئورکێستی بەیانی
بە شیعرو شیرین زوبانی

دژ بە شەو و شەوە بچرە
بەرگی نوێ بۆ ژیان ببرە

پڕ بە گەرووی ڕێگیراوت
پڕ بە ئاسمانی بێ تاوت

پڕ بە دەشت پڕ بە کەژ بە کۆ
بوێر نەترس سەر بە شکۆ

بخوێنە نەغمەی بەیانی
سرودو بەیت و گۆرانی

با لە تۆڕا فێر بن مەلان
لەعنەت بنێرن بۆ قەلان.

20ی سەرماوەزی 1402ی
هەتاوی
سەراو
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
ئەی خودا چبکەم لە دەس ژان و کەسەر
وەک پدەر موردە و هەتیوی دەربەدەر
ژینەکەم تەی بوو بە کێشەو دەردی سەر
دەردەکەم زۆرە مەی گەر نێتی ئەسەر

دەردی کورد بوونم بەڵایە و بێ بەشم
شان بە شانی مێژوو هەم چارەش ڕەشم
تاقە یەک ڕۆژیش نەبۆ ڕۆژی گەشم
باری دوژمن خواری کرد جەستە و لەشم

زۆرم نووسین نامە بۆ دەرگای خودا
نە خودا خوێندێوە نە کا مستەفا
جوابم هات کوردیت نووسین سەر بە هەوا
عەڕەبی نەیژی دەردت ناکەین دەوا

جا گوتم سوێندم بە خاکی نیشتمان
سوێند بە کانیاوی بە دەشتی و بە تەلان
خۆ منیش مافم هەیە چەشنی گەلان
کوردی نەبێ نانووسم بۆت مەسەلان

خۆت زمان و مافی ژینت داوە پێم
من هەزارو چوار سەت ساڵە سەر لە ڕێم
هەر گلەیت لێدەکەم هەر وا دەڵێم
چۆن لە خاکی خۆمدا نەڵێم خانە خوێم؟؟

22ی سەرماوەزی ساڵی 2723ی کوردی
بەرانبەری 1402ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
تنها مکتبی کە اندیشە را بە عروج میرساند
مکتب علم است.
زیرا بر اساس شک و تردید
وپرسشگری در تکاپو و جستجو است.

قبول هر تفکر و مکتب و مانیفیستی بدون
سوال و شک کمال جهالت است.و کسیکە پرسشگر
نیست هیچ وقت متعالی نمیشود و جاهل میمیرد.

حاتم مرزنگ سەراوی
22 آذر سال 1402


https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
نەسیحەت بۆ دڵی شەیدا مەفەرموو
شەریعەت بۆ منی ڕیسوا مەفەرموو

لە مێژە دڵ پەرێشان و پەرۆشە
لە پێوەر بەحری بێ مەودا مەفەرموو

قەرارت پێ نەهێشتم بوومە مەجنوون
لە ئاوارەی بەڕو سەحرا مەفەرموو

کوتوتە بۆ دەوای دڵ دێیە دیدار
لە زامی قوڵی بێ ئەنوا مەفەرموو

شەهیدی هیجری تۆم زیندوم بە جەستە
لە قەتڵی عاشقت پەروا مەفەرموو

ئەگەر شۆفار کوتیان حاتەم خەتای کرد
ئەزیزم زەڕەیەک بڕوا مەفەرموو.

24ی سەرماوەزی 2723ی کوردی
سەراو، حاتەم سەراوی

https://t.me/Hatam_marzang
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بۆ خوێڕێ پیاو

ئەی خوێرێ پیاو
دڵم نایە ناوت بێنم
وەک ئەوەی هەی بتشکێنم
بەڕەی سەر هەتیوان لادەم
ڕازی ژیانت بدرکێنم

ئەی خوێڕێ پیاو
دڵم نایە وەک چڵێ پووش
بدەم بە دەم بای ڕاستێوە
پەردەی سەر ئەسرارت لادەم
وات بشکێنم هەڵنەستێوە

ئەی خوێڕێ پیاو
دڵم نایە
دەم بێنی گۆزەی دڵ دەرکەم
لە دڵمدا مێهرو وەفا و ویژدان دەرکەم
ئەوەی دەبێ نەیڵێم بیڵێم
وەک دەواری شژی دەم با
هێندت بەم لاو بەو لا دەدەم
بێ کەڵکت کەم

خۆت دەزانی
شیعرەکانم چەن خۆش دەوێ
پیسیان ناکەم
چون دڵدارێکی تری وام دەس ناکەوێ
بۆیە ناوی نەحست نابەم
سوێند بەقیبلەم سوێند بەکابەم.


حاتەم سەراوی 25ی سەرماۆەزی 2723
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
تو کە قسە دل بە ساز میگویی
بزن،کە از عشق و پرواز میگویی

بنازم مضراب و پنجە و هنرت را
کە از شب هجر و راز میگویی

چە سریست در این سیم و پنجە
کە از پردە سوز دلنواز میگویی

از کجا دانی کە من غرق غمم؟
کە از غمو سوزو گداز میگویی

عشق بە جان دل رخنە کردەست
بزن کە از شب و ناز میگویی

قسە عشقم را بە یار نتوانم گفت
بزن کە قسە دل باز میگویی

بزن کە حقیقت محض را میگویی
کی میگوید کە مجاز میگویی؟؟

حاتم مرزنگ

26 آذرماە سال 1402خورشیدی
2723ی کوردی،مانگی سەرماوەز
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لە بەر تیری فیراقت نازەنینم
عەیامێکە ئەمن ساردە هەناسەم

لەوەی تۆم دی لە ڕۆژی مێهرەجانا
گرفتاری چەق وچۆی ویست وتاسەم

بە پێی چۆمان دەپێوم کانی ئەسرین
لە مێژە گوێ بە زەنگی ئەو تەماسەم

هەناسەم هاتە کۆتایی بە قوربان
گوڵم موحتاجی سۆزێکی هەناسەم

لە نێو یاران و گوندو شارەکانا
وەکو نوقڵێ لە نێو ئەو باس و خواسەم

لە سۆی تۆیە خەراباتیم و ئاوا
قوتابێکی هەمیشەی ئەو کلاسەم

دەڵێم ئاسۆ ئەتۆ حاڵی لە حاڵم
دەفەرموێ حاتەم خۆم ئەهلی حەماسەم

جەلالیش تێگەیی چەن زارە حاڵم
کوتم حاجی قەبووڵ کە ئەو سپاسەم

قزڵباشی بەڕێزیش با بزانێ
کە پێکراوی نیگای ئەو شۆخە خاسەم.

27 ی سەرماوەزی ساڵی 2723 ی کوردی
سەراو
حاتەم مەرزەنگ سەراوی

https://t.me/Hatam_marzang
2
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لای منی بێ خەو لە سۆی تۆ شەو هەموو یەڵدایە شەو
زۆر لە مێژە لای منی شێت ڕۆژی ناپەیدایە شەو

با بزانن خەڵکی عاڵەم چەند لە دوات وێڵ و کزم
من چباکم نێ بە گشتی با بڵێن ڕیسوایە ئەو

تۆ دەزانی بولبولی شەیدا لەسۆی گوڵ شین دەکا؟؟
خۆ دەزانی هەر لە بەر گوڵ بێ مەکۆ و مەعوایە ئەو

پایزان مات و کەلاکی دەردی هیجرانی گوڵە
فەسڵی گوڵ یەکپارچە دەیژن دەغدەغەی سەودایە ئەو

تا بوو وە عورفی محەل، کوتراوە شەیدایان هەڵەن
خەڵکی مەیخانان دەزانن عەشقی بێ کۆتایە ئەو

چیتە حاتەم دەرسی ڕەندی بۆ عەیاران هەڵگرە
قەت بە زین نابێتە ڕەخشی ڕۆستەم ڕیشەی وایە ئەو.

حاتەم سەراوی 27ی سەرماوەزی 2723

https://t.me/Hatam_marzang
بۆ لە دایک بوونت

شەوی یەڵدا بە تۆ وە بۆ چراخان
لە جستانا گوڵیان دا دارو باخان

لە نێو بەفرو ڕنوودا کەو دەخوێنن
لە سەر تەپک و تەلان و دوندو شاخان

هەموو چاویان بە مۆلەق وێستا دڵ پیس
دڵیان تۆقی شەوەی کەڵپن لە داخان

بەشی تاکوو بنی مێژووت شەفەقدا
شەپت هەڵدا لە حیزو پیس و چاخان

گەزیزە و سویسنە و بەیبوونە شین بوون
لە سەر بەرد و ڕەوەزوو دەم قەراخان

بە میلیۆنان کەسن شەیدای ڕوخی تۆن
نەترسن،دڵ بوێرن،هەر هەواخان

بە خاکی پێت و تۆزی مەقدەمت بم
شەمی ئەشقت گڕاندوو وم لە ناخان.


ئێوارێی ڕۆژی پێنجشەممۆ 30ی سەرماوەزی
ساڵی 2723ی کوردی، بەرانبەری 30ئازەری
ساڵی 1402ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ سەراوی
https://t.me/Hatam_marzang
👍1