Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
کۆڵانی ئەوین
ئێوارانە سەر هەتا خوار
بە کۆڵانا دێم گەلێ جار
فکر لەوەی دەکەمەوە
چۆن یار لە بیرم بەرمەوە
هەرچی دەکەمو دەکرێنم
هەرچەندی دڵم دەدوێنم
دڵ بەقسەی عەقڵم ناکا
بەهانان دەگرێ کە ڕاکا
وەی لە دەس دڵی بێ قەرار
وەی لە دەس ئەو دڵەی بێ عار
بە دەم خەیاڵەوە دەڕۆم
لە گەڵ خۆم بەسپایی دەدۆم
زۆر بەسەر خۆما دێمەوە
بۆسە بۆ دڵ دەنێمەوە
بە داوی عەقڵەوە نابێ
کۆترو لە تەقڵەوە لابێ؟؟
یارێ گۆیا لێم زوێری
نانا، تۆ کاڵی ناوێری
دوو دڵ مەبە لێم مەترسە
لە پاکی عەشقم مەپرسە
باوەر فەرموو شۆخی نازدار
سوێند بەو دوو نێرگسی خومار
پێم خۆشە وەک مەزەی شەڕاب
کاتێ دەگرین تارو ڕوباب
لێوت مەزەو تۆم هاودەم بی
کەم کەم مەزەو هەموو دەم بی
لە جێی لێوی نەرمی ڕوتەب
لێوی تۆ بمژم بە ئەدەب
ئەودەم گیرایی زیاد دەبێ
بەڵێ شەڕاب شەڕاب دەبێ
ئەو دەم بادە مەستم دەکا
پڕ شیعرو هەڵبەستم دەکا
دەبم بە مێلۆدی بە نۆت
دەبمە ئاواز بۆ خۆم بۆ خۆت
دەبم بەدەنگ بە گۆرانی
دەبم بە سروەی بەیانی
دەبم بە ئاشقەکەی کۆڵان
سەر خێڵی بازنە لە قۆڵان
هەتا تۆ لەو کۆڵانە بی
لای ئەو خڕو خۆڵانە بی
شەرتە قەت لەو گوندە ناڕۆم
قەی چێ؟با بڵێن شێتی تۆم
خاکی کۆڵانت مەڵهەمە
نەیدەی بەوەی دەردی کەمە
گوڵم دڵم داناکەوێ
خەیاڵی تۆم لا ناڕەوێ
ئاسمانی بیرو خەیاڵم
دڵم،شانم،ئەژنۆم،باڵم
چاوم،زارم،گوێچکەم هەستم
شیعرم،گۆرانیم،هەڵبەستم
هەموو بۆ تۆ،هەموو بۆ تۆ
نازدارەکەی کۆڵان مەڕۆ.
hatamسەراوی
27ی موردادی 1403
https://t.me/httpshatammarzang

کۆڵانی موقەددەس
گەر تەسەور وا دەفەرمووی من بە فێڵان وادەکەم
خۆشەویستم تۆ بفەرمووی من لە کۆڵان لا دەکەم
قیبلەمە کۆڵانەکەی ماڵتان ئەزیزم بەندەتم
زۆر لە مێژە نوێژەکانم ڕوو لە ئەلئەقسا دەکەم
خاکی کۆڵانتان ئەزیزم مەڵحەمی زامی دڵە
بۆ شەفای دڵ تۆزێ تۆزی دامەنت داوا دەکەم
هەر ئەوەندەی چاوەکانت سیلەیەک ڕەحمیان هەبێ
سوێند بە چاوی پڕ لە شەرمت شۆرشێ بەرپا دەکەم
شێخەکەی سەنعان حەقی بوو گاورێکی کردە بت
من دڵم بەخشیوە تازە ئەو سەرەش ڕیسوا دەکەم
زەڕڕە زەڕڕەی تۆز و گەردی کەوشەکانت نازەنین
خاکی پاکن بۆ زیارەت کوا لە کەس پەروا دەکەم؟
زۆر لە مێژە پێم وتۆ حاتەم، لادە لێی ناسکە
ئەو دەڵێ : من بەی ڕنین هەر لە باغی ساوا دەکەم.
30ی گەلاوێژی 1403 hatam

وا دەڵێن
تەمەنی لە چلی بۆ بانەوە نیشان دەدا، باڵا بەرز نەبوو بەڵام مرۆڤێکی دەستەی،چوار شانەی،ورگ و گیپاڵی نەبوو،وەک یاریزانێکی بە توانای زۆرانی دەچوو،خوێن شیرین،دەست و مەچەک ئەستوور،لوتێکی نە زۆر کورت نە درێژ،برۆکانی درێژ و لە نێوچاوانی دەراویان لێک دەگەڕاوە، دوو قەف سمێڵی کوردانەی سمکۆیانە گەیبوونەوە پەنا گوێچکەی،دوو تا چوار ڕەگ فیشک و فیشەکدان،دوو ڕەگ لەسەر پشتێندە ڕەشە گوڵ سوورەکەی،دوو ڕەگیش تیلاوتیل بە سەر شانەکانیدا لە چاویان دەدا.کاکۆڵی لە ژێر کڵاوە قیت و شەدەکەی سەر سەرێوە بەنێوچاوانیدا بەر ببۆوە دیار بوو قژو کاکۆڵێکی جوانی بوو،تاڵ تاڵ لە مووی سپی ببوو.سەعاتێکی سیکۆ پێنجی سەفحە سپی لەسەر دەست و مەچەکی ببوو بە نەخش،ئەسپێکی بۆرەی سەرو کلک گری،نێو سینگ پانی دەست و مەچەک باریکی زۆر ڕەختە و بە دیمەن لە ژێریدا بوو، چەکدارەکە بریندار بوو،هەرچەند خوێنی زۆر لەبەر ڕۆیبوو بەڵام بەو حاڵەوەش خۆی نەدۆڕاندبوو،ورەی بەرنەدابوو،نەترسا بوو،لە شەڕێکی قورسی دوێشەو لەگەڵ ساواک و ژاندارمەی ڕەزا شادا بریندار ببوو،چەندو چەندی لێ کوشتبوون،شەڕەکەیان لە نێوان ئاوایەکانی ناوچەی کێوی تەرەغە ڕووی دابوو،ساواک و دەوڵەت پێیان دەگووت چەتە و دز و ڕێگر،بەڵام ئەو لە زاڵمی سەردەم ڕاپەڕیبوو،ئەو دژ بە بێدادو بێ عەداڵەتی بەو کارە هەستابوو.
ئەو ئەرکانی مینەزەرد بوو.
حاجی ئەحمەدی بابانی (مەرزەنگ) لە ڕۆژێکی زستانی ساڵی 1317ی هەتاویدا ئەو ڕووداوە لە نێوماڵەگەورەو لە ژێر کورسیدا بۆ محەمەدی تەمەن حەفدەساڵانی کوڕی (محانەی سەراو) دەگێرێتەوە.دووهەم مانگی ساڵی 1317 لە پاش نوێژێکی زۆر سارد و توشو بەفراویدا حاجی ئەحمەد گەلێک ڕووداوی ساڵەکانی ڕابردووی تەمەنی بۆ محەمەدی کوڕی دەگێڕێتەوە و محەمەدیش کە دەبێتە باوکی من لە ساڵەکانی 1374بۆ 1378 و تا پێش وەفاتی ئەو بەسەرهاتەنە و زۆر بابەتی تری بۆ باس کردووم کە جاروبار وەبیرم دێنەوەو دەیاننووسمەوە،زۆریشیانم ئەوێ زەمان نووسیونەوە
جا تا خاتوو پوور فاتی خاڵۆزای حاجی ئەحمەد و ڕەزێی خێزانی برینەکانی ئەرکانی مینەزەرد دەشوێنەوە و شاپڵیتەی لێدەدەن و دەرمانی دەکەن،منیش خوشکم باجی موحتەڕەم دەگەیەنمە بەشی کوموتراپی نەخۆشخانەی هیوا،هیوادارم ئەوچاک بێتەوەو منیش کاتم هەبێ بەشێک لە کۆی نووسراوەکانم چاپ کەم و خزمەتێکی هەرچەند کەمم بە میللەتەکەم بگەیەنم.
درێژەی هەیە

لایکەکانت ڕەنگی سووریان تیا نەماوە چاوەکەم
جاری جاران ڕەنگ و وێنەی ئەو دڵەی دێوانە بوون
ڕەنگە لێم دڵمەند بی شۆخی نازەنینی دڵڕفێن
لایکی جارانت لە لای من وانەبوون و وانەبوون
چاوڕەشی، ڕومەت گەشی، ڕو مەهوەشی، لێوت ڕوتەب
لایکەکانی ڕۆژەکانی هەوەڵ بۆ من دانە بوون
هێستێ من ماوم و هەزار تیری مژۆڵ و ئەو دڵەم
خۆشترە لەو حاڵەتەی من، حاڵەتی دێوانە بوون
بولبولم زۆر دین لە باغی نەو بەهار نەغمە خوان
گیانفیدایان کردۆ ئاخر بێ گوڵ و هێلانە بوون
وێنەکانت ئاوا ئێستۆری مەکە گەزمە فرەن
زۆر گوڵم دین ئاقیبەت ئاماجی تیری تانە بوون
هێندە مەغروورو لە خۆبایی مەبە زۆرن گوڵن
گەرچی وێنەت هۆی فریوی ئەو دڵ و چاوانە بوون.
4ی گەلاوێژی 1403 سەراو حاتەم

دڵ ماڵی غەمە،عەقڵیش دەڵێی هەر نییە هۆشی
لەو ساتەوە فەرمووتە کە ڕووی ماهت دەپۆشی
جوانی تۆو ئەدای دڵبەری وەک تۆبوو کە هەمبوو
سەرچاوەی شیعر، هێستێ نەماوە کوڵو جۆشی
هەم خەندەو و هەم شەهدی لەبت مەڵحەمی زامبوون
وەی وەی کە شەفا بوون نیگەهی چاوی نەخۆشی
ئەی دڵ گەلێ جار پێم وتی خۆ لادە لە جوانان
پێم پێکەنی ئەو دەم، کەچی هێستێ غەم ئەنۆشی
ئەو مانگی ڕوخی پۆشی لە ژێر هەوری جەفا دا
چەنگیز سیفەتە، خوێن مژە،خوێناوە لە کۆشی
ئەو ڕۆژە کە دیم زولفی لەسەر ڕووی بە بڵاوی
عەقڵم کە بڵاو بوو هیچ، دڵم سەیرێ خرۆشی
حاتەم، هەچی خوێندت لە وەفا زۆری درۆ بوون
چا نابێ جیهان، جەنگەیەتی پەیکێ بنۆشی.
هەشتی خەرمانانی 1403
حاتەم سەراوی