بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
شەماڵ هێنای هەواڵێ بە بۆی بەهار
نەورۆز هاتوو شۆرشیانکرد دەشت ودار
چیا پۆشی بەرگی ڕەنگاوڕەنگی جوان
بۆتە بەهەشت خاکی پاکی نیشتمان
مڵی شکا دێوی شوومی بادەوە
ساقی هەلە،بادەوە بە بادەوە
خوێن جمانە لە دەماری سروشتدا
چۆکی شکا جستان کەوتۆ بەپشتا
حوکمی ئازادی مەلانی دا زەمان
قەسری زوڵم بە فووی شەماڵ داڕمان
کانی بە جارێ سەری هەڵدا لە خڕ
چۆپی چنار جوانە،نەما دەوری دڕ
گەرمی ژیان گرتی لەشی ساردو سڕ
قەل ملی حیز کردو هەڵۆ چنگ بەگڕ
بەرگی زموڕۆدی دوریوە خەیات
سازی سروشت پڕ بۆ لە نەغمەی بەیات
ئاوری نەورۆزو سۆزو بەرگی جوان
پێکەوە جوانن لە گەلی کوردەکان
مەشعەلی دەستی کوڕو کیژی وەتەن
بەزمێکی سازداوە گشت عالەم پەسەن
هەستە بڕۆ زاڵمی خوێنڕێژی زۆڵ
پڕ بۆ لە ئاوازی ژیان دەشت و دۆڵ
پۆپی چیا ڕەنگی خوێنی گرتوو وە
هێزی ڕەشی باگژەکەت مردوو وە
لێرە دیاکۆی مەزنە ڕێبەرم
لێم بەوە با ڕانەپەڕم لاشەڕم
میللەتی کورد ساڵی تازەو پڕ لەخێر
بشکێ ملی دوژمنی کوردی دلێر.
حاتەم مەرزەنگ
1ی خاکەلێوەی 2723ی کوردی
https://t.me/Hatam_marzang
1
بە خوێن پاراوە خاکی نیشتمانم
بە گوڵ ڕەنگاوە زێدی کورد زوبانم
شەوی نەورۆزە پڕ سۆزە دەرو دۆڵ
هەوای ئازادی دەڕژێنن لە سەد قۆڵ
سەری ساڵی نەوی کوردانە کوردان
هەڵی بپسێنە کۆت وبەندو زیندان
وەرن ڕەجمی کەن شەیتانی دەروون پیس
وەبەر شەپ دەن جبە و شاشکی نگریس
شەڕاب پێداکەن و دار ڕەز بنێژن
کوڕو کیژی وەتەن بیکەن بەجێژن
قەلی ڕوو ڕەش دەبێ وێرانە بێ جێی
لە خاکی نیشتمان نابێ ئیتر ڕێی
دەبێ هەڵبێنە ژێر کەنداڵێ ڕێوی
لە نێو گەلدا دەڵێن چی هینی کێوی؟؟
بەلەعنەت کەن ئەوەی باران دەکێشێ
کەلاک بۆ چەقەڵان دێنێتە پێشێ
لە ئاوایی و لەشاریان شاربەدەر کەن
بەدوای یەکدا هەموویان سواری کەر کەن
تەوێڵیان ناڵی کەر لێدەن بە داغی
بەهارە بۆ لەوەڕ با بچنە باغی
کورو کیژی وەتەن گەرهاتوو مردم
بزانن گیان فیداکەی پاکی کوردم
لە سەر گۆڕو مەزارم شین مەگێڕن
کە هاتن خاڵۆ فاتیحا مەنێرن
شەڕاب پێداکەن و گۆرانی بچڕن
بەسەرمەستی گەڕی دیلانێ بگرن
بڵێن سەرشۆڕو حیزە خائینی پەست
بڵێن کوردی دلێرسەربەستە سەربەست.
حاتەم مەرزەنگ 1ی خاکەلێوەی 2723ی کوردی
https://t.me/Hatam_marzang
1
در مدت پنج ماە گذشتە بە دلیل بیماری احدی اراحباب در تخصصهای متفاوت پزشکان زیادی را شناختم،تعدادی از این بزرگان شرافت وعشق و انسانیت رو استاد هستند،من از حرف زدن با دانشمند گرانمایە دکتر امید اثناعشری در ارومیە فهمیدم آئین این مرد فرزانە انسانیت است.لذا شعری را تقدیمشان نمودم.معتقدم کە مادیات در مقابل معنویات بە معنای انسانیت تسلیم وبی معنیست.

ای از تبار بوعلی،وی از خاک وطن
ای طبیب یاران غرق الم تمام بدن
ای سراپا وجودت هنر و کیمیا
ای پر از بهارو عشق و لالە و چمن
هنر من شعرو حقوق و ادب است، یار
تویدت بیضا،نفست مسیحا نبینی گزن
میدانم خستەای اما درعشق بە بیمار
میسوزی نە چون شمع،آری چون جزن
دانشمند ما تبارش آذری است و عاشق
لیک گویم آئینش انسانیست بە کوی وبرزن
ساقی،جمعند شاعرویارو مطرب وتار
شاعر بخوان و مطرب بنوش و نغمەای بزن
خدایا بەسلامت نگهدار دکتر امید ما را
این گنج علم و این گل چون مشک ختن.

حاتم مرزنگ
دوم فروردین سال 1402شمسی

https://t.me/Hatam_marzang
خرسوار دیروز

ای خر سوار دیروز پرشیا سوار شدی
بە مقام رسیدەای شنیدم پرکار شدی
دیروز خیل موریانە در کاکلت لانە داشت
وای این دورو زمانە گویا شهردار شدی
یقەچرکینت را چاقو برش نمیکرد
گویا اندر آبادی دهیارو مختار شدی
سگ ولگردی بودی در کوچەو خیابان
شنیدم کاراکتر فیلم و شیرین کار شدی
هفت کوی وهفت برزن را پی یک لقمە نان
میدویدی،گویند کە با شیخ همقطار شدی
وای ازین چرخ چپگرد،دادازین رسم نامرد
گویند اندر آبادی رستم نامدار شدی
حاتم،بنوش زدست غم ودرد زمانە
نوش جانت باد کە تو نقیب الاشعارشدی.
حاتم مرزنگ
دوم فروردین 1402 شمسی
https://t.me/Hatam_marzang
( وەڕین بە جێژنی نەورۆز)

سەگ وەڕێ هەستا بە نەورۆز دەوەڕێ بێ مایە
نەوبەهارە دەزەڕێ ئەو کەری بێ سەرمایە

هەموو گیانی بگەڕێی زەڕڕەیە عیلمی تیا نێ
لەکەریش کەرترە وەڵڵاهی کەری بێ پایە

بۆنی جۆی کردۆ کەری ژێر بارە جووتەی داوێ
دەشتی بژوێنە،لەوەڕ خۆشە تەشا لەو لایە

چڵکنی کوڵکنی ئەسپێ ونی پیسی بۆگەن
جێی شاریکەندی وڕەبیعی گرتوووە پێیوایە

تۆ لە بەر بۆگنت خۆناگرن کێچ وئەسپێ
هێستێ دەمڕاست وخەتیبی بۆ دەعبای سەحرایە

، ناعیلاجن کە خەڵک گوێ لە زەڕەی تۆ دەگڕن
داخەکەم نە کۆخامان نە زانا لەو ئاوایە

تەماشا چیمان بەسەرهاتۆ زەمان چیکردۆ
سم خڕە ناڵی لەزێڕە تۆبی تۆ ئەو خودایە

تۆ بڵێی هەڵنەستێ ئەوساڵ شەپۆلی سێڵاوان؟
ڕابماڵێ زبڵ وخاشاک و پووشی دەم بایە

حاتەم مەرزەنگ
9ی خاکەلێوەی 1402
1
لە دەی ڕەشی خاکەلێوە
لەوساڵەی نەهاتی پێوە
لەو ساڵەی پالەوی نگریس
دارو دەستەی پەستی دڵ پیس
پێشەوای مەزنیان دا لەدار
کوردستانیان کرد تازێ بار
وەزیری بەرزیان شەهید کرد
دەستیان بۆ هێڵێکی سوور برد
شەهیدیان کرد سەدری قازی
لەعنەت لە شا و دادگا وقازی
کورد پەیمانی شەرەفیان بەست
بە خوێن،بەماڵ،بەدڵ،بە هەست
نابن بە دۆستی پالەوی
لای دوژمن سەرناکەن نەوی
لە ژێر دارێ دەبنە سەردار
وەک وەزیری سەرەک کۆمار
قەت دەستی پالەوی ناگرن
بەسەربەرزی نەبێ نامرن
کویلە نابن،پەت دەپسێنن
بۆ زاڵم پشت ناچەمێنن
لەگەڵ زاڵم نابن بەیار
وەسێتی کرد سەرەک کۆما
کورد بۆ یەکتر دەبنە قەڵا
بۆ دوژمن دەبن بەبەڵا.

حاتەم مەرزەنگ
12ی خاکەلێوەی 2723

https://t.me/Hatam_marzang
1👏1