بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
در مدت پنج ماە گذشتە بە دلیل بیماری احدی اراحباب در تخصصهای متفاوت پزشکان زیادی را شناختم،تعدادی از این بزرگان شرافت وعشق و انسانیت رو استاد هستند،من از حرف زدن با دانشمند گرانمایە دکتر امید اثناعشری در ارومیە فهمیدم آئین این مرد فرزانە انسانیت است.لذا شعری را تقدیمشان نمودم.معتقدم کە مادیات در مقابل معنویات بە معنای انسانیت تسلیم وبی معنیست.

ای از تبار بوعلی،وی از خاک وطن
ای طبیب یاران غرق الم تمام بدن
ای سراپا وجودت هنر و کیمیا
ای پر از بهارو عشق و لالە و چمن
هنر من شعرو حقوق و ادب است، یار
تویدت بیضا،نفست مسیحا نبینی گزن
میدانم خستەای اما درعشق بە بیمار
میسوزی نە چون شمع،آری چون جزن
دانشمند ما تبارش آذری است و عاشق
لیک گویم آئینش انسانیست بە کوی وبرزن
ساقی،جمعند شاعرویارو مطرب وتار
شاعر بخوان و مطرب بنوش و نغمەای بزن
خدایا بەسلامت نگهدار دکتر امید ما را
این گنج علم و این گل چون مشک ختن.

حاتم مرزنگ
دوم فروردین سال 1402شمسی

https://t.me/Hatam_marzang
خرسوار دیروز

ای خر سوار دیروز پرشیا سوار شدی
بە مقام رسیدەای شنیدم پرکار شدی
دیروز خیل موریانە در کاکلت لانە داشت
وای این دورو زمانە گویا شهردار شدی
یقەچرکینت را چاقو برش نمیکرد
گویا اندر آبادی دهیارو مختار شدی
سگ ولگردی بودی در کوچەو خیابان
شنیدم کاراکتر فیلم و شیرین کار شدی
هفت کوی وهفت برزن را پی یک لقمە نان
میدویدی،گویند کە با شیخ همقطار شدی
وای ازین چرخ چپگرد،دادازین رسم نامرد
گویند اندر آبادی رستم نامدار شدی
حاتم،بنوش زدست غم ودرد زمانە
نوش جانت باد کە تو نقیب الاشعارشدی.
حاتم مرزنگ
دوم فروردین 1402 شمسی
https://t.me/Hatam_marzang
( وەڕین بە جێژنی نەورۆز)

سەگ وەڕێ هەستا بە نەورۆز دەوەڕێ بێ مایە
نەوبەهارە دەزەڕێ ئەو کەری بێ سەرمایە

هەموو گیانی بگەڕێی زەڕڕەیە عیلمی تیا نێ
لەکەریش کەرترە وەڵڵاهی کەری بێ پایە

بۆنی جۆی کردۆ کەری ژێر بارە جووتەی داوێ
دەشتی بژوێنە،لەوەڕ خۆشە تەشا لەو لایە

چڵکنی کوڵکنی ئەسپێ ونی پیسی بۆگەن
جێی شاریکەندی وڕەبیعی گرتوووە پێیوایە

تۆ لە بەر بۆگنت خۆناگرن کێچ وئەسپێ
هێستێ دەمڕاست وخەتیبی بۆ دەعبای سەحرایە

، ناعیلاجن کە خەڵک گوێ لە زەڕەی تۆ دەگڕن
داخەکەم نە کۆخامان نە زانا لەو ئاوایە

تەماشا چیمان بەسەرهاتۆ زەمان چیکردۆ
سم خڕە ناڵی لەزێڕە تۆبی تۆ ئەو خودایە

تۆ بڵێی هەڵنەستێ ئەوساڵ شەپۆلی سێڵاوان؟
ڕابماڵێ زبڵ وخاشاک و پووشی دەم بایە

حاتەم مەرزەنگ
9ی خاکەلێوەی 1402
1
لە دەی ڕەشی خاکەلێوە
لەوساڵەی نەهاتی پێوە
لەو ساڵەی پالەوی نگریس
دارو دەستەی پەستی دڵ پیس
پێشەوای مەزنیان دا لەدار
کوردستانیان کرد تازێ بار
وەزیری بەرزیان شەهید کرد
دەستیان بۆ هێڵێکی سوور برد
شەهیدیان کرد سەدری قازی
لەعنەت لە شا و دادگا وقازی
کورد پەیمانی شەرەفیان بەست
بە خوێن،بەماڵ،بەدڵ،بە هەست
نابن بە دۆستی پالەوی
لای دوژمن سەرناکەن نەوی
لە ژێر دارێ دەبنە سەردار
وەک وەزیری سەرەک کۆمار
قەت دەستی پالەوی ناگرن
بەسەربەرزی نەبێ نامرن
کویلە نابن،پەت دەپسێنن
بۆ زاڵم پشت ناچەمێنن
لەگەڵ زاڵم نابن بەیار
وەسێتی کرد سەرەک کۆما
کورد بۆ یەکتر دەبنە قەڵا
بۆ دوژمن دەبن بەبەڵا.

حاتەم مەرزەنگ
12ی خاکەلێوەی 2723

https://t.me/Hatam_marzang
1👏1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
هەوەڵ نامەی ساڵی 1402ی هەتاوی بەرانبەری 2723ی کوردی بۆ مانیسا.

ڕۆڵە لە ڕێگای خاکی نیشتمان
ببخشە سەرو ماڵ و تەن و گیان

هەرکەسێ نەیبێ حوببی وەتەنی
یاخوا داڕزێ گشت ئەعزای تەنی

هەرکەسێ حیز بێ لەگەڵ ئەو گەلە
تاجیش لەسەر نێ هەر کوێر شەلە

کەس حیز نێ بەقەت شۆفاری خوێڕی
لای مەردان فێر بە دەرسی بوێری.




کچە ئاقڵ و جوانەکەم،تەمەنت گەیوەتە 12ساڵ.
دەزانم جارێ هەستت بە ئازارەکانی ژیان نەکردۆ.
ژیان پڕێتی لە کەندو کۆسپ وگەو وهەوراز و کەوتن وهەستانەوە،لەکاتی کەوتن ولێقەوماندا دۆستی وەفادارو خوێڕی وفێڵبازت بۆ دەناسرێ.
لەکاتی شادی ودەست ڕۆینتدا هەموو کەس وەک دۆست و پیاوی باش لێت کۆدەبنەوە وریابە زۆریان ماری خاڵدارن وپێوە دەدەن،
بۆ وەی فریوی مەلای فێڵبازو سەیدی جادووگەرو شێخی نووشتەنووسوو فاڵگیری جندە نەخۆیوو لەداوی جەهل ونەزانی نەکەوی تا دەتوانی تاریخ وئەدەبیات بخوێنەوە.ئەگەر بەڵێنێکت دا وەفاداری قەول وبەڵێنت بە.ئەگە ئاشق بووی ڕێزی ئەشق بگرە،ئەشق وهەوەس و بێ ئەدەبی تێکەڵ مەکە.ئەشق نەبێ سەرچاوەی ژیان وشک دەبێ.هەوەس بایەکە دێ ودەڕوا. بێ ئەدەبی یانی بێ کەسایەتی بوون. کەوایە کچی جوانم تا ئاشقی کەسێ نەبی بۆ پووڵ وماڵ مێردی پێمەکە.
تا دەتوانی کتێبەکانی مامۆستا هەژار بخوێنەوە هەموو شتت فێر دەکەن. مێژووی میللەتانی جیهان بخوێنەوە.شیعرو مۆسیقا بەڕاستی قووتی ڕوح وڕەوانن،سەعدی شیرازیش دەڵێ :دەڵێ دەنگی خۆش غەزای ڕوحە. خوێڕی وپیسکەرو پنجڵ وتەوەزەل مەبە.ئینسانییەت ئائینت بێ وخاکی پاکی کوردستان ڕووگەی نیازت ونزات بێ.
هاوڕێت حاتەم 26ی خاکەلێوە
1
حاشا

حاشا کە من لە غەمی عەشق خۆ ببوێرم
یا بۆ دەوا،لای تەبیب پەیامێ بنێرم

دڵێک بە دەردی عەشق گرفتار نەبێ
ڕۆژێ سەدجار بە قەسابی دەسپێرم

من ئەوشەوەی عەکسی مانگم لەجۆ دا دی
عاشقی مانگ وشەپۆلی ئەستێرم

ئەو دەوای غەمی هیجران دەیبەخشێ
دەوای هەموو دەردە دەڵێم،بوێرم

ئەگەر تەڵەب بکا جانی جانانیش یار
لوعبەتێکەو بەدیاری دەینێرم

بێ خەبەر فرێ پەشم وشاشک وجبەت
وەرە مەیخانە بە مەی کێڵگەی دڵت بدێرم

دەڵێم حەتەم لەلۆمەی نەفام ناترسی؟
دەڵێ بەجامێ مەی دەدەم سەری بێ خێرم.

حاتەم مەرزەنگ
29ی خاکەلێوەی 2723 کوردی
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(دراوسێ)
دراوسێ تاکوو دەتبینم لەسەر پێ ئانێ خۆناگرم
سەرم سووڕ ماوە لەوحاڵە هەوای مەرگە،کەچی نامرم

بەخەندەو نازەوە کاتێ سڵاوم لێدەکەی سەیرە
وەکوو باڵندەیەکی ئاشقی ئازادی هەڵنافڕم

دەزانی بۆچی تا ئەوڕۆکە نەمدرکاندۆ ئەو ڕازە؟
دەترسم لێم بڕەنجی من لەبەر تاڵی تۆ خۆناگرم

لە گوندبێزارمو ئەمما لەبەر تۆ لێرە کۆچ ناکەم
هەتا تۆ لێرەبی شەرتە دەبێ لەوخاکەدا بمرم

لەمێژە دڵ دەکورکێنێ، کە بۆ باسێکی بتدوێنێ
لەوەیدا گیرم ئاخۆ چۆن حیجابی ئیحتیات بدڕم

دەزانم تۆ لەگوڵ ناسکتری و وەک غونچەیە لێوت
دەبێ ئەو باسی عەشقەم، من،بەشێوەی بولبولان بچرم

دەبا ئەو گوندە حاڵی بن دڵم چەن شێت وشەیدایە
لەسەر کانی ئەوینت شەرتە دەسنۆژی وەفا بگرم.
حاتەم مەرزەنگ
28ی خاکەلێوەی 2723ی کوردی
https://t.me/Hatam_marzang