بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
ترسم ئەوە بوو ڕۆژێ وەبەر تیری نیگام دەی
ئەوشۆکە وەبەر شیری برۆت دام لە پەناوە

شۆقی ڕوخی تۆ خستێ تروسکە خەمی شمشیر
ئەو لەحزەیە وا دەرکە بە حاستەم قەڵەشاوە

یەک زەربە وەکوو هەورە بروسکە لە دڵی دام
لەو لەحزەیەوە پاکی تەن وجان حەپەساوە

تاوانی ئەمن ویستنی تۆیە گوڵی ڕەعنا
هێستاکە دڵم مەحکوومی ئەو عەشقە کراوە

چەن خۆشە نەخۆش بم بێیە دایدارم بەخۆشی
بێژی هەستە پێ ماچم بکە ئەمما بە پاوە

ماندووی لەشم ئەو ڕۆ بەدەر بوو بە نیگاهت
شەوشادگوڵەکەم،وەختی خەوە،شەوزرینگاوە.

سەعات 11و نیوی شەو
27ی جۆزەردانی 1402
حاتەم ..م..س

https://t.me/Hatam_marzang
ڕۆژ باش

هەر سەحەر یادت ئەزیزم مەیلی پەروازم دەدا
نووکی مەزرابی خەیاڵت نەغمەیی سازم دەدا

دوێکەئێوارێ هەچەندهێندێ بەقار بوونیونیگات
ئەمماگۆشەی چاوی شەهلات نازی هەمرازم دەدا

وابکەی مەجنون دەبم خەڵکیش لەسڕڕم تێدەگەن
هەرکەس وناکەس بەجۆرێ شەرحی شێوازم دەدا
بەسسە ئیتر چیتر ئازاری دڵی شەیدام مەدە
ماچی لێوت سەد دەوای ئەحواڵی بێ وازم دەدا

بولبولی تەبعم لە سۆی تۆیە سەناگۆی غونچەیە
ڕوخسەتی حاڵاتی مەدح ونەغمە پەردازم دەدا

ڕۆژ بەخێر شاد بێ سەراپا ژینی تۆ هەستە لە خەو
وا حەتەم بەو سوبحی سادق شەرحی ئاوازم دەدا.

سەعات چواری بەیانی ڕۆژی یەکشەممۆ ڕێکەوتی 28ی جۆزەردانی 1402ی هەتاوی.

حاتەم..م..س
https://t.me/Hatam_marzang
جورمی من هەر هێندەیە ئاشقی بێ غەورو غەشم
واسفی شیرین ئەدای سیمین تەنێکی چاوڕەشم

گەنجی عەشقم هێندەیە وریام کە تاڵانی نەکەن
خۆم لە بەر باڵای گوڵئەندام تاک وتەنیا ئەرتەشم

زیکری خوبروویان لەلای من بۆتە ئاداب چاوەکەم
ئەمما غەیری یادی تۆ بۆ چاوەکانت بەندەشم

قەت خەڵاس نابێ ئەزیزم شیعری مەدحی تۆ لەلام
حەوسەلە فەرموو گوڵم بیخێنەوە ئەو بەندەشم

من دڵم،فکرم،خەیاڵم پاکی بارەمتەن لەلات
دوور لە باڵاکەت ئەزیزم من لە خۆشی بێ بەشم

زۆر لەمێژە ئاشقی تۆمو ئەوساڵ هێنامە گۆ
بێ وجوودت خۆشەویستم ساردو چۆڵە باوەشم

حورمەتی شیعرو قەڵەم دەگرم ئەمابۆ وەسفی تۆ
خۆم دەزانم زۆر دەنووسم،ئاری ئاری سەرکەشم.

28ی جۆزەردانی 1402ی هەتاوی
حاتەم ..م..س

https://t.me/Hatam_marzang
نارنجیت نابوو بەسەرتا چەندە ڕازاوەی عەجەب
من کە شەیدای تۆم ئەزیزی خۆشەویستم خۆت سەبەب
هەر کە دەتبینم هەموو ئەعزای بەدەن سەرمەست دەبن
زەڕڕە زەڕڕەی ئەو وجوودم دێنە سەر کووکی تەرەب
ئاخە من چۆنم نەجاتی بێ لە داوی عەشقی تۆ؟؟
کوڵمە ئاڵوو،سینە بەی،لێو چوون ڕەواقی تام عەنەب
هەر کە دتبینم بە قوربان دەچمە وادی خەلسەوە
وەک بروسکە لێدراو دەمپێکێ تەزووی تاب و تەب
چەندە لێت جوانە ئەزیزم ڕوو سەری ڕەنگ ئاگریت
دەمگرێ وەک کارەبا چۆن هێدی و هێمن بێ عەسەب
من سەرم سوور ماوە لەو جوانی و لە ئەو دڵبەردییەت
چۆن بڵێم ئاوات دەبینم ڕاست بە هاوشانی ڕووتەب
ڕوو لە من قەت وەرمەگێڕە نازەنینی دڵ گووشا
من هەموو ڕۆژیشم تاریکە ئەتۆم بە ماهی شەب.

سەعات 8و32و دەقیقە شەو
28ی جۆزەردانی 1402
حاتەم ..م..س

https://t.me/Hatam_marzang
دیدمت اما چە فایدە دیدنای اینچنین؟
ای بت سیم ساق زیبا،نازنینم نازنین!!

از شراب ناب لبهایت بریز بر جام ما
غیر تو من کس نمیبینم در یسارو یمین

این همە زیبائی وعشوەگری ودلبری
من چگونە شرح کنم ای لالەرخ،ای مەجبین

قامتش سرو لب جوی،دام صیاد تار موی
عطر صد مشک ختن دارد گیسوی یاسمین

هر غروب این کوچە ما را منور میکند
آن سیە چشم ‌شکر لب،یارسنگین ومهین

هرچە میپوشی ازاین قامت زیبا زیباست
چەندە شیرینی گوڵم ئەو لەحزە دێیە پێکەنین

لێمگەڕێ با پڕ بەدڵ پێتی بڵێم قوربانی تۆم
یاڕەبی دوور بی لە چاوی دڵ ڕەشان و فاسدین


سەعات 9ی شەو
29ی جۆزەردان
حاتەم..م..س
https://t.me/Hatam_marzang
ئەوەندەی ئەمن لە نیگات حاڵیم
دەیان پەیامی دڵداریان تیایە

بەڵام نازەنین وەک ڕۆژ عەیانە
جیاوازێک لە بەین من و تۆ دایە

من بە زمانی شیعر پێم کوتی
زمانی ئەتۆش نازو ئەدایە

هێستا زانیوتە دەزانم چۆنی!!
لوتفێ بفەرموو بەو بێ نەوایە

بەڕاستی ژیان بە بێ دڵداری
وەک کتێبێکی بێ مەحتەوایە

ئەگەر تۆ نەبا ماڵت لەو گوندە
لێی هەڵدەهاتم بۆ ئوروپایە

گوزەران سەختە لەو هەوایەدا
بۆوەی مەرد دەژی و بێ فێڵ وڕیایە

گیانە وا بکە هەموو ئێواران
جارێ بتبینێ ئەو موبتەلایە.

کات ژومێر 3ونیوی سەرلەبەیانی
30ی جۆزەردانی 1402ی هەتاوی
حاتەم..م..س
https://t.me/Hatam_marzang
کەوە مۆسیقاری زەردو دەوەران
گیاخاوان لە بێ کەوی هەڵدەوەران

حەیفە ڕاوی ئەو خێڵەی مۆسیقار
حەیفە دەنگیان پڕ نەکا دۆڵ وبنار

حەیفە کوێستانی وەتەن بێ کەو بن
ئێوارانە بێ نەوایی نەو بن

چ گوناحێکیان هەیە خێڵی کەوان
قەتڵ و کوشتاری ئەو گەلە بۆ ڕەوان

غەیری ئاوازو سروودو جوانی
ڕاوچی خوێڕی چۆن لەوان دەڕوانی؟

میللەتی کەو عاشقی جوانکارین
دژ بە فێڵ و قەفەس و بێ عارین

کێو ولاپاڵ وقەدو یاڵی وەتەن
ڕۆژێ سەد کڕنۆش بۆ خێڵی کەو دەبن

زمانی کەوان هەموو دڵدارێ
دوور لە نەفخی ڕەشی دڵ ئازارێ

کەو نەبن دارو دەوەن بێ سۆزن
کەو نەبن کزن هەچی نەورۆزن

کەو نەبن کانی لە جوانی دەکەون
کەو نەبن ڕەوەز تەواویان دەنەون.

حاتەم..م..س
30ی جۆزەردانی 1402 ی هەتاوی

https://t.me/Hatam_marzang
ساعت من

ساعت بە وقت روستا
آخرین ثانیەهای ریزش
خوشەهای خورشید است

ساعت بە وقت کوچە ما
ثانیەهای بارش
عطر زلف مهشید است
دقایقی دیگر ساعتها در کوچە ما
یکسرە از کار می افتند
زیرا وقت طلوع ماە من است
عشق او کمال گناە من است.

، ساعت 18و27دقیقە بعداز ظهر
حاتم..م..س

https://t.me/Hatam_marzang
شەرمەندە بن

شەرمەندە بن
ئەی مار سیفەتانی شێت وشەیدای
گەنجە خەیاڵێکەی
پڕ لە ئاڵتوونی ژێر بەردە پانەکە
ئاشقە چاو چنۆکەکانی
سەر سفرە و خوانەکە
شێت وشەیدای کورسێکانی مەقام
لە داخی کردەوەی نەشیاوتان
هەلەلام هەلەلام

ڕووتان بە ڕەشی چی
چەندە تامەزرۆی مێشکی تەرو تازەی لاوانن
ئێنگۆ وەک مار
هەر لوول دەخۆن لە سەر گەنجە ئاڵتوونێکە
ئەوان هەموو بێ تاوانن

شەرمەندە بن لەشەرەفیان
خۆ خۆتان شەرەفتان نییە
قەفتان هەیە
سەفتان نییە

دەک داڕزێن
بۆ میراتی دابەشتان کرد
هەتاوێک بوو
دوو ئەژدیها چاک ڕەشتان کرد.

حاتەم.م..س
1ی پووشپەڕی 2723

https://t.me/Hatam_marzang
حاڵی نابی؟
یان حاڵی بوو وی
چەواشەی؟

لەو ئاشەی هەموو ئێواران،
من دەهاڕێ
بەو بەرداشەی

تۆ ئاوێکی بەقووەتی
سەرەو لێژ دێی
دەیخەیە گەڕ
هەموو گەڕێک
باڵی باڵدارێکی هەستم
دەکەی پەڕ پەڕ.

حاتەم..م..س
1یپووشپەڕی 1402 هەتاوی بەرانبەری
ساڵی 2723ی کوردی

https://t.me/Hatam_marzang
شەرمەندە بن

شەرمەندە بن
ئەی مار سیفەتانی شێت وشەیدای
گەنجە خەیاڵێکەی
پڕ لە ئاڵتوونی ژێر بەردە پانەکە
ئاشقە چاو چنۆکەکانی
سەر سفرە و خوانەکە
شێت وشەیدای کورسێکانی مەقام
لە داخی کردەوەی نەشیاوتان
هەلەلام هەلەلام

ڕووتان بە ڕەشی چی
چەندە تامەزرۆی مێشکی تەرو تازەی لاوانن
ئێنگۆ وەک مار
هەر لوول دەخۆن لە سەر گەنجە ئاڵتوونێکە
ئەوان هەموو بێ تاوانن

شەرمەندە بن لەشەرەفیان
خۆ خۆتان شەرەفتان نییە
قەفتان هەیە
سەفتان نییە

دەک داڕزێن
بۆ میراتی دابەشتان کرد
هەتاوێک بوو
دوو ئەژدیها چاک ڕەشتان کرد.

حاتەم.م..س
1ی پووشپەڕی 2723

https://t.me/Hatam_marzang
1
(ڕەش لەسەر مەنێ)

زۆر جارم کوتۆ ڕەش مەنێ سەرت
بۆ بە قسەم ناکەی سەر فیدای دەرت

پێم خۆشە سپی و ئاسمانی پۆش بی
منیش ئێواران بێمە مەحزەرت

لای من قیمەتت گرانەو سەنگین
بۆم شەرح ناکرێ جوانی مەحشەرت

تۆ بی تۆ جوانیت نازدارەی دڵکەش
ڕەحمی خێرت بێ بە سەودا سەرت

هێندم خۆش دەوێی بە دڵ وبە گیان
مەحوم لە نیگای شیرین مەنزەرت

سەنتەری دڵم نیشینگای تۆیە
فەرامۆش ناکەم شێوەی ئەسمەرت.

1ی پووشپەڕی 1402
کاتژومێر8و40دەقیقەی شەو
حاتەم..م..س
https://t.me/Hatam_marzang
هەر ئێوارێیەک ناتبینم
وا دەزانم گوندێک چۆڵە
لەو ئێوارە بێزار دەبم
بکرێ لێیدەستێنم تۆڵە

خۆشەویستم ئەوساتانەی
بەناچاری گوندجێدێڵم
خوا دەزانێ دەڵێی گێژی
جێ هەواری چۆڵی خێڵم

خۆزگە توانیبام هەموو سات
ڤێنووسی باڵات ببینم
هەم دەبوویە تابڵۆی شیعرم
هەم دەبوویە مایەی ژینم

کۆڵان،مڕە خۆڵت مەڵحەم
بۆ زامی پڕ لە ناسۆرم
کۆڵان تۆ شاهیدی بدە
شەیدای شۆخێ بەژن شۆڕم.

حاتەم..م..س

ورمێ،ڕۆژی یەکشەممۆ
4ی پووشپەڕ
سەعات 7و51 دەقیقەی بەیانی
https://t.me/httpshatammarzang
یارەکەی خوێن شیرینم،شیرین کەلام
تامی لێوت وەک عەنابی پڕ لە تام
چەندە نازداری و لەباری و نازەنین
چەندە جوانی کاتی خەندەو پێکەنین
تۆ گوڵی سەر لێوی جۆی کانی دڵی
تازە غونچەی نەوبەهاری سەر چڵی
تۆ شعووری شاعیری شەیدای گەلی
شاتەواری،فێرە ڕاوی،شا مەلی
زۆر لەمێژە من نێچیری چاوی تۆم
ساڵەهایە من ئەسیری داوی تۆم
چادری شەرمت وەلانێ دەرکەوە
بێنە دەرمانم لە دەرزی دەرکەوە
شەو نییە یادت نەبێتە هاو دەمم
یادی تۆ خاپوور نەکا ژانی غەمم
غەیری تۆ جێی کەس لە نێو دڵما نییە
کێ دەزانێ مانای دڵداری چییە
یەک نیگات دەرمانی سەد دەردی منە
بۆ ڕوحی من موسیقای کانیو شنە
قەت لە حاتەم خوردە مەگرە خۆشەویست
ساڵەهای ساڵە ئەمن هەر تۆم دەویست.

حاتەم ..م..س
2ی پووشپەڕی 1402
کاتژومێر 8و 20دەقیقەی شەو

https://t.me/Hatam_marzang
مێژووی ڕەش

شەرم ناکەن؟
هێندە مێژوو پڕ دەکەن لە لاپەڕەی ڕەش،
هەی داوەشێن
کام کورسی و مەقام دەکەن بەش؟؟؟
هەی داڕزێن
وەک کرمی پیس چاک دەزانن یەکتربخۆن
هەی داوەشێن
چاک دەزانن بە سەر لاشەی یەکا بڕۆن

دەپێم بڵێن
سبەی ڕۆژێ جوابتان بۆ جیلی تازە چێ؟
دە پێم بڵێن
هۆی ئەم لووشکەو جانبازە چێ؟

حاتەم..م..س
2ی پووشپەڕی 1402
https://t.me/Hatam_marzang
👏1
شەرمەندە بن

شەرمەندە بن
ئەی مار سیفەتانی شێت وشەیدای
گەنجە خەیاڵێکەی
پڕ لە ئاڵتوونی ژێر بەردە پانەکە
ئاشقە چاو چنۆکەکانی
سەر سفرە و خوانەکە
شێت وشەیدای کورسێکانی مەقام
لە داخی کردەوەی نەشیاوتان
هەلەلام هەلەلام

ڕووتان بە ڕەشی چی
چەندە تامەزرۆی مێشکی تەرو تازەی لاوانن
ئێنگۆ وەک مار
هەر لوول دەخۆن لە سەر گەنجە ئاڵتوونێکە
ئەوان هەموو بێ تاوانن

شەرمەندە بن لەشەرەفیان
خۆ خۆتان شەرەفتان نییە
قەفتان هەیە
سەفتان نییە

دەک داڕزێن
بۆ میراتی دابەشتان کرد
هەتاوێک بوو
دوو ئەژدیها چاک ڕەشتان کرد.

حاتەم.م..س
1ی پووشپەڕی 2723

https://t.me/Hatam_marzang