بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
زمانی کوردی

پاک وپاراو و بێ غەورو غەشە
حاشای لێدەکەن دڵ پیسان هەشە
غەدری لێکراوە زمانی کوردی

بێ هاوتاو تاک و فرە زاراوە
ڕیشەی دارێکە و پەلی هەڵداوە
ڕێی لێگیراوە زمانی کوردی

نەیار پێتناکرێ دایپڵۆسێنی
قەڵای زمانی کورد بسووتێنی
قەدەغەی کردبوو پالەوی نگریس

هەموو هونەرە زمانی کوردی
باغی پڕ بەرە زمانی کوردی
دەیویست قووتیدا سەرزۆڵی دڵ پیس.

2ی ڕەشەمەی 1401
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
1
بەشی سێهەم بۆ کێوی قەراوڵخانە


قەڵەوررخانە کۆنە قەڵایە
هەزان ڕازی لە نێو دڵ دایە
هەر جیی شێران وو هەڵۆ و بەوران بۆ
هەر نشیمەنگای زاناو گەوران بۆ
قەت پێمل نابێ بۆ دژی زاڵم
زۆری لێ کەوتۆ تۆپ و ناپاڵم
ڕەوزەکانی کاتی بەهاران
قەڵپەزە دەکەن بە یادی یاران
بەخوێن پاراوە،لەغیرەت پڕە
دارماڵی عەشقە بەرزە باگرە
لێی جوانە هەڵۆ قەڵاداری بێ
بەوری چنگ بە گڕ سپاداری بێ
چەن حەیفە چەقەڵ لێیبکەن قوولە
یا قەلی حیزو یا ڕێوی توولە
دڵ پڕ لە قینە سەر دایم بەتەم
بەڵا گەردانە پڕ بە دڵ حەتەم.

حاتەم مەرزەنگ
2ی ڕەشەممەی 1401
https://t.me/Hatam_marzang
1
وەرە ساقی

بە بای دادە غەمی دونیا بەسێتی ئەو ڕیا و ڕەنگە
بە جامێ بادە بیشۆ وە کە ڕیشت مایەیی نەنگە
پەشیزێ ئەرزیشی نێ ئەو ژیانە کورتە،بۆ دوونی؟
ڕەفیقان پاکی مردن خۆ لەبن گوێت دزڕێ ئەوزەنگە
لە واعیز چەندە بێزارم وەرە ساقی بە مەولام بە
لە فێڵدا غەرقەزۆرپەستەوەکووحیزێکی حەوڕەنگە
لە عابای پڕ لەگنجو لۆچی غەیری فێڵ وفێڵبازی
چ نابینی ئەتۆ لات وایە بارێکی گران سەنگە
ئەرێ تۆ لالۆ دەمبەستە وەکوو پەز هەر دەکاڕێنی
لەگورگیش پیسترە بۆچی بە گوێت نامۆیە ئەو دەنگە
کوڕە ساقی دە بۆم تێکە مەیی باقی ئەوەی ماوە
کە دەورم ماتەمو دەردە ،غەمم زۆرە دڵم تەنگە.

حاتەم مەرزەنگ
2ی ڕەشەممەی 1401

https://t.me/Hatam_marzang
1
(ڕێز بۆ زمانی کوردی شەرەفە)

مردن هەر لە ڕێمە،چش کەنگێ و چۆن دەمرم.
گرینگ ئەوەیە بەو چەند شیعرە لەت وکوتەوە وبەو دوو دەنکە خوێندەوارێوە حەولێک بدەم بۆ زمان و خاک و میللەتم. جا بۆیە پێم وایە:

هەر کەسێ کوردە و نادوێ بە کوردی
هەم حیزە و هەمیش بۆ دژمن پردی
هەر کەس پشت بکا لە زمانی گەل
پەستە وەک ڕێوی حیزە چەشنی قەل
دوژمن لە مێژە حەولی وەی داوە
کورد قووتدا،کەچی زمانی هەر ماوە
کوردی باخێوەو و کوردی بخوێنە
زمان پتەوکە دژ بتۆقێنە
زمانی کوردی پڕ ڕیشە دارە
بۆ سەر دڵی دژ تیری ئاودارە
هەر کەس باربەرە بۆ دژو نامۆ
بە دێڵی دەمرێ نابێ سەر بەخۆ
دەک بە لەعنەت بن سەگی گورگە مێش
کەلاک بۆ گورگ دەبەن کێشە کێش.

2ی ڕەشەممەی 1401
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/Hatam_marzang
1
(بۆ کەرێکی کۆڵکن)
کەرەکەی کاک عومەری مامە شەو و ڕۆژە لە زەڕە ناکەوێ.
مام کەر چی ڕووی دا دیسان دەزەڕی
خۆ بەسەر چوو وە دەوران مەڕی

شکور وا هێستا کڵۆتەت پڕە
قاچت باغە نین،سمۆڵەت خڕە

ئاخوڕت پڕە لە قرتیل و جۆ
بەرچاوکەی ڕەنگیان هۆنیوە بۆ تۆ

ئەها،وادیارە غەڕەی دەزەڕی
چەرخی خۆشبەختیت لە سووڕە گەڕی

لە ئالیک پڕە ئاخوڕوو توربێنت
چەن گەش و جوانی چان شیرنە خوێنت

چەندە سەربەرزی،چەند بارەبەری
هەزار ماشاڵڵا مێرخاس و کەری

وا بەهاریش هات دیسان جۆی تازە
لێرە دەیبەستم باسی ئەو ڕازە

با کەس نەزانێ چەندە نەجیبی
لای خاوەنەکەت چەندە حەبیبی.

حاتەم مەرزەنگ
2ی ڕەشەممەی 1401
https://t.me/httpshatammarzang
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(دەستبەندو برا)

ئەم شیعرە بەسەرهاتێکی زۆر تاڵی خۆمە کە براگەورەکەم لە کاتی دەستەنگی و لێقەومانمدا،کاتێک دایک وبابم زەلیل و لە جێدا کەوتبوون لە سەر 150 هەزار پووڵ شکایەتی لێم کردۆ دەستبەندی لە دەستم دا تا دەرکی زیندانی بردم بە ماشینی خۆی، مەعموورێک کە بۆ ئیجرای حوکمەکە هاتبوو دڵی نەدەهات دەستبەندکە لە دەستم کا،کوتی بە عومراتم شتی وام نەدیوە،دیومە برا ماڵی خۆی بۆ برا فیدا دەکا بەڵام وەڵاهی ئەوەم نەدیبوو.جا سەیر لەوە دایە ئەو برایەم کارمەندەو منیش وەڵڵاهی لە ڕوحم خۆشتر دەویست.لەوێ ساڵدا بە هۆی ویشکە ساڵی و بوونی دوو نەخۆشەوە لەو پەڕی دەستەنگی دابووم ئینجا بە دوای ئەوانە هەزاران تۆمەتی دوور لە ڕاستی وجنێو وناتۆرەش ،هاوکات چەند کەسێک لە خزم وکەسی زۆر نزمو خوێڕی وبێ بەش لە زەڕڕەیەک شەرەف ئاوردووی ئەو ئاگرەیان زیاتر دێنا. من ڕووداوەکانی ئەو چەندساڵە و ئەو ڕۆژەتاڵەم بە پوختی لە کتێبی بیرەوەرێکانمدا نووسیوە،چونکە لام وایە،هەم دەرسێکە بۆ برایەتی نێوان براکان ،هەمیش با داهاتۆکانی نێو خزم وتایەفە بزانن سەرچاوەی ئەو ڕووداوەنە کۆیە و وەک فارس دەڵێن خربزە بە رنگ نیست،ئەوەش بڵێم دۆست ودوژمنم چاک دەزانن کە ماوەی 12ساڵ لە گەڵ خۆشکم باجی محتەڕەم چۆن خزمەتێکی دایک و بابی نەخۆشمان کرد.هەر کەسێکیش بێ ڕێزی بە دایک وبابی پیرو لە کار کەوتووی بکا تا لەو دونیایەدایە ناحەسێتەوەو و هەر بە خوێڕێتی خەڵک لێیدەڕوانن.قەزاوەتی ئەم ڕەفتار دوور لە مرۆڤایەتی ونەشیاوە بۆ تۆ خوێنەری بەڕێز.
شیعری دەستبەندو برا بە جودا بڵاو دەکەمەوەو ئەگەر دیوانی شیعریشم چاپ کرد هەوەڵ بەرگی دیوانەکەم دەبێ. خۆێنەری ئازیز جا بیهێنە بەر چاوت کە ئەو هەمۆ ساڵانە بە دەستەنگی و تەوس وتوانجی خەڵکەوە و نەخۆشی وهیلاکی دایک وباب دەبێ حاڵم چۆن بوو بێ.


حاتەم مەرزەنگ
1
دەستبەندو برا

ڕۆژێکی ڕەش و شووموو لێڵ وتار
ئەو ڕۆژە ژینم بوو بە ژەهری مار

ژقنەمووت و غەم ڕژا نێو قورگم
نێزەی ژەهراوی دایبڕی جەرگم

برای هاو خوێن و هاو پشت وهاو شیر
چاوی سوور کردن لێی هەڵکێشام شیر

دەتکوت دوژمنی خاک و وەتەنیم
دەتکوت زوحاکی خوێن و بەدەنیم

پێی قەرزدار بووم سەدوپەنجا پووڵ
کرمی خوێڕێتی کەوتە جوڵەجوڵ

لەو سەردەمەدا دایک وباوکی پیر
هەردوو زەلیل و بە جێ وبان ئەسیر

کاک گرتی ڕێگای یاساو مەحکەمە
تاوانبار حەتەم قازیش عەجەمە

تا ڕۆژێ خۆیو مەعمووری ئیجڕا
بە حوکمو دەستبەند هاتنە دەرگا

مەعمووری فەقیر شەرمەندەو ناچار
دەستەبەندی هێنا بۆ دەستم دوا جار

دڵی نەدەهات بیدا لە دەستم
کاکە هاتە پێش کوتی من کەستم

دەستەکان بێنە لە من مەترسە
دەستبەندت دەکەم هیچ لێم مەپرسە

منیش ئەوکاکەم ڕوح و گیانم بوو
وەڵا وەک بینای چاوەکانم بوو

دەستبەندی کردمووخستمێ دوای ماشین
بۆ بەندیخانەی تەنگی دەرگا شین

مەعموور هەرچەندێ لە منی دەڕوانی
دیسان دەکەوتە شیرین زوبانی

منو ببخشید تقصیر ندارم
مامورم حاتم،این شدە کارم

فکرم کردەوە کورد کۆڵەوارە
هۆکەی ئەوەیە نەخوێندەوارە

دڵم دەسووتا بە حاڵی کاکەم
ئەو کاکە ئازاو ڕەندو بێ باکم

کاتێ لە بەند دا نەقڵم کرد حاڵم
یەک بوو بە مامم یەک بوو بە خاڵم

دەیانکوت پەککوو لەو نەهامەتە
لەو باشەرەفە لەو شەهامەتە

دەیانکوت کاکە داب هەر وا بوو وە
هەر برا گەورە جێگەی باب چوو وە

کوتیان باب چۆن کوڕ دەخاتە زیندان
ماڵی وا ببێ بە ژەهرو سندان

کوتیان چۆن دەبێ پیاو ئاوەها بێ
هێند ویژدان مردووی ماڵی دونیا بێ

ئەو شیعرە یەکجار دوورو درێژە
حەتەم بەسێتی جارێ بیپێژە.


ئەم شیعرە ساڵی 1395نووسراوە زۆر درێژەو لەکتێبی بیرەوەرێکانمدا هاتۆ.
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(بووکی بەهار)

بۆنی بەر هەنیەی بووکی خاکە لێوە
لە گەڵ سۆزەی شەماڵ گەیون لە ڕێوە

پڕی ڕازە ئەگەر بێتوو بەریداو
لە ڕووی لادا پەچەو ئەو چارشێوە

شەقیان هەڵدا لە زستانێ بە جووتە
بڕۆ چۆڵ کە ئیتر ئەم دەشت و کێوە

خەتیان کێشاوە بۆ کانی وزنەو چۆم
کە هەستن وەختی هەستانە لە جێوە

کچی کێو دایدڕە چارشێو لە باڵات
شەماڵی ڕندوو کوژ دێ سەر بزێوە

لە سووچی لەچکەوە دەرخە بزەی لێو
لە بەر حاتەم کە شیعری میشک ومێوە.


5ی ڕەشەممەی 1401
حاتەم مەرزەنگ سەراو

https://t.me/httpshatammarzang
https://t.me/httpshatammarzang
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
ئەی کوردستان ئەی خاکی بێ کیان
ئەی وڵاتی مادو ساسان،فەخری بۆجیهان

ئاوت کەوسەرو خاکت گەوهەرو دوڕە
دوژمن پەستە،پیسە،زۆڵە،دڵ لە قین پڕە

دوژمنی دڵ ڕەشی خوێن مژت زەلیل
کیژو لاوت تێگەین تازە نابی دیل

ئەی وڵاتی نادرو مادکۆ و کەریم
دوژمنان با بزانن کوردمو کە چیم

هێزی لاووکیژەکانت پڕشکۆو شەرەف
بۆ دژی سەرفەرازیت مایەیی ئەسەف

دەشتوکێوودۆڵ وڵاپێ و باسک وتەلان
ماڵی بەورن،باغەکانت جێی گوڵ و مەلان

حاتەمت حازرە سەر دەکا فیدا
هەی بەڵای تۆ لە من،تۆ بی بێ بەڵا.
https://t.me/Hatam_marzang
6ی ڕەشەممەی 1401
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/httpshatammarzang
2👍1
خەونە،خاکی نیشتمانم،تازەقەت داگیرکرێ
کەودەنە ئەو دوژمنەی وا فکری وای لا ڕابرێ

چەندەحیزەئەوکەسەی واپشت لەخاکی خۆدەکا
حیزدەبێ لاچێ لەنێو خەڵکان،لە خەڵکی دابڕێ

ئەی خەجاڵەتباری خاکی پاکی پیرۆزی وەتەن
ڕۆژێ دەستی پڕ لەهێزی پاکی یاسا دەتگرێ

کێ لەڕێی عەشقی وەتەندا،دابنێ گیان وسەری
تا ئەبەد نێوی لە ناخی میللەتا قەت نامرێ

قارەمانن وا دەپۆشن بەرگی شانازی وشەرەف
بەرگی شانازیوشەرەف هەرتازەیەقەت نادرڕێ

بارەکەڵڵا حاتەمی مەرزەنگ ئەوینی نیشتمان
پاکترین عەشقە لە ئالەم تازە تەرکی ناکرێ.
https://t.me/httpshatammarzang
6ی ڕەشەممەی 1401
سەراو حاتەم
https://t.me/Hatam_marzang
3👏1
دەردی ناخی پڕ لە داخم هەر بە خەندە سواغ ئەدەم
خۆ دەنا من کۆڵەوارو هەڵبڕاوی ئەو سەدەم

مستم از درد زمانە،آری مست درد ناب
گیانە من ئاوارەکەی مزگەوت و دەیر و مەیکەدەم

پێم دەڵێن لاچۆ بڕۆ تۆ دەرد دەبەخشێوە مەیە
من گوناهم چێ ئەگەر مەستی پەژارەم؟غەمزەدەم؟

منتظر بودم قدم رنجە بفرمایی گلم
دوش فرمودید بیایم با سر و جان آمدم

آە کە ماە روی نازت باز تابیدن گرفت
مات ومبهوتم ازین زیبایی چۆن هەڵدەم قەدەم

حسن تو پزشکی و زیبایی نیستن نازنین
تو سراپا حسنی،بی همتایی،فرخندە مهم.

ارومیە
ساعت 8شب مورخ 8 اسفند 1401
hatam marzsng

https://t.me/Hatam_marzang
1
شاری ورمێ

شاری ورمێ گەرچی جەرگی خاکی پاکی ئێمەیە
داخەکەم ئەوڕۆکە بۆ من شوێنی حوزن و ماتەمە

دەرزی ئاژن بۆ دڵم بەو دەردو ژان و میحنەتە
کێیە سیبڵی دەردو داخە حاتەمە هەر حاتەمە

دادەبارێنم لە گۆشێک و کانارێک ئەسری ڕوون
لێم گەڕێن باخوێنی جەرگم بێ ڕەفیقان پێم کەمە

جارێ بۆ خۆی شین دەکەم،جارێکی بۆ باکوورەکەم
تا بەکەی ئاوا بسووتێم،بۆ مەگەر حاتەم شەمە

چەندە بێزارم لە ئازار دیتنی دەوروو بەرم
دین ئەگەر ئینسانی بێ،فەرقی چێ کورد یا عەجەمە

موختەسەر پێتان بڵێم دارماڵ لە حوزنە ناخی من
ئاری وەڵڵاهی ڕەفیقان دەردی دونیا لام جەمە.

ورمێ 8ی ڕەشەممەی 1401
سەراوی حاتەم

https://t.me/Hatam_marzang
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(نامە بۆ مامۆستا هێمن)
کوتت گریانی نێوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ مەرهەم
بە گریان چۆنی بێدەنگ کەم دڵی پێکراوی دەرد غەم؟

لە گەڵ غەم چیبکەن ساقی وشەڕابی کۆن و ویسکی چاک؟
دەسووتێنن غەمی دووری،بەڵام من سەختە ئەو دەردەم!

ئەتۆ ئەی هێمنی زانا لە بۆ من موڕشیدو پیری
بەجارێک توایەوە عومرم لەگەڵ ئەو ژینە نامەردەم

غەمی دووری ڕەفیقان وئەزیزان سەختە وەڵڵاهی
لە نەردی زیندەگانیدا مۆرەی سووتاوی ئەو نەردەم

لە قامووسی ژیانمدا وشەی شادیم نەدی قەت قەت
لەشایی دەردو ماتەمدا منم سەرچۆپی گۆوندەم

حەتەم ئەو نامەیەی پڕ ناهومێدیت حەیفە بۆ هێمن
بەڵێ من نابەزم هێمن، کوڕی ئەو میللەتە ڕەندەم.
8ی دەشەممەی 1401
ورمێ حاتەم
https://t.me/Hatam_marzang
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
وطن کو؟؟؟؟

وطن یعنی فروش طفل بی نان
وطن یعنی مکانش جملە زندان
وطن یعنی جماعت عین طوطی
بە رقص آیند بە گردویی بە سوتی
وطن یعنی گرسنەگان بی جا
وطن یعنی دروغگوی فریبا
وطن یعنی شرف بفروش پی نان
برای اهل رشوە شد گلستان
وطن یعنی بە تاراج رفتە جانش
عزادار گشتە مام مهربانش
وطن یعنی سرای گرگ وکفتار
وطن یعنی انسان مرد گرفتار
وطن یعنی عذاب و بی نوایی
یعنی داروخانەو بی دوایی
وطن یعنی گدایی کار عام شد
شرافتمند میدان چون غلام شد
وطن یعنی بازار رشوە گرم است
یعنی وصفش سراپا عار وشرم است
وطن یعنی مدیرش نامدیر است
وطن یعنی نجنبی حاجی دیر است.

ارومیە 9اسفند 1401
حاتم مرزنگ
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
وطن کو؟؟؟ قسمت (2)

وطن یعنی تخم مرغ طلا شدە
یعنی گوشت قرمز پاک بلا شدە
وطن یعنی برنج شدە توتیا
وطن یعنی جولانگاە اغنیا
وطن یعنی بی شرف باش،کیف کن
مال مردم بدبخت را حیف کن
وطن یعنی دروغ از صبح تا بەشام
وطن یعنی خرآقا والا مقام
وطن یعنی آزادەگی مردە است
شیطان تمام رندی را بردە است
وطن یعنی خلایق هرچە لایق
وطن یعنی پرپر گشتە شقایق
وطن یعنی پی یک دارو تا شب
چرخ میزنم رسیدە جانم بە لب
وطن یعنی دریاچە مردە کم کم
وطن یعنی درد آبدیت میشە هردم
وطن یعنی بی آشنا کار لنگە
وطن یعنی آقا رئیس هفت رنگە.


حاتم مرزنگ 10اسفند 1401
مهاباد
https://t.me/Hatam_marzang