کە دەڵێم لە مانگەشەو جوانتری
بەڵێ وایە بەخودا
شیرینەکەم
کە شەوی زولفت
وەسەر ڕووت دەکشێ
دەبنە پڕشەنگ
تاڵ بەتاڵی کەزێت
منی شاعیر ئاوهای دەبینم
کە مانگە شەو
لە ئەستێرا دەزێت.
15ی گەلاوێژی 1402
حاتەم مەرزەنگ
سەراو
https://t.me/Hatam_marzang
https://t.me/httpshatammarzang
بەڵێ وایە بەخودا
شیرینەکەم
کە شەوی زولفت
وەسەر ڕووت دەکشێ
دەبنە پڕشەنگ
تاڵ بەتاڵی کەزێت
منی شاعیر ئاوهای دەبینم
کە مانگە شەو
لە ئەستێرا دەزێت.
15ی گەلاوێژی 1402
حاتەم مەرزەنگ
سەراو
https://t.me/Hatam_marzang
https://t.me/httpshatammarzang
لە دینی دڵبەری مندا وەفا قاتە جەفا باوە
پڕی دەعوان بەجووت شمشیری ئەو دوو ئەبرۆ ڕاکشاوە
لە لای کام ساحیری سەححار مەقامی ڕوخسەتی گرتۆ
وەها فێری شکاری عاشقانی سینە برژاوە؟
لە گەڵ من هەر دەمەو جۆرێ دەنوێنێ فەننی دڵکێشی!
چەلێ چاوی وەکوو بازن،دەمێ زولفی هەموو داوە
دەس وخامەی بەشەر ئەو نەخشە ناکێشێ عەیانە لێم
سەریان سووڕ ماوە بیرمەندان کە چۆن ئەو نەخشە کێشراوە؟!
خوداوەندا بکەی ڕەحمێ بە حاڵی عاشقی شەیدای
کە دوێکە بای شەماڵ زولفی ترازکان حاڵی گۆڕاوە
سەری زولفی دەبێ چەوگان بێ وا من بۆتە گۆ کەللەم
هەمۆ دوێ شەو هەتا ڕۆژ بۆوە من هەر کەللەم دەخولاوە
لە گەڵ تارو کتێب و مەی دەبم فیکری لە گیانم دا
لە حەوشەی دەچمە کۆڵانێ لەوێ ئەو شۆخە وێستاوە
بڕۆ حاتەم کە خۆت بوویە شکاری چاوی چاو بازێ
گەلێکم پێکوتی شاعیر لە خەتی سوورە لات داوە.
حاتەم مەرزەنگ
20 موردادی 1402

نیوەشەو ڕۆیو سەحەر هاتو دڵم هەر ناسرەوێ
دیدەکانم مەنگی خەو بوو ون خەیاڵ داناکەوێ
سواری شاباڵی خەیاڵم دوند بە دوند و کۆ بە کۆ
شار بە شارو گوند بە گوند دەمبا دەمێکی نانەوێ
سەیلی ئەسرم ئاژنی دەشتی دڵ ومەزرای ڕوحە
هەوری غەم گرتوویە کێوی سەر، دەمێکی ناڕەوێ
داری عەشقت وای لەدڵما ڕیشە داداوە گوڵم
باڕەشی جەورت هەزار جاری تر لێیدا ناکەوێ
ڕۆژ کە بۆوە هەر دەبێ چاوم لە کۆڵان بێ گوڵم
ئاخۆ کەی شەو دێتەوە مانگی نەوی من دەرکەوێ
خۆت دەزانی چیت لە حاتەم کردۆ بەو ڕەفتارەوە
ئەی ستارەی سوبحدەم دەی بیخەبۆلام پەرتەوێ.
حاتەم سەراوی
، 21 ی گەلاوێژی 1402
@Hatam_marzang

گوندێکی دڵکەش و هەراو
لە ژێر ناوی بەرزی سەراو
لە باوەشی تەپکەو کێودا
زاڵ بەسەر دەشتی خۆشنێودا
قەڕاوڵخانەی قەڵایە
سەرچاوەی لە ناو دڵایە
کۆخابازە پیلی ڕاستی
ڕۆستەم زەلیلە لە ئاستی
پیلی چەپی کۆت وشاڵوار
چەقەڵ لێی دەکەونە هاوار
داخم جوانی زووی تێدا چوو
دەگرین پێکەوە دوو بە دوو
من دەگریم بۆ مەرگی جوانی
ئەو دەگری لە بێ ویژدانی
من دەگریم لە دەس قیڕەی قەل
ئەو دەگری بۆ بێدەنگی مەل
من دەگریم کەر ناڵی زێڕە
ئەویش دەگری بۆو چەند دێڕە
من دەگریم لە دەس زەڕەی کەر
ئەو لە دەس چەقەڵی بەدفەڕ.
حاتەم 22ی گەلاوێژی 1402
@Hatam_marzang
لە ژێر ناوی بەرزی سەراو
لە باوەشی تەپکەو کێودا
زاڵ بەسەر دەشتی خۆشنێودا
قەڕاوڵخانەی قەڵایە
سەرچاوەی لە ناو دڵایە
کۆخابازە پیلی ڕاستی
ڕۆستەم زەلیلە لە ئاستی
پیلی چەپی کۆت وشاڵوار
چەقەڵ لێی دەکەونە هاوار
داخم جوانی زووی تێدا چوو
دەگرین پێکەوە دوو بە دوو
من دەگریم بۆ مەرگی جوانی
ئەو دەگری لە بێ ویژدانی
من دەگریم لە دەس قیڕەی قەل
ئەو دەگری بۆ بێدەنگی مەل
من دەگریم کەر ناڵی زێڕە
ئەویش دەگری بۆو چەند دێڕە
من دەگریم لە دەس زەڕەی کەر
ئەو لە دەس چەقەڵی بەدفەڕ.
حاتەم 22ی گەلاوێژی 1402
@Hatam_marzang
نایەتە کۆڵان نازێ کۆڵان چۆڵو بەیتوونە
هەوری کەزێی لانادا خۆ وەختی مانگ دەرچوونە
گوند تاریکی دایدەگرێ یار مانگی ڕووی نەنوێنێ
یار نەبێ گوند وێرانە کوندە بوو لێی ناخوێنێ
بە قەت کۆڵان ماڵی دڵ دڵتەنگی پێوە دیارە
نازێ تۆ بی جوانێکەت بێرە کۆڵان ئێوارە.
حاتەم سەراوی
22ی گەلاوێژی 1402

Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لە هەنگوێن وشەکەر چیمە کە هەمبێ لێوی شیرینت
بە سەودا یەکسەرە جەننەت کەمە بۆ ڕووی نیگارینت
منم ئەوڕۆکە وەک بەندی لە ژێر پێتا مەلوول و مات
وەهات بادا لە ئەستۆ و دەست وپام ئەو زولفی چین چینت
گوڵم ڕەنگێ لە چین ڕا دێن لە کۆێ لایق بە پەنجەی تۆن
وەرە خوێنی جگەر بڕژێنە بیدە پەنجەی ڕەنگینت
کراسی یوسفە بۆ چاوی ڕوحم خوا ئەگەر بیکا
نەسیم عەتری کەزێت بێنێ لە گەڵ بۆنی عەرەق چینت
ئەگەر ڕەندانی عاشقی چەشنی من بڕواننە باڵات
دەزانن حەقە سووتاوم لە سۆی ئەو قەسری پۆشینت
لە وەندە بێ وەفایی شۆڕە ژن فەردا پەشیمانی
دەزانم دێیە سەر مەیتی گراوی شێت و مسکینت
لە لای خۆی خەسرەوێ بووم ڕۆژێ لەو سەر دەوڵەتی ئیشقە
ڕەبی ماڵی خرا بێ تێکی دا شۆفاری بێ دینت.
23ی گەلاوێژی ساڵی 1402ی هەتاوی

👍1
سێ ڕۆژ لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی 1359 تێپەڕیوە،سەهۆڵی پتەو وئەستووری جستانێ هەر پێداگرەو خۆی بە سینگی عەرزەکەوە مەڵاس کردۆ،ئاوایی سەراو لە بەرزایی و بە باوەشی کێوەکانی ئاندووزاوی و قەڕاوڵخانەو کۆخاهەباسە هەڵکەوتۆ،جستانانی ساردو باگرو هاوینانیشی فێنکە.
کۆڵانەکانی ئاوایی بە گشتی سەهۆڵبەندان و لە بن دیوارەکانیش بەفر ماوە.
دوکەڵی تەندووری ماڵان لە کولاوەکەی سەبانانەوە بەڕەو بەرزایی ئاسمان لوولە بوونوو هەڵدەکشێن.
قاوەڵتوونە،تاو وەبانان کەوتۆ،بەربەڕۆچکان تاو ئەنگاوتوونی و لێر و لەوێ خەڵکی ڕاوەستاون و خۆیان وەبەر تیشکی کزو لاوازی خۆر داوە.
تفاق لە کەمی داوەو و ماڵات کزو بێ هێزن.کادێن فراوان بوونەتەوە، کەندۆ ئارد بە تاڵ بوو ون.
جستانێکی سارد ودرێژ بەسەر داهاتۆ،مانگێک پایزی مابوو بەفر حوکماتی خۆی دەست پێکردەوە.
ئاوی سەرچاوەی سەراو جستانان گەرمەو نایبەستێ،ئەگەر بە ڕووتی بچێ نێوی سەرمات نابێ.
باجی تووران،لە گەڵ تەندوورەکەی نێو ماڵەکەی حەوشەی خوارێ،تەندووری دیوەکەی نەنە زێنەبیشی داخستۆ،دووکەڵ وئاگری بە گوڕ تەواو بوو ون.
حاتەم
درێژەی هەیە

نەنە زێنەب
زێنەبە ڕەش.
کەسایەتی دیاری کتێبی بیرەوەرێکانی سەراو.
ڕوحی شاد بێ.
لە تەمەنی شەش ساڵانەوە وەبیرم دێ زێنەبە ڕەش خۆشەویستی هەموو گەڕەک بوو،ماڵەکەی جێی حەسانەوە بوو.نەنە زێنەب ئازاری زۆری ژیانی چێشتبوو مەرگی تاقانەکەی بە جەوانی دیتبوو،کاتێ من شەش ساڵان بووم ئەو لە تەمەنی پەنجا بۆ شێست دابوو.

❤1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
من گەلێ لەو وێنەیەم غەمبار ترم
دەردو ئازاری گەلێکم گرتە کۆڵ
من لەبووکی ئازادی گەل دەگەڕێم
شاربەشاروگوندبەگوندودۆڵ بەدۆڵ
بۆیدەخوێنم دەرسووانەی مەدرەسە
دەچمەشاروئاوەدانی ودەشتی چۆڵ
تا دەمارم خوێنی تێدا بێ و وەزە
سوورمەی چاون لەم وڵاتەخاکوخۆڵ
ناحەقم نێ گەر پەنا بۆ مەی دەبەم
بۆتە شێر لەو نێوەدا ڕێوی گەڕۆڵ.
حاتەم مەرزەنگ،جستانی 1400
دەردو ئازاری گەلێکم گرتە کۆڵ
من لەبووکی ئازادی گەل دەگەڕێم
شاربەشاروگوندبەگوندودۆڵ بەدۆڵ
بۆیدەخوێنم دەرسووانەی مەدرەسە
دەچمەشاروئاوەدانی ودەشتی چۆڵ
تا دەمارم خوێنی تێدا بێ و وەزە
سوورمەی چاون لەم وڵاتەخاکوخۆڵ
ناحەقم نێ گەر پەنا بۆ مەی دەبەم
بۆتە شێر لەو نێوەدا ڕێوی گەڕۆڵ.
حاتەم مەرزەنگ،جستانی 1400