بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
دوا ماڵئاوایی ئێوارانی خۆرم
شێواوی خاتوونێکی بەژن شۆڕم

لەولای غەمەوە غەمم بێ نیهایەت
بوومەتە چیرۆکی کۆن و حیکایەت

خولیای تامەزرۆی ئێوارێی کۆڵانم
شۆقم،شەوقم،حەسرەتم،ئاهم،گریانم

دیارترین شاعیری شەیدای دوندم
ئاشقی پاکترین جوانی گوندم

سۆزم،نەغمەم،شیعرم،ناڵەی تارم
مەستم،شادم،نشەم،بەکەیفم،غەمبارم

شەپۆلی سەرگەردانی دەریام
بابردەلەی پەندی دەست بام

بزەی غەمباری ئەستێری پایزم
گەڵای شەهیدی شمشێری پایزم

خەندەی نێو قوڵپی گریانی کانیم
کۆتری تەرەی تاریک وڕوونی بەیانیم

شمشاڵی گریاوی مامە شوانەم
برای غەمم دەگەڵیم دوانەم.

کوردی بێ باکی چاخی درۆم
عاشقی پاکی خاک وئاوی خۆم

دواین تکەی شەڕابی تاڵم
مەلی بێ ڕاوی بێ باڵم

دوا هەناسەی کانی داوێنم
دوا ژیلەمۆی ئاوری شەوێنم

دوا پەیامی دواین نیگای گراوم
دەستی گەرمی بێ دۆ ماوم

تەمی ئامێزی زەردە پەڕی خۆرم
بە دڵ گرفتاری شۆخێکی تۆڕم

دەنگی خنکاوی قەڕاوڵخانەم
ڕەجم کراوی ئەم جۆرە وتانەم

تەریک و تاکم، کوێخا بازم
گردەشینی دڵ کۆڵاوی بێ نازم

گردە خەزێنەی ژێر پاچی دزم
گردە خەزێنەی دزراوی کزم

چاکە چکۆلەی هەڵکەندراوم
چاڵە بەفری داپۆشراوم

کونە دمدمی ویشک وقاقرم
گڵێنە شکاوی تەریکی باگرم

کانی میرەی ئەمیرانی ون بووم
ڕەوەزی سەنگەری بێ بازووم.

قەڕاوڵخانە کێوێکە لەسەراو
کۆخاباز،یا کۆخاهەباس کێوێکە لەسەراو
ئاندوزاوی کێوێکە لە سەراو
گردە شین،گردە خەزێنە وتەپەخلیچکە سێکوچکەی مێژوویی سەراون
چاکە چکۆلە،قەرێکە لە داوێنی گردەشین
کانی میرە،یان کانی ئەمیران.گوندێکی مێژوویی لە ڕۆژهەڵاتی سەراو،لەمێژووی سەراودا باسم کردۆ.
حاتەم
👍1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
پرسیار

لێم دەپرسن ڕازی کۆڵان،بڤەیە باس ناکرێ
هەر ئەوەندە با بڵێم قەت خۆشەویستی نامرێ

وەک کەنیسەو دەیرو مزگەوتە، بەهەرسێ دین دەکەم
پێم دەڵێن ئیسلامە،زەردەشتە،جۆ یا خۆ ناسرێ

بۆ خەڵک ناژیمو گوێم لەو موهمەلاتە پڕ بوو وە
ڕوونە بێژنگ پێشی تیشکی خۆرەتاو قەت ناگرێ

هێندە پیرۆزن لەلام کۆڵان و شۆخ وئیشقەکەی
گا قەڕاوڵخانەیە لام،قەندیل و گاش ئاگرێ

تۆزی پێڵاو و قەدەمگاو گۆشەی داوێنی گوڵم
خۆزگە ڕۆژێ سەدهەزارجار بێتوو ڕوخسارم گرێ

خۆی دەزانێ ئەو ونووسی خۆشەویستیمە کەچی
شەرمی هەروا بەردەوامە،بۆچێ ئەو پێداگرێ؟؟

کاتێ ئێواران بە عەتری بەژنی کۆڵان پڕ دەکا
من سەرم سووڕماوە چۆنە کۆتری دڵ هەڵنافرێ

بۆتە ئێکسیری جەوانی وئابی حەیاتە لەبی
گا شەڕابی نابە،گا ڕەواقە،وانگەهی ئابی ترێ

مەنعی حاتەم بۆ دەکەن؟پرسیاری ئەستەم بۆ دەکەن؟
غەیری شاعیر کێ دەتوانی ڕێزی دڵداری گرێ.؟؟


حاتەم مەرزەنگ
22ی جۆزەردانی 1402
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
( کۆڵان بۆ من مەدرەسە بوو)

کۆڵان ئەی مەکتەبی دێرین
شوێن هەزاران وانەی شیرین
مامۆستاکانت دڵپاک بوون
ژنی خاوێن،پیاوی چاک بوون
بێ غەوروو غەش بێ غەرەز بوون
کۆنە کتێب،بێ مەرەز بوون
کۆڵان کۆڵان کۆنە مەکتەب
مەدرەسەی کەلتووروو ئەدەب
هەرچی دەیزانم لە تۆیە
لای من کۆڵان بە شکۆیە
(دیارە کەسێکم خۆش دەوێ
لە خەیاڵما ڕۆژوو شەوێ
ئەوڕۆ بەوەوە کۆڵانیم
کۆڵان نەبێ چۆڵەوانیم)
بەڵێ کۆڵان بۆ زانایان
بۆ شاعیران،خاوەن ڕایان
فێرگەی ژین ودانیشگابوو
برایم وبەسێی مامۆستا بوو
هەموو کۆڵانێکی سەراو
خاکی بۆ چاوم سوورمەی چاو
دیسان ئەی شۆخەکەی کۆڵان
سەرخێڵی بازنە لەقۆڵان
ئەو ئێوارێیە بت بینم
شەرم نەکەی نازەنینم
سەرت دانەخەی،لانەدەی
نیگای تاسەم بە با نەدەی
هەڵنەیەی بۆ دەرگای ئەوبەر
نێوت دێنم بەسەد دەفتەر.

24ی جۆزەردانی 1402
حاتەم.م.س
https://t.me/Hatam_marzang
ڕووت دامەپۆشە ئازیزەکەم
لە خێڵ خۆتانم
بۆ شەرم دەکەی نووری دیدەم
ئارامی گیانم

کۆڵان ئاوەدان ئازیزەکەم
بە بۆنەی بوونت
بۆچی پێم ناڵێی ئازیزەکەم
دەرگای خوار چوونت؟

گوندەکەی سەراو نووری دیدەم
بە تۆوە خۆشە
لە بەر خاتری تۆ کانی شیعرم
لە کوڵ و لە جۆشە

هەموو ئێواران ئازیزەکەم
لای نوێژی شێوان
بێرەوە کۆڵان ئازیزەکەم
مەمخە قوڕ پێوان

تۆزەکەی کۆڵان ئازیز دێنێ
سەد مەروەو سەفا
تاکەی لەگەڵ من ئازیزەکەم
هێند جەورو جەفا؟؟؟؟؟؟

حاتەم..م..س
25ی جۆزەردانی 1402

https://t.me/Hatam_marzang
بزانین ئەو ڕۆ ئێوارێ چۆن دەبێ؟


بزانین ئەوڕۆ یار چۆن دێتە کۆڵان
بە ڕەنگی کامە شاڵ دەورە دەدا ڕووی

مەبەستم لەچکەیە بیبەستێ شۆخێک
بڕەنگێنێ بە ڕەنگان شیرینی خووی

ئەوەندە شۆخ وسرکی وەک غەزاڵی
گریزانی بەسانی ماچە ئاهووی

لە خێڵی نازەنینان زۆر دەڕوانم
ئەتۆ بۆ سەیدی دڵ هاوشانی باشووی

تۆ خۆا ئەوڕۆ سپی باوێیە سەرسەر
کە حاتەم بەڵکوو چابێ حاڵی ماندووی

لەوەی دەرچۆ نەسیحەت کەم دڵی شێت
دڵم هەنگە، ئەتۆ شاتووتی هەڵچووی

دەزانم چاک لە شیعرم حاڵی بوو وی
قسەی عەشقم کەمێ هەستی بزاوتووی.

27ی جۆزەردانی 1402ی هەتاوی
سەعات 3و 30ی پاش نوێژ
حاتەم.م.س
https://t.me/Hatam_marzang
بیخە سەر زولفت ئەزیزم لەچکە سپیە جوانەکەت
تا ببێتە مانگە شەو بەر دەرکەو و کۆڵانەکەت

داخی داخان تۆ قسەی ئێمە بە هێند ناگری گوڵم
ڕەش بوو ئەوڕۆکە ئەزیزم لەچکەکەو جامانەکەت

بەو هەموو نەرمێوە بۆچی هێند دەگەڵ من دڵڕەقی؟
وامەکە کووژراوی خۆتم دەستەکەم دامانەکەت

ئەو هەمۆ نازو ئەداو ئەتوارە تۆ دەیکەی گوڵم
زوڵمە وا دەیکەی لەگەڵ کوژراوە بێ دەرمانەکەت

من مەلی شەیدای هەموو جوانیم ئەزیزم وامەکە
لێم گەرێ با بێمە چینەی باغە پڕ سامانەکەت

حاتەمت شێت کرد ئەزیزم تۆ بەڕەسمی دڵبەری
تابەکەی بەو شەرمەوە جانا نیگا و ڕامانەکەت؟؟

درەنگانی ئێوارێی ڕۆژی شەممۆ ڕێکەوتی
27ی جۆزەردانی 1402 ساڵی 1402ی
هەتاوی سەعاتی 8و 30
حاتەم .م. س
https://t.me/Hatam_marzang
ترسم ئەوە بوو ڕۆژێ وەبەر تیری نیگام دەی
ئەوشۆکە وەبەر شیری برۆت دام لە پەناوە

شۆقی ڕوخی تۆ خستێ تروسکە خەمی شمشیر
ئەو لەحزەیە وا دەرکە بە حاستەم قەڵەشاوە

یەک زەربە وەکوو هەورە بروسکە لە دڵی دام
لەو لەحزەیەوە پاکی تەن وجان حەپەساوە

تاوانی ئەمن ویستنی تۆیە گوڵی ڕەعنا
هێستاکە دڵم مەحکوومی ئەو عەشقە کراوە

چەن خۆشە نەخۆش بم بێیە دایدارم بەخۆشی
بێژی هەستە پێ ماچم بکە ئەمما بە پاوە

ماندووی لەشم ئەو ڕۆ بەدەر بوو بە نیگاهت
شەوشادگوڵەکەم،وەختی خەوە،شەوزرینگاوە.

سەعات 11و نیوی شەو
27ی جۆزەردانی 1402
حاتەم ..م..س

https://t.me/Hatam_marzang
ڕۆژ باش

هەر سەحەر یادت ئەزیزم مەیلی پەروازم دەدا
نووکی مەزرابی خەیاڵت نەغمەیی سازم دەدا

دوێکەئێوارێ هەچەندهێندێ بەقار بوونیونیگات
ئەمماگۆشەی چاوی شەهلات نازی هەمرازم دەدا

وابکەی مەجنون دەبم خەڵکیش لەسڕڕم تێدەگەن
هەرکەس وناکەس بەجۆرێ شەرحی شێوازم دەدا
بەسسە ئیتر چیتر ئازاری دڵی شەیدام مەدە
ماچی لێوت سەد دەوای ئەحواڵی بێ وازم دەدا

بولبولی تەبعم لە سۆی تۆیە سەناگۆی غونچەیە
ڕوخسەتی حاڵاتی مەدح ونەغمە پەردازم دەدا

ڕۆژ بەخێر شاد بێ سەراپا ژینی تۆ هەستە لە خەو
وا حەتەم بەو سوبحی سادق شەرحی ئاوازم دەدا.

سەعات چواری بەیانی ڕۆژی یەکشەممۆ ڕێکەوتی 28ی جۆزەردانی 1402ی هەتاوی.

حاتەم..م..س
https://t.me/Hatam_marzang
جورمی من هەر هێندەیە ئاشقی بێ غەورو غەشم
واسفی شیرین ئەدای سیمین تەنێکی چاوڕەشم

گەنجی عەشقم هێندەیە وریام کە تاڵانی نەکەن
خۆم لە بەر باڵای گوڵئەندام تاک وتەنیا ئەرتەشم

زیکری خوبروویان لەلای من بۆتە ئاداب چاوەکەم
ئەمما غەیری یادی تۆ بۆ چاوەکانت بەندەشم

قەت خەڵاس نابێ ئەزیزم شیعری مەدحی تۆ لەلام
حەوسەلە فەرموو گوڵم بیخێنەوە ئەو بەندەشم

من دڵم،فکرم،خەیاڵم پاکی بارەمتەن لەلات
دوور لە باڵاکەت ئەزیزم من لە خۆشی بێ بەشم

زۆر لەمێژە ئاشقی تۆمو ئەوساڵ هێنامە گۆ
بێ وجوودت خۆشەویستم ساردو چۆڵە باوەشم

حورمەتی شیعرو قەڵەم دەگرم ئەمابۆ وەسفی تۆ
خۆم دەزانم زۆر دەنووسم،ئاری ئاری سەرکەشم.

28ی جۆزەردانی 1402ی هەتاوی
حاتەم ..م..س

https://t.me/Hatam_marzang
نارنجیت نابوو بەسەرتا چەندە ڕازاوەی عەجەب
من کە شەیدای تۆم ئەزیزی خۆشەویستم خۆت سەبەب
هەر کە دەتبینم هەموو ئەعزای بەدەن سەرمەست دەبن
زەڕڕە زەڕڕەی ئەو وجوودم دێنە سەر کووکی تەرەب
ئاخە من چۆنم نەجاتی بێ لە داوی عەشقی تۆ؟؟
کوڵمە ئاڵوو،سینە بەی،لێو چوون ڕەواقی تام عەنەب
هەر کە دتبینم بە قوربان دەچمە وادی خەلسەوە
وەک بروسکە لێدراو دەمپێکێ تەزووی تاب و تەب
چەندە لێت جوانە ئەزیزم ڕوو سەری ڕەنگ ئاگریت
دەمگرێ وەک کارەبا چۆن هێدی و هێمن بێ عەسەب
من سەرم سوور ماوە لەو جوانی و لە ئەو دڵبەردییەت
چۆن بڵێم ئاوات دەبینم ڕاست بە هاوشانی ڕووتەب
ڕوو لە من قەت وەرمەگێڕە نازەنینی دڵ گووشا
من هەموو ڕۆژیشم تاریکە ئەتۆم بە ماهی شەب.

سەعات 8و32و دەقیقە شەو
28ی جۆزەردانی 1402
حاتەم ..م..س

https://t.me/Hatam_marzang
دیدمت اما چە فایدە دیدنای اینچنین؟
ای بت سیم ساق زیبا،نازنینم نازنین!!

از شراب ناب لبهایت بریز بر جام ما
غیر تو من کس نمیبینم در یسارو یمین

این همە زیبائی وعشوەگری ودلبری
من چگونە شرح کنم ای لالەرخ،ای مەجبین

قامتش سرو لب جوی،دام صیاد تار موی
عطر صد مشک ختن دارد گیسوی یاسمین

هر غروب این کوچە ما را منور میکند
آن سیە چشم ‌شکر لب،یارسنگین ومهین

هرچە میپوشی ازاین قامت زیبا زیباست
چەندە شیرینی گوڵم ئەو لەحزە دێیە پێکەنین

لێمگەڕێ با پڕ بەدڵ پێتی بڵێم قوربانی تۆم
یاڕەبی دوور بی لە چاوی دڵ ڕەشان و فاسدین


سەعات 9ی شەو
29ی جۆزەردان
حاتەم..م..س
https://t.me/Hatam_marzang