Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بولبول بەهارە بەسیەتی ماتی
چاوکە تەبیعەت گەرمە خەباتی
لوتکە و یاڵ و باڵ،نشێو و لاپاڵ
شۆلاوگەی ئاوە و گشتی بۆ خاڵ خاڵ
دەبریقێنەوە هەڵدێرو تاڤگان
هەوار بەهەشتن جێ ژوان و ڕاوگان
ڕابە، بخوێنە شیعری دڵداری
مەست کە سریلەو جوڕەو پاساری
ئاهەنگی ژینی تازە سەر ڕێژ کە
جێگە بە داڵی لاشە خۆر لێژ کە
بولبول غونچەو گوڵ چاوەڕێن ڕابە
بچرکێ لێوی غونچەی ناز دابە
تا تۆ نەخوێنی گوڵ چۆن ناز دەکا؟
چۆن شەرحی نوکتەی پڕ لە ڕاز دەکا؟
بولبول وەهارەن،وەهارەن،وەهار
بڕمێ یا خوا تەختەکەی زۆردار
باغ چرۆیان دا کانی ژیانەوە
کلیلە و سەهۆڵان پاکی توانەوە
دۆڵ پڕ بوون لە ئاو،بەنداو خرۆشان
کۆڕیان گەرم بوو گشت بادە نۆشان
ڕنۆ بەفری پار شپرزەو شێواو
کەوتنە بەر شەپی شەپۆلی سێڵاو
چاوکە خرۆشان ئاوی دۆڵاوان
دایانە بەر خۆ گابەردی پاوان
بخوێنە بولبول سروودی شادی
چەن خۆشەکەش و هەوای ئازادی.
29ی ڕێبەندانی 1402 ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
حاتەم مەرزەنگ
چاوکە تەبیعەت گەرمە خەباتی
لوتکە و یاڵ و باڵ،نشێو و لاپاڵ
شۆلاوگەی ئاوە و گشتی بۆ خاڵ خاڵ
دەبریقێنەوە هەڵدێرو تاڤگان
هەوار بەهەشتن جێ ژوان و ڕاوگان
ڕابە، بخوێنە شیعری دڵداری
مەست کە سریلەو جوڕەو پاساری
ئاهەنگی ژینی تازە سەر ڕێژ کە
جێگە بە داڵی لاشە خۆر لێژ کە
بولبول غونچەو گوڵ چاوەڕێن ڕابە
بچرکێ لێوی غونچەی ناز دابە
تا تۆ نەخوێنی گوڵ چۆن ناز دەکا؟
چۆن شەرحی نوکتەی پڕ لە ڕاز دەکا؟
بولبول وەهارەن،وەهارەن،وەهار
بڕمێ یا خوا تەختەکەی زۆردار
باغ چرۆیان دا کانی ژیانەوە
کلیلە و سەهۆڵان پاکی توانەوە
دۆڵ پڕ بوون لە ئاو،بەنداو خرۆشان
کۆڕیان گەرم بوو گشت بادە نۆشان
ڕنۆ بەفری پار شپرزەو شێواو
کەوتنە بەر شەپی شەپۆلی سێڵاو
چاوکە خرۆشان ئاوی دۆڵاوان
دایانە بەر خۆ گابەردی پاوان
بخوێنە بولبول سروودی شادی
چەن خۆشەکەش و هەوای ئازادی.
29ی ڕێبەندانی 1402 ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
حاتەم مەرزەنگ
👍1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بۆ خوشکەکانم
خوشکەکانم ئێوە سۆمای چاومن
ئێوە هێزی شان پیل و هەنگاومن
کۆڵەکەی ماڵن،ئێوە هێزن،وزەن
خواوەندی مێهرەبانین،جوانی بزەن
دەفتەری عەشق و ئەوینی بێ غەشن
پشتیوانی بێ دەعیەی ڕۆژی ڕەشن
خاڵن،مامن،دایک و باوکن،هەم بران
خۆری ڕۆژن،لە شەوی ڕەشما چران
دوکتوری زانای هەموو دەردی منن
چقڵی چاوی دڵ نەیارو دوژمنن
من سەرم بۆچێ؟فیدایتانە سەر
کەوشەکانتان تاجی سەرمە،تاجی سەر
دەردی ئێوە یاڕەبی بێ بۆ دڵم
لێوەدوور بم کاوڵێکە مەنزڵم
بە بزەی ئێوە ژیانم گوڵ دەکا
غەمی ئێوە ژیانی من کاوڵ دەکا
تا نەفەس مابێ لە لاشەم دا کەمێ
هەرچی هەمبێ لەو دونیایە دەودەمێ.
1ی ڕەشەممەی ساڵی 1402ی هەتاوی

خاکی کوردستان بەهەشتی دیارە
شیرین زوانە ئەو کوردەوارە
گەوهەرە خاکی و کەوسەرە ئاوی
شێرو پڵنگن گشت ژن و پیاوی
تەواری تیژ باڵ کیژانی جوانی
هەڵۆی گەردنکەش دەستەی لاوانی
قەت قەت نابێتە مۆڵگەی دەدو دێو
چیای دەشکێنێ ملی سەربزێو
خاکی پیرۆزی شێر ئافرێنە
کۆنترین ژینگەی سەرچاوەی ژینە.
2ی ڕەشەممەی ساڵی 2723ی کوردی

بۆ چڵە گەزیزەیەک لە داوێنی کێوی ئاندوزاوی
ئەی گەزیزەی پاک ونازدار
بۆ لە خاک هاتوویە دەر؟
بۆچی نازانی کە ئەتبا
دێوی مەرگ و قین و شەڕ؟
تۆ کە نازانی خودای شەڕ
چەندە پیس و خوێن مژە
تۆ کە نازانی خودای شەڕ
چەند لە گەڵ جوانی دژە.
4ی ڕەشەممەی 1402
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
ئەی گەزیزەی پاک ونازدار
بۆ لە خاک هاتوویە دەر؟
بۆچی نازانی کە ئەتبا
دێوی مەرگ و قین و شەڕ؟
تۆ کە نازانی خودای شەڕ
چەندە پیس و خوێن مژە
تۆ کە نازانی خودای شەڕ
چەند لە گەڵ جوانی دژە.
4ی ڕەشەممەی 1402
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from Bakhtyar Rahimi
[ گـلەیی ]
چ هــەوایـەکی تــەژی تـەم لـە وەتــەنـدایـە خـودا
هـەر شەوە و ڕۆژ لە کەلی ئەم گەلە هەڵنایە خودا
وەرزی بـارانە بـەڵام بـێ پـەڵـە مـاون کـەش و کـۆ
تـۆوی ئـاوات و حـەزم بــۆچـیـە دەر نـایە خــودا ؟
نـە لـە دەر سۆزێ لـە سـازە و نە لە دڵ تاری ئەوین
لـێـرەدا عـەهـد و وەفــا بـەنـدە بە هـەودایە خـودا
لـە وڵاتــێــکی دەبـوو عـالــەمـی شــاهـانـە بـــژیـن
هەرچـی خـۆشبەخـتیە بەختی لە خەوندایە خودا
ناحەقم مەگرە کە سووتاوم هەتا ئـێسک و پروسک
وا سـەبوریم بە سـەمای سـێـبەری تۆش نایە خودا
لـەبری شـوشـەمـەی و شـعر و شـەو و شـێـوەپەری
ڕۆژی ڕوون، دێـوی دزێـو شـاقەلی پەیدایە خـودا؟
هــەڵــوەدا مــاوە هــەڵـۆی عــاشـقی ئـــازادی وڵات
لـە کـەوی شــعری منیش قـەقـبەیه دەر نـایه خـودا
چـوو لـە مـوڵـکی تـۆ ئەوی بـاشە بە لـێـشاوی زوڵم
بنی ئـەو بەحـرە خەمەت ئـەوپەڕی هەر نایە خودا
لێـرەدا زەبـری سـتەم ڕوون و لـە بـەر چـاوە کەچـی
وەعـدی بێ مـۆری ئەتۆش گوایە لە حەشرایە خودا
✍بەختیار ڕەحیمی
30/بەفرانباری/2723
❄@baxtyar_rahimi