بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)

لینک دعوت @httpshatammarzang

Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لایکەکانت ڕەنگی سووریان تیا نەماوە چاوەکەم
جاری جاران ڕەنگ و وێنەی ئەو دڵەی دێوانە بوون
ڕەنگە لێم دڵمەند بی شۆخی نازەنینی دڵڕفێن
لایکی جارانت لە لای من وانەبوون و وانەبوون
چاوڕەشی، ڕومەت گەشی، ڕو مەهوەشی، لێوت ڕوتەب
لایکەکانی ڕۆژەکانی هەوەڵ بۆ من دانە بوون
هێستێ من ماوم و هەزار تیری مژۆڵ و ئەو دڵەم
خۆشترە لەو حاڵەتەی من، حاڵەتی دێوانە بوون
بولبولم زۆر دین لە باغی نەو بەهار نەغمە خوان
گیانفیدایان کردۆ ئاخر بێ گوڵ و هێلانە بوون
وێنەکانت ئاوا ئێستۆری مەکە گەزمە فرەن
زۆر گوڵم دین ئاقیبەت ئاماجی تیری تانە بوون
هێندە مەغروورو لە خۆبایی مەبە زۆرن گوڵن
گەرچی وێنەت هۆی فریوی ئەو دڵ و چاوانە بوون.

4ی گەلاوێژی 1403 سەراو حاتەم

https://t.me/httpshatammarzang

دڵ ماڵی غەمە،عەقڵیش دەڵێی هەر نییە هۆشی
لەو ساتەوە فەرمووتە کە ڕووی ماهت دەپۆشی
جوانی تۆو ئەدای دڵبەری وەک تۆبوو کە هەمبوو
سەرچاوەی شیعر، هێستێ نەماوە کوڵو جۆشی
هەم خەندەو و هەم شەهدی لەبت مەڵحەمی زامبوون
وەی وەی کە شەفا بوون نیگەهی چاوی نەخۆشی
ئەی دڵ گەلێ جار پێم وتی خۆ لادە لە جوانان
پێم پێکەنی ئەو دەم، کەچی هێستێ غەم ئەنۆشی
ئەو مانگی ڕوخی پۆشی لە ژێر هەوری جەفا دا
چەنگیز سیفەتە، خوێن مژە،خوێناوە لە کۆشی
ئەو ڕۆژە کە دیم زولفی لەسەر ڕووی بە بڵاوی
عەقڵم کە بڵاو بوو هیچ، دڵم سەیرێ خرۆشی
حاتەم، هەچی خوێندت لە وەفا زۆری درۆ بوون
چا نابێ جیهان، جەنگەیەتی پەیکێ بنۆشی.

هەشتی خەرمانانی 1403
حاتەم سەراوی
https://t.me/httpshatammarzang