بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
بیا کە چندیست ازت بی خبرم
کوچە نمیآیی،هی چشم بدرم

پدرت مرا دید در حال انتظار
از این انتظار درآمد پدرم

کجایی این همە غروب کوچە؟
دستم دامنت،چە خاکی کنم بر سرم

نگاهت مرا مستانە میخواهد
وقت عمل چرا آن درگرم؟؟؟!

بە کوچە آی هر روز یک بار
غروب باشد ای ماە منورم

من میدانستم همان روز اول
کە عشق تو میکشاند بە بسترم

تو خوب میدانی کە دوستت دارم
بەجان دخترت،بەجان دخترم

هرچە میسرایم بە عشق توست
هرچە نگاشتەام در آخر دفترم

گفتم حاتم از آتش دور باش
گفت دیر است،عقلی نماندە در سرم.

22اردیبهشت 1402
حاتم مرزنگ

https://t.me/Hatam_marzang
خوشا امروز غروب و دیدن یار
خوشا امروز شروع عشق ودیدار

معطر شد سراسر کوچە ما
ماهم در ابر قرمز شد پدیدار

عجب ماهی،عجب زیبا رویی
عجب شیرین لبی،رطب آبدار

عجب سیمین تنی،زرین کلاهست
ادبمند و عزیز و شیرین گفتار

جمیع عقل وآداب در او جمعند
بنازم آن خرامان ناز و رفتار

دلم در سینەام آرام ندارد
چنان در عشق تو گشتە گرفتار

بگفتم حاتم بس کن،رها کن
هزار درد دارد این عشق پر اسرار.

غروب روز جمعە مورخ 22اردیبهشت
1402
ساعت 8

حاتم مرزنگ

https://t.me/Hatam_marzang
( دوور لە چاوی پیس)

ئەو لەچکە سوورەت نازەنین لێبۆ بە نەخش
عەقڵ وهۆشی من خانم هەردو بون پەخش

کاتێ زولف و پرچ ئازیز دەخزێنە سەر ڕووت
دەڵێی لە شەودا باوانم دەدرەۆشێ یاقووت

دوێنێ ئێوارێ دیدەکەم بەهەشت بوو کۆڵان
تۆ کۆتری من بێ،کوا دەچمە ڕاوی سندۆڵان

یا خوا بە خێر بێ گشت ڕۆژێ جەنگەی ئێوارێ
وەک مانگ لە ئاسمان شۆڕە ژن تۆ بێیە خوارێ

ئەو ڕۆش بیبەستە ئازیزم شاڵە سوورەکەت
بە نازۆ بێرە دیداری دڵ مەجبوورەکەت


23ی گوڵانی 1402
سەعاتی 3و40دەقیقە دوانیوەڕۆ

حاتەم مەرزەنگ
زۆر کەس دەڵێن:
ماوەیەکە شیعرەکانم هەرچەن سادەن
بەڵام پڕ لە گڕی عەشق و
گەرمایی شەڕاب و بادەن

زۆر کەس دەڵێن:

ماوەیەکە شیعرت بۆ ڕۆژئاوای دێیە
بۆ کۆڵان و مانگی شەوە
ئاخۆ ئەو دڵکەشەت کێیە؟

دەڵێم یاران:
ماوەیەک نێ، ساڵانێکە دڵم لەگرەوێک داناوە
دەزانن بەقەت چی جوان و
دیارو شیاوە؟
بە قەت هەوەڵ تیشکی خۆری بەر بیانی
بەقەت عەکسی دواین زەردەپەڕی هەتاو
لە نێو کانی

دەڵێم یاران:
هەر منداڵ بووم،بوومە شاعیری گوندەکەم
ساڵانێکە کۆڵانم کردۆ بە قیبلە و
نوێژی عەشقی لێدەخوێنم
هێندم نازدارێ خۆش دەوێ
نازانم چۆنی بدوێنم!!!!

24ی گوڵانی 1402
سەعات 10و54دەقیقەی پێش نیوەڕۆ
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
(من خەتام نێ)

من خەتام نێ
تۆ لەشیعری مندا خوێنی
دێیو دەچی
بەڕۆژوو شەو
لەشایدا،لە شیوەندا،لە شیرین خەو
سەد جارم دادەچڵەکێنی

من خەتام چێ؟
تۆ لە مەڵبەندی شیعرمدا
شۆڕە ژنی شەنگەسواری
تۆفانێکی بێ ئامانی
لەگوند دەبم دەسووڕێنی
دەچم شار پێم دەکەی یاری
هێستاش جوانێ،ئەی شۆڕە ژنەکەی کۆڵان
هەموو ڕۆژ پاشنوێژی شێوان
کەمەل کەوتن لە جریوان
وەرە دەرکە بە نیگایەک
سەربەستم کە
بەماچێکیش لەلێوی تورت و ناسکت
سەرماستم کە.

24ی گوڵانی 1402ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
شیعرەکانم
ماوەیەکە بوو ون بە کۆتری ماڵی
دەچنە سەر گوێسوانەی ماڵێک
شۆڕە ژنێکی ڕەزا سووک
چاوی نەرمەو سوورە شاڵی

شیعرەکانم
ماوەیەکە وەک کۆترێکی تۆق لە مل
لە حەوشەی ماڵێک دەنیشن
شەنگەژنێکی تێدایە
ئەسمە، ڕوومەت گوڵ،شل ومل

شیعرەکانم
باڵدارێکن سڵ ناکەن لە پەنجەی هەڵۆ
ئێواران دەچنە کۆڵانێک
بە تاسەوە بەکوڵ و کۆ
چاوەڕوانن
بەڵکوو خوا بکا
ببن بە ڕاوی نیگای تۆ.

حاتەم مەرزەنگ
سەعات 6ی ئێوارێی 24ی گوڵانی 1402
ئاوایی سەراو،لەسەر دوندی کێوی قەڕاوڵخانە ئەم شیعرەم نووسی.

https://t.me/Hatam_marzang
پێی بڵێ با هەڵگرێ ئەو چادرەی شەیتان لە ڕووی
کافریان کا،خێڵی عەییاران بە داوی تاڵی مووی

عەیبە،ئیرادە لە قەڕنی حازرا ڕووت دەرخەوە
خۆ هەزار ساڵە ئەزیزم هەر ئەسیرو بەردە بووی

بەیرەقی سەر بەرزی ئەو عەسرە بەدەستی تۆوەیە
سەرهەڵێنە زۆر لەمێژ بوو کۆیلەی ئەو نامەردە بووی
دەرخەوە شیری برۆکەو نێزەی موژگانی ڕەشت
سەردەمانێک حاکم وسەرداری سەر ئەو هەردە بووی
بۆ مەگەر نەتخوێندۆ دەرسی غیرەتی لەیلای نەمر
کاتی مەرگی چاوی زۆڵی کوێر دەکرد پڕشەنگی ڕووی

ئافەرین و بارەکەڵڵا ئەی ژنی سەربەرزی کورد
تۆ بە دەرس وخوێندن و فێر بوون بە ژیری تێوە چووی.

26ی گوڵانی 2723 ی کوردی
1402ی هەتاوی
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
👍1
ساقی صیقل دە بە نور بادە جام ما
موطرب بزن،جهان نمیشود بەکام ما

اگر یار وفا کند بە بوسەای از لب
شاید دوا شود درد گران مدام ما

گفتم بردیدە پا بگذار و منت کن
بە درآ وقت انتظار شبهنگام ما

دل ما در انتظار آن لحظە خوش است
کە درآی،بە کمال رسد شعر ناتمام ما

خاک کوچە تو را بە بهشت نمیدهم
ای کە نام تو ویرد هر سحر و شام ما

بە چوگان زلفت قسم یار نازنین
بازی با چوگان حرام است در مرام ما

بەخاک کوچە با صفایت سوگند یار
کە شدەای دلبر مهتر و معتبر و همام ما

حاتم،دامن ساقی بگیر و دوای درد کن
کە سر لطف ندارد یار شیرین کلام ما.


حاتم مرزنگ
26اردیبهشت سال 1402شمسی
ساعت 3و30دقیقە بعداز ظهر

https://t.me/Hatam_marzang
شەوانە تا درەنگی شەو،خەوم بە دیدە دا نایە
دڵم دێوانەیە بۆو بەژن وباڵا ڕێک و ڕەعنایە

لە گەڵ شۆڕە ژنێکی نازەنین دڵ تێوەچۆ ئەمساڵ
دڵم تەیرێکە لەو داوی ئەوینەی تازە دەر نایە

ئەوە چەن ڕۆژە نایبینم لە کۆڵانێ لە بەر دەرگا
بە چاوی پێم دەڵێ تێدام بە ڕەفتاری دەڵێ نایە

گەلی زانا دەڵێن بۆ بولبولی شەیدا وەفای نێ گوڵ
ئەمن ئەو نازەنینم دی کەوایە جا کوتم وایە

لەگەڵ پۆلی خەیاڵاتم دەچم بۆ حەوشەکەی خوارێ
شەپۆلێکی هەنیسکی پڕ لە فرمێسکم لە گەڵدایە

لەبەر دەردی وڵاتی نیشتمانم هەڵدەڕێژم غەم
لەبەر ئازاری ئەو چاخە دەناڵێنم وەکوو نایە

بە ئارامی سەری گۆزەی پڕی فرمێسکم هەڵدەگرم
بە دڵ دەگریم و ئەسرینم لەسەر گۆنام دەکەن کایە

هەنیسک و دەنکی فرمێسک و هەناسەی پڕ لە ئاهو دوود
هەوێنی شیعری سەربەستن،غەزەل ئاوا نەبێ نایە

هەور ئەوشەو لەگەڵ من هەڵدەڕێژێ ئەسر و با دەگری
حەتەم،سەربەرزی بۆ دەگری بڕۆوە ژوورێ سەرمایە.

31ی گوڵانی 2723ی کوردی
31اردیبهشت 1402
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
عەبەڕەشێکمان هەبوو لەو سەراوە
داخی داخم ساڵانێکە نەماوە
دڵی کانی ئەوین بوو بێ غەرەز بوو
بێ داوەڵ وبێ بژارو مەرەز بوو
نومادی دڵپاکی وجوانی سەراو بوو
لەگەڵ پیر،پیر،لەگەڵ لاواندا لاو بوو
دڵی بەحرێ بوو لەبەزەیی و بزە
نەیدەزانی فێڵ و دوو ڕوویی وگزە
ئائینی ئینسانی وئاشقی شادی بوو
هەرچاوەڕێی سەربەستی وئازادی بوو
بەخاکی پاکی کوردستان تا ماوم
لەدڵ دەرناچێ،ون نابێ لە چاوم.
ڕوحت شادبێ عەبەڕەشی مەزن
حاتەم مەرزەنگ
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
سەراو و حەوزی ئاوی بێ بەڵا بن
نەیاری دەردی بێ چار موبتەڵا بن
شکۆی هەروا شکۆمەند بێ بەدایم
سەراوسەربازی جەنگەی گیان فیدایم
قەڕاوڵخانەکەت هەروا بەرز بێ
کۆخاهەباست جوانی سەرعەرز بێ
ئاندووزاویت هەر مل شکێنی دز بێ
ئارەزوومە دوژمنت پەست و کز بێ
مەخابن کۆخا و عاقڵمەند نەماون
دارە تۆکانت پیر بوو ون شکاون
هیوادارم نەسلی تازە بگاتێ
ئەوەی حەقی خۆتە سەراو بتداتێ.
حاتەم
کوتایی بەهاری 1402
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(دەمبینی ناوەستی)

جوانی دڵبەرد،دەمبینی ناوەستی
بتبینم و غەمی دڵ بە با دەم

خۆ دەزانی دەمێکە گیرۆدەم
عاشقێکی خادمی بێ ڕادەم

لەوەتا عاشقی تۆ بووم نازدار
بێ منەت لە جامی مەی و بادەم

من بەرەو تۆ هاتمو تۆ ڕۆشتی
ئاواش تاڵێ مووت بە دونیا نادەم

مانگی ڕووت بەردە شەوم تاریکە
من عاشقی مانگەشەوی سادەم

زوڵمو بێدادە لە من تۆ دەیکەی
پێکراوی ئەو زوڵمو بێدادەم.


حاتەم مەرزەنگ
2جۆزەردانی ساڵی 2723 کوردی
2خردادی 1402 خورشیدی
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
قدم بر دیدە بگذار

منت بگذار بر دیدە قدم نە
لە عەشقم تێگەیین دانیشتووی ئەمدێ

کمان ابرو چنان کردی با دل
کە خوێناوم لە زاری شیعرێ دەتکێ

بەچشمات کردی صد رخنە بە جانم
سەرم سووڕماوە چۆن لاشەم دەوەستێ؟!

وەفا از گل ندیدە هرگز بلبل
چ سڕڕێکە کە شیعران هەڵدەبەستێ؟!

کج شمشیر ابرو وای چها کرد
خەتیبی دڵ لە مینبەر کاری مەستێ

بە حاتم گفت پیری چون کنی تۆ؟؟؟
گوتی گەورەم لە ڕەمزی جوان پەرەستێ.

دوم خرداد سال 1402خورشیدی
حاتم مرزنگ

https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
نازنینم بندە را معذور دار
از لبت خواهم کمی آب انار

دڵ نەخۆشە بۆ مژێکی ئەو دەمەت
کۆڵەوارم،کۆڵەوارم،کۆڵەوار

ئەو هەمۆ نازەی کە تۆ دەیکەی کچێ
سوێند بە خاکی نیشتمان ناکرێ ژومار

قەت دەزانی ئێوارانە چی دەکەی؟؟
لە منی ئاشقی شەیدای دەردەدار

یا لەپشت دیوارەوە گوێ هەڵدەخەی!!
یا لەپڕ دێی هەر وەکوو باز بۆ شکار

یا وەکوو ئاسک سڵ وسرک وبرەو
دێیە کۆڵان و لەپڕ دەیکەی فەرار

ئاخە بەسسە خۆ دڵی تۆ بەرد نییە
از مهار خارج شدە میزان کار

چاوەکانت دوو کتێبن بۆ فریو
زولفەکانت تاڵ بەتاڵیان بوونە مار

پارەکە دوور بووم لە سیحری چاوی تۆ
بۆیە ڕۆژێ هەر دەڵێم خۆزگەم بە پار.

حاتەم مەرزەنگ
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 4جۆزەردانی 1402

https://t.me/Hatam_marzang