بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بۆ چڵە گەزیزەیەک لە داوێنی کێوی ئاندوزاوی

ئەی گەزیزەی پاک ونازدار
بۆ لە خاک هاتوویە دەر؟

بۆچی نازانی کە ئەتبا
دێوی مەرگ و قین و شەڕ؟

تۆ کە نازانی خودای شەڕ
چەندە پیس و خوێن مژە

تۆ کە نازانی خودای شەڕ
چەند لە گەڵ جوانی دژە.

4ی ڕەشەممەی 1402
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from Bakhtyar Rahimi
[ گـلەیی ]

چ هــەوایـەکی تــەژی تـەم لـە وەتــەنـدایـە خـودا
هـەر شەوە و ڕۆژ لە کەلی ئەم گەلە هەڵنایە خودا

وەرزی بـارانە بـەڵام بـێ پـەڵـە مـاون کـەش و کـۆ
تـۆوی ئـاوات و حـەزم بــۆچـیـە دەر نـایە خــودا ؟

نـە لـە دەر سۆزێ لـە سـازە و نە لە دڵ تاری ئەوین
لـێـرەدا عـەهـد و وەفــا بـەنـدە بە هـەودایە خـودا

لـە وڵاتــێــکی دەبـوو عـالــەمـی شــاهـانـە بـــژیـن
هەرچـی خـۆشبەخـتیە بەختی لە خەوندایە خودا

ناحەقم مەگرە کە سووتاوم هەتا ئـێسک و پروسک
وا سـەبوریم بە سـەمای سـێـبەری تۆش نایە خودا

لـەبری شـوشـەمـەی و شـعر و شـەو و شـێـوەپەری
ڕۆژی ڕوون، دێـوی دزێـو شـاقەلی پەیدایە خـودا؟

هــەڵــوەدا مــاوە هــەڵـۆی عــاشـقی ئـــازادی وڵات
لـە کـەوی شــعری منیش قـەقـبەیه دەر نـایه خـودا

چـوو لـە مـوڵـکی تـۆ ئەوی بـاشە بە لـێـشاوی زوڵم
بنی ئـەو بەحـرە خەمەت ئـەوپەڕی هەر نایە خودا

لێـرەدا زەبـری سـتەم ڕوون و لـە بـەر چـاوە کەچـی
وەعـدی بێ مـۆری ئەتۆش گوایە لە حەشرایە خودا

بەختیار ڕەحیمی
30/بەفرانباری/2723

@baxtyar_rahimi
(خوێڕی)

تۆ چەنێ حیزی کە بۆ خوێنتاڵەکان کڕنۆش دەکەی
خوێری،چەند ساڵێکە ئاکاری ڕەشت سەرپۆش دەکەی
من بە ئالەم ئاشکرا مەی نۆشم و مەی غەم بڕە
تۆ لە لای خوێن ڕێژەکان خوێنی برای خۆت نۆش دەکەی
لادە لەو ڕێگا هەڵەی گرتووتە پێش پەستی بەسە
تۆ بە جامی خوێنی یارانت دژان سەرخۆش دەکەی
داڕزێی تاکەی دەبێ دەست و چەقۆی هێزی نەیار
بۆ پلە و پۆستی نەحس هاوخوێنت فەرامۆش دەکەی
ئەو جیهانە کۆنە بەو جۆرەی دەگێرێتەوە بۆم
زۆر شکان تەختی زوڵم،تۆ بەو دەڵە دڵ خۆش دەکەی
مستێ جۆ و دوو باقە ئالیک ، هێندێ کوێزری پڕ لەخیز
کوا ئەوەی دێنێ ئەوەند شیری بۆ لە مەڕ دۆش دەکەی؟
جورمی حاتەم چێ؟ بە غەیری عاشقی جوانی و گوڵە
تۆ دەچی حیزانە پەروەندێکی ڕەش تاپۆش دەکەی.

6ی ڕەشەممەی 1402سەراو
https://t.me/Hatam_marzang
ساقی وەرە هێند دەخۆمەوە تا کەلەلا بم
با بێ خەبەری دەردو غەمی گشتی دونیا بم

شەشدانگی بەهەشت دەدەم بە جامێ بادە
چەن خۆشە بەو مەستی ڕندانەیە موبتەلا بم

خاکی دەری مەیخانەو ژێر پێی کوڕی ڕندم
خوا نەکا هاودەمو هاو مەسلەکی مام مەلا بم

من مەستی مەیو سۆزی نەیو دەنگی کەسێکم
بەو مەستییە با دوور لە درۆ و فێڵ و بەڵا بم

بێزار لە فڕو فێڵ و دوعا و نوشتەو و جادووم
گەر دەستم بچێ بۆی ڕەبی یەکسەر هەلاهەلا بم

تۆ موڕشیدی ساقی وەرە من دەست و پێ بووسم
بۆم تێکە هەموو ڕۆژێ کە بێ فسق و ڕیا بم

سەربەستییو، سەربەرزییو ئازادییە ویستم
کەی دەمهەوێ خاوەن قەمەری وەک سوڕەیا بم

ساقی بەسەرت ڕێگای درێژم لە بەرە من
بۆم تێکە، دەبێ کۆک و تەیارو موهەیا بم.

6ی ڕەشەممەی ساڵی 2723ی کوردی
ئاوایی سەراو
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
👍1
یادیان بەخێر ڕۆژەکانی منداڵی
ڕۆژەکانی لە بوغزو کینە خاڵی
ڕۆژەکانی سەراپا عەشق و جوانی
ڕۆژەکانی تەمەنی مێهرەبانی
ڕۆژەکانی بێ دەعیە،بێ هەواوو پۆز
ڕۆژەکانی هەموو ڕۆژ جێژن و نەورۆز
ڕۆژەکانی پاکی و چاکی و ساکاری
ڕۆژەکانی یەکدڵ لە گەمەو یاری
ڕۆژەکانی بێ گرێ و گۆڵ بێ درۆ
ڕۆژەکانی پڕ لە وزەو هاتوو چۆ
دە دابارێ ئەی ئەسرینی تەنیایی
ڕابردوو چۆ نێو شەوی پڕ تارمایی.

حاتەم سەراوی،7ی ڕەشەممەی 2723ی کوردی
👍1
برگی دگر از خاطرات روستای سەراو زادگاهم

قصابهای روستا، بابا عەلی زاهدی(علی کچل) احمد دختر (ئەحمەدقەرە) و احمد مام رحمان دکاندار با کمک اهالی روستا گاو بزرگی را بر زمین زدە و پوست کندە و با قلابهای مخصوصی بە ایوان دکان کاک احمد آویزان کردە بودند سگ سفید رنگ خوش قوارە مامە حمە (حمەبدری) پاینتر از سکوی قصابی با دمی بلند کردە ومستحکم کە بیانگر غرور سگ بود منتظر بود تا قصابها سهمش را تحویلش دهند،این سگ زیبا تقریبا همە دوستش داشتند.
این سگ دو صاحب داشت از دو خانوادە متفاوت
هم خانوادە مامە حەمە نادرحیتە و هم خاڵەمولود
چون این دو خانوادە مشترکا در یک حیاط بودند آن دوران چنین بود. بزارید جغرافیای این قسمت از روستا را اجمالا بنویسم، از مرکز روستا یعنی از دکانهای میرزا حسن قوام، دایی احد،،احمد مام رحمان،سید جعفر و ننە نرگس کە در وسط روستا بودند یک چهار راە بوجود آمدە بود. بطرف شمال کوچە فرعی با 5متر عرض و بیشتر از یک کیلومتر طول این کوچە مشهور بود بە کوچە شیخ رحیم و مامەحەمە، در قسمت کوتاهی از این کوچە چندین خانوار وجود داشتند، خانوارها عبارت بودند از.:ننە زهرا(زارا قەڵەوە) شیخ رحیم،رەسول شیربیگی (رەسوڵ خوێنتاڵ) و عەبە کوچر دست راست کوچە، خالە احد، مامەحەمە،خاڵە مولود، کریم کچلی (مام کەریم گەدە) وچند خانوادە دیگر کە متاسفانە یادم نیست چون درآن اوان من شاید 3سال تا 4سال سن داشتم.

قصابها بر پشت بام یکی از مغارەهای میدان میرفتند و با صدای بلند داد و هوار بە راە مینداختند کە : آهای مردم قصابی کردەایم گوشت عالی گوشت درجە یک گوسالە در حالیکە حیوان قصابی شدە بیشتر از 8سال سن میداشت.
اکثرا بابا علی روانش شاد باد، بلند گوی قصابها میشد.قیمت هر کیلو گوشت در آن زمان بستگی بە نوع گوشت سە تومان تا پنج تومان بود.
بابا علی مرد ریز اندام،بسیار تمیز و مرتب و وفق عادت و عرف نماز خوان بود از مردان شوخ طبع و بذلە گوی روستا بود، روستای سراو در آن دورە واقعا یک شهرک بسیار زیبا بود. باغات بسیار، أب فراوان، جمعیت زیاد، دشتهای سرسبز، کوههای زیبای قەراوڵخانە (کوە نگهبان خانە)کوە کدخدا عباس (کۆخاباز) کە در اصل کدخدا عباس است و رشتە کوههای شرق روستاو نیز تپەهای تاریخی گردە شین،،گردە خەزێنە و تەپە خلیچکە واقعا سراو را مجزا و منحصر از هر روستای دیگری کردە بودند.
بابا علی قصاب اصلی بود البتە کاک احمد قرە دست کمی از او نداشت ،کاک احمدچشم راستش نابینا بود، ریز اندام،چست وچالاک و وفق عادت
نماز خوان و هیچ وقت کەواو پاتۆڵی یکرنگ کوردی بە تن نداشت،و در کار تقسیم گوشت و تکە تکە کردن حیوان سلاخی شدە ید بالایی داشت.و اکثرا گوشت را در پاکتها مرسوم و مخصوص آن زمان کە کاغذی بودند و گاهی در روزنامەهای کهنە در اندازەهای یک کیلو تا دو کیلو میپیچید و بە بیشتر خانوادە میرساند،یادم هست
بیشتر اوقات برای ما دوکیلو گوشت میاورد..
قصاب دیگر کاک احمد مام رحمان بود،کاک احمد صاحب دکان هم بود،مردی بود مجرد،بسیار تمیز و مرتب، با قدی بلند، همیشە لباس یکدست کوردی میپوشید، بسیار رک و بی تعارف بود، صادق و بی ریا و بی دروغ،مردی با شرف و بسیار پاک دامن. بسیار تند خو و کم حوصلە، کاک احمد کمتر دست بە چاقو میشد او همیشە حسابها رو نگە میداشت و با سوادی کە خودش از آن حالی بود صورت حساب گوشتهای فروختە شدە ،قرض و نقد رو مینوشت.
فصل بهار بود 12 روز از اسفند سال 1354 گذشتە بود، باد بهاری شیپور فتح و سرفرازی میزد،آهنگ زندگی و آزادی از زندان زمستانی سخت و پر برف زمان را مینواخت،برفهای آب شدە کە در مبارزە دیشب با باد بهاری شکستی مفتضحانە خوردە بودند چنان سیلابی بە راە انداختە بودند کە تمام کوچەهای روستا را آب گرفتە بود،آری زمستان بە گریە و نالە افتادە بود گویی کە برای روزهای حکومت داری خود میگریست، (چە سوال جالبی برام درست شد .آیا ظالمان و خونخواران و مستبدین هم میگریند؟؟)
برفهای نشتە چون دیو بر پیکر کوههای قەراوڵخانە و ئاندووزاوی آب میشدند و جویهای پر آب از سرازیریها بسوی روستا روان کردە بودند، اما نظر با اینکە روستا بر دامنە کوه و در بلندای چشمگیر درست شدە است همیشە از یورش سیلاب درامان است.
در مرکز روستا کە میدان نسبتا بزرگ و فراخی است در آن دورە چندین خانوار وجود داشتند کە عبارت بودند از:
مجاور دکان سید جعفر خانە مام ابراهیم (بلە ترکە) کە در بخشهای قبلی تاریخ سراو ازاین انسان بحث شدە است.بلە ترکە زنی داشت بنام ننە سکینە،پایینتر از خانەایشان خانە میرزا یوسف جبرائیل، دکان و خانە میرزا حسن قوام.
خانە مام حسن کوکجلو مشهور بە حەسەنە لەر.
در زبان کوردی لر یا لەڕ بە معنای لاغر است،
این مام حسن پدر میرزا قادر کوکجلو بود ،میرزاقادر یکی از شخصیتهای روستا، با ادب، نجیب و بسیار با شخصیت بودند و هستند،ایشان از دوستان بسیار نزدیک میرزا یوسف بودند. امروز کە تاریخ نهم اسفند سال 1402خورشیدیست

ادامە دارد
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لە بەر ئەسرینی خوێنبارم
خرۆشی ڕوودو ڕووبارە
لە زوڵمی پایزی هیجرە
گەڵای سووتاوە ئەو دارە
لە بەر ژانی غەمی دووریت
زەعیف و زەدو بێ وازم
بە قامچی مۆسمی فیرقەت
مەلێکی بێ گوڵ و نازم
گوڵم ئەی شێوە پەریانە
چرای ئەو گوندوو کۆڵانە
دەزانی حاڵەکەی حاتەم
لە سوێت شێواوە شێتانە.

حاتەم مەرزەنگ 12 ی
ڕەشەممەی 1402
خەندەکەت دەرمانی سەد دەردی گرانی پێوەیە
لەنجەکەت مەرهەمی سەد ئازارو ژانی پێوەیە

نازی جارجارەی ئێوارانەت کە سەر دێنێ دەرێ
سروەئاسا هێمنی بەخشی ڕەوانی پێوەیە

سیلە نازی چاوی بازت کاتێ دەگرێ چاوی من
زەربی پەنجەی شا تەوارو سەد کەوانی پێوەیە

پێکەنین و عیشوە بازی چاوی ڕیشوە خوازی تۆ
سوێند بە خاکی نیشتمان قوتی ڕەوانی پێوەیە

نێرگسی مەست چاوەکانت،تۆی ڕەواق هەردوو لەبت
دەفتەری ڕوخسارت بۆ ئاقڵ نیشانی پێوەیە

هەی بە قوڕ گیرێ سەرێ تا خوارێ کۆڵان تۆی نەبێ
قامەتت نەیکا قیامەت کوا ژیانی تێوەیە؟؟

زۆر لەمێژە ماڵی دڵ پڕ بۆ لە خەڵکی چاوی تۆ
شەونمی سەر باغی سینەت ئاوی مانی پێوەیە

شاری ئاشووبە دڵی حاتەم لە بەر زارو لەبت
هەم شەڕاب و هەم مەزەلەعلی ڕوممانی پێوەیە.

14ی ڕەشەممەی 1402 هەتاوی
ئێوارێی ڕۆژی دوو شەممۆ
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
بەربەیان بۆنی گوڵ و سۆزەی نەسیمی موشکبار
چەندە خۆشە بێتە سەر کانی بە نازو ڕێز یار

ڕوح فیزایە تێکەڵاوی دوو هەناسەی ئاگرین
تۆچەق وچۆت بێ و تەبی نازی بێ شیرین گوفتار

خۆش بوو دوێنێ کاتی ئێوارێ کە دیتم دوور بە دوور
چاوی مەستی ڕاو و زولفی بادرابوون بۆ شکار.

ورمێ ڕۆژی سێ شەممۆ 15ی ڕەشەممەی 1402
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
شەو ڕەوی خەو،شەوڕەویم کرد بوومە شاسواری خەیاڵ
بۆت گەڕام باغات و دەشتان،هەڵگەڕام بۆت یاڵ بەیاڵ
چار نەما ڕەخشی خەیاڵم داگەڕاند ڕوو بە سەراو
هاتمەوە کۆڵان کە ڕوانیم سەوزەیەک شیرین جەماڵ
دڵبەری لێکردم دیسان نازەنین خۆش خەتتو خاڵ
ئەی خودا لەو دڵبەرە جەمعن لەویدا سەد کەماڵ.

حاتەم مەرزەنگ 16ی ڕەشەممەی 1402
سەراو
https://t.me/Hatam_marzang
بۆ بەهاری خەمڵاوی گوڵە پاراوەکان.

چاوەکەم فەسڵی بەهار دێ مۆسمی گۆرانییە
فەسڵی وەسڵ و ڕۆژی ئازادی و سەمایە، وانیێە؟
وەرزی مەرگی سەخڵەتی و تۆف و شەوەی شەوخوازە
کاتی نەغمەی بولبول و نازو ختیلکەی کانییە
چاوەکەم عیشوەگەری تۆ کاری خۆی کردۆ لە دڵ
نەقشی ڕوخسارت گوڵم شاکارێکی یەزدانییە
گۆی زەمان پڕ بۆ لە ئاواز و سروودی ئەی وەتەن
غەیری عەشقی تۆ و کچی کورد چیم لە نێو دڵدا نییە
ئەی وەتەن، سەر کوا بەهای بیکەم فیدای ئاو و گڵت؟
ئەی ڕەفیقان، سا بڵێن تۆ بی خوداکەو وا نییە؟
مەرحەمەت فەرموو گوڵم پاش نوێژ لە کۆڵان چاوەڕێم
بیخە تاریکان لە ڕۆژدا دیدەکەم مەودا نییە
ئەی وەتەن من بێ بەرانبەر گیان دەبەخشم بۆت وەتەن
بێ بەهایە گیان لە ڕێتا لای حەتەم سەودا نییە.

ئێوارێی ڕۆژی پێنج شەممۆ 17ی ڕەشەممەی ساڵی 2723ی کوردی،،،1402ی هەتاوی.
سەراو حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
گریانی نیوەی شەو

دەڵێی گریانی نیوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ مەرهەم (هێمن)
دەڵێم مام هێمنی گەورە نەبوو لەو شیوەنەم بەرهەم
کڵو کۆی دانەمرکاندم، بەبای دا عومرم دەردو غەم
دەبێ چۆن چا بێ حاڵی من لەگەڵ ئەم ژینی پڕ ئەستەم؟
سکوتێکی بەسام سەرتاسەری ئەو دێیە دادەگرێ (هێمن)
ئەمن فرمێسکم دادەڕژێن تەماشا ئەو شکۆی هەستەم
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەو دێیەدا دەمرێ(هێمن)
لە گەڵ غەم دەستەلەملانم خەریکی نەخشی ئەو بەستەم
لە هیچ لا خشپەیەک نایە چرای هیچ ماڵێک نایسێ (هێمن)
دەسم ماندوو دەبێ ئەوجار قەڵەم داوێمە ئەو دەستەم
تەک و تەنا بە ئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێ(هێمن)
ئەمن ناچم شۆفار زۆرن بەڵێ زامداری ئەو پەستەم
نەخێر گریان و داد و شین عیلاجی دەردی کورد ناکا
بەڵێ ئەی کوردی ئازاو خوێندەوار دەست باوە ئەو دەستەم.

19ی ڕەشەممەی 1402 حاتەم سەراو

https://t.me/Hatam_marzang