بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لە ئاسۆی دووری زەردە پەر
دەبینم خۆر کزو بێ تین
ئەویش وەک خۆم کۆڵەوارە
لەعەشقی شۆخێک نازەنین
ئێوارێیەکی تریشم،تێپەڕی
یاریش تێپەڕی
خەمێکی تاقەت پروکێن
دیسان بە ناخمدا گەڕی
ئەرێ شۆخی شیرین ئەدا
چەندت لێ جوانە ئەو نازە
ئێوارانی دەم زەردەی خۆر
لەم کۆڵانە چەن پڕ ڕازە.
https://t.me/httpshatammarzang
حاتەم
17ی خەرمانانی 1403
ساڵانێکی زۆرە دەڵێم:
بەڵکوو جوانێ فەرامۆش کەم
نێوی لە دڵما دەرێنم
بە درۆش بێ دڵم خۆش کەم
چرای ئەو عەشقە خامۆش کەم

ساڵانێکی زۆرە دەڵێم:
وێنەکانت لە دیواری زەینم بسڕم
بە درۆش بێ با لەبیر خۆمت بەرمەوە
قەیناکە لە تاوان بمرم
ئەو دەفتەری عەشقە بدڕم

بەڵام جوانێ،
قەسەم بە خواوەندی جوانی
قەسەم بە پێنووس بە لێنووس
هەر نەمتوانی
لە حاند عەشقت
سەرم،شیعرم هەردوو وێکڕا
دێنە جۆش هەموو بەیانی
لە ئێوارێش تا ڕۆژئا
بۆ دیتنت دڵم پڕ دەبێ لەداوا

خۆ دەزانم باغی باڵاکەت پاوانە
قۆرغ چی و گەزمەی لەدەورە
خۆشەویستیش لەم وڵاتە خۆی تاوانە
بەڵام جوانێ،خوا دەزانێ
دیدەی ڕوحم بۆ باڵاکەت
هەر دەڕوانێ،هەر دەڕوانێ.


بۆکان 2ی مێهری ساڵی1403
حاتەم سەراوی
https://t.me/httpshatammarzang