بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
(قسم)

بە جان شیرینت یارا،فراقت میکشد مارا
بە دەردی ئینتیزار کەوتووم،لە ڕووت لادە پەچەو تارا

مقابل عشق جانسوزم، اسیرن عقل و تدبیرم
بە دووی شەهدی گوڵی ڕووتا،وەکوو هەنگ کەوتمە سارا

بە دوردیی لبت محتاج وسرگردان وبی خوابم
بە یک جرعە شرابت میدهم صد جام و مینا را

کچێ ئەی نازەنینی کورد دڵ و عەقڵم گرەو لاتن
اگر من خادمت باشم،نخواهم تخت پادشا را

ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی کە شەیدا وئاشقو کوشتەم
بیا جانا نگا کن حال بی حال شکیبا را

فەرامۆش ناکرێ قەت زوڵمی زۆری زاڵمی دەوران
هزار لعنت بر آن ظالم،کە ریختە خون مهسا را.

حاتم مرزنگ
2آبان 1401
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(پەنجاو دووهەمین نامە بۆ مانیساخانم)
سڵاو کچی ئاقڵ و با وەفام،کاتتان باش و پڕ لە شادی و سەروەری،چاوەکانت ماچ دەکەم و فەخر بە بوونت دەکەم.
ماوەیە خەریکم هەموو نامەکانت کۆ دەکەمەوەو بە تەمام تا بەهاری داهاتوو لە کش و هەوای پڕ لە ڕزگاریدا چەند کتێب چاپ کەم و پێشکەشی کتێبخانەی کوردیان کەم،یەکێک لەم کتێبانە بە نێوی نامەکانم بۆ مانیسا خانم دەبێ.
یەکەم:کچی ئاقڵم لە ژیانت ئەم ڕاسپاردانەی خوارەوەم لە گوێ بگرە. سەر بۆ هیچ زاڵمێک دامەنوێنە و زوڵم قەبووڵ مەکە،تەنانەت لە باوکیشت،ئازادی و عەداڵەت و بەرابەری مافی هەموو مرۆڤانە،هەموو گیانداران مافی ژیانی پڕ هێمنیان هەیە. دووهەم: کچی جوانم،بۆ خۆت بژی،قسەی خەڵک بە هێند مەگرە،چ لە کاتی شادی دا و چ لە جەنگەی تەنگانەدا تێک مەچۆ،سەر بەخۆیی خۆت بپارێزە،سەبرو حەوسەلە بۆ ژیانی سەرکەوتوو زۆر پێویستن. سێهەم: چاکە وپیاوەتی خیسلەتێکی زۆر باشن بۆ مرۆڤ بەڵام هێندە نەبێ کابرای بەرنبەرت بڵێ بەکەرم زانی. چوارەم:ئاژاوە نانەوەو دوو بەرەکی لە نێو کۆمەڵگادا نانەوە کارێکی خوێڕیانەیە،لەم خیسڵەتانە خۆ بپارێزە.غەیبەت و دووزمانی و درۆ و جاسووسی مەکە. پێنجەم: ئینسان بە،بەمانای کاکڵ و نێوەرۆک جا کوڕد بە کورێکی پاک و بەشەرەف،پارێزگاری نیشتمان کەلتوورو زمانی گەلت بە.
موخلیست،،حاتەم 2ی خەزەڵوەری 1401
(پرچی ئاگرین)

پرچەکانت بوونەتە گڕ
پڕن لە شەپۆلی هەستان
دادەبارێن وێران دەکەن
قەڵای پیسی شەوپەڕەستان

تکەی خوێنت بوونە کانی
بوونە شەڕاب بۆ سەرمەستان
بوونە دەریا بوونە بەحر
هەرناناسن وەقفەو وەستان

پڕچەکانت بوونە تەناف
بۆ گەردانی حیزو پەستان
چاوەکانت دوو تەوارن
لە ڕاوی قالاوا وەستان

ئەی کیژی قارەمانی کورد
ئاخۆ چلەی ماتەمینە؟؟؟
من لام وایە شایی تۆیە
گۆوەند پڕ لە پێکەنینە.

حاتەم مەرزەنگ
4ی خەزەڵوەری 1401

https://t.me/Hatam_marzang
(........................)

بوویە نووروو چوویە
باوەش عەشقە
بوویە وانە
چوویە دەرس و مەشقەوە

بوویە ڕێگا
بوویە ژوانگەی ئاشقان
بوویە دەریا
بوویە مانگ و ئاسمان

بوویە خوێنی تازەو
گرتووتن دەمار
بوویە ناسنامەی وڵاتم
گوندو شار

بوویە تیشکی تاو
قەوەت دایە زەوی
بوومەلێڵی
ئاسمانی کورد ڕەوی

تۆ بەهاری
دەشتی پڕ عەترو گوڵی
تۆ تۆفانی
تۆ گڕکانی پڕ کڵی

تۆ شەوە وشەیتانت
کردوون کۆڵەوار
ئەی هەتاوی نیشتمانی
کوردەوار.
حاتەم مەرزەنگ
13ی خەزەڵوەری 1401https://t.me/Hatam_marzang
هەوری لاداوە لە ڕووی
خۆر، وەکوو بووک دەرکەوتوو وە

ئەو بزە پڕ ڕازە دیارە
وا چل و یەک حەوتوو وە

هەر تەمای وایە
بەری خۆر بگرێ هەوری بۆگەن
چی لەدەس نایە
کەچی هەر دێ و دەچی و نەسرەوتوو وە

پەڵە هەوری پڕی
چڵک و زەلکاو و خوێناون
بای وەعدە داونێ بەر شەپ
حەپەساو،داماون.

حاتەم مەرزەنگ
15ی خەزەڵوەری 1401
https://t.me/Hatam_marzang
(کالچێری زاڵم)

لە کالچێری زاڵماندا
مێهرەبانی بێ مانایە
ئەوەی دونیای زەینی گرتوون
هەر زوڵمو جەورو جەفایە

نە خۆشەویستی دەزانن
نە عەداڵەتیان لاهەیە
دایم ئەندێشەی گەنیویان
بۆ کوشتن خەریک بۆسەیە

لەگەڵ هەموو جوانی دژن
خوێنی ڕیشەی جوانی دەمژن
بێ بەڵێن و بەد پەیمانن
گورگەمێشن دژی ڕانن.

ڕان؟ ،مێگەلی مەڕ

گورگە مێش؟ ،یانی سەگێ خوێری کە لای مێگەل دەدا بەگورگ و هاوکاری گورگەش دەکا.
حاتەم مەرزەنگ
18ی خەزەڵوەری1401

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(بۆ پیاوانی دوو ڕوو.)
زۆرن ئەوانەی زۆر پەستن
بێ شەرەفن،هەلپەرەستن

خائینن بە خۆ و بە وڵات
حیزی خویڕین لای دەسەڵات

گوێ لە مستن،سەرلە توربێن
حەیوان ئاسا،دەرۆن و دێن

بۆ پارە بۆ مەقام بۆ پۆست
خەنجەر دەدەن لە پشتی دۆست

بۆ پارە شەرەف دەفرۆشن
تەنانەت دوژمنی خۆشن

بار هەڵدەگرن وەک گوێدرێژان
دەبنە گزیری خوێن ڕێژان

دەبنە قاحبەی بەردیوەخان
دەبنە ئیسک خۆری دەرکان

جەندەن لە لیباسی پیاودان
وەک تاجی لەڕستەی ڕاودان

ڕۆژێ حیسابیان بۆ دەکرێ
مافی ڕەوایان پێ دەدرێ.

18ی خەزەڵوەری 1401
HATam
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
خۆشەویستیت
سەردەمێکە بۆتە هۆی فکری گەشم
هەرچەنە
دڵ کۆڵەوار وغەمزەدەو ماتەم بەشم
پایزم دیبوو
گەڵا ڕێزان و سەرمای تۆف وتاڵ
نەمدیبوو
ئەمما بسووتێن کیژو لاوی بێ بەشم
داخی داخانم
خەریکە خوێنی لاوان سەردەبا
تێکەڵاوی
خوێنی کیژانی بوێرو سەرکەشم
من بە غەیری
شیعرو فرمێسک چیم لە دەس نایە وەتەن
هەر دەڵێم
دەبمە فیدایت نایەڵێ بەختی ڕەشم
حاتەمم
ترسم لە گیانبازی وفیداکاری نییە
ئەی بەڵا گەردانی
گەل بین،خۆمو شیعرو لاشەشم
پڕ بە دڵ
بێزار لە زوڵمی گاشەبەردی ڕێی زنەم
بۆیە دایم
تووشی کێشەو دەردو داخ وقەرقەشم.

حاتەم
18ی خەزەڵوەری 1401
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(هەور بێ هێزن)

لە بزەی خۆرەوە زانیم
کە هەور بێ هێزن
لە دەریای خوێنەوە ڕوانیم
کە حاکم بێ ڕێزن
کە مەلم بینی
لە کونجی قەفەسا بەند نابن
زانیم ڕاوچی چەنێ
خوێنتاڵ و بێ هەست ودێزن.

حاتەم مەرزەنگ
19ی خەزەڵوەری 1401
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
نە پایز دەموەرێنێت و
نە باهۆز
ئەمن
شاگردی وەرزی خاکەلێوەم

نە تۆفان دەمچەمێنێت و
نە سەرما
وەکوو
لوتکەی چیا دایم بە پێوەم

کەحێلی سایەقەم زینە
مەمم من
بە دوای زینا
لە سەر خێڵی سەرێوەم

دیاکۆی مەزنە
پیرو چاک و ڕێبەر
لە خوێنی ویم
بڕوانە شکڵ و شێوەم

پەنا ودۆست وبرام
کێوی وڵاتن
مادم،کوردم،زازام،سۆرانم،لەکم
فەیلیم،جافم
سەرفەرازی ئەو نێوەم

موکریم،دێبوکریم،
مەنگوڕم،گەورکم
کوردم،ئەوەس وێردی
سەر ئەو دوو لێوەم.
20ی خەزەڵوەری 1401
hatam marzang
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
کاری باید کردن
راهی باید یافتن

برخاستن از خواب گران باید
میکشد،این ظلمات شبهای زمان
اندیشەهای بکر را
میشکند، این دیو جهل
قلم شعرو شیشە سکر را

کاری باید کرد
راهی باید یافتن

بادهای موافق پردەها را دریدەاند
قفسها شکستە پرندەها پریدەاند
سوار اسب امواج طوفان باید شدن
در صف سواران شیدا باید بدن .

20آبان 1401
حاتم مرزنگ
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
شیعرو دەنگ حاتەم
20ی خەزەڵوەری 1401
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
حاتەم
20ی خەزەڵوەری 1401