(لاپەڕێکی تر لە کتێبی بیرەوەرێکانم)
ئەوێ ساڵ،ساڵی 1367ی هەتاوی من لە مەدرەسەی شەوانە محەلاتی و دۆستی ئازیزم کاک تەها،من نازانمو بۆ خۆشی نازانێ لە کۆ بە خێر دەرسمان دەخوێند، خوا شاهیدە هەرچی کاری هەڵات هەڵات وشەڕەشەپ و کۆڵان گەڕانە دەمانکرد ئیلا دەرس خوێندن، خۆ بێ پوولیش برا گەورە بوو. جارێکیان تەها پێشنیاری پێدام کوڕە خۆ پووڵی سیغاریشمان پێ نەماوە،دوکانێکم بەرچاو کردۆ لە کەڵهوڕاوا،کابرای دوکاندار سەیدێکی پیرە، دەڵێی چی بچین بۆ دزی،کوتی تۆ بیخافڵێنە من داخڵەکەی دەگەڕێم.عەمەلیاتمان کردو تەها 27تمەنی دزیبوو، ئەم پووڵە ئەوێ زەمان زۆر بوو، شەو داهات و چووینەوە وێرانەکەمان هەر دوکمان حاڵمان گیرابوو،زۆر بەو دزیە قەڵس بووین،دیارە زۆرمان قەل و مریشک دەدزی،بەڵام دزی ئەمجارەمان کارێکی ناحەز بوو، کوتم تەها وەرە دەس نوێژ دەگرین و تۆبە دەکەین،دەس نوێژ هەڵگیرا،دوو کتێبی قورعانی مەدرەسە کە قەتمان لێک نەکربوونەوە لە بەر دەستمان دانان.من وەک پێش نوێژوو دەمڕاستی مەراسیمەکە لەسەر چۆک و لەپێشەوە دانیشتم تەها لە لای چەپمەوە لە سەر چۆک..........
هەزار جار یادی یادی ئەو ڕۆژگارانە بەخێر.
ئەوشەوە لەلای ئێمە بەشەوی تۆبەکردنەکە بەنێو بانگە. بەڕاستی تەمەن خەون و خەیاڵێکە.
حاتەم

👍1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
چادر این شبهای سنگین و نکبت بار را
نیم نگاهی از خورشید
میسوزاند
آری نیم نگاهی
و
خندەای از باد بهاری
و
رقصی از درخت بید
و
آنگاە ابرهای آبستن غرش کنان میبارند
زمین پراز لالە ویاسمین و دخترکان سبزە میشود
و من بر مزار تۆ
ای درخت تاک
تارو شراب وشعر
می آورم.
حاتم مرزنگ
26آذر ماە 1401
https://t.me/Hatam_marzang

Telegram
بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
🎸 موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناس باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقووقی عموومی)
https://t.me/hatamsarawi
Admin:🆔 @Hatammarzang

(شەوی یەڵدا)
شەوی یەڵدایە،بەڵام ئەوچاخەبەلوایە گوڵم
زۆر عەزادارو دڵیان پڕ غەمە لەولایە گوڵم
چۆنی پڕ کەم لەبزەو بەزمو هەراو شادی شەو
پڕی ئاوازە دەروون،چبکەم هیچی نایە گوڵم
سەری سەرداری نەبەردزۆرن بەژێردارەوە بوون
من دڵم بەو هەموو ئازارەوە زاوایە گوڵم
خۆ دەزانم شەوی دەرکەوتنی خۆری کوردە
خۆ دەنا بۆ قەدەمی حاتەم خاکەڕایە گوڵم
غەمی من زۆرە ئەتۆش نایەوە بەردەرکەی چاو
بێی بەماچێکەوەپێم بەخشی لەوسەهبایەگوڵم
بێ مرۆوەت لەشەرەف هیچی لەجەستەی دانێ
بەسەرت زۆر پەستترە لە هەرچی دەعبایە گوڵم
شەوی یەڵدایە دەبوو پڕبێ لەشادی ولەکەنین
شەوی ئەودەورە شەوی دەردەبێ کۆتایە گوڵم.
حاتەم مەرزەنگ
30ی سەرماوەزی 1401

شەوی یەڵدایە یا غەوغایە ئەمشەو
مەلی شەو بێ مەکۆ و مەعوایە ئەمشەو
دڵم لای قەبرەکەی (نیکایە) گاهی
سەرم لای گۆڕەکەی (ژینایە) ئەمشەو
سەراپا ئەسرو قین وداخ و دەردم
شەوی عەشقێکی بێ هاوتایە ئەمشەو
چلەی مەرگە،شەوی ماتەم سەرایە
کچی مانگیش لە من دەرنایە ئەمشەو
وڵاتم غەرقی خوێن و جەورو ژانە
شەوی ژانێکی بێ کۆتایە ئەمشۆ
نە ئارەق دەستی مەستی پێوەدیارە
مانیساش مات و بێ دەعوایە ئەمشەو
نەکۆنیاک و شەڕاب مەستی دەهێنن
شەوم پڕ شینی مۆسیقایە ئەمشەو
حەتەم بۆ ناهومێدو بێ قەراری؟؟؟؟؟
لە دوور بڕوانە ڕۆژ زاوایە ئەمشەو.
حەتەم سەراوی
1ی بەفرانباری 1401

بەشی هەشتەم
بیرەوەرێکانی سەراو
ئەگەر دەڵێن بەهەشت خۆشە و پڕە لە جوانی،خۆ کەس نەدیوەو و نەچۆ و هاتبێتەوە و وێنەی ئەوێی هێنابێ. من لام وایە بەشەر کە جوانێکانی سەر گۆی زەوی دەبینێ و دیوە وای لێک داوەتەوە کە خوای مێهرەبان لە سەنعاتی جوانکاری و نقاشیدا بێ ئیرادو عەیبە و هەمووی هەر جوانی وهونەرەو بەهشتیش وەک ئەو هەمۆ جوانیانەی سەر زەوێ هەمووی جوانیە. مەنزوورم ئەوەیە کە ئاوایی سەراو ئەوەی من لەساڵەکانی 1354رەوە وەبیرم دێ،سەراو نموونەیەک لە بەهەشت بوو لە سەر دونیای واقع.تاساڵەکانی 1360 و66ئەو جوانێی سەراو هەرمابوو،تا ئەو دەورەیە ڕواڵەتە کۆنەکەی سەراو هەر مابوو،لەو ڕۆژەوەی قەل لاسای کەوی کردەوەو گوندەکە سەغیرو بێ باب کەوت و ڕواڵەتی جوانی سەراویش خورێکە لێیدا وجەرگی دەرزی ئاژن بوو،قەڵای کاکەڕەحمان حەیدەریان وێران کرد،حەوزەگەورەو حەوزە چکۆلەیان ئاداری بەسەر پادارێوە نەهێشت،حەوت ئاشیان داڕماند،نومای حەوشەوحەساری حەمەحوسێن خان تێکچوو،ئاوەکەی سەرچاوەیان لەقەفەس کرد،بەهەزاران قازوو مراویان لە سەرجۆگەو وئاوەکەی سەراو بێ بەش و پەڕەوازە کرد.
هۆکاری ئەوهەموو غەدرەم لە کتێبی بیرەوەرێکانی سەراودا بە پوختی نووسیوە.
بابێمەوە سەر بیرەوەرێکی کۆن.
هەر لەبەر ئاشەکەی حاجی ساڵەی کازمەوا تا خوار ماڵی کۆخاحەمەدەمین ژن وکچانی دیارو بەرچاو خەریکی جل شۆردن وقاپ وکەوچک شوشتنن،هەردوک بەری جۆگەی ئاوی سەراو بەرد چن کراوە زۆر بەتەنزیم وڕێک وپێک.
بەردە نوێژو بەردە بازو پردی پەڕینەوە لە جێی پێویست جێگیر کراون،بەهەزاران قازوو مراوی لەو جۆگەیەدان،ڕۆژی هەینێ،کۆتاڕۆژەکانی مانگی ڕەشەممەیە،تەحتیلاتی مەدرەسەی شارو گوند و زانکۆکان دەستی پێکردۆ ئەگەر بڵێی تەواوی کۆڵانەکانی سەراو جمەی دێ لەبەر جەماوەر درۆ نێ،بەسەدان نەفەر لەشارەکانی مەهابادوو بۆکان و دووروو نیزیکەوە میوانی خزمو کەسیانن لە سەراو،حەمەشوانی خوێن شیرین وپاک وخاوێن،کەواو پاتۆڵی ئیندیگۆی مرادخانی لەبەردا زەفتێکی تازەی لەبەرگ گیراوی بەدەستەوە لە لای دوکانەکانی میرزاحەسەن وئەحمەدی مامڕەحمان و سەید جەعفەرو نەنەنێرگسەوە بەرەو ئاشەکانی سەرێ دێ،خەڵکێکی زۆر لە گەڕەکی سەرێ کۆبوونەتەوە وادیارە هەواڵێک هەیە،هەڵۆی شاعیر حەمەحوسێنی شکوهپوور،عەبەڕەش،میرزاسەعید،عوسمانی مامەکۆخا،محەمەدی وەستاڕەحمان،میرزاکەریمی حاجی مەناف،میرزایوسف جبرایل،مەحموودئاغا،فەتاح خان،عەلی خان،مستەفاخان حەیدەری،سمایل ئاغای چەوگالی و گەلێکی تر لەلاوانی گوندی سەراو و شاران و دێیەکانی دەورووبەر لە گەڕەکی سەرێن.
(ئەم بەشە درێژەی هەیە)
حاتەم6ی بەفرانباری 1401

❤1
پایزی ساڵی 1401
لە گەڵ دەردی دڵی ئەو پایزەم چۆن هەڵبکەم نابێ
شەڕابی کۆنەشم هێنا بەڵام ئەو حاڵە چۆن چابێ
لەشم دەرزی ستەم بێزاری کردۆ چاخەکەی تاڵە
ئەوەی مەردەو بەمەردی ژیاوە بەندی نێو سیاچاڵە
دڵم بێژنگی نوکی تیری دەردوداخ ومەینەتی زۆرە
ئەوەی گۆدرێژێ ناهێنێ بەڵێ دەمڕاستە،پسپۆڕە
حەقیقەت وایە کێ زانان لە کونجی مەینەتا دیلن
ئەوەی دەیبینی کۆخان بەرهەمومەحسولی بەرتیلن
شکم نێ ڕۆژێ هەردێ بای شەماڵ پەردەی درۆ لادا
شەڕاب مەستم بکا و ساقی بە نازو عیشوەوە لادا
قەلی ڕوو ڕەش بەسەر حیزی دەبێ بڕوا ئیتر لاچێ
فڕو فێڵ و درۆ و جادوو و دوعاو نووشتە ئیدی ناچێ
بەڵێ حاتەم بەهاری سەرفەرازی و فەسڵی شادی دێ
لە لێوی جامی پڕ بادە بە دڵ بمژی مزەی ماچێ.
7ی بەفرانباری 1401هەتاوی
حاتەم سەراوی مەرزەنگ