بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
شەوی یەڵدایە یا غەوغایە ئەمشەو
مەلی شەو بێ مەکۆ و مەعوایە ئەمشەو

دڵم لای قەبرەکەی (نیکایە) گاهی
سەرم لای گۆڕەکەی (ژینایە) ئەمشەو

سەراپا ئەسرو قین وداخ و دەردم
شەوی عەشقێکی بێ هاوتایە ئەمشەو

چلەی مەرگە،شەوی ماتەم سەرایە
کچی مانگیش لە من دەرنایە ئەمشەو

وڵاتم غەرقی خوێن و جەورو ژانە
شەوی ژانێکی بێ کۆتایە ئەمشۆ

نە ئارەق دەستی مەستی پێوەدیارە
مانیساش مات و بێ دەعوایە ئەمشەو

نەکۆنیاک و شەڕاب مەستی دەهێنن
شەوم پڕ شینی مۆسیقایە ئەمشەو

حەتەم بۆ ناهومێدو بێ قەراری؟؟؟؟؟
لە دوور بڕوانە ڕۆژ زاوایە ئەمشەو.

‌ حەتەم سەراوی
1ی بەفرانباری 1401

https://t.me/Hatam_marzang
بەشی هەشتەم
بیرەوەرێکانی سەراو

ئەگەر دەڵێن بەهەشت خۆشە و پڕە لە جوانی،خۆ کەس نەدیوەو و نەچۆ و هاتبێتەوە و وێنەی ئەوێی هێنابێ. من لام وایە بەشەر کە جوانێکانی سەر گۆی زەوی دەبینێ و دیوە وای لێک داوەتەوە کە خوای مێهرەبان لە سەنعاتی جوانکاری و نقاشیدا بێ ئیرادو عەیبە و هەمووی هەر جوانی وهونەرەو بەهشتیش وەک ئەو هەمۆ جوانیانەی سەر زەوێ هەمووی جوانیە. مەنزوورم ئەوەیە کە ئاوایی سەراو ئەوەی من لەساڵەکانی 1354رەوە وەبیرم دێ،سەراو نموونەیەک لە بەهەشت بوو لە سەر دونیای واقع.تاساڵەکانی 1360 و66ئەو جوانێی سەراو هەرمابوو،تا ئەو دەورەیە ڕواڵەتە کۆنەکەی سەراو هەر مابوو،لەو ڕۆژەوەی قەل لاسای کەوی کردەوەو گوندەکە سەغیرو بێ باب کەوت و ڕواڵەتی جوانی سەراویش خورێکە لێیدا وجەرگی دەرزی ئاژن بوو،قەڵای کاکەڕەحمان حەیدەریان وێران کرد،حەوزەگەورەو حەوزە چکۆلەیان ئاداری بەسەر پادارێوە نەهێشت،حەوت ئاشیان داڕماند،نومای حەوشەوحەساری حەمەحوسێن خان تێکچوو،ئاوەکەی سەرچاوەیان لەقەفەس کرد،بەهەزاران قازوو مراویان لە سەرجۆگەو وئاوەکەی سەراو بێ بەش و پەڕەوازە کرد.
هۆکاری ئەوهەموو غەدرەم لە کتێبی بیرەوەرێکانی سەراودا بە پوختی نووسیوە.
بابێمەوە سەر بیرەوەرێکی کۆن.
هەر لەبەر ئاشەکەی حاجی ساڵەی کازمەوا تا خوار ماڵی کۆخاحەمەدەمین ژن وکچانی دیارو بەرچاو خەریکی جل شۆردن وقاپ وکەوچک شوشتنن،هەردوک بەری جۆگەی ئاوی سەراو بەرد چن کراوە زۆر بەتەنزیم وڕێک وپێک.
بەردە نوێژو بەردە بازو پردی پەڕینەوە لە جێی پێویست جێگیر کراون،بەهەزاران قازوو مراوی لەو جۆگەیەدان،ڕۆژی هەینێ،کۆتاڕۆژەکانی مانگی ڕەشەممەیە،تەحتیلاتی مەدرەسەی شارو گوند و زانکۆکان دەستی پێکردۆ ئەگەر بڵێی تەواوی کۆڵانەکانی سەراو جمەی دێ لەبەر جەماوەر درۆ نێ،بەسەدان نەفەر لەشارەکانی مەهابادوو بۆکان و دووروو نیزیکەوە میوانی خزمو کەسیانن لە سەراو،حەمەشوانی خوێن شیرین وپاک وخاوێن،کەواو پاتۆڵی ئیندیگۆی مرادخانی لەبەردا زەفتێکی تازەی لەبەرگ گیراوی بەدەستەوە لە لای دوکانەکانی میرزاحەسەن وئەحمەدی مامڕەحمان و سەید جەعفەرو نەنەنێرگسەوە بەرەو ئاشەکانی سەرێ دێ،خەڵکێکی زۆر لە گەڕەکی سەرێ کۆبوونەتەوە وادیارە هەواڵێک هەیە،هەڵۆی شاعیر حەمەحوسێنی شکوهپوور،عەبەڕەش،میرزاسەعید،عوسمانی مامەکۆخا،محەمەدی وەستاڕەحمان،میرزاکەریمی حاجی مەناف،میرزایوسف جبرایل،مەحموودئاغا،فەتاح خان،عەلی خان،مستەفاخان حەیدەری،سمایل ئاغای چەوگالی و گەلێکی تر لەلاوانی گوندی سەراو و شاران و دێیەکانی دەورووبەر لە گەڕەکی سەرێن.
(ئەم بەشە درێژەی هەیە)
حاتەم6ی بەفرانباری 1401
1
پایزی ساڵی 1401
لە گەڵ دەردی دڵی ئەو پایزەم چۆن هەڵبکەم نابێ
شەڕابی کۆنەشم هێنا بەڵام ئەو حاڵە چۆن چابێ
لەشم دەرزی ستەم بێزاری کردۆ چاخەکەی تاڵە
ئەوەی مەردەو بەمەردی ژیاوە بەندی نێو سیاچاڵە
دڵم بێژنگی نوکی تیری دەردوداخ ومەینەتی زۆرە
ئەوەی گۆدرێژێ ناهێنێ بەڵێ دەمڕاستە،پسپۆڕە
حەقیقەت وایە کێ زانان لە کونجی مەینەتا دیلن
ئەوەی دەیبینی کۆخان بەرهەمومەحسولی بەرتیلن
شکم نێ ڕۆژێ هەردێ بای شەماڵ پەردەی درۆ لادا
شەڕاب مەستم بکا و ساقی بە نازو عیشوەوە لادا
قەلی ڕوو ڕەش بەسەر حیزی دەبێ بڕوا ئیتر لاچێ
فڕو فێڵ و درۆ و جادوو و دوعاو نووشتە ئیدی ناچێ
بەڵێ حاتەم بەهاری سەرفەرازی و فەسڵی شادی دێ
لە لێوی جامی پڕ بادە بە دڵ بمژی مزەی ماچێ.
7ی بەفرانباری 1401هەتاوی
حاتەم سەراوی مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (‘°ºø••.¸h/t/m.marzang¸.••øº°‘)
🌺🌺
بڵێی بتگرمە باوەش بێژم ئۆخەی
قژت لوول دەی لەئەستۆما پەیاپەی

مەقام بێژن لە دووری تۆ سەرو دڵ
دەمێ سێ تارە دڵ گاهێ وەکوو نەی

لەتۆ دووری ولەمن سووتان هەتا چەند
لەسینەم شیوەن وگریان هەتا کەی

بەیادی تۆم شەوێ تا رۆژ خەوی چی
بەزیکری تۆ هەموو ساتم دەکەم تەی

وەرە لێوت مەزەو سەهباوشەهدە
کەتۆم بی چیم لەساقی وساغەرو مەی

لەمن زستانە یەڵداش بەستەڵەک بوو
کەچی تۆ نۆرەس وتورت وشکۆفەی

وەرە با ئاوەدان بێ باغی شیعرم
چڕۆی تازەی هەمیشە جوان وغونچەی

وەرە مەمدە بەشەختەی وەرزی دووری
کە بۆ دڵ تۆ هەناسەی،هێزی،ترپەی.

هۆنراوەی #حاتەم_مەرزەنگ
29ی سەرماوەزی 97
خوێندنەوە: دکتور #مێهری_پاکزاد

@smkoopakzad
@zayala

🆔@Hatam_marzang
ئەوڕۆ 12ی بەفرانباری ساڵی 1401هەتاوی مینەئاغای پارسا لە ئاغاوەتی شامات لە نەخۆشخانە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
مینەئاغا لەگەڵ ئەوەی مێردی خوشکم بوو خۆشەویستی نیزیکیشم بوو. غەمبار بووموو بەم شیعرە شینم بۆ گێڕا.

دڵم پڕ بوو لەئازار سەرم گرتی تەم
زستانی ویشکە،ئەدی بۆ دەبارێ غەم؟
باری غەمی میللەتێکم لێ بارە
ئەو غەمە چبوو؟ من خۆم شکستەم
قەرامان بوو بچینە ڕاوێ تاوێ
وتت چاوەڕێی ئەو شکست وبەستەم
خاڵە مینە وتم بەو زوانە دێم
هێستا چبڵێم بەو شیعرو هەڵبەستم
کەی قەرار بوو من ببمە شین گێڕت
قەڵەم شکاو و کتێب خنکاوی ئەو کۆستەم
دەتزانی چەنی بێزارم خاڵە
بێزار لەو پەستە بەد هەڵوێستم
ساڵی پار وتت ڕووم لە پیرێ
موحتاجی ئەو گۆچان و داردەستەم
هەزاران سڵاو بۆ ڕوحی سادەت
پایەندازی گڵکۆت هەموو قسەوڕەستەم.
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
اگر زمانە بە ما وفا کند
شاعر بر آنست دینی را اداکند
بە کوی می فروشان رود با ادب
پیر بادە نوش را صدا کند
هرچە دارد بریزد بەپای پیر
با کوزەای شراب طلب شفا کند
شفا کە یافت از درد جهل
عاقل شود و چنین ندا کند
کە ای خاک پر گوهر وطن
بگوی در رهت شاعر چها کند
کنون کە منزە است از جهل
لایق است اگر جان فدا کند
بیا ای دوردی کش رند
دینی ست کە باید ادا کند.

حاتم مرزنگ
روستای رسول آباد (شامات)

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(قول باشد)

اگر زمانە خوش شد بە مزارت میآیم
سازم را مینوازم،خاکت را میستآیم
بوی بهار میدهد باد سرد زمستان
از شعرناب میگوید از مرگ شب پرستان
رقص درخت بید و خندە گل میبینم
تقدیم دختر کورد گل از شعرم میچینم
بوی باران وخاک وگندم وشعرو شراب
مستی میبینم یاران،میبینم مرگ عذاب
بە مزارت میآیم دختر پاک باران
شعری برات میخوانم از ارادت یاران
حاتم مستی ورندی درخور شأن یاران
مەبارەک بێ مەبارەک بەڕێوەیە بەهاران
چی وای نەماوە بڕمێ ئەو شەوە زەنگە ماڵی
کەوتۆتە لێوە لەرە دێوە زمەی وەرزی تاڵی.

حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
درێژەی بەشی هەشتەمی بیرەوەرێکانی سەراو

لە حەساری مەدرسە (قوتابخانە)کۆنەکانی سەراو خەڵکێکی زۆر کۆ بوونەتەوە،زنازناو هاتو چۆیە،لاوانی گوند بە میوان غەریبەوە دەستە دەستە بەرەو گەرەکی سەرێ بۆلای ڕێگای ڕەحیم خان دێن،ئەوێ زەمانان دانیشتوانی سەراو پتر لە 2000نەفەر بوون، لەڕێگای ڕەحیم خانەوە سێ تا چوار ماشینی جیب بەرەو سەراو دێن،لەلای وزنقشلاغەوە سێ ماشین،لەلای عەوڵابادە دوو ماشین،لە لای هەرمەنی بڵاغێوە دوو ماشین و دوو تراکتۆر ،لە کانی کوزەڵەوە جەماعەتێک بە پێیان بەرەو سەراو دێن، لە لای گوێگجەلێوە ماشینێکی لەندەوێر، ئەوە لاوێک لەسەر قەبرانەوە دەڕوانێتە ڕێگاکانی هەر چوار لا تا هەواڵ بدا بزانن میوانان گوندەکانی دەوروو بەر وازوو دەگەنە سەراو یان نا.
میوانان گەیشتن،لە وزنقشڵاغەوە سەید قەسیمی سەعیدی و شەش کەسی تر لە گەڵ.لە ڕەحیم خانەوە میرزا حوسێن بازیار،سادقی بازیار،عەزیز مستۆ،عەوڵای حاجی حوسێن،عەباسی عەڕەبی،تۆفیقی ژەنیاری تار،حاجی مستەفا وعەباسی ماڵی حاجی قادرو چەند کەسی تر،لە عەوڵابادە سمایل ئاغای چەوگالی،برایم ئاغای برای،قادری کوڕی سمایل ئاغا،محەمەدی پاکاری،محەمەدی قالە قوڵی،عەلی ماچ ماچ و چەند کەسی تر نەمناسین،جاماعەتی کانی کوزەڵەم نەناسێوە،لە گوێگجەلێوە،میرزا حەمەدەمینی حاجی فەرەج،حەسەنی ئەزیز،میرزا برایمی مێهر نەوایی،کەسێک لە کوڕانی حاجی عەبدولکریم وعەبدولکەریمی نایە ژەن و قارەمانی نایە ژەن.لە ئەرمەنی بڵاغێوە موحەمەدی قزڵباش،موهەندیس قزڵباش،مەلا فەتاح کیانی،کۆخا کەریم و کەسانێکی تر نەمناسین.با ئەوەش بڵێم لە قانزالیشەوە میرزا مەناف،میرزا ئەحمەد،مەلا محەمەد،محێدینی حاجی ڕەحمان و کەسانێکی تر نەمناسینەوە،ئەو تاقمە خەڵکەش وەک میوانی تایبەت گەیشتنە سەراو. لەوێ چاخدا هەموو سەری ساڵان لە دەسپێکی مانگی ڕەشەممەدا لە سەراو ساڵی تازە بە جێژن گرتنی گشتی مەراسیماتی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچوو.

(ئەو بەشە درێژەی هەیە)

جا خۆشەویستان من زۆرم خەو دێ ئەو بەشەش لێرە دەبەستم درێژەی هەیە چاوەڕوان بن بۆ شەوە کانی تر. کاتتان پڕ لە جوانی.
حاتەم 15ی بەفرانباری 1401
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
چی بنووسم
چی بنووسم
دەستە ملانی کام کانی بم
شین بگێڕم

لە گەڵ کام درەختی زامار
چۆپی چەمەری بکێشم
بە کام دێڕم

کۆتەڵ بۆ جەستەی بێ گیانی
کام دارە ڕەز بڕازێنم
من نازانم بە کام وشە
بە کام زمان،کام مۆسیقا
کۆست کەوتۆکەی بابان وێرانی مل بە کوێن
بلاوێنم
هەی لێ لێیە وەی لۆلۆیە
خۆم نازانم
ئەو شیوەنەی من بۆ کۆیە!؟

17ی بەفرانباری 1401
حاتەم
https://t.me/Hatam_marzang
دەمهەوێ دەردی دڵم کەم داخەکەم کوا هاودەمێ؟
کواڕەفیقێکی بەدڵ دۆست ناگەمێ هەر ناگەمێ!
دۆستی ڕاست وپاک وسادق گەر هەبوو یادی بەخێر
کۆنە خەونێکە تەواو بوو سەردەمێ بوو سەردەمێ
دڵ پڕی داخ وغەمو دەردم لە دەس دەورانی ڕەش
دەرزی ئاژن بۆ دڵم، چۆنی پەیا کەم مەڵحەمێ

گوندەکەم پڕ بۆ لە داوەڵ، گوڵ لە گوڵزاری نەما
ڕاپەڕە ئەی ئاندوزاوی جەنگەیەتی کەرەمێ

غەیری کێوی دژ شکێنی قەراوڵخانەی مەزن
من لە لای کێ دەردی دڵ کەم،هەڵوەرێنم چۆن غەمێ
کێوی کۆخاباس دڵی تۆش وەک دڵی خۆم پڕ خەمە
دێتەوە نەورۆزی پیرۆز جا لە چاڵ نێین وەرهەمێ.
17ی بەفرانباری 1401
حاتەم
ئاندوزاوی: کێوێکە لە باشووری ڕۆژ هەڵاتی سەراو
کۆخاهەباس: لە ئەسڵدا کۆخا هەباس کێوێکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سەراو، لە کۆندا ئەو کێوە و زەوێکانی دەوروبەری مڵکی کۆخا هەباس ناوێک بوون.
قەڕاوڵخانەش ئەوە کێوێکە قەڵا وشوورەی سەراوە.
👍1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(مادرت فهمید)

مادرت فهمیدو ماهم نالەها کردیم برار
سیل اشک خونبار آسمان است بر مزار

من لە مێژە لەم وڵاتە شین دەگێڕم کاکی خۆم
غەم دەبارێ لەو هەوارە،پاکی سووتان لالەزار

مادرت فهمید وماهم اشکها کردیم روان
غرق در اندوە وآهند مادران مهربان

کەوسەرە ئاویو بەجارێ گەوهەرە خاکی وەتەن
سەر هەتا پا گێانفیداتم خاکی پاکی نیشتمان

دستی بر دامان گیتی،دستی بر زخم جگر
مادری نالان وگریان مادری چشمش بە در

ای خدا لطفی بفرما دادبی دادان بگیر
درعجب ماندم کەچون میچرخد این گردون پیر.
حاتەم
دیماە 1401
https://t.me/Hatam_marzang
جووتێ دڵدار جووتێ هاوڕێ
جوانیان کردۆ حەوزی بەر دێ
حەوزی ئاوی سەرچاوەیە
سۆمایی ئەم دوو چاوەیە
جووتێ سۆنەی ئەویندارن
دوور لێکتری بێ قەرارن
بێ زمان قامووسی عەشقن
لای شاعیر مەکتەب و مەشقن
با لەوان فێر بین دڵداری
لەوان فێر بین فیداکاری
بەڵێ کێ شەیدای سەراوە
ڕۆحی بە ئەوین پاراوە.
حاتەم مەرزەنگ 18ی بەفرانباری 1401
وێنەیەک لە حەوزەکەی سەراو
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
نمای از کوە قەڕاوڵخانە سراب،(قراولخانە یعنی نگهبانخانە)
ئەی قەراوڵخانەی بەرز
شکۆمەند،باگر،شێر نشین
تۆ هاو دەمی ئەو کەسانەی
بە مەردی و مەردانە دەژین
تۆ ڕوو سووری دڵی مێژووی
مل شکێنی مرۆی بیژووی
تۆ ژوانگەی منو هەڵبەستی
تۆ سەرچاوەی سۆزو هەستی
تۆ قامووسی کۆڵنەدانی
بۆ شاعیر سۆمای چاوانی
تۆ نەبی منو شیعرم نین
تۆ و سەراو نەبن ئێمە چین
بۆیە دڵێم کاتی مەرگم
خۆڵت بخەنە کفن وبەرگم.
حاتەم مەرزەنگ 19ی بەفرانباری 1401