بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
من و نەیار

من شاعیرێکی نیشتمان
ئەو بێ سەوادێکی بێ فەڕ
من ئاشقی ئەشق و جوانی
ئەوخواوەندی ئاژاوەو شەڕ
من شەیدای خاکی کوردستان
ئەو لە تیرەی هەلپەرەستان
من خۆڵەمڕەی گوند دەوام
ئەو بە پەستی دێنێ دەوام
من هەوای گوند دەمدا شەفا
ئەو بۆ وەتەن نێتی وەفا
من قیبلەمن چیای وەتەن
دڕکی مەڵحەمن بۆ بەدەن
ئاوی سەر چاوەو کانیاوی
ئەستێری، چۆمی، بەنداوی
مێرگی، گوڵزاری، شەتاوی
بوورەو بەیارو بەراوی
ویشکەڕۆی، قاقری، لاپێی
سەختی، زەردی، ڕەژد و لاڕێی
بست بستی بۆ من گەوهەرن
قوم قومی ئاوی کەوسەرن
بەرد و خیزی دوڕو تەڵان
بۆ چەقەڵ و داڵان بەڵان
بەڵێ فەرقی من و نەیار
ئاوایە خاکی کوردەوار.

14ی خەزەڵوەری ساڵی 2723ی کوردی
سەراو، حاتەم مەرزەنگ سەراوی
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
خۆشەویستم
دڵتەنگ مەبە
ئەم پایزەش سەری شۆڕی
دادەنەوێ
جستان دێ شینی بگێڕێ
ئەو خۆشی بە گڤەی شەماڵ
بە جارێ کۆستی دەکەوێ

لە خوێنی هەر چڵە ڕەزێ
هەزاران نەمام شین دەبن
لە دوای تەرمی هەر گەڵایەک
هەزار هەزار، چین چین دەبن

خۆشەویستم دڵتەنگ مەبە
بەهار گوڵ و جوانی دێنێ
کانی و چاوە دەژێنەوە
سروە سەوزە ڕادەژێنێ

گیانلەبەر لە دیلی دەردێن
دەشکێن کۆت و بەندو حەسار
تاکستان دیلان دەگێڕن
چۆپی دەگرن سرو و چنار

خۆشەویستم
دڵتەنگ مەبە
شەوەی شووم عومری کۆتایە
ژینی ژێر دەستی هەر ژانە
کێ وابژی،کەی ئینسانە؟؟
ژین بە دیلی بێ مانایە.

15ی خەزەڵوەری ساڵی 1402ی هەتاوی
سەراو،،،حاتەم سەراوی
https://t.me/Hatam_marzang
کە جستان دەرکی پێگرتی
ببە شماڵ
شۆڕابەی خەفەت بەرمەدە
پڕ بە لە حیلەی گڕکانی
ناخی زەوی
ببە باهۆز و ڕەشەبا
هەر چی هەور و ڕندووی بنارە
ڕایماڵە
بڵێ جستان
تۆش وەک پایز
ئیتر قەباڵەت بەتاڵە
کە جستان
دەرکی پێگرتی
ببە هەڵمی سینەی زەوی
هەنگاو بنێ بەلرفەوە
دانەنەوی
تا دیلانی مەرگی جستان
دانەکەوی،دانەکەوی.

16ی خەزڵوەری ساڵی 1402ی هەتاوی
سەعاتی 8و نیوی شەو.
حاتەم سەراوی

https://t.me/Hatam_marzang
🔴ساعت‌های دست ساز سوئیس با رنگ و لعاب کوردی

🔹کمپانی ساعت سازی Bajer سوئیس که توسط یک بانوی کورد ترکیه تاسیس شده است، ساعت هایی دست ساز با تاسی از فرهنگ و هنر کوردی به بازار ساعت جهان ارائه کرده است.

🔹خانم لیلا اویسال، یکی از شهروندان کورد ترکیه از جمله کارآفرینان موفق کورد است که شرکت ساعت سازی خود را با الگو گرفتن از مولفه های فرهنگ و هنر کوردی در سوئیس تاسیس کرده است.

🔹شرکت ساعت سازی Bajer که در زبان کوردی به معنی شهر است، از نظر لیلا اویسال نمایانگر تلفیقی از هنر و فرهنگ کوردی و تکنولوژی روز برای سنجش زمان است که در طراحی ساعتها از مولفه های فرهنگ و هنر کوردی، بویژه قالی های دستباف زنان کورد استفاده شده است.

🔹لیلا اویسال دانش آموخته ارشد هنر طراحی از دانشگاه هاروارد است و قرار است دکترای خود را در موسسه تکنولوژی ماساچوست یا ام آی تی با گرایش تغییرات آب و هوا ادامه دهد.

🔹این خانم هنرمند در مصاحبه با روزنامه نیویورک تایمز گفته است شرکت ساعت سازی Bajer با هدف شناساندن بخشی از فرهنگ و هنر کوردی از طریق ساعتها و دستبندهای لوکس تاسیس شده است. به گفته او، در هر کدام از طرح های ساعت های این شرکت، از روایت هایی که زنان کورد در تار و پود قالی نشانده اند، الگوبرداری شده است.

🔹شرکت ساعت سازی Bajer در سال 2018 تاسیس شد و در سال جاری محصولات خود را شامل ساعت و دستبند با بازار ارائه کرده است. ساعت های طراحی شده توسط این خانم هنرمند که به صورت دست ساز تولید می شود، در 15 مدل و با قیمت هایی از 1250 تا 3290 دلار قیمت دارد.
پیرانشهر رووداو


ندای روشنفکران کورد


@radioro_kurdestan
بنەماڵەی گەورەی قزڵباش.
جەنابی موهەندیس کاک مستەفا قزڵباش دۆست و هاوڕێی شاعیران و ئەهلی هونەر.

هەستم بە ژانی مەرگی ئازیزتان کرد و هاوخەمتانم. ڕوحی وەفات کردو شاد و سایەتان بەر دەوام بێ.
18ی خەزەڵوەری ساڵی 2723ی کوردی
حاتەم مەرزەنگ سەراوی.
چەشنی هەنگێ دەبڕم ڕێی دوور
بۆ شیلەی لێوی گوڵی سوور
لە باو باڵداران سڵ ناکەم
بۆو ژوانە دڵاو دڵ ناکەم
یاڵەو یاڵ و باسکەو باسکە
دەڕۆم بۆ لای ئەو لێو ناسکە
ژانی دڕکی ڕێ هەڵدەگرم
دەوەناو دەوەن هەڵدەفڕم
لەمپەری سەر ڕێ دەشکێنم
پەردەی شەوی تار دەدڕێنم
ڕەژدو زەردو ئەستەم دەبڕم
وەک قەقنووس دەسووتێم دەگڕم
تێکەڵ خێڵی مەستان دەبم
لەگەڵ هەزار دەستان دەبم
وڵاتی بژار جێدێڵم
نێو دڕندەی هار جێدێڵم
هەڵدەفڕم بە ڕەو بەرزایی
بەرەو شکۆ و شکۆفایی
بەڵێ ئەی گوڵی سووری جوان
پاراوی خوێنی شەهیدان
دێمو کڕنۆشت بۆ دێنم
تۆوت بە وڵاتا دەچێنم.

18ی خەزاڵوەری 2723ی کوردی
حاتەم سەراوی
https://t.me/Hatam_marzang
دوستان عزیز با درود

لطفا وارد لینکهای ارسالی از طرف بندە‌ نشوید، تلفون و تیلگرام بندە حک شدە است.
کەچەڵ خان و غەریبە

لە ساڵانی زوودا لە گوندێکی دوورە شار کابرایەکی کەچەڵ دەژیا،کەچەڵ یەکێکی،درێژی کزی سەرچکۆلەی دەست و لوولاک ڕەقی قوون ڕەقی تا خوا حەز دەکا ناشیرین بوو.
کەچەڵ ئۆغڵان کۆتری بوو، ئەو ساڵانەی کە کۆتر باز بوو کەمتر توخنی نێو ئاوایی دەکەوت،گەپەجاڕی زاری ئەمو ئەو بوو،هەموو سات و کاتی لەگەڵ کۆترەکانی دەگوزەرا، دەنا دەچۆ مەزراو و مووچەی باوکی و بەم شێوە دوورە ئاوایی و دوورە خەڵک بوو.
ساڵانێکی زۆر ئابەم تەرزە ڕۆژگار دەهات و دەڕۆی لە پڕ هەموو شت گۆڕا،ئاڵ و گۆڕ بە سەر هەموو دەوەرو وڵاتا هات.
کەچەڵ ئۆغڵان کۆترەکانی نەما،قوونی ڕەقی گۆشتی گرت،کڵاوی بەنی مەرەزی عەسڵی کڕی،کەواوپاتۆڵ،چارەوێ و گاو جووت و کەڵ وعەڕابە،کەچەڵ ئوغڵان بوو بە پیاوێک لە نێو پیاوان،دەرک و دەروازەی گەورە.
لەو ساڵانە دا گوندەکە نەهامەتی شانی گرت،هەموو کویخا و کەیخودا و پیاوماقوڵانی مردن و کەسی وا تێدا نەما ئەگە بڵێی ئەوە پیاو عاقڵی گوندە. کەچەڵ ئۆغڵانیش هەرچی مۆرەی دەهاویشت جووت شەشی دەهات،.
هاتی لە هات بوو،بەخت ڕووی تێکردبوو، ئەوەی لەو دونیایەش دا پێی بڵێن هونەر و قسەزانی تێیدا نەبوو،ئەمما کەچەڵ ئوغڵان دەوڵەمەند ببوو
خۆی بە نۆ سەر ڕەشەوڵاغ نەدەگۆڕێوە، کەچەڵ ئۆغڵان لای وابوو لەو گوندو ناوچەیەدا کەس لەو باڵا دەستتر نێ، دەگەیشتە هەر کەس نێو نیتکەی لێ هەڵئەدا و پلاری تەوس و نوانجی تێدەگرت،زۆری پێنەچوو بۆ خۆی فتوای دا کە ئیتر لەوە بەولاوە من خانی ئەو گوندو مەڵبەندم.
کەچەڵ ئۆغڵان ئێواران دەستی لە بەر پشتێندی دەنا و دەورێکی گەڕەکی لێدەدا.
کەچەڵ وایلێهات خانی هیچ کوێی بە کاردار نەدەگرت،هەموو ڕۆژ دەچۆ بەر ئاوێنە بەسەر قەدو باڵای خۆیدا هەڵدەگوت:
چەندە شۆخ و قۆزو جوانم
ئۆغڵانە کەچەڵ نیم خانم
خاوەن مڵکم،خان نەماون
خۆم خانم ئەو خەڵکە خاون
هەرچی ئەمن نەیکەم نابێ
بڵێم ئاسن خوار بە دادێ
کڵاوی مەرەزم کڕیوە
جلی کەچەڵیم دڕیوە.

لەو سەرو بەندەدا ڕۆژێک لە ڕۆژان پیاو عاقڵێک،ژیرێک،زانایە بە هەڵکەوت ڕێی کەوتە ئەو گوندە،لە نێو ئاوایی تووشی کەچەڵ ئۆغڵان بوو،کەچەڵ ئۆغڵان کەبرای خوڵق کرد بۆ چای خواردنێک لاداتە ماڵ و دەرک و دیوانی ،کابرا کوتی کاری بەپەلەم هەیەو ناتوانم،کەچەڵ کوتی وادیارە من ناناسی من خانی ئەو گوندەم،نێوم ئەمەر خانە،کابرا کوتی ئەمەر خان ئەمن زۆر ساڵان لەوەی پێش هاتوومە ئەو گوندە و خانی ئێرە زۆر بە دێمەن و ڕێک و پێک بوون و کڵاویشیان لە سەر دانەبوو،ڕەنگە ئەو تایەفە نەمابن وا جەنابت بوویەتە خانی ئێرە، کەچەڵ ئۆغڵان کە زۆری خۆ لا بە قەدر بوو و پێی وا نەبوو کەس لەو بەرچاوترە بە تۆسنی کوتی غەریبە بزانە چی دەڵێی، لە پڕ گێژەڵووکەیەکی توند هەڵی کردێ،کڵاوی کەچەڵ ئۆغڵان با بردی،سەری ناحەزی کەچەڵی بەقەت مازۆک وەدەر کەوت،کابرای غەریبە کوتی:

کەچەڵ خان خانی گوندی
بۆ دەمدوێنی بە توندی
سێستمت بۆ خان نابێ
تەقدیر بۆ لێدوان نابێ
دەنا تۆو خان لە دێدا
کەوشی وێڕنی لە پێدا
بڕۆوە بەر ئاوێنە
دەستێ بە خۆ دابێنە
دەورو دوکان گۆڕاوە
گۆیا هەر کەچەڵ پیاوە
ئای لەو چەرخە چەپ گەڕە
لەو دوکانە بەدفەڕە
خانی مەڵبەندن کەچەڵ
شێری مەیدانن چەقەڵ.

18 ی خەزەڵوەری 1402ی هەتاوی
حاتەم سەراوی
شەوی پێنج شەممۆ لە سەر هەینی سەعاتی 8

https://t.me/Hatam_marzang
هەر لە دڵمدای

چۆن لە ڕابردوو تەرە بم؟
با دیلی ئەو لەچەرە بم
چۆن شەوەکانی دڵداری
ڕۆژەکانی پڕ بەختیاری
بخەمە ژێر خۆڵی زەمان؟
بەو دڵەی پڕ لە تاسەمان؟

زۆر دوور نێ چەن ساڵ لەمەوبەر
پاکیم نووسیون لە دەفتەر
کاتی شەوژوان و دەس بازی
دەتریقاینەوەو لێک ڕازی
بێ خەم،بێ دەرد،بە پێکەنین
دەچووینە نێو شیرنایی ژین

لە بەر ترسی فڕەی نەفەس
هەناسەمان دەنا قەفەس
دەستێ پڕ لە جوانی خوایی
پێی دەبەخشین دڵنیایی
هێستا چۆن فەرامۆش دەکرێن؟
ئەو دەفتەرانە چۆن دەدڕێن؟

دوای ئەو هەمۆ ساڵە جوانێ
خواوەند شاهیدە دەزانێ
دەنگت هەر خۆشترین سازە
نازت جوانترین ئاوازە
گوێچکەم پڕن لە دەنگی تۆ
چاوم پڕن لە ڕەنگی تۆ

گیانە هێستاش خەندەی لێوت
شکڵ و ڕەنگی جووتەی شێوت
کوڵمی پڕ خوێن و پاراوت
نێزەکانی موژەی چاوت
ئاخە چۆن ون بن لە چاوم؟
کاتێ خۆم هەر دیلی داوم.

ئاوایی سەراو،سەعاتی شەشی بەیانی
27ی خەزەڵوەری ساڵی 1402ی هەتاوی.
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
1👍1