بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(هەور بێ هێزن)

لە بزەی خۆرەوە زانیم
کە هەور بێ هێزن
لە دەریای خوێنەوە ڕوانیم
کە حاکم بێ ڕێزن
کە مەلم بینی
لە کونجی قەفەسا بەند نابن
زانیم ڕاوچی چەنێ
خوێنتاڵ و بێ هەست ودێزن.

حاتەم مەرزەنگ
19ی خەزەڵوەری 1401
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
نە پایز دەموەرێنێت و
نە باهۆز
ئەمن
شاگردی وەرزی خاکەلێوەم

نە تۆفان دەمچەمێنێت و
نە سەرما
وەکوو
لوتکەی چیا دایم بە پێوەم

کەحێلی سایەقەم زینە
مەمم من
بە دوای زینا
لە سەر خێڵی سەرێوەم

دیاکۆی مەزنە
پیرو چاک و ڕێبەر
لە خوێنی ویم
بڕوانە شکڵ و شێوەم

پەنا ودۆست وبرام
کێوی وڵاتن
مادم،کوردم،زازام،سۆرانم،لەکم
فەیلیم،جافم
سەرفەرازی ئەو نێوەم

موکریم،دێبوکریم،
مەنگوڕم،گەورکم
کوردم،ئەوەس وێردی
سەر ئەو دوو لێوەم.
20ی خەزەڵوەری 1401
hatam marzang
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
کاری باید کردن
راهی باید یافتن

برخاستن از خواب گران باید
میکشد،این ظلمات شبهای زمان
اندیشەهای بکر را
میشکند، این دیو جهل
قلم شعرو شیشە سکر را

کاری باید کرد
راهی باید یافتن

بادهای موافق پردەها را دریدەاند
قفسها شکستە پرندەها پریدەاند
سوار اسب امواج طوفان باید شدن
در صف سواران شیدا باید بدن .

20آبان 1401
حاتم مرزنگ
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
شیعرو دەنگ حاتەم
20ی خەزەڵوەری 1401
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
حاتەم
20ی خەزەڵوەری 1401
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
وتارێک لەسەر شاعیر و ئەدیبی کورد ڕێزدار
ک،د،ئازاد،لەژێر ناوی ک،د،ئازادو جبەخانەیەک قەڵەم.
بەشی یەکەم.
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
پیاوی خوێندەواری دڵپاک
دوکتورو نووسەری بێ باک
بێ گرێ و گۆڵ و بێ درۆ
لە منداڵێوە ب شکۆ
کوڕی سەراوی خۆڕاگر
ئاشنای ئاندوزاوی باگر
شارەزای دەردی نیشتمان
خەم خۆری خاک و گشتمان
پەروەردەی داوێن کۆخاباس
ڕەندو مەندو جوان و کوڕخاس
وەک قەرەوڵخانە قایم
خۆشەویستی من بۆ دایم
زۆرن لەو کوڕانەی سەراو
بوێرو بەجەرگ و دڵ پیاو
خوێنداوارن،چاو کراوەن
بەڵێ کوڕی ئەوسەراوەن
دوکتور یوسف گەورە پیاوە
مایەی شانازی سەراوە.
حاتەم
👍3
ئاوازی گریان

من دڵم ماڵی غەمە ئاوازی گریانم دەوێ
ئاری ئاوازی پڕی بێ ئۆقرە هەستانم دەوێ

سەری سەربەرزی کوڕو غیرەتی بێ وێنەی کچ
کۆڕی بەزمو تەرەب و مەحفیلی مەستانم دەوێ

چاوەبڕکەی مانگ و ئەستێرەو سترانی کانی
شەوی ژوان و کچی ئازادی وهەدادانم دەوێ

دێوی شەوهەڵدەبڕین ئێمەبەنێزەی بزەوە
ژنی ئازای ڕەسەنی پڕ عەهدو پەیمانم دەوێ

قەڵەمو فیکری گەش و پرچی کچی ئەم خاکە
کوڕی ئازای ئاشقی لەشکری بەیانم دەوێ

دێنەوە سوارە بەیان ئەسپی ڕەسەن تاوبگرێ
هەوهەوی سواران و تەقڵەوڕمبومەیدانم دەوێ

دڵی بێ باک وسەری غەرقی ئەوین و سەودا
ئاری سەربەرزی وڵاتی کۆنی کوردانم دەوێ.

حاتەم مەرزەنگ
24ی خەزەڵوەری 1401
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بنازم این شراب
ناب آبان را

چنان مستی بە من دادە

کە میخواهم
وصال ماە تابان را

زدست ساقی شوخی
گرفتم جامی از بادە
الا یا ایهالساقی
بگو از سحر سجادە

بنازم این شراب
ناب آبان را

چها مستی بە سر دادە

سراپا عشق و آتش را
بە این شیدای کورد دادە.

حاتم مرزنگ
25آبان 1401
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بێرە مەیخانە ئەگەر ژینی ڕەوانت گەرەکە
کەنیسە شوێنە ئەگەر ئێسک گرانت گەرەکە

وەرە ئەو ڕیشە بسووتێنە بە تینی بادە
شەرمی پێناوێ وەرە گەر کچی جوانت گەرەکە

کچی ڕەز باوەشی ئاواڵەیە دەی بۆی ڕاکە
لەشت پڕ ژانەبرا هێندێ دەرمانت گەرەکە

غەمو ئازاری زەمانە لە شەریفان بارە
وەرە ئەی ڕەندی بوێر هەر تۆ هەتوانت گەرەکە

حەیفەئەم ئاوی شەرافەتمەندێ کەمتیار بیخۆن
وەرە ئەی ئەهلی هونەر ئاوی ژیانت گەرەکە

گەردەنی ئازاد کێ ئەهلی شەرافەتمەندێ
وەرە پێداکە ئەگەر لوتکەی جیهانت گەرەکە.

حاتەم مەرزەنگ
25ی خەزەڵوەری 1401
https://t.me/Hatam_marzang
(ببار باران)

ببار باران،ببار،بر دشت تشنە
بیار طوفان بزن بر کاخ فتنە

سراپا غرق خونە خاک موطن
جوانش بی نشونە مام میهن

درخت پیر روستاکەم شکستەس
بگو ای چرخ ظالم جورەکەت بەس

ببار شوخان خاکم غرق خونن
ننەجان چشمەکەی رود جیحونن

پدر پیر گشتە از مرگ جوانش
مادر افتادە از پا کو توانش؟؟!!

ببار باران خدا داند کە حالم
چنان است نی نیارند بر مثالم.

،حاتم مرزنگ
https://t.me/Hatam_marzang
(وت و وێژی چیا و دەشت)


چیا دوێکە بە دەشتی گوت:
بۆ تاساوی؟
دەشت هاتە دەنگ:
گوتی گەورم
گەڵای داران پاکی وەری!!
چیا وتی
دڵتەنگ مەبە
دوور بڕوانە
ئاسۆ ڕوونە
هەر بەم زوانە
لەشکرێکی خاکە لێوە دێتە سەری
خۆر لەو تەمە دێتە دەرێ.

26ی خەزەڵوەری 1401
تەورێز حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
(من دەمگوت)

من هەر دەمگوت
زەمان ئاوسی بارانە

من هەر دەگوت
هەورێک دێ زۆر بێ نیشانە

من هەر دەمگوت گڕکانێک
ڕۆژێ هەڵدەکا
دەمگوت چیا
بەرگی ئاگر لەبەر دەکا

دەمگوت کانی
دەبن بە ڕووباری بێ پەی
دەمگوت دەمرێ شەوی تاریک
چارشێوی لادەدا سبەی

دەمگوت لاوان
پرچی کچ دەکەن بە ئاڵا
دەمگوت کیژان دەبن بە
دادگەی سکاڵا.

26ی خەزەڵوەری 1401
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
👍1