بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
هەر ئێوارێیەک ناتبینم
وا دەزانم گوندێک چۆڵە
لەو ئێوارە بێزار دەبم
بکرێ لێیدەستێنم تۆڵە

خۆشەویستم ئەوساتانەی
بەناچاری گوندجێدێڵم
خوا دەزانێ دەڵێی گێژی
جێ هەواری چۆڵی خێڵم

خۆزگە توانیبام هەموو سات
ڤێنووسی باڵات ببینم
هەم دەبوویە تابڵۆی شیعرم
هەم دەبوویە مایەی ژینم

کۆڵان،مڕە خۆڵت مەڵحەم
بۆ زامی پڕ لە ناسۆرم
کۆڵان تۆ شاهیدی بدە
شەیدای شۆخێ بەژن شۆڕم.

حاتەم..م..س

ورمێ،ڕۆژی یەکشەممۆ
4ی پووشپەڕ
سەعات 7و51 دەقیقەی بەیانی
https://t.me/httpshatammarzang
یارەکەی خوێن شیرینم،شیرین کەلام
تامی لێوت وەک عەنابی پڕ لە تام
چەندە نازداری و لەباری و نازەنین
چەندە جوانی کاتی خەندەو پێکەنین
تۆ گوڵی سەر لێوی جۆی کانی دڵی
تازە غونچەی نەوبەهاری سەر چڵی
تۆ شعووری شاعیری شەیدای گەلی
شاتەواری،فێرە ڕاوی،شا مەلی
زۆر لەمێژە من نێچیری چاوی تۆم
ساڵەهایە من ئەسیری داوی تۆم
چادری شەرمت وەلانێ دەرکەوە
بێنە دەرمانم لە دەرزی دەرکەوە
شەو نییە یادت نەبێتە هاو دەمم
یادی تۆ خاپوور نەکا ژانی غەمم
غەیری تۆ جێی کەس لە نێو دڵما نییە
کێ دەزانێ مانای دڵداری چییە
یەک نیگات دەرمانی سەد دەردی منە
بۆ ڕوحی من موسیقای کانیو شنە
قەت لە حاتەم خوردە مەگرە خۆشەویست
ساڵەهای ساڵە ئەمن هەر تۆم دەویست.

حاتەم ..م..س
2ی پووشپەڕی 1402
کاتژومێر 8و 20دەقیقەی شەو

https://t.me/Hatam_marzang
مێژووی ڕەش

شەرم ناکەن؟
هێندە مێژوو پڕ دەکەن لە لاپەڕەی ڕەش،
هەی داوەشێن
کام کورسی و مەقام دەکەن بەش؟؟؟
هەی داڕزێن
وەک کرمی پیس چاک دەزانن یەکتربخۆن
هەی داوەشێن
چاک دەزانن بە سەر لاشەی یەکا بڕۆن

دەپێم بڵێن
سبەی ڕۆژێ جوابتان بۆ جیلی تازە چێ؟
دە پێم بڵێن
هۆی ئەم لووشکەو جانبازە چێ؟

حاتەم..م..س
2ی پووشپەڕی 1402
https://t.me/Hatam_marzang
👏1
شەرمەندە بن

شەرمەندە بن
ئەی مار سیفەتانی شێت وشەیدای
گەنجە خەیاڵێکەی
پڕ لە ئاڵتوونی ژێر بەردە پانەکە
ئاشقە چاو چنۆکەکانی
سەر سفرە و خوانەکە
شێت وشەیدای کورسێکانی مەقام
لە داخی کردەوەی نەشیاوتان
هەلەلام هەلەلام

ڕووتان بە ڕەشی چی
چەندە تامەزرۆی مێشکی تەرو تازەی لاوانن
ئێنگۆ وەک مار
هەر لوول دەخۆن لە سەر گەنجە ئاڵتوونێکە
ئەوان هەموو بێ تاوانن

شەرمەندە بن لەشەرەفیان
خۆ خۆتان شەرەفتان نییە
قەفتان هەیە
سەفتان نییە

دەک داڕزێن
بۆ میراتی دابەشتان کرد
هەتاوێک بوو
دوو ئەژدیها چاک ڕەشتان کرد.

حاتەم.م..س
1ی پووشپەڕی 2723

https://t.me/Hatam_marzang
دلۆڤان،ناسک ونەجیب،شیرینترینم
شۆخەکەی شیرین لەبم،ئارامی ژینم

کاتێ ماندووی سەفەر جەستەم دەپێکێ
ناحەسێمەوە گوڵم،تا تۆ نەبینم

زۆر لە ئەفسانان دەچێ عیشقی من و تۆ
کامێرای چاوم دەڵێن هەر تۆ دەبینم

پێم بدە وەعدێک گوڵم بتگرمە باوەش
تا بە ماچێکت دەوا بکرێن برینم

چاوەکانت پڕ لە عەشق و شەرمو پاکین
با نەخۆش بم،خۆشە تۆ بێیە سەرینم

هەر کەدەتبینم گوڵم دەمگرێ تەب وتا
زۆرە دەردم،تۆی بەهانەی پێکەنینم

زۆر سپاس خۆتت نیشان دامو غەمم ڕۆی
ئەز مەمم، دێوانەتم،تۆی یایی زینم.

ئەز یانی من.
مەم یانی مەمی ئالان ئاشقی خاتوزین.
زین یانی خاتوزین.

حاتەم..م..س
کاتژومێر 9و 15 دەقیقەی شەوی یەکشەممۆ.
4ی پووشپەڕی 1402

https://t.me/httpshatammarzang
چەندە خۆشە هەموو ڕۆژێ ئێواران
یارت بێتە کۆڵان،تۆش دەیری وشەیدا

خۆشەویستی باڵ بگرن وەک دوو کۆتر
دەنگیان پڕ بێ لە عەشق وسۆزو سەودا

بەڵام چبکەم مەودام نێ بۆ و ئەوینە
بەختی ئێمە ساڵانێکە لە خەودا

ئەوڕۆم هەموو مەودای ڕۆژ لە ورمێ بووم
گەیشتمەوە کۆڵان چووبوو بە خەودا

خۆشەویستم تۆ ڕوح و گیانی منی
هەزار خۆرم شاباشی ماهی نەو دا

من شاعیری عەشقی تۆ و کوردو زێدم
سەر دادەنێم لە قومارو گرەودا

لە ساتەوەی عەشقی تۆم درکاندو وە
شیعرم لەلای خاس و عام لەبرەودا.

حاتەم ..م..س
کات ژومێر10و 7 دەقیقە
شەوی یەک شەممۆ 3ی پووشپەڕی
1402
https://t.me/httpshatammarzang
بەشی هەوەڵ


گوێم دەیە خوێن شیرینی نەرمو نیان
مانگی کۆڵانی هەموو شەوگاری ژیان

زۆر لە مێژە دڵ بڕاوی چاوی تۆم
زۆر لە مێژە ڕاوی زولفی خاوی تۆم

عەشقی تۆ گەنجێکە دامپۆشیبوو من
هەر لە کۆن ئەو شەڕابەم نۆشیبوو من

چاوەکانت دوو تەوارن فێرە ڕاو
جووتێ باشوون هێرشیان پڕ تین و تاو

کوڵمەکانت دوو پەڕەی تەنکی گوڵن
لێوەکانت غونچەی تازەی سەر چڵن

گوێم دەیە حاڵی بە لێم حاڵی بە لێم
هەرچی شیعری تازەمە بۆ تۆی دەڵێم

تۆ هەوێنی شیعرەکانی تازەمی
تۆ کلیلی سندوقی ئەو ڕازەمی

خۆشەویستیت کۆترێکی دەستە مۆ
من دڵم هێلانەیە بۆ عەشقی تۆ.

حاتەم ..م..س
4ی پووشپەڕی 1402
https://t.me/httpshatammarzang
بەشی هەوەڵ


گوێم دەیە خوێن شیرینی نەرمو نیان
مانگی کۆڵانی هەموو شەوگاری ژیان

زۆر لە مێژە دڵ بڕاوی چاوی تۆم
زۆر لە مێژە ڕاوی زولفی خاوی تۆم

عەشقی تۆ گەنجێکە دامپۆشیبوو من
هەر لە کۆن ئەو شەڕابەم نۆشیبوو من

چاوەکانت دوو تەوارن فێرە ڕاو
جووتێ باشوون هێرشیان پڕ تین و تاو

کوڵمەکانت دوو پەڕەی تەنکی گوڵن
لێوەکانت غونچەی تازەی سەر چڵن

گوێم دەیە حاڵی بە لێم حاڵی بە لێم
هەرچی شیعری تازەمە بۆ تۆی دەڵێم

تۆ هەوێنی شیعرەکانی تازەمی
تۆ کلیلی سندوقی ئەو ڕازەمی

خۆشەویستیت کۆترێکی دەستە مۆ
من دڵم هێلانەیە بۆ عەشقی تۆ.

حاتەم ..م..س
4ی پووشپەڕی 1402
https://t.me/httpshatammarzang
👍1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
شاعری جوان،گمنام اما بلند در شعر کوردی بە بلندای زاگروس،شاعریکە اشعارش روح وجان آدمی را تسخیر میکنند،شاعری جوان اما فیلسوف منش،پرسشگر،غنی در صنایع ادبی،این شاعر فاخر کورد کاک بختیار رحیمی است از دیار هنرمند بی بدیل کوردستان سیدعلی اصغر کوردستانی. بندە شرف تفصیر وشرح چند غزل ایشان داشتەام کە بزودی منتشر میشوند.
حاتم ،م،س
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
شۆڕێ هەر دیار نی بۆ لایکی شیعرم
ڕووم لێوەرگێڕی گیانە دەشکێم گەر نەمرم

خۆ من خادەمی چاوڕەش کەعبەی ماڵتانم
ڕۆژێ پێنج فەڕزەی نازەنین سەرشان هەڵدەگرم

گازە و موناجات شۆڕێ گیان هەر مەدحی تۆمە
وەک عارفی مەست باوانم داوێنت دەگرم

جا شیعرم بۆچین بەقوربان تۆ نەیخوێنێوە
سوێند بە باڵاکەت ئازیز دەفتەریان دەدڕم

هێندە نەجیبی ئازیز،هێند شۆخی و شیرین
هەر کە دەتبینم ئازیز وەختە باڵ دەگرم

شیعرم لایک نەکەی گیانە خۆم نەدەی نیشان
شەرتە وەک مەجنوون باوانم سەرم هەڵدەگرم

جێژنی قوربان هات قوربان سەر قوربانیتە
قوچی دڵ ئەوساڵ چاوڕەش بۆ تۆ سەر دەبڕم

حاتەم وریابە شاعیر،دەورەکەی تاڵە
کڵاوەکەت توند کە تۆفانە و ڕێڕەوی لە خڕم.

شەشی پووشپەڕی ساڵی 1402ی هەتاوی بەرانبەری 2723ی کوردی.کات ژومێر 12و 11دەقیقەی نیوەڕۆ.
حاتەم..م..س

https://t.me/httpshatammarzang
🤔1
کوتم جێژنت موبارەک بێ گوڵی جوان
وڵامت هەر نەداوە بۆچی قوربان؟؟!

سڵاو جوابی بە فوتوای دین سڵاوە
شتی سەیری نیشان دام سوڕی دەوران

کەمێک جوانی منیش خۆشم دەویستی
ئیتر وانیم بە سووڕەی پاکی قورعان

هەوا و فیزت لە خۆت کردۆ عەجایب
لە تۆ زیاتر گۆیا بێ سوارە مەیدان

بژاری تیا نێ مەزرای خۆشەویستیم
گوڵجاڕێکە بێ داوەڵ بێ دڕو دان

کوتم پیرۆز بێ جێژنت خۆ نەفام نی؟
دەبوو جوابم بدەی وەک دابی ساڵان

بە بێ عاقڵم نەزانیوی بە عومرم
کەچی دەرکەوت سەرت لێ بۆتە کادان

ئەوندەم خۆش دەویستی ناکرێ شەرحی
پەشیمانم لە کردەی خۆم فراوان

بە شەرتی هەرچی پیاوی مەردو ڕەندە
لە خۆم بێزارم هێستا ئەمنی نادان

دەنا کوا شانی وەت من عاشقت بم؟؟
دەبێ تازە پینەم بدرێ لە ناو شان

لە خۆم نەفرەت دەکەم لەو عەشقە نەحسە
پەشیمانم،پەشیمانم،پەشیمان

دەمگوت حاتەم ئەوە نێتی لیاقەت
دەیگوت لێم حاڵی نابێ شاعیری جان.

7ی پووشپەڕی ساڵی 1402ی هەتاوی
ئاوایی سەراو،،ڕۆژی جێژنی قوربانی موسڵمانان.
کاتژومێر 7و 26دەقیقەی بەیانی
حاتەم،،م،،س

https://t.me/httpshatammarzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
شەرتە وەک پووشێک بە دەم بای پایزێت دادەم بڕۆ
تاکوو بۆم بکرێ لەکۆڵانتان دەبێ لادەم بڕۆ

من هەچی جوانی ئەوین بوو کردمە شیعری بێ غەوش
شەرتە تا ڕۆژێ کە هەم یەک شیعرت پێنادەم بڕۆ

چاوەبڕکەی ئێواران و لەچکە گۆڕین و ئەدات
بێ بەهان لام تازە ئیتر قەت خۆت لێنادەم بڕۆ

هێند کەمی نەتفامی جوابی جێژنە پیرۆزەم بدەی
کۆتری عەشقم ئیزنی نیشتن لەو سوانە نادەم بڕۆ

حەزرەتی بولبول دەزانێ حاڵی تاڵی بێ گوڵی
تۆ نەفامی من گراوی شۆخی ئازادەم بڕۆ

شانی تۆ کوا هەڵگری قوببەی زێڕینی شیعرمە؟
من بە دڵ شەیدای کچی کوردی پاک وسادەم بڕۆ
وامنەزانیبوو کە هێندە بێ سەلیقەو بێ فەڕی!!
بێزراوێکی لە تۆ بێ حەددو بێ ڕادەم بڕۆ.

7ی پووشپەڕی 1402ی هەتاوی
سەعاتی 1و 49دەقیقەی شەو
حاتەم ..م..س

https://t.me/Hatam_marzang



https://t.me/httpshatammarzang
👍1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
تکایە بخوێنن


خوێندنە،هەر خوێندنە چارەی برینی نیشتمان
ناکرێ ساڕێژ ئەو برینەی پڕ لەژانی گشتمان

لاو وکیژی کورد بخوێنن،ڕیشەی ببسێنن جەهل
تا بەکەی بدرێ بە فیڕۆ ئارقێ وا ڕشتمان؟؟

تا کوو زاناو خوێندەوارو بەرزو ڕوناکبیر نەبین
هەربەشیری دەستی خۆمان دادەبێژرێ پشتمان

داخەکەم هەرچی جوانی بوو لەو خاکە پاکەدا
هەربەبێ عەقڵیونەزانیو فکری خۆمان کوشتمان

خوێن دەبارێنێ قەڵەم،ئەسرین دەبارێنێ وشە
شەرمەسارێ گەرلە مەجلیسان بڵاو بێ مشتمان

من تکام لێتانە ئەی کیژان ولاوانی وەتەن
با بەعیلم وعەقڵی دانێین دارو بەردو خشتمان

شاعیرێکی گوند نشینی نیشتمانێکی کزم
خۆزگە حاڵی بن لەئەم چەند جوملەیە هاویشتمان.

حاتەم..م..س 8ی پووشپەڕی1402

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بلبل طبعم عجایب میل گلزار میکند
درویش دلم دوبارە میل دیدار میکند

این همە رسوایی را کردە تحمل باز هم
دورە گردیست کە میل صحن بازار میکند

چە کنم؟این دل شیدا را بە زنجیر کشم؟!
دل عاشق،شاە عقل را هم رهوار میکند!!

دل چنان کرد کە زبانزد خاص و عام شدم
عقل روزی صدبار از دل زینهار میکند!!

عشق بی درمان بلایست گر بە جانی افتد
روح آدم را بسان گلی بی خار میکند

عقل از رفتار معشوق شکوەها دارد ولیک
دل سر خود را فدای چشم بیمار میکند

حاتم باد حوادث را نتوان زد لگام
نگا کن باد پایز چە با کوهسار میکند.

مورخە 8تیر ماە سال1402شمسی
ساعت 18و 24دقیقە بعد از ظهر پنجشنبە

حاتم مرزنگ
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
نانا مەیە لێم تاڵ مەکە،
ئەو کۆڵانە بە هاتنت
زۆر بێزارم لە شێوازت،
لە نیگات لە ئاخاوتنت

نانا مەیە با نەیگۆڕم
ڕێی هات و چۆم
لە خۆم دونیایەک بێزارم
کە شێتانە عاشقی تۆم

تۆ نەتزانی، جوابی
جێژنە پیرۆزەیەک
بە پەیامێک،بەنیگایەک
بەعیشوەیەک،بە سۆزەیەک

بڕۆ بڕۆ نەتبینمەوە
هەرچەند بێ تۆدونیام تاڵە
هەرچەند خۆشەویستیم بۆ تۆ
ئەو هاوینە یازدە ساڵە

سوور دەزانم هەتا دەمرم
ساتێک فەرامۆشت ناکەم
چونکە یەکەم تۆم خۆش دەویست
پاشان گیانفیدای ئەو خاکەم.

شەوی پێنج شەممۆ،8ی پووشپەڕی 1402
کاتژومێر 9و 25دەقیقە
حاتەم..م..س

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
من هەڵۆم

ڕێگە پڕ هەورازو کەند ولێژە ئەمما هەر دەڕۆم
هەڵفڕین لەو ئاسمانە مافی خۆمە من هەڵۆم

من دەبێ هێلانەکەم هەردوندوبەرزی لوتکەبێ
من هەڵۆم ومن هەڵۆم ومن هەڵۆم ومن هەڵۆم

جاحەیف نێ داڵ وقەل لەوبەرزە جەولانێ بدەن
ماڵی ئەمن و شاتەوارە سەر لە ئاسمانێ دەسۆم

سی وقەوەی باڵی تەواری پێدەوێ لەو بەرزە ڕەو
من بەرەوئاسۆ،بەرەوئاسۆ،بەرەو ئاسۆ دەڕۆم

ئەی قەلی داماوی حیزی شیاکەخۆری جندەباڵ
تۆ کەلاکی کەر دەخۆیو من دڵی مامر دەخۆم

عومری کورتی پڕلە شانازی ونەبەرد ویستی منە
من بە مەردی پێچراوە گەوی جەستەوتان وپۆم

تەمەنی دوورو درێژی پڕلە حیزیم بۆ چییە؟؟
ژینی مەردانەی پڕاوپڕ لەشەرەف جوانە لەخۆم

هێندە حیزی لایقی وەش نی کە بتکوژم، دەڵی
من هەڵۆم بەخشین لەمن جوانە لە خێڵی ئەوسەرۆم

کیژو لاوی کوردەواری عومری پڕ جوانی بژین
سۆزو ئاهەنگ وقەتاری ڕۆژی شادی دێتە گۆم.

9ی پووشپەڕی 1402ی هەتاوی
ڕۆژی هەینی،کاتژومێر 9و2دەقیقەی بەیانی.
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بە تطاول گلزار شعرم آمدی
چە بیخبر،
کە ما گردن بە این بیداد
نمیدهیم

هرچند چون مرغی گرفتار
بە دام عشقت هستیم
وزان دام بەسهل
نمی رهیم

ای دلگشای،دلکش،بد عهد
شکار مرغ عاشق نەسخت است
سهل است بەدام تو اری،لیک
ما مجرب دامگهیم.

از کنار معشوق گذر ما هر روز
اتفاق افتد و ما بی تقصیر
او رهزن است و ما
صوفی در خلوتگهیم.

9 تیرماە سال 1402شمسی
روستای سراب بوکان.
حاتم مرزنگ
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(غبار کوچە یار با آب دیدە میشویم)

سرخوشم پر بە دهن فاش میگویم
کە وفا را از پیالەو ساقی می جویم
شیخ عبوس زهد چە داند از خماری
مورید پیر میخانە پاک و خوش خویم
بە چوگان زلف یار سرم در بازیست
بە میدان عشق آن زیبا چرخندە گویم
خدای ناکردە اگر ساقی مرا، می، ندهد
چارە این درد بی دوا را کجا جویم؟
کجا دست منست چگونە رویدنم؟؟
کجا کار منست چگونە خلق و خویم؟؟
من بە خانقاە عشق یار سجدە میبرم
اهورا مزدا گواە است همیشە با اویم
غبار راە یار کیمیای جان منست
بردە ان ثروت خاک مشک بویم
مرا دریاب بە شوق نرگس مستت
درخت پربار عشقم بر لب جویم
می طالبم ساقی جان طلب بدار
درآی کە برآنم غبار جان بربویم
من بە آب دیدە خاک کوچە یار
طلب کند روزی صد بار فرو شویم.

نهم تیر ماە سال 1402خورشیدی

سراب بوکان

حاتم مرزنگ
https://t.me/Hatam_marzang
خەندەکانی ئێوارانت
وای لە دڵما جێگرتوووە
هەرچی دڵهێشەی لێتم بوو
تەواویم لەبیر چوووە

لە یاد ناچن ئەوساتانەی
بە ناز دەتڕوانی بە ڕووما
کاتێ دەهات ڕۆژ ئاوا بێ
دەتگوت ناردووتە بە دووما

خۆم نەدەگرت لە ژوورەوە
دەبوو بێموو لێت بڕوانم
هێستا لە ئاوێنەی شیعرا
خۆم دەبینم سەرگەردانم

ڕۆژگارێ بوو خۆڵی کۆڵان
مەڵحەمی هەموو زامم بوو
خۆشەویستی تۆی خۆشەویست
ڕەنگی شیعری بە تامم بوو

شیعرەکانم بەهارێک بوون
لە سەوزەو هەڵدێرو کانی
هێستا پایزە لێیداون
پێیانەوە دیار نێ جوانی.

حاتەم،،م،،س
ئێوارێی ڕۆژی شەممۆ
کاتژومێر 8و30
https://t.me/Hatam_marzang