بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
شەوانە تا درەنگی شەو،خەوم بە دیدە دا نایە
دڵم دێوانەیە بۆو بەژن وباڵا ڕێک و ڕەعنایە

لە گەڵ شۆڕە ژنێکی نازەنین دڵ تێوەچۆ ئەمساڵ
دڵم تەیرێکە لەو داوی ئەوینەی تازە دەر نایە

ئەوە چەن ڕۆژە نایبینم لە کۆڵانێ لە بەر دەرگا
بە چاوی پێم دەڵێ تێدام بە ڕەفتاری دەڵێ نایە

گەلی زانا دەڵێن بۆ بولبولی شەیدا وەفای نێ گوڵ
ئەمن ئەو نازەنینم دی کەوایە جا کوتم وایە

لەگەڵ پۆلی خەیاڵاتم دەچم بۆ حەوشەکەی خوارێ
شەپۆلێکی هەنیسکی پڕ لە فرمێسکم لە گەڵدایە

لەبەر دەردی وڵاتی نیشتمانم هەڵدەڕێژم غەم
لەبەر ئازاری ئەو چاخە دەناڵێنم وەکوو نایە

بە ئارامی سەری گۆزەی پڕی فرمێسکم هەڵدەگرم
بە دڵ دەگریم و ئەسرینم لەسەر گۆنام دەکەن کایە

هەنیسک و دەنکی فرمێسک و هەناسەی پڕ لە ئاهو دوود
هەوێنی شیعری سەربەستن،غەزەل ئاوا نەبێ نایە

هەور ئەوشەو لەگەڵ من هەڵدەڕێژێ ئەسر و با دەگری
حەتەم،سەربەرزی بۆ دەگری بڕۆوە ژوورێ سەرمایە.

31ی گوڵانی 2723ی کوردی
31اردیبهشت 1402
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
عەبەڕەشێکمان هەبوو لەو سەراوە
داخی داخم ساڵانێکە نەماوە
دڵی کانی ئەوین بوو بێ غەرەز بوو
بێ داوەڵ وبێ بژارو مەرەز بوو
نومادی دڵپاکی وجوانی سەراو بوو
لەگەڵ پیر،پیر،لەگەڵ لاواندا لاو بوو
دڵی بەحرێ بوو لەبەزەیی و بزە
نەیدەزانی فێڵ و دوو ڕوویی وگزە
ئائینی ئینسانی وئاشقی شادی بوو
هەرچاوەڕێی سەربەستی وئازادی بوو
بەخاکی پاکی کوردستان تا ماوم
لەدڵ دەرناچێ،ون نابێ لە چاوم.
ڕوحت شادبێ عەبەڕەشی مەزن
حاتەم مەرزەنگ
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
سەراو و حەوزی ئاوی بێ بەڵا بن
نەیاری دەردی بێ چار موبتەڵا بن
شکۆی هەروا شکۆمەند بێ بەدایم
سەراوسەربازی جەنگەی گیان فیدایم
قەڕاوڵخانەکەت هەروا بەرز بێ
کۆخاهەباست جوانی سەرعەرز بێ
ئاندووزاویت هەر مل شکێنی دز بێ
ئارەزوومە دوژمنت پەست و کز بێ
مەخابن کۆخا و عاقڵمەند نەماون
دارە تۆکانت پیر بوو ون شکاون
هیوادارم نەسلی تازە بگاتێ
ئەوەی حەقی خۆتە سەراو بتداتێ.
حاتەم
کوتایی بەهاری 1402
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(دەمبینی ناوەستی)

جوانی دڵبەرد،دەمبینی ناوەستی
بتبینم و غەمی دڵ بە با دەم

خۆ دەزانی دەمێکە گیرۆدەم
عاشقێکی خادمی بێ ڕادەم

لەوەتا عاشقی تۆ بووم نازدار
بێ منەت لە جامی مەی و بادەم

من بەرەو تۆ هاتمو تۆ ڕۆشتی
ئاواش تاڵێ مووت بە دونیا نادەم

مانگی ڕووت بەردە شەوم تاریکە
من عاشقی مانگەشەوی سادەم

زوڵمو بێدادە لە من تۆ دەیکەی
پێکراوی ئەو زوڵمو بێدادەم.


حاتەم مەرزەنگ
2جۆزەردانی ساڵی 2723 کوردی
2خردادی 1402 خورشیدی
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
قدم بر دیدە بگذار

منت بگذار بر دیدە قدم نە
لە عەشقم تێگەیین دانیشتووی ئەمدێ

کمان ابرو چنان کردی با دل
کە خوێناوم لە زاری شیعرێ دەتکێ

بەچشمات کردی صد رخنە بە جانم
سەرم سووڕماوە چۆن لاشەم دەوەستێ؟!

وەفا از گل ندیدە هرگز بلبل
چ سڕڕێکە کە شیعران هەڵدەبەستێ؟!

کج شمشیر ابرو وای چها کرد
خەتیبی دڵ لە مینبەر کاری مەستێ

بە حاتم گفت پیری چون کنی تۆ؟؟؟
گوتی گەورەم لە ڕەمزی جوان پەرەستێ.

دوم خرداد سال 1402خورشیدی
حاتم مرزنگ

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
نازنینم بندە را معذور دار
از لبت خواهم کمی آب انار

دڵ نەخۆشە بۆ مژێکی ئەو دەمەت
کۆڵەوارم،کۆڵەوارم،کۆڵەوار

ئەو هەمۆ نازەی کە تۆ دەیکەی کچێ
سوێند بە خاکی نیشتمان ناکرێ ژومار

قەت دەزانی ئێوارانە چی دەکەی؟؟
لە منی ئاشقی شەیدای دەردەدار

یا لەپشت دیوارەوە گوێ هەڵدەخەی!!
یا لەپڕ دێی هەر وەکوو باز بۆ شکار

یا وەکوو ئاسک سڵ وسرک وبرەو
دێیە کۆڵان و لەپڕ دەیکەی فەرار

ئاخە بەسسە خۆ دڵی تۆ بەرد نییە
از مهار خارج شدە میزان کار

چاوەکانت دوو کتێبن بۆ فریو
زولفەکانت تاڵ بەتاڵیان بوونە مار

پارەکە دوور بووم لە سیحری چاوی تۆ
بۆیە ڕۆژێ هەر دەڵێم خۆزگەم بە پار.

حاتەم مەرزەنگ
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 4جۆزەردانی 1402

https://t.me/Hatam_marzang
سڵاو جەنابی دوکتور شاهۆ،مامۆستای خۆشەویستم.مامۆستای زانکۆ.

شانسی من وایە دەمێکە لە بەڕێز بێ خەبەرم
من قوتابیم وبەڕێز هەر سەروەرو فەرماندەرم
بەختی من وای کردووە ئاگام لە ئەحواڵت نەبێ
خۆ دەنا یادی بەڕێزت خەڵوەتی ناکا سەرم
ڕۆژگار هێند سپڵەیە قەت یاری ئەهلی دڵ نەبۆ
گەر هەلم بایە لە لای ئەهلی عیلم خاکی دەرم
ئینتیزاری زەڕڕەیەک مێهرم لەوچاخەی حیزنییە
ئەژدیها بێ خوێن بژی،دوکتور قەت نابێ باوەڕم
لێگەڕێم با لەو گلەییانە لەڕۆژگاری چەپەڵ
عاشقی جوانیمو من شەیدا مەلێکی شەوگەڕم
واقیعەن یادی موبارەک لەو دڵەمدا هەر هەیە
من لەگەڵ ئەویادە پیرۆزانەیە موفتەخەرم
بێ بەڵابی وهەردرێژ بێ عومری پڕبارو شکۆت
من لەسایەی عالمانە خاوەنی چەند دەفتەرم
ئوستاد، حاتەم هەرقوتابی مەکتەبی ڕێزدارتە
فەیزی ئێوە باعیسە مێزەری شیعرم نا سەرم.

4 ی جۆزەردانی 1402
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
یک نفر هست کە در جان ودلم جا دارد
ماندنم در روستا با او معنا دارد

جرٲتم نیست کە نام او را فاش کنم
دهنش شهد و لبش صد مینا صهبا دارد

صورتش ماە شب و زلفش شب وعطرش مشک
چشمانی رهزن و مست وبی پروا دارد

هر روز تنگ غروب گاهی میاد در کوچە
انگار کوچە ما باغی مصفا دارد

نیست مهار دل در دستم وباقی نیست عقل
چە کنم جان از لبش بوسە تمنا دارد

مدتیست مرغ دلم در دام او افتادە
بهر آزادی عجب سعی وتقلا دارد

نازنین دلبر ما وصفش زبان برناید
آتشین صورت واندامی مطلا دارد.

حاتم مرزنگ
4 خرداد 1402
https://t.me/Hatam_marzang
سنوورم بۆ هەڵمەبەستن
سنوورەکانتان دەشکێنین
بەحەیران و ئاوازو سیاچەمانە

سنوورەکانتان دەسکردن
مۆسیقای من،ئاوازی هەزاران ساڵەن
سەربازن بۆو نیشتمانە

ئەو بستۆکەی ناوی سنوورتان لێناوە
لەوسەر تا ئەوسەری
تەڵەو جەلەو داوە

من ئیمانی پێناهێنم
بۆ و قیبلە سوژدە ناهێنم
ڵای من وەک بڵقی سەر ئاوە.

ورمێ
ڕۆژی یەکشەممۆ،ڕێکەوتی 7ی جۆزەردانی ساڵی
1402ی هەتاوی بەرانبەری 2723ی کوردی.

حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
کۆڵان

کۆڵان چۆڵو بێدەنگ بوو
کاتی ئێوارێ درەنگان

مانگی جۆزەردانی ساڵی
دو هەزار و حەوت سەدو بیست وسێی کوردان
یاری سرک وسڵ لە سەر خۆ
هاتە کۆڵان،هاتە کۆڵان

خۆزگە ئەو کاتە
کات ژومێر یەکسەر دەوێستا
سوێندم بۆ یار تەواو کردبا
من بە ئاوێستا

دەمگوت کە چەندم خۆش دەوێی
شۆڕە ژنی ژیر
دەمگوت بۆ لێم حاڵی نابی
ئەسیرم ئەسر
من گەداو تۆ میر.

دەمگوت هەر ساتێ دەتبینم
دەلەرزێ گیانم
سوێندم بە خەنجەری کوردو
بە نیشتمانم
کە دەت بینم
هێمن دەبن،گشت ئەعزای گیانم.

8 ی جۆزەردانی 1402ی هەتاوی
سەعات 12ی شەو
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
دلارا،دلبەرا،دلکەش چ دابە؟؟
کۆڵان چۆڵ کردنت بۆ من عەزابە

گەدای خۆتم،لەڕووی خێریش بێ قوربان
ئێواران بێرە کۆڵانێ سەوابە

دووچاوت نێرگسی شەهلان و شەهباز
لەبی لەعلت مەزەی نابی شەڕابە

وەکوو خۆم تۆش دەزانی تۆی ئەزیزم
مەخاتب تۆیو بۆ تۆمە خەتابە

گەهی مێهرت دەبارێتن لە چاوی
گەهی قەهرت لە بۆ مێهرم جەوابە!!

تەعەجوب ماوە حاتەم لەو مەڕامەت
بەسێتی گیانە، کەم سەر بەهەوا بە

لە بەر میحرابی ئەبرۆت سۆژدە دێنم
بە چاوت ماڵەکەت بۆم بۆتە کابە

منت بمرم لە جوانیت جوان نێ تۆران
وەرە کۆڵان بەسێ کەم بێ ڕەزا بە.

9ی جۆزەردانی 1402
ئێوارێی ڕۆژی سێ شەممۆ
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
ئێوارێ کە دێ بۆنی کۆڵان دێ بەسەرمدا
با خاکی بەری پێی گوڵەکەم بێ بەسەرمدا

ئەو شۆڕە ژنەی نەقشی دەکێشێ مانی هەستم
سەد هێندی ونووس جوانە لە ماڵی نەزەرمدا

مەست بوو وم بەعەشقێوە لەمێژە
زۆر ئەستەمە بادەی لەبی ئەو شۆخە بەرمدا

خۆری بەزەیت ئاخۆ بڵێی هەڵبێ بە ڕووما
ئارامیم دەوێ هێندێ لە ئامێزی گەرمدا

دەورێکە بە دەوری شەمی ڕووتا وەکوو شەیدا
دەخولێمەوە بێ وەقفە لە نێو خەوف و شەرمدا

ئەو دەردی ئەوینە کە پڕی کردۆ وجوودم
بۆ بیستنی ئەو شۆخە شەرحی موختەسەرمدا.


حاتەم مەرزەنگ
11ی جۆزەردانی 1402


https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بەس بێ ڕەزابە
شیعرو دەنگ حاتەم
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بۆنی کۆڵان
شیعرو دەنگ
حاتەم سەراوی