بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(قول باشد)

اگر زمانە خوش شد بە مزارت میآیم
سازم را مینوازم،خاکت را میستآیم
بوی بهار میدهد باد سرد زمستان
از شعرناب میگوید از مرگ شب پرستان
رقص درخت بید و خندە گل میبینم
تقدیم دختر کورد گل از شعرم میچینم
بوی باران وخاک وگندم وشعرو شراب
مستی میبینم یاران،میبینم مرگ عذاب
بە مزارت میآیم دختر پاک باران
شعری برات میخوانم از ارادت یاران
حاتم مستی ورندی درخور شأن یاران
مەبارەک بێ مەبارەک بەڕێوەیە بەهاران
چی وای نەماوە بڕمێ ئەو شەوە زەنگە ماڵی
کەوتۆتە لێوە لەرە دێوە زمەی وەرزی تاڵی.

حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
درێژەی بەشی هەشتەمی بیرەوەرێکانی سەراو

لە حەساری مەدرسە (قوتابخانە)کۆنەکانی سەراو خەڵکێکی زۆر کۆ بوونەتەوە،زنازناو هاتو چۆیە،لاوانی گوند بە میوان غەریبەوە دەستە دەستە بەرەو گەرەکی سەرێ بۆلای ڕێگای ڕەحیم خان دێن،ئەوێ زەمانان دانیشتوانی سەراو پتر لە 2000نەفەر بوون، لەڕێگای ڕەحیم خانەوە سێ تا چوار ماشینی جیب بەرەو سەراو دێن،لەلای وزنقشلاغەوە سێ ماشین،لەلای عەوڵابادە دوو ماشین،لە لای هەرمەنی بڵاغێوە دوو ماشین و دوو تراکتۆر ،لە کانی کوزەڵەوە جەماعەتێک بە پێیان بەرەو سەراو دێن، لە لای گوێگجەلێوە ماشینێکی لەندەوێر، ئەوە لاوێک لەسەر قەبرانەوە دەڕوانێتە ڕێگاکانی هەر چوار لا تا هەواڵ بدا بزانن میوانان گوندەکانی دەوروو بەر وازوو دەگەنە سەراو یان نا.
میوانان گەیشتن،لە وزنقشڵاغەوە سەید قەسیمی سەعیدی و شەش کەسی تر لە گەڵ.لە ڕەحیم خانەوە میرزا حوسێن بازیار،سادقی بازیار،عەزیز مستۆ،عەوڵای حاجی حوسێن،عەباسی عەڕەبی،تۆفیقی ژەنیاری تار،حاجی مستەفا وعەباسی ماڵی حاجی قادرو چەند کەسی تر،لە عەوڵابادە سمایل ئاغای چەوگالی،برایم ئاغای برای،قادری کوڕی سمایل ئاغا،محەمەدی پاکاری،محەمەدی قالە قوڵی،عەلی ماچ ماچ و چەند کەسی تر نەمناسین،جاماعەتی کانی کوزەڵەم نەناسێوە،لە گوێگجەلێوە،میرزا حەمەدەمینی حاجی فەرەج،حەسەنی ئەزیز،میرزا برایمی مێهر نەوایی،کەسێک لە کوڕانی حاجی عەبدولکریم وعەبدولکەریمی نایە ژەن و قارەمانی نایە ژەن.لە ئەرمەنی بڵاغێوە موحەمەدی قزڵباش،موهەندیس قزڵباش،مەلا فەتاح کیانی،کۆخا کەریم و کەسانێکی تر نەمناسین.با ئەوەش بڵێم لە قانزالیشەوە میرزا مەناف،میرزا ئەحمەد،مەلا محەمەد،محێدینی حاجی ڕەحمان و کەسانێکی تر نەمناسینەوە،ئەو تاقمە خەڵکەش وەک میوانی تایبەت گەیشتنە سەراو. لەوێ چاخدا هەموو سەری ساڵان لە دەسپێکی مانگی ڕەشەممەدا لە سەراو ساڵی تازە بە جێژن گرتنی گشتی مەراسیماتی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچوو.

(ئەو بەشە درێژەی هەیە)

جا خۆشەویستان من زۆرم خەو دێ ئەو بەشەش لێرە دەبەستم درێژەی هەیە چاوەڕوان بن بۆ شەوە کانی تر. کاتتان پڕ لە جوانی.
حاتەم 15ی بەفرانباری 1401
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
چی بنووسم
چی بنووسم
دەستە ملانی کام کانی بم
شین بگێڕم

لە گەڵ کام درەختی زامار
چۆپی چەمەری بکێشم
بە کام دێڕم

کۆتەڵ بۆ جەستەی بێ گیانی
کام دارە ڕەز بڕازێنم
من نازانم بە کام وشە
بە کام زمان،کام مۆسیقا
کۆست کەوتۆکەی بابان وێرانی مل بە کوێن
بلاوێنم
هەی لێ لێیە وەی لۆلۆیە
خۆم نازانم
ئەو شیوەنەی من بۆ کۆیە!؟

17ی بەفرانباری 1401
حاتەم
https://t.me/Hatam_marzang
دەمهەوێ دەردی دڵم کەم داخەکەم کوا هاودەمێ؟
کواڕەفیقێکی بەدڵ دۆست ناگەمێ هەر ناگەمێ!
دۆستی ڕاست وپاک وسادق گەر هەبوو یادی بەخێر
کۆنە خەونێکە تەواو بوو سەردەمێ بوو سەردەمێ
دڵ پڕی داخ وغەمو دەردم لە دەس دەورانی ڕەش
دەرزی ئاژن بۆ دڵم، چۆنی پەیا کەم مەڵحەمێ

گوندەکەم پڕ بۆ لە داوەڵ، گوڵ لە گوڵزاری نەما
ڕاپەڕە ئەی ئاندوزاوی جەنگەیەتی کەرەمێ

غەیری کێوی دژ شکێنی قەراوڵخانەی مەزن
من لە لای کێ دەردی دڵ کەم،هەڵوەرێنم چۆن غەمێ
کێوی کۆخاباس دڵی تۆش وەک دڵی خۆم پڕ خەمە
دێتەوە نەورۆزی پیرۆز جا لە چاڵ نێین وەرهەمێ.
17ی بەفرانباری 1401
حاتەم
ئاندوزاوی: کێوێکە لە باشووری ڕۆژ هەڵاتی سەراو
کۆخاهەباس: لە ئەسڵدا کۆخا هەباس کێوێکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سەراو، لە کۆندا ئەو کێوە و زەوێکانی دەوروبەری مڵکی کۆخا هەباس ناوێک بوون.
قەڕاوڵخانەش ئەوە کێوێکە قەڵا وشوورەی سەراوە.
👍1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(مادرت فهمید)

مادرت فهمیدو ماهم نالەها کردیم برار
سیل اشک خونبار آسمان است بر مزار

من لە مێژە لەم وڵاتە شین دەگێڕم کاکی خۆم
غەم دەبارێ لەو هەوارە،پاکی سووتان لالەزار

مادرت فهمید وماهم اشکها کردیم روان
غرق در اندوە وآهند مادران مهربان

کەوسەرە ئاویو بەجارێ گەوهەرە خاکی وەتەن
سەر هەتا پا گێانفیداتم خاکی پاکی نیشتمان

دستی بر دامان گیتی،دستی بر زخم جگر
مادری نالان وگریان مادری چشمش بە در

ای خدا لطفی بفرما دادبی دادان بگیر
درعجب ماندم کەچون میچرخد این گردون پیر.
حاتەم
دیماە 1401
https://t.me/Hatam_marzang
جووتێ دڵدار جووتێ هاوڕێ
جوانیان کردۆ حەوزی بەر دێ
حەوزی ئاوی سەرچاوەیە
سۆمایی ئەم دوو چاوەیە
جووتێ سۆنەی ئەویندارن
دوور لێکتری بێ قەرارن
بێ زمان قامووسی عەشقن
لای شاعیر مەکتەب و مەشقن
با لەوان فێر بین دڵداری
لەوان فێر بین فیداکاری
بەڵێ کێ شەیدای سەراوە
ڕۆحی بە ئەوین پاراوە.
حاتەم مەرزەنگ 18ی بەفرانباری 1401
وێنەیەک لە حەوزەکەی سەراو
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
نمای از کوە قەڕاوڵخانە سراب،(قراولخانە یعنی نگهبانخانە)
ئەی قەراوڵخانەی بەرز
شکۆمەند،باگر،شێر نشین
تۆ هاو دەمی ئەو کەسانەی
بە مەردی و مەردانە دەژین
تۆ ڕوو سووری دڵی مێژووی
مل شکێنی مرۆی بیژووی
تۆ ژوانگەی منو هەڵبەستی
تۆ سەرچاوەی سۆزو هەستی
تۆ قامووسی کۆڵنەدانی
بۆ شاعیر سۆمای چاوانی
تۆ نەبی منو شیعرم نین
تۆ و سەراو نەبن ئێمە چین
بۆیە دڵێم کاتی مەرگم
خۆڵت بخەنە کفن وبەرگم.
حاتەم مەرزەنگ 19ی بەفرانباری 1401
دووهەمین نامەی مانیسا خانم بۆ باوکی
1👍1
تۆم خۆش دەوێ

شەرمی پێناوێ ئەزیزم تۆم بەڕاستی خۆش دەوێ
ڕۆژقەرارم نێ لەدووریت،شەوهەمووهەر بێ خەوێ
تۆش حیجابی شەرمەکەت لادە،چ وەختی چادرە؟
بەڵکوو کۆتا بێ خەیاڵات و دڵی شێت داکەوێ!

با پەری عەشقت بە خەندە هەڵکوشێ قورگی خەفەت
با شەماڵی خۆشەویستیت هەوری دووری پێ بڕەوێ
شیعرەکەم ڕەنگە کزو کاڵ بێ لە بواری کێشەوە
ئەمما چاکی لێبڕوانە پڕ لەسۆزی مەعنەوێ

من ئەگەر دەمزانی بت بینم ئەواهام دێ بەسەر
سوێند بە چاوی پڕ لە جوانیت پێم نەداویشتە ئەوێ
هێستێ کار لەکار ترازاوە بڵێ تەدبیر چییە
دڵ کە بێ عیلاجە ئەو هیچ،تەمی سەر چۆن دانەوێ
چاوەکانت دەفتەری عەشقن بزەت تەعبیر لەوەن
هەر بەئیشارە بفەرموو ئاخۆ حاتەم چی دەوێ.؟!

23ی بەفرانباری 1401
حاتەم
https://t.me/Hatam_marzang
دڵداری بێ گەردی دەوێ
وەفاداری ومەردی دەوێ
گیانبازی وخۆ سازی دەوێ
ڕازداری زۆر ڕازی دەوێ
نابێ دڵی یەک بشکێنن
غروری یەکتر دابێنن
نابێ زمان تاڵی بکەن
خۆ لێکتر ناحاڵی بکەن
ئەوینی ڕاست قەت کۆن نابێ
عاشقی پاک قەت مۆن نابێ
من دەزانم ئێوەی دڵدار
پاکن،بێ،غەوشن،فیداکار
هێندە پاکن،هێندە جوانن
کەس نازانێ یەک نین دوانن
وەک مەم وزینی بۆتانن
ڕوحێکن بە زاهیر دوانن
یا وەک خەج وسیامەندن
دوو عاشقی بەدەهەندن
نانا وەک لاس وخەزاڵن
لە خۆشەویستیدا قاڵن.
حاتەم1401

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
دیدەکەم زەردەی ئێوارانم ئەتۆی
چاوەکەم سۆمایی چاوانم ئەتۆی
چاوەکەم چۆنی بڵێم چەند شیرینی
شەهدی غونچەی پۆپی دارانم ئەتۆی
تۆ لە سروەی بەر بەیانان پاکتری
هێمنی بەخشی ڕوح وگیانم ئەتۆی
چاوی بیمارت وەهای کردۆ لە من
بێ دەواو دەرمانم هەتوانم ئەتۆی
کوڵمەکانت سووری خوێنی خۆر پەڕن
پڕشەنگی خۆری بەیانانم ئەتۆی
چیت دەوێ غەیری ئەوینی بێ غەشم
خۆ کوتوومە جانی جانانم ئەتۆی.

حاتەم مەرزەنگ
23ی بەفرانباری 1401

https://t.me/httpshatammarzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
زاڵم

لێم گەڕێن ماندوی ژینم هێندێ هەدادانم دەوێ
مۆسیقای کانی و شنەی نەرمی بەیانانم دەوێ

من چرۆی پۆپی چڵوگۆرانی قومریوسازی مەل
قاسپەی خاسەکەو و ئاوازی حەیرانم دەوێ

نامهەوێ چیتر ببینم شیوەن ومەرگ ونەمان
سەراوی ساڵانی کۆنو کووچەو کۆڵانم دەوێ

دەمهەوێ نەورۆز لە سەر لوتکەی قەراوڵخانەبم
من هەواری بێ هەرا،کوانێ قوڕ پێوانم دەوێ؟!

نامهەوێ چیتر ببینم گەزمە بگرێ دەوری گوند
خۆ ئەمن کوند نیم،لەکوێ قەڵاتی وێرانم دەوێ

ئاوی ژیانەئەوشەڕابەی بۆتەقاموسی شەرەف
من مەی و تارو نەی و مەجلیسی یارانم دەوێ

قاقرە دەشتی وەفا،کانی ئەوین ویشک وکپە
دەستی کیژێکی لەبارو نەرمە بارانم دەوێ

من گەلێ بێزارلە ئینسانی ڕیاکارم برا
پڕ بە دڵ مەرگی کەسی خائین بە یارانم دەوێ.

حاتەم مەرزەنگ 23ی بەفرانباری 1401
https://t.me/Hatam_marzang
وەکیل جەنابی کاک دوکتور برایمی ئەزیزی
قوتابی مەکتەب،قوتابی مۆسیقا وقوتابی زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی،مانیسا خانمی مەرزەنگ.24ی بەفرانباری 1401

https://t.me/Hatam_marzang
https://t.me/httpshatammarzang
تۆ خوا دڵ،لای کەسێ ڕۆنێ
کە ڕەندە وشارەزای کارە

لەژێر ئەو دارە دانیشە
کە پڕ سایە وبەرو بارە

نەبێ هاوڕێ لە گەڵ بەدخوو
کە دەردی ناکرێ چارە

لە خائین دوور بەو دووری کە
لەوەی دووزمان وشۆفارە

بترسە لەوکەسەی دوو ڕەنگ
دەمێ یارە دەمێ مارە

گەدایی عیلمو زانست کە
لەوەی ڕەندو خۆش ئاکارە

لە حاتەم خوردە نەگری دڵ
دژی زۆرداری بێ عارە.

24ی بەفرانباری 1401
hatam
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from Deleted Account
بەناوی خوا

بەپیری چوومە پیری شێعری کامیل!

شێعرێکی مامۆستا کامیل ئیمامی ناسراو بە "ئاوات" لەگەڵ خۆیا بردمی و لە ئاسۆی خەیاڵ گیرسامەوە!



قوربانی وەفا

گیانەکەم! تاکەی بەناز و غەمزەوە شەردم دەکەی؟
وەیلی لەیلان و تەرەی هەر چۆڵگە و هەردم دەکەی؟

جێگە پەنجەی گورگی پیری ها بەنێو چاوانمەوە!
تۆ بە ئامووری جەفا بۆچی وەها وەردم دەکەی؟

ئەزبەنی! تاوێ کەرەمکەن چاوەڕای یەک زەردەتم
تێک‌مەنێ ئەبرۆت گوڵم لەو ژینە دڵسەردم دەکەی

هەر وەکوو پاییز گەڵای عومرم لە دووریت هەڵوەرین
دڵبەرم! دڵبەردی بۆ، بەوشێوە ڕووزەردم دەکەی؟

نەخت و پوخت هەرچیم هەبوو دامنا لە سەودای ئاوڕێک!
چۆن دڵت دێنێ تەریک و بێ نەوا، تەردم دەکەی؟

هەر وەکوو"کامیل" لە دەرگانەت هەزار جار هاتمە چۆک
<< دەمکوژی بەم دەردەوە یا چارەیی دەردم دەکەی؟>>

خۆ بە قوربانی وەفاتم  شاتەواری بەرزەفڕ
پێم بڵێ گیانی" لەتیف" تاکەی بە سەرگەردم دەکەی؟.

لەتیف عەلەوی: 1401/10/24 هەتاوی