بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
ڕووت دامەپۆشە ئازیزەکەم
لە خێڵ خۆتانم
بۆ شەرم دەکەی نووری دیدەم
ئارامی گیانم

کۆڵان ئاوەدان ئازیزەکەم
بە بۆنەی بوونت
بۆچی پێم ناڵێی ئازیزەکەم
دەرگای خوار چوونت؟

گوندەکەی سەراو نووری دیدەم
بە تۆوە خۆشە
لە بەر خاتری تۆ کانی شیعرم
لە کوڵ و لە جۆشە

هەموو ئێواران ئازیزەکەم
لای نوێژی شێوان
بێرەوە کۆڵان ئازیزەکەم
مەمخە قوڕ پێوان

تۆزەکەی کۆڵان ئازیز دێنێ
سەد مەروەو سەفا
تاکەی لەگەڵ من ئازیزەکەم
هێند جەورو جەفا؟؟؟؟؟؟

حاتەم..م..س
25ی جۆزەردانی 1402

https://t.me/Hatam_marzang
بزانین ئەو ڕۆ ئێوارێ چۆن دەبێ؟


بزانین ئەوڕۆ یار چۆن دێتە کۆڵان
بە ڕەنگی کامە شاڵ دەورە دەدا ڕووی

مەبەستم لەچکەیە بیبەستێ شۆخێک
بڕەنگێنێ بە ڕەنگان شیرینی خووی

ئەوەندە شۆخ وسرکی وەک غەزاڵی
گریزانی بەسانی ماچە ئاهووی

لە خێڵی نازەنینان زۆر دەڕوانم
ئەتۆ بۆ سەیدی دڵ هاوشانی باشووی

تۆ خۆا ئەوڕۆ سپی باوێیە سەرسەر
کە حاتەم بەڵکوو چابێ حاڵی ماندووی

لەوەی دەرچۆ نەسیحەت کەم دڵی شێت
دڵم هەنگە، ئەتۆ شاتووتی هەڵچووی

دەزانم چاک لە شیعرم حاڵی بوو وی
قسەی عەشقم کەمێ هەستی بزاوتووی.

27ی جۆزەردانی 1402ی هەتاوی
سەعات 3و 30ی پاش نوێژ
حاتەم.م.س
https://t.me/Hatam_marzang
بیخە سەر زولفت ئەزیزم لەچکە سپیە جوانەکەت
تا ببێتە مانگە شەو بەر دەرکەو و کۆڵانەکەت

داخی داخان تۆ قسەی ئێمە بە هێند ناگری گوڵم
ڕەش بوو ئەوڕۆکە ئەزیزم لەچکەکەو جامانەکەت

بەو هەموو نەرمێوە بۆچی هێند دەگەڵ من دڵڕەقی؟
وامەکە کووژراوی خۆتم دەستەکەم دامانەکەت

ئەو هەمۆ نازو ئەداو ئەتوارە تۆ دەیکەی گوڵم
زوڵمە وا دەیکەی لەگەڵ کوژراوە بێ دەرمانەکەت

من مەلی شەیدای هەموو جوانیم ئەزیزم وامەکە
لێم گەرێ با بێمە چینەی باغە پڕ سامانەکەت

حاتەمت شێت کرد ئەزیزم تۆ بەڕەسمی دڵبەری
تابەکەی بەو شەرمەوە جانا نیگا و ڕامانەکەت؟؟

درەنگانی ئێوارێی ڕۆژی شەممۆ ڕێکەوتی
27ی جۆزەردانی 1402 ساڵی 1402ی
هەتاوی سەعاتی 8و 30
حاتەم .م. س
https://t.me/Hatam_marzang
ترسم ئەوە بوو ڕۆژێ وەبەر تیری نیگام دەی
ئەوشۆکە وەبەر شیری برۆت دام لە پەناوە

شۆقی ڕوخی تۆ خستێ تروسکە خەمی شمشیر
ئەو لەحزەیە وا دەرکە بە حاستەم قەڵەشاوە

یەک زەربە وەکوو هەورە بروسکە لە دڵی دام
لەو لەحزەیەوە پاکی تەن وجان حەپەساوە

تاوانی ئەمن ویستنی تۆیە گوڵی ڕەعنا
هێستاکە دڵم مەحکوومی ئەو عەشقە کراوە

چەن خۆشە نەخۆش بم بێیە دایدارم بەخۆشی
بێژی هەستە پێ ماچم بکە ئەمما بە پاوە

ماندووی لەشم ئەو ڕۆ بەدەر بوو بە نیگاهت
شەوشادگوڵەکەم،وەختی خەوە،شەوزرینگاوە.

سەعات 11و نیوی شەو
27ی جۆزەردانی 1402
حاتەم ..م..س

https://t.me/Hatam_marzang
ڕۆژ باش

هەر سەحەر یادت ئەزیزم مەیلی پەروازم دەدا
نووکی مەزرابی خەیاڵت نەغمەیی سازم دەدا

دوێکەئێوارێ هەچەندهێندێ بەقار بوونیونیگات
ئەمماگۆشەی چاوی شەهلات نازی هەمرازم دەدا

وابکەی مەجنون دەبم خەڵکیش لەسڕڕم تێدەگەن
هەرکەس وناکەس بەجۆرێ شەرحی شێوازم دەدا
بەسسە ئیتر چیتر ئازاری دڵی شەیدام مەدە
ماچی لێوت سەد دەوای ئەحواڵی بێ وازم دەدا

بولبولی تەبعم لە سۆی تۆیە سەناگۆی غونچەیە
ڕوخسەتی حاڵاتی مەدح ونەغمە پەردازم دەدا

ڕۆژ بەخێر شاد بێ سەراپا ژینی تۆ هەستە لە خەو
وا حەتەم بەو سوبحی سادق شەرحی ئاوازم دەدا.

سەعات چواری بەیانی ڕۆژی یەکشەممۆ ڕێکەوتی 28ی جۆزەردانی 1402ی هەتاوی.

حاتەم..م..س
https://t.me/Hatam_marzang
جورمی من هەر هێندەیە ئاشقی بێ غەورو غەشم
واسفی شیرین ئەدای سیمین تەنێکی چاوڕەشم

گەنجی عەشقم هێندەیە وریام کە تاڵانی نەکەن
خۆم لە بەر باڵای گوڵئەندام تاک وتەنیا ئەرتەشم

زیکری خوبروویان لەلای من بۆتە ئاداب چاوەکەم
ئەمما غەیری یادی تۆ بۆ چاوەکانت بەندەشم

قەت خەڵاس نابێ ئەزیزم شیعری مەدحی تۆ لەلام
حەوسەلە فەرموو گوڵم بیخێنەوە ئەو بەندەشم

من دڵم،فکرم،خەیاڵم پاکی بارەمتەن لەلات
دوور لە باڵاکەت ئەزیزم من لە خۆشی بێ بەشم

زۆر لەمێژە ئاشقی تۆمو ئەوساڵ هێنامە گۆ
بێ وجوودت خۆشەویستم ساردو چۆڵە باوەشم

حورمەتی شیعرو قەڵەم دەگرم ئەمابۆ وەسفی تۆ
خۆم دەزانم زۆر دەنووسم،ئاری ئاری سەرکەشم.

28ی جۆزەردانی 1402ی هەتاوی
حاتەم ..م..س

https://t.me/Hatam_marzang
نارنجیت نابوو بەسەرتا چەندە ڕازاوەی عەجەب
من کە شەیدای تۆم ئەزیزی خۆشەویستم خۆت سەبەب
هەر کە دەتبینم هەموو ئەعزای بەدەن سەرمەست دەبن
زەڕڕە زەڕڕەی ئەو وجوودم دێنە سەر کووکی تەرەب
ئاخە من چۆنم نەجاتی بێ لە داوی عەشقی تۆ؟؟
کوڵمە ئاڵوو،سینە بەی،لێو چوون ڕەواقی تام عەنەب
هەر کە دتبینم بە قوربان دەچمە وادی خەلسەوە
وەک بروسکە لێدراو دەمپێکێ تەزووی تاب و تەب
چەندە لێت جوانە ئەزیزم ڕوو سەری ڕەنگ ئاگریت
دەمگرێ وەک کارەبا چۆن هێدی و هێمن بێ عەسەب
من سەرم سوور ماوە لەو جوانی و لە ئەو دڵبەردییەت
چۆن بڵێم ئاوات دەبینم ڕاست بە هاوشانی ڕووتەب
ڕوو لە من قەت وەرمەگێڕە نازەنینی دڵ گووشا
من هەموو ڕۆژیشم تاریکە ئەتۆم بە ماهی شەب.

سەعات 8و32و دەقیقە شەو
28ی جۆزەردانی 1402
حاتەم ..م..س

https://t.me/Hatam_marzang
دیدمت اما چە فایدە دیدنای اینچنین؟
ای بت سیم ساق زیبا،نازنینم نازنین!!

از شراب ناب لبهایت بریز بر جام ما
غیر تو من کس نمیبینم در یسارو یمین

این همە زیبائی وعشوەگری ودلبری
من چگونە شرح کنم ای لالەرخ،ای مەجبین

قامتش سرو لب جوی،دام صیاد تار موی
عطر صد مشک ختن دارد گیسوی یاسمین

هر غروب این کوچە ما را منور میکند
آن سیە چشم ‌شکر لب،یارسنگین ومهین

هرچە میپوشی ازاین قامت زیبا زیباست
چەندە شیرینی گوڵم ئەو لەحزە دێیە پێکەنین

لێمگەڕێ با پڕ بەدڵ پێتی بڵێم قوربانی تۆم
یاڕەبی دوور بی لە چاوی دڵ ڕەشان و فاسدین


سەعات 9ی شەو
29ی جۆزەردان
حاتەم..م..س
https://t.me/Hatam_marzang
ئەوەندەی ئەمن لە نیگات حاڵیم
دەیان پەیامی دڵداریان تیایە

بەڵام نازەنین وەک ڕۆژ عەیانە
جیاوازێک لە بەین من و تۆ دایە

من بە زمانی شیعر پێم کوتی
زمانی ئەتۆش نازو ئەدایە

هێستا زانیوتە دەزانم چۆنی!!
لوتفێ بفەرموو بەو بێ نەوایە

بەڕاستی ژیان بە بێ دڵداری
وەک کتێبێکی بێ مەحتەوایە

ئەگەر تۆ نەبا ماڵت لەو گوندە
لێی هەڵدەهاتم بۆ ئوروپایە

گوزەران سەختە لەو هەوایەدا
بۆوەی مەرد دەژی و بێ فێڵ وڕیایە

گیانە وا بکە هەموو ئێواران
جارێ بتبینێ ئەو موبتەلایە.

کات ژومێر 3ونیوی سەرلەبەیانی
30ی جۆزەردانی 1402ی هەتاوی
حاتەم..م..س
https://t.me/Hatam_marzang
کەوە مۆسیقاری زەردو دەوەران
گیاخاوان لە بێ کەوی هەڵدەوەران

حەیفە ڕاوی ئەو خێڵەی مۆسیقار
حەیفە دەنگیان پڕ نەکا دۆڵ وبنار

حەیفە کوێستانی وەتەن بێ کەو بن
ئێوارانە بێ نەوایی نەو بن

چ گوناحێکیان هەیە خێڵی کەوان
قەتڵ و کوشتاری ئەو گەلە بۆ ڕەوان

غەیری ئاوازو سروودو جوانی
ڕاوچی خوێڕی چۆن لەوان دەڕوانی؟

میللەتی کەو عاشقی جوانکارین
دژ بە فێڵ و قەفەس و بێ عارین

کێو ولاپاڵ وقەدو یاڵی وەتەن
ڕۆژێ سەد کڕنۆش بۆ خێڵی کەو دەبن

زمانی کەوان هەموو دڵدارێ
دوور لە نەفخی ڕەشی دڵ ئازارێ

کەو نەبن دارو دەوەن بێ سۆزن
کەو نەبن کزن هەچی نەورۆزن

کەو نەبن کانی لە جوانی دەکەون
کەو نەبن ڕەوەز تەواویان دەنەون.

حاتەم..م..س
30ی جۆزەردانی 1402 ی هەتاوی

https://t.me/Hatam_marzang
ساعت من

ساعت بە وقت روستا
آخرین ثانیەهای ریزش
خوشەهای خورشید است

ساعت بە وقت کوچە ما
ثانیەهای بارش
عطر زلف مهشید است
دقایقی دیگر ساعتها در کوچە ما
یکسرە از کار می افتند
زیرا وقت طلوع ماە من است
عشق او کمال گناە من است.

، ساعت 18و27دقیقە بعداز ظهر
حاتم..م..س

https://t.me/Hatam_marzang
شەرمەندە بن

شەرمەندە بن
ئەی مار سیفەتانی شێت وشەیدای
گەنجە خەیاڵێکەی
پڕ لە ئاڵتوونی ژێر بەردە پانەکە
ئاشقە چاو چنۆکەکانی
سەر سفرە و خوانەکە
شێت وشەیدای کورسێکانی مەقام
لە داخی کردەوەی نەشیاوتان
هەلەلام هەلەلام

ڕووتان بە ڕەشی چی
چەندە تامەزرۆی مێشکی تەرو تازەی لاوانن
ئێنگۆ وەک مار
هەر لوول دەخۆن لە سەر گەنجە ئاڵتوونێکە
ئەوان هەموو بێ تاوانن

شەرمەندە بن لەشەرەفیان
خۆ خۆتان شەرەفتان نییە
قەفتان هەیە
سەفتان نییە

دەک داڕزێن
بۆ میراتی دابەشتان کرد
هەتاوێک بوو
دوو ئەژدیها چاک ڕەشتان کرد.

حاتەم.م..س
1ی پووشپەڕی 2723

https://t.me/Hatam_marzang
حاڵی نابی؟
یان حاڵی بوو وی
چەواشەی؟

لەو ئاشەی هەموو ئێواران،
من دەهاڕێ
بەو بەرداشەی

تۆ ئاوێکی بەقووەتی
سەرەو لێژ دێی
دەیخەیە گەڕ
هەموو گەڕێک
باڵی باڵدارێکی هەستم
دەکەی پەڕ پەڕ.

حاتەم..م..س
1یپووشپەڕی 1402 هەتاوی بەرانبەری
ساڵی 2723ی کوردی

https://t.me/Hatam_marzang