بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
از من جدا مشو کە روشنای دیدەای
چون خون در رگ و قلب تپندەای

چنانم بە تو وصل کە فصل نتوانم
دلم با توست اگر تو آهوی رمیدەای

آرام جان میخواهم،کجایی آرامم
تو ازین محنت فراق چی کشیدەای؟

خون دل خوردن و صبوری تاکی؟
تو از هجران و صبوری چە دیدەای؟

شب پر از درد و غم و پریشان حالی
روز پر از حسرت و آە و سر گشتەای

ساقی کجایی کە غم دوران غوغا میکند
کرم کن بە حال خلوت نشستەای

حاتم برخیز کە زمانە وفا ندارد
عمر کوتاە است چرا چلە گرفتەای.

31 تیرماە سال 1402 خورشیدی
ساعت 4بامداد
سەراو
حاتم مرزنگ
https://t.me/Hatam_marzang
خاکی کوردستان هەچەند داگیر کراوی دوژمنە
زۆر کوڕی ڕەندی هەیە جەرگیان بۆو خاکە کون کونە
زۆر کوڕی ئازاو بوێرو خوێندەواری گەیوەتێ
گیان دەبەخشن بۆ وڵاتیان فەخریان لەو ڕێ مردنە
زۆر کچی دڵ قارەمان و شێر سفەت هاتوونە ناو
داڕزیوە دوژمنی پەست لەو هەموو هەڵکەوتنە

ئاسمان و باغی پیرۆزی وەتەن پڕ بوون لە مەل
هەر دەبێ بار کەن نەمێنن کامە داڵی کوڵکنە

وا بەخۆدا هاتووون کیژو کوڕی ڕەندی وەتەن
ئەرکە بۆ شاعیر خەریکی شیعری تەڕ هەڵبەستنە

قۆڵی هیممەت هەڵکە حاتەم بانگ کە لەیلات پێکەوە
ڕووکەنە مەیدانی زانست کوانێ جەنگەی خەوتنە!؟

30ی پووشپەڕی 1402ی هەتاوی
2723ی کوردی
سەراو ئێوارێی ڕۆژی شەممۆ
کات ژومێر 7و 54 دەقیقە
https://t.me/Hatam_marzang
خۆشەویستم،بۆت نووسیوم،

قەت ناتهەوێ شیعرو پەیامم ببینی
من دەزانم وەک پەڕەی گوڵ نازەنینی

دڵناسکی،سڵ وسرکی وەک ئاسکی
خاسە کەوی سەر یاڵ و ملە و باسکی.

دڵنیا بە ڕووباری شیعرەکانی من
هەڵتدەگرن بۆ نێو بەحری ئەوینداری
من دەزانم لە منداڵێوە زامداری

من دەزانم چەنێک زوڵمت لێکراوە
لە مێژ ساڵە کانی عەشقت خنکێنراوە.

2 ی گەلاوێژی 1402ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
1
چاوەکانت
ڕازی ئاورن،
شەرحی ئایەتی گڕکانن
خۆیان نەخۆشن و
دەوای هەزار زامی بە ژانن
لێوەکانت
تەفسیری شیلەی گوڵە شیلانن
گەردەی گوڵی جاترەی کێوین
خۆزگەی هەنگی پەڕەوازەی
ناو کوێستانن.
زولفەکانت
کاڵچێری مانای وشەی عەتر و
موشکی خوتەنن
سینگیشت باغێکە لە هەرمێی کێوی و
کاڵە بەی و
سەیرە خۆڕسک وڕەسەنن
لەوانەیە
نەمتوانیبێ شەرحت بکەم
یا وەک نقاش
لە وێنەیا تەرحت بکەم
بەڵام، هەر چۆنێک بێ گوڵم
ئاور لە جوانیت دەبارێ
دڵی منیش
لە گەڵ ئەوەی بۆت دەسووتێ
بۆت دەناڵێ
وەک سێ تارێ.
شاری تەورێز،هۆڵی دادی گشتی تەورێز
حاتەم مەرزەنگ3ی پووشپەڕی 1402

https://t.me/Hatam_marzang
👍1
حەدیسی خۆشەویستی تۆ ئەزیزم
بەشارو گوندو باژێرا دەگێرم

ئەگەر ئاوا ئەزێتم کەی بە قوربان
،سکاڵای تۆ بۆ قاپی خوا دەنێرم

منیش وەک بولبولی شەیدام ئەزیزم
هەموو ڕۆژ شینی هیجری تۆ دەگێڕم

لە دانیشگا و لە دەرس و مەرست کردووم
حەقیقەت بەرمەلا کردن دەوێرم

بەسی کە ئەو جەفاو جەورو عیتابە
ئەتۆ ئەی شا وشەی شابەیت و دێڕم

دیدەم پڕ بوون لە عەکسی قامەت و ڕووت
لە حاند جوانانی عالەم گیانە کوێرم

دڵم نووکی موژەت کردوویە خەت خەت
زنەی کانی چیان ئەسرینی سوێرم.

حاتەم مەرزەنگ
5ی پووشپەڕی 2723ی کوردی بەرانبەری
ساڵی 1402ی هەتاوی
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
ماڵیان جیران خۆمانە،کردوومی بە نیشانە
ڕۆژێ سەد تیر دەهاوێ بۆو دڵە ماڵ وێرانە

سۆزی نازو ڕاز دێ
سۆزی دڵنەواز دێ
یاخوا ئێواران بێ
بۆ دەردە داران بێ

تا خوا حەز دەکا جوانە،سووڕەت ماهی تابانە
کەوی ملەی کوێستانە،وەک تاوسی خەرامانە

سۆزی نازو ڕاز دێ
نەغمەی دڵنەواز دێ
لای یاری مومتاز دێ
لای شۆخی چاوباز دێ

نازدارەی دڵ ستێنە،عیتابت کۆتا بێنە
کەم بە ئەدا و ئەتوارت ماڵی دڵ بشێوێنە

دەنگی شیرین یار دێ
لە کۆڵانی خوار دێ
بۆنی زولفی یار دێ
بۆی گوڵ و گوڵبار دێ

ڕەحمەت لەو دایە وباوە،غەڵفی تۆیان ئاو داوە
خۆزگە بەو ئەویندارەی تۆ ئاوڕێکت لێداوە
دەنگی نازی یار دێ
ئەڵێی سۆزی تار دێ
دەوای سەد ئازار دێ
بۆ دڵی دەردە دار دێ



حاتەم مەرزەنگ
ئێوارێی ڕۆژی پێنج شەممۆ تاریخی
5 ی پووشپەڕی ساڵی 2723ی کوردی بەرانبەری
ساڵی 1402ی هەتاوی
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بە غمت خستە شدە کل بدنم
آخە تا کی لال شوم، دم نزنم؟

غم عشقت،آری،مجنونم کرد
درد بی درمان است درد وطنم

بلبل بی گل فصل طربم
عاشق لالە ویاس و چمنم

میسوزم در غم فصل بهار
آری من راز آتش جزنم

وطنم ای وطنم ای وطنم
ای فدای تو سر و جان و تنم

خون از چشم غزلها میچکد
عاشق سرگشتەات آری منم

حاتمم جان میبخشم بهر تو
آری ای آهوی دشت ختنم

عهد کردم نگم از درد فراق
قول باشد قولم را میشکنم

درد هجران تو آنقد سخت است
هر روز تا دم مرگ میبرنم

دختر شوخ آزادی بر گرد
عاشقیم،هم خودم،هم هموطنم.


حاتم مرزنگ 6مرداد 1402

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
در روی مهت جلوە صد ناز و عتاب است
یک گوشە نگاهت هزار جام شراب است

بر دل چنان تاختە است شعلە چشمت
برق نگهت بر دل بیچارە شهاب است

چشمان سیاهت بە دلم دادەاند مستی
ولاهی کە میخانە دلهای خراب است

زیبایی گڵ بر نگە مرغ مپوشان
فصل گل و وصل و هنگام شباب است

مغرور مشو عاشقی در مکتب رندیست
کار دل ما یکسرە از روی حساب است

مرغ شب دل،این همە نالە دمی بس کن
اجازە بفرما دمی خواب،آری ثواب است

آن دختر کورد را کە هلین نام گذاشتند
لب چون عسل و رخ بسان ماهتاب است.

حاتم، ازین دغدغە عشق گذر کن!
این رقص وسماع قلمت پاک عذاب است.

حاتم مرزنگ
6مرداد سال 1402خورشیدی
صبح جمعە،ساعت 9و36دقیقە
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
گوڵ هێلێن

چاوەکانت دوو تەوارن گوڵ هێلێن
دەرسی تازەی ڕاوی دڵداری دەڵێن
پڕ لە جوانی و ئاوڕو ڕازی دزین
کەس نێ بتوانێ لە دەس چاوت هەڵێن
چەندە خۆشبەختە ئەوەی تۆ ڕاوی کەی
بیدەیەی بۆ ژوان و دڵداری بەڵێن
مورغی تەبعم هێندی بۆ ناڵاندوو وی
نووکی خامەم لێی دەبارێ ئەسرو خوێن
شاری ورمێت ئاوەدان کردۆتەوە
کادری بیمارستان یەکسەر وادەڵێن
ئەو نەخۆشەی تۆ بچێ باڵینی وی
پێیدەڵێن شێرێکە سەرەتان شکێن
جووتێ ئەستێرەی گەشن دوو چاوی تۆ
دوو کتێبن غەم بەزێنن غەم بەزێن
ئافەرین ئەی کیژی کوردی قارەمان
خوێندەواری شیرینی دوژمن تەزێن
حاتەم ئەمڕۆ کە وەسفی جوانیت دەکا
هەر دەڵێ با دوژمنانت داوەشێن.

حاتەم مەرزنگ

6ی پووشپەڕی 2723ی کوردی
بەرانبەری 1402ی هەتاوی

https://t.me/Hatam_marzang
چقد حالم گرفتە! جرم است هوای شادی
وطن را پاک گرفتە درد بی اعتمادی

نفس نفس میزنند کوە و چشمە و دریا
آسمان را دود گرفتە کجایی ای آزادی؟؟

شبنم بر برگ لالە هیچ اعتماد ندارد
نە نسیمی می وزد نە بارانی نە بادی

سوختەاست سرزمینم ابری باران ندارد
خدایی نیست بپرسد از ظلم و از بیدادی

ای شاە خوبرویان نامە بە تو نوشتم
ای هلن سیمین تن منادیم منادی

در سرزمین کوردان چی شدە اعتماد نیست
بر شاعر شک گرفتن عیب است دختر مادی

حاتم حدیث تمام کن،.آیت عشق مگشا
ار، کە هنرمندی با غم و درد همزادی

گفتم برو کنار باش از دلق و دوز و منبر
عاشق و رند و شیدا،چکار بە کار هادی.

حاتم مرزنگ
6مرداد سال 1402 شمسی
بعداز ظهر روز جمعە،ساعت 4و 30دقیقە
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
چخۆش ڕاوی دڵت کردم بە داوی زولفی پڕ چینت
مەڕۆ وەک شێخەکەی سەنعان بە ماچێ دێمە سەر دینت
لە ڕوخساری مەبارەک تێر تەماشا نابن چاوی دڵ
لە غونچەی لێو و چاوی کاڵ و هەر دوو کوڵمی ئاورینت
دەزانم لەشکری موژگانت شیری ئەبرۆ داوێژن
نەکا بیدەی لە قەلبی ئاشقی دیدە بە ئەسرینت
هەڵاڵەی نازەنینی سەرگوڵی گوڵجاڕی دڵ خوازی
چشیرینی بە تۆ بەخشیوە خوا ئیعجازی پەیوینت
لە گۆشەی چاوەکانی پڕ ئەدات دا موعجیزەم دیون
ئەوەنیە ئاشقت هاتۆتە سەر ڕێبازو ئائینت
دڵ و جەرگم وەکوو بێژنگن هێندت تیر لە دڵ داوم
حەقی خۆیەتی شەیدا گەر دەمێکی بێتە باڵینت.
حاتەم مەرزەنگ
بۆکان

7ی پووشپەڕی 2723ی کوردی
1402ی هەتاوی

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
چاوەکانت تەیری تیژ باڵن لە سەر کۆتری دڵم
وێنەیەک چێ هێندە دڵتەنگی دەکەی سوورە گوڵم
شاعیری عاشق ئەمانەتداری زێدو میللەتە
عاشقی تۆمو لە بۆ خاکی وەتەن دڵ لە کوڵم
چۆن دەبێ شەم باوەڕی بە سووتی پەروانە نەبێ؟
بۆ ئەگەر وابێ ئەمن گوێزی بە مێشک و کاکڵم
شیرینم لە ڕۆژەوەی تۆم ناسی دڵ ئاوارەیە
مەلی تۆفان لێدراوم هەر لای تۆیە مەنزڵم
تاڵی کەزیەت هێند لە باڵی کۆتری دڵ تووند مەکە
ئەز کوڕی کوردم لە مێژە تووشی دەرد و موشکلم
مێوژە ڕەشکە چۆن لەسەر دوو تۆپی سینەت چێ بوو ون؟
هەرچی فیکری لێدەکەم تێیدا حەیران و ماتڵم!!
هێندە مەدح و زێکری یادی شیرینی تۆم کردوو وە
هێستێ من کافر بە قیبلەی تۆمو تاعەت باتڵم
پێی دەڵێم: حاتەم بڕۆ لەو نازەنینە دوور کەوە
ئەو دەڵێ : تازە درەنگە گیرن یەخەو شاقەلم.


حاتەم مەرزەنگ

بۆکان،،،7ی پووشپەڕی 1402ی هەتاوی

https://t.me/httpshatammarzang
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
کۆڵان
ئەو کۆڵانانەی پڕپڕن لە بیرەوەری ساڵانم
کاتێ بە نێویانا دەڕۆم بینەرێکی بێ سامانم
سامانی تەن بەتاڵان چۆ بە دەس کاتژومێری تەمەن
ئەی تەمەنی دوێنێ وپێرێ بێرەوە دەس بە دامانم
هێستێ لە سەر لوتکەی تەمەن بڕوانم بەرەو کام کۆڵان
لەو بەرزەوە چاو لێدەکەم ئەسرین دەبن بە میوانم
لە کۆنەوە کوتوویانە بۆ ئەوساڵم خۆزگەم بە پار
ئاخ لە چاوی بە گریانم داد لە دڵەی پڕ لە ژانم
نە تەمەن دەگەڕێتەوە نە کۆڵان پڕ لە قریوەیە
لە سەر تەرمی بیرەوەری خەریکی شین و گریانم
لە تاریکخانەی ڕابردوو هەزاران کەڵافی فلیم
هەڵواسراون هەر کامیان بەشێکن لە ڕوح و گیانم
ئەی تەمەنی پڕ ئازارو مەینەت و دەردو ناکامی
چۆن لە ڕووت هەڵدێ بمدۆنی سووتان مەغزی ئێسکانم
لە تەقڵەو جلیتی ژینا زین تا سەر بۆ سوار نامێنێ
لە خولی چەپ گەڕی گەردوون سەراپا حەیف وحەیرانم.

حاتەم مەرزەنگ
9ی پووشپەڕی 1402

https://t.me/httpshatammarzang
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لە پێش مامۆستا حەقیقی دا،شاعیر و ڕوناکبیرێکی گەورەی میللەتی کورد کە ڕێنوێن و دەستگیرم بوو لە کاری شیعردا،مامۆستا وەفا بوو کەلە شەوانی داهاتوو دا ئێوە خوێنەران وگۆێگر وبینەرانی ئازیزم دەگەڵ ئەم مرۆڤە مەزنە زیاتر ئاشنا دەکەم. مامۆستا عومەر سوڵتانی هێستا بە داخەوە نەماوە بەڵام میللەتی کورد دەبێ شانازی پێوە بکا. من زۆر بەختەوەرم کە گەورە و بەلیمەتانی زۆری کوردم ناسیوە.
حاتەم سەراوی
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
دیدە و دل در غم تو همنوازی میکنند
در رە اثبات عشق یکە تازی میکنند

خوب میدانم کە در فصل بهاران غنچەها
بهر ناز و دلفریبی عشوە بازی میکنند

دلبر شوخ جفاکار حال کە فصل غنچە نیست
قامت و اهلش چرا چنین طننازی میکنند؟

تو نمیدانی چقد از زولف تو بیزارم!!
دیدەام بر باغ سینە دست درازی میکنند

حاتم بیمار عشقی او پرستار تو نیست
شاهان کی با گدایان همترازی میکنند؟؟

حاتم مرزنگ
10مرداد سال 1402 خورشیدی
روستای سەراو

https://t.me/httpshatammarzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بێ تۆ
کۆڵان جەهەندم
مانگە شەو گڵۆپی سووتاو
باغچەی شیعرەکانی منیش
ویشک و توونی،زەردو بێ ئاو

بێ تۆ
سازەکەم ناسازە
تەلی تارەکەم پساوە
مەزرابم بۆ ڕاناوەستێ
دەستم هێزی تیا نەماوە

بێ تۆ
کۆڵان چۆلی چۆلە
قاقرێکی ویشکە ڕۆیە
بێ عەشقی تۆ هەرچی نووسیم
هەموو دەهۆیە درۆیە.

حاتەم مەرزەنگ
11ی 5ی1402


https://t.me/httpshatammarzang
ئەزیزم،نووری چاوم ،هێزی ئەژنۆم
بەڵێ زۆر خۆشترە مردن کە بێ تۆم

گوڵی نازدار،ژنی پڕ شەوکەت و شان
نەمامی شلکی بێ غەوشی لەبی جۆم

دوو دیدەم،ئارامی دڵ،بەندی جەرگم
نەبی ناچم،چیاو دەشت و قەراغ چۆم

بە قوربان تابەکەی ئاوا عیتابت؟
هەتاکەی هەر دەبێ خوێنی جگەر خۆم؟

لەبەر تۆ گۆشە گیری مەیفرۆشیم
لە هەوران بێرە دەر ئەی خۆری ئاسۆم

پەرەستار کاری تیمارو شەفایە
ئەدی بۆچی ئەتۆ ناکەی سەراسۆم؟

12ی گەلاوێژی ساڵی2723ی کوردی
بەرانبەری 1402ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/httpshatammarzang
کاک دوکتور مارکۆ مەرزەنگ.دەرچووی عیلمی ڕیازی بۆ ئامریکا،بەتەمەن زۆر لە من منداڵ تری ئەمما من لەتۆڕا فێر بووم پێداگری لەسەر گەیشتن بە هەدەف، دەتباتە مەقسەد.زیاتر لە شەش هەزار بنەماڵەی مەرزەنگ لە هەرچوار پارچەی کوردستان فەخرت پێدەکەن،لەوەش زیاتر میللەتێک نێوت وەک قوببەی زێر لە شانی دەدا.
لێرەوە تۆ کوڕی میللەتێکی، ئینتیزارم ئەوەیە خادمی ئینسانەکان و گەلی خۆت بی.
موخلیست حاتەم