بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(مێژوو بۆم هەڵگرە)
ئەگەر بۆم هەڵنەگرێ مێژوو
کە چۆن سەرما پێکاوی زستانی بیژووم
دەک دڵت ئەنجن ئەنجن بێ
ئەگەر بۆم هڵنەگری مێژوو
کە چۆن چڵک و کێمی پیرە زستانی خەرەف
لە باڵای چیا و سینگی دەشت و پرچی ڕەزوو
بەرۆکی دارەکان نیشتۆ
دەک داڕزێیوو ڕێزە ڕێزە بی
ئەگەر بۆم هەڵنەگری مێژوو
کە چۆن دێوی دڵ ڕەشی حەریری سپی پۆشی
زستان سمکۆڵ لەسەر تەرمی جوانی دەکاو بۆتە
خودای شەڕوو نەهاتی و
خوێن و ئاور
دەک بە توونی ئاگرا داچی
بۆم بنووسە مێژوو
کە چۆن کەمتیارەکانی زستانی بیژوو
دار هەنار سەر دەبڕن و
دارە زەیتوون بێ دەست و پەل دەکەن و
گوڵە باخ دەخەنە کورەی قینیانەوە و
هێشۆ هێشۆ گوڵە میلاقە لە دار دەدن
بینووسەوە،بینووسەوە
با سبەی لە ئاداری پیرۆزدا
کوڕان و کچانی سوار چاکی کەحێلی برووسکە
جڵەوی سۆنامی پیرۆز بکرن و
هەڵکوتنە سەر لەشکری نگریسی زستان و
تەرت و تارو بیکەنە خۆراکی تۆفانکانی
ڕقی موقەددەس.
حاتەم مەرزەنگ
17ی گەلاوێژی 2722
👍2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاگاداری بۆ هەموو هاونیشتمانیان و خوشک و برایانی خێرخوار

خۆشەویستان و هاووڵاتییانی هێژا، وێڕای سڵاو بۆ هەموو لایەک لە ڕێگەی ئەم کورتە ویدیۆیەوە داواکارییەکی مروڤ‌دۆستانەمان لێتان هەیە و هیوادارین دڵسۆزانە بە پیر داخوازییەکمانەوە بێن. هەروەک لە ویدیۆکەشدا نووسەران و شاعیران ئاماژەیان پێکردووە هاوڕێیەکی خۆشەویستمان ماوەیەکە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە و بۆ نەشتەرگەری و شیمی‌دەرمانی پێوستی بە 100 میلۆن تمەن پارە هەیە و چاوەڕوانی یارمەتیی سەوزی ئێوە هاووڵاتیانی بەڕێزە. ئەو خۆشەویستەمان چونکە نایەوێ ناوەکەی بڵاوکەینەوە، یارمەتییەکانتان بۆ ئەو ژومارە کارتەی بەڕێز کاک مستەفا ئیلخانیزادە بنێرن. تکایە بە دڵسۆزی و گەوریی خۆتان و بە پێی تواناتان ئاوڕی لێبدەنەوە و بەو کارە پیرۆزە لەشساغی بۆ ئەو مامۆستا و هونەرمەندە ئازیزە بگێڕنەوە و بنەماڵەکەشی لە خەم و نیگەرانی ڕزگار بکەن.
تکا لە هەموو هاوڵاتییانی خۆشەویستیش دەکەین ئەم کورتە ویدیۆیە لە کەناڵ و پەیجەکانی خۆیان دابنێن و لەو ڕێگایەشەوە دەتوانن هاودڵ و هاوخەمی ئەو هاوڕێ ئازیزەمان بن.

ژومارە کارتی بانکی میللەت
6104337308546108
مستەفا ئیلخانیزادە
گذری هرچند با شتاب بر وضعیت کشاورزی روستای سراب و اقدامات غیر مسئولانە ادارت برق و آبیاری بوکان.

روستای سراب از نظر جغرافیایی از مناطق نیمە کوهستانی محسوب است.تاریخی بە قدمت 500 سالە با سند را دارا است.از حیث کشاورزی و دامداری در استان آذربایجان غربی جایگاە احتصاصی دارد.بێشتر از4هزار هکتار زمینهای زراعی دیمی و آبی دارد.
در کمال تاسف و تعجب هرسال در گرمترین ماههای تابستان ادارات آبیاری و برق بدون داشتن مجوز قانونی از مراجع حقوقی و قضائی صلاحیتدار اقدام بە قطع برق پمپاژمرکزی و اصلی آبرسانی زراعی روستای سراب میکنند،ادارە آبیاری نیز مستقیما دخیل در این جریان است.
حال سوال اینست:اولا،مقام معظم رهبری هرسال تاکید میفرمایند بر اینکە سال پیش رو سال تولید و جهش در همە بخشهای اقتصادی خصوصا کشاورزی است.همچنین مسئولین محترم ادرات مورد اشارە استحضاردارند کە با این حرکات غیر کارشناسی تا چە اندازە کشاورزان را متضرر نمودەاند،چرا خود فتوای قطع برق را دادەاند؟؟چرا مردم خستە کشاورز رامورد بی میلی قرار دادەند؟؟؟
امروزە با وجود قانون اساسی کشور و نیز حقوق اساسی و حقوق اداری ایران هیچ مسئولی حق ندارد بدون اذن قانون اقدامات خود درآوردی انجام دهد.آیا واقعا مسئولین محترم در شهرستان بوکان وبخش مربوطە از قوانین مادر در کشورمان اطلاع دارند؟
امیدوارم و خواستارم من بعد خارج از چهارچوبهای قانونی شاهد چنین اقداماتی نباشیم،زیرا مجبور خواهیم شد بە قانون پناە ببریم.لذا اینجانب حاتم مرزنگ شاعر،نویسندە و تحصیل کردە حقوق عمومی و با افتخار از اهالی روستای سراب از راە این نوشتە از فرماندارمحترم شرستان بوکان خواستارم در رابطە با موضوع مطرح شدە اقدامات لازم را دستور اجرا فرمایند.


21مرداد 1401
حاتم مرزنگ
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(بازنە)

خۆزگە بەو ڕۆژە کە قوفڵی وەرزی خەم دەکرێنەوە
شەمعی سەر کەیکی شەوی شادی لە نوێ دەگڕێتەوە
فیستیواڵی پێکەنین و خەم کوژان دەست پێدەکا
کۆتری عەشقم لە ئاسمانی بزەت دەخولێتەوە
زۆر لە مێژە من بە ئاواتم کە شەو ماڵی ڕمێ
لەو خەمستانە نەجاتم بێ و لە نوێ ڕۆژ بێتەوە
دەنگی قاقای پێکەنینی نازەنین و ماچی جام
ببنە بای وەعدەو سەهۆڵستانی ژین بتوێتەوە
کیژی کوردی باوەفا من هەر لەسەر پەیمانی خۆم
بێرە تا پەیمانی کۆن دیسان واژۆ بدرێتەوە
ئەی لە دەردو داخی ناخی پڕ لە ژانم بێ خەبەر
واوەرە با دەردو ئازارم دەمێ ببڕێتەوە.

حاتەم مەرزەنگ
22ی گەلاوێژی 1401

https://t.me/Hatam_marzang

https://t.me/httpshatammarzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
خۆ دەبوێرم،چاوەکانم لێک دەنێم
هەر دەڵێم بەڵکو لە بیرت بەرمەوە

دڵ کوتی چەندە نەفام و خاوی تۆ
من لە عەشقیدا هێدی دەتوێمەوە

من کوتم ئەی دڵ دەفەوتێم بەو غەمە
ئەو کوتی من قەقنەسم دەڕوێمەوە.



حاتەم مەرزەنگ
23ی گەلاوێژی 2722

https://t.me/httpshatammarzang

https://t.me/Hatam_marzang
پێاوێکی جوان نیم
کورتە باڵاوچاو چکۆڵەوڕەنگ مەڕی
ڕەنگی پێستم گەنمێکی پاکراوی
مەیلەو سوور
تا دڵت بیهەوێ بە تۆمەت و ناحەق
زوو دەهری دەبم
ژومارەی پێڵاوەکانم چل و دوون و
تەمەنیشم لە پەنجا بۆ بان ئەڕوا

ئەمما
ناسنامەیەکی ئەوەندە بە پێزو هێزم هەیە
لە حاند هیچ گەل و هیچ نەیارێکی گەلم
کەم ناهێنم
بەر لە پەیدا بوونی مێژوو
هەر هەبووم
کوردم و ڕەسەن شێر و ڕەگەز بەورم
لە خێڵاتی هەڵویانم
دایکە حەواو و باوکە ئادەم
منەتبارن
بڵێم ئێوەش کوردن
لە ژێر فەرمانی سوارچاکی مەزن
شاهی شاهان حەزرەتی دیاکۆڕا هاتووین
بەڵێ کوردم
هەرچەند وردم
دەستەکانم قەت باری زاڵم هەڵناگرن
شیعرەکانم بە ویستی زاڵم هەڵنافڕن.
حاتەم
24ی گەلاوێژی 1401
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
وای fatme

هێمنی بەخشی دڵی شەیدایە دەنگی فاتمە
بۆ هەزار دەردم دەوایە سۆزی زەنگی فاتمە
هەم بەڵایە هەم دەوایە تیری چاوی فاتمە
هەر وەکو میشکی خەتایە بۆ و هەڵاوی فاتمە
دڵ چەنێ پێت موبتەلایە،فاتمە،وای فاتمە
دەس لە نێو زولفی بەچینتدا بە دڵ ئاواتمە
بێ خەبەربوم،تۆ لەڕێگای دورەوە ڕاوچی دڵی
زۆر لە نێو باغان گەڕاوم تۆ گوڵێکی سەرچڵی
هەرچی دەیڕوانم لە بەژن و باوەڕتدا کامڵی
حوکمی بوتڵانی گەلێ عەشقم داوە تۆ عاملی
چۆن منی دیل کردۆ ناوی فاتمە وای فاتمە
ئەو نەهاتۆی تووشم هاتۆ من دەزانم هاتمە
شیری دوئەبرۆت بەدەستی عەشقەوەپێکاوێ دڵ
ئافەرین چەن شارەزای بەو ڕێیە ڕێگە باوێ دڵ
من مەلێکی جوانپەرەستی عاشقم تۆ غونچە گوڵ
دێمە دیدارت ئەزیزم جا لە کەل بی یا لە چڵ
تۆ لە کوێ ڕا هاتێ ژووری ماڵی ناخم فاتمە
دەس بە دامێنم نەبێ هۆی ئاخ و داخم فاتمە.
حاتەم
24ی گەلاوێژی 2722
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(بەهاری تازە)
ئەو بەهارە سەر هەڵێنێ تەیری گەرمێن دێنەوە
هێزی ئادار ڕێکەون گشت بەستەڵەک دەتوێنەوە
هێزی سەوزەو باغ و کانی و هەورو باران پێکەوە
ڕێک کەون، قفڵی بەرۆکی دەشت و کێو دەکرێنەوە
کۆشکی یەخبەندان بەجارێ دەبنە ئاماجی شەماڵ
کێوی بەفران تێک دەڕوخێن،کلیلە دەشکێنەوە
کێوی قەندیل دەست لەدەستی تەرەغەی زانا دەنێ
داڵ و کەمتێر و چەقەڵ دەڕشێنەوە،دەبڕێنەوە
شیعری تازەی شاعیرانی دەروەستی خاکی وەتەن
پڕ لە ڕوحی خۆشەوەیستی دەبنە شەم دەگڕێنەوە
حاتەمی مەرزەنگ، دڵی تەنگت پڕی شادی دەبێ
ئەو دەمەی خێڵی هەڵۆ لەو ناوەدا دەخولێنەوە
ئەی هەزارلەعنەت لەوانەی تۆوی عەداوەت ڕۆ دەکەن
ئەی بەکەم بن ئەو کەسانەی بۆ پووڵ دەکڕوزێنەوە
سەرفەرازی و سەربڵیندیت شیاوە ڕۆڵەی نیشتمان
خاکە لێوە شین نەکا کانی و زنە ناژێنەوە ناژێنەوە.
26ی گەلاوێژی1401
Hatam
گێژەلووکەیەکی توند و غەلیز بە خۆیو مانگاکانێوە ونی کردن،گژو گیاو نایلۆن و تەلیسەکۆن زۆر پەند بوون بە دەس گردەلوولەکەوە،تووند کلکی مانگا بژەی گرتبوو تا گێژەلوکە ئەویش بەدەردی تەلیسەکۆن نەبا.سێ ڕۆژ لە هەوەڵ مانگی پایزی ساڵی 1356تێپەڕیبوو،دەبوو ئەوساڵ بچێتە قوتابخانە و بە خێر بخوێنێ.منداڵێکی گرینۆک.
هەرجۆر بوو مانگاکانی گەیاند باغی،وڵات تەپ و تۆز دایگرتبوو،دڵەڕاوکەی مەدرەسەو باو گێژەلوکەومۆز کردنی نەنگوێنە شین بەڕاستی تەنگیان پێهەڵچنیبوو.هەر جۆر بوو مانگاکانی کۆ.کردەوە سەریەک و لە ئاوی کاننێکەی شێخ ڕەحمان چڵم وفرمێسکی لە دەم وچاوی شوشتەوەو ئاهۆن بۆوە.
لە لای گوندەوە ئافرەتێک بەرەو مەزرا دەهات منداڵە گالەوەڕێنەکە هەر چاوی لێیبوو،وەک بڵێی خەبەریان پێدابێ کە ئەوە دایکێتی هاتۆ بەهاوارێوە،ژنەکە گەیشتبۆ ئاشی شێخ ڕەحمان،ناسییەوە بەڵێ دایکێتی.
بۆلای هەڵات خۆی لە باوەشی خست،بەگریانێکی خەست ڕق وبێزاری خۆی لە گێژەڵوکەو نەنگوێنە شین دەربڕی،دایکی لاواندێوەو چەن ماچێکی گەرمی کردۆ کوتی ڕۆڵەگیان هاتووم بڕۆینەوە بتبەمە مەدرەسە نێو نووست کەم. بەرەو ئێوارێ بوو مانگاکانیان وەپێش خۆدا بۆ گوند.
گاڕان ڕێی ماڵێ بەڵەد بوون هەربۆیە ئەوان لە پشت ساختومانەوە لابڕ ڕوویان کردە مەدرەسە،
وەی لەو خۆشێ،حەک لەو شادێ.
ڕۆژی 3ی مانگی7ی ساڵی1356ی هەتاوی لە گوندی سەراو لە مەدرەسە بە دەستی ئاغای ڕەحمانی سەید ئەحمەدی نێوم وەک قوتابی نووسراو.
ئەگەر دەڵێن فریشتەی ڕەحم و بزەیی و مێهرەبانی هەر دایکە،بەڵێ بەڕاستی هەردایکە.
نادر نیروومەند شاعیری گەوەرەی کورد و منداڵی سارووقامیشی فەیزوڵڵا بەگی لە پێشەکی کتێبی جەغەتووی فرمێسکدا دەڵێ: کاتێک لە نەخۆشخانەی تەورێز لە تەمەنی حەوساڵاندا دایکم ماچی کردم لام وابوو هیچ کات ئەو ماچە پاک نابێتەوە.
بەڵێ یاران. ماچەکانی ئەو ڕۆژەی دایکم تا ئەوڕۆ لە سەر ڕوخساری ڕوحم هەر ماون.
خوێنەری ئازیز تا دایک و باوکتان ماون تکایە حورمەت و ڕێزی بێ پایانیان بگرن.

حاتەم مەرزەنگ
1ی6ی1401ی هەتاوی
(خەندەی خەرمانان)

گەلاوێژە،خەندەی مانگی خەرمانان دیارە
گوڵ لە ڕوخساری زەمان نیشت مەگەر بەهارە؟
قەتار قەتار غەزەل دەڕژێ لە زاری کانی
تەیری گەرمێن ڕەشبەڵەکیان لەوبەر هەوارە
دەوا دەڕژێ بەسەر زامی دەشت و چیادا
ڕۆژی مەرگی دەردو غەمو هەموو ئازارە
زەمان بەهاری پڕ گوڵە و بولبول چەن نشەن
بێن بۆ شەفا کێ بەئازارو کۆڵەوارە
پۆلپۆل تەوار،تێکەڵ خێڵی هەڵۆی مل بە تۆق
گرتیان ئاسمان، ڕەوی هەرچی تەمو غوبارە
دڵی حاتەم سەردەمانێ ماڵی ئازار بوو
ئێستا بەقەت هەموو دونیا شادی لێبارە
گەلاوێژە خەندەی مانگی خەرمانان دیارە
گوڵ لەڕوخساری زەمان نیشت بەڵێ بەهارە.
حاتەم1ی خەرمانانی 1401هەتاویhttps://t.me/Hatam_marzang
1👍1
Forwarded from عەتا ساڵح پوور (عەتا ساڵح پوور)
Forwarded from عەتا ساڵح پوور (عەتا ساڵح پوور)
ئاگاداری
ئەنجومەنی ئەدەبی مەولەوی کوردی سەقز بە هاوکاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی بەڕێوە ئەبات
کۆڕی پەردە لادان لە کۆمەڵە شێعری ( خــۆزگە ...)
هۆنراوەی عەتا ساڵح پوور
کات : شەممە ۱۲ی خەرمانانی ۱٤۰۱
کاتژمێر: (٤) چواری پاش نێوە ڕۆ
شوێن: سەقز .پارکی مەولەوی کورد. هۆڵی ئیڕشادی ئیسلامی

وتاربێژان:
۱-سەعید نەججاڕی( ئاسۆ)
۲- ئەمین گەردیگلانی
۳-ئازاد سەید ئیبراهیمی(هۆگر سەقزی)
٤-حاتەم مەرزەنگ
(بیرت دەکەم)

وەک چۆن زستان
بیری پڕشەنگی خۆر دەکا
وەک چۆن ئەستێر
بیری دارە بی شۆڕ دەکا
وەک چۆن داوێن
بیری زنەو زنوێر دەکا
وەک چۆن شوانە
بیری بێری و هاوێر دەکا
بیرت دەکەم
وەک چۆن وەرزێر
بیری شنەبای ئێواران
وەک چۆن بەندی
بیری کۆڕی بەزمی یاران
وەک چۆن شاعیر
بیری غەزەلێکی ناسک
وەک چۆن چیا
بیری ڕەوەی سڵی ئاسک
بیرت دەکەم
ئەی بووکی نازداری شادی
ئەی کچی شۆخی ئازادی.

حاتەم سەراوی
4ی خەرمانانی 1401
https://t.me/Hatam_marzang