بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
276 videos
49 files
517 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
تاکەی هەر چیا پەنام بێ؟
تاکەی حەوڵم بێ ئاکام بێ؟
تا کەی لە ماڵی خۆم دیل بم؟
هەر بۆ دژم شان و پیل بم؟
تاکەی وەک سەگی گورگە مێش
کەلاک بۆ گورگ بەرمە پێش؟
تاکەی کیانم خەون بێ؟
نەخشەم نەخشەی نێو تەون بێ
کۆڵبەر بم لە خاکی خۆمدا
وێڵ بم بە نێو تورک و ڕۆمدا
لە ئوروپا و ئامریکا بم
لە ئازیزانم جودا بم.

2 ی گەلاوێژی 1405
حاتەم سەراوی
1
کەوتمە ژێر چادری زولفی ڕەشی یارەوە شەو
چەندە شیرینە ئەگەر خەونە،خەیاڵەو زیندە خەو

خوایە قەت نەبری وەها خەون و خەیاڵێ لەو سەرە
با ژیانم پاکی هەر شەو بێ ئەگەر ئاوایە شەو

با هەموو شەوگارەکانیش چەشنی یەڵدا بن خودا
ئەمما بەو شەرتەی هەموو شەو هەر ببینم خەونی ئەو

ئای کە فێڵبازی جەنابی شاعیری لادێ نشین
کوا شەو و تاریکی کاتێ دێتە ئاسمان ماهی نەو؟

دوێ شەوم کوا شەو بوو؟ماهی ڕووت هەموو زوڵماتی کوشت!
ئای خودایا نەیبری ئاوا شەو و شەوگارو خەو

مەرحەمەت فەرموو گوڵم دیسان شەوەو خەو تۆش وەرە
شەو دەکووژی هەر دەپشکوێ غونچەکەی نازو بزەو.


8 ی گەلاوێژی 1405
سەراو حاتەم
بەسەرهاتەکانی من و تۆفیقی پوورم و پوورە ئامینی خوێنتاڵ لە بۆکان ساڵی 1363و 1364.

کوتم من ڕۆڵەم ڕۆڵە، پوورە ئامین زانی تازە لە سەر دزی گرتوومە و کۆتا نایەم لە پڕدا 100 دەرەجە سووڕا، بوو بە دایەنی دڵئاوا تر لە دایک.
کوتی: ڕۆڵە گیان من تۆم زۆر خۆش دەوێ ،ئەتۆ ئاواڵ دوانەی،ودمت هەیە، حودا گیان تۆی وا خوڵقاندۆ بە هێزی ،ئازای، ئاقڵی، منیش تۆم وەک کوری خۆم خۆش دەوێ، زۆری بە سەردا هەڵکوتم، هەستابۆ سەر پێ و وەک شایەری چاک نەیدەبڕێوە، توورەکە قەندەکەشی بە دەستەوە بوو بە تەمای ئەوە بوو من کەر کاو قەندەکە بەرێ.
کوتم پوورە ئامین بە بابەوە بە قورت داکەم ئەگە تۆ منت خۆش بوێ، بە ڕاستیش ڕقی دونیامان لێک بوو، کوتی هەتیو بۆ جنێو دەدەی؟ کوتم ئەو قەندە دانێ، تۆ بە قەندی ئێمە مرەبات دروست کردۆ بۆنەکەی شێتی کردین بەشت نەداین قەندەکەم دانێ هەی دز!
کوتی ڕۆڵەگیان ئەوە جنێویشت دا کارەکەشت لە مستەراحەکەی خۆمان بکە تازە هیچت پێناڵێم،بەڵام قەندەکەم لێمەستێنەوە.
پێم چەقاند و نەمهێشت بیبا و بە پرتە پرت ڕۆیی. ماوەیەک ڕۆیی لە پڕدا بە جامێک مرباوە گەڕاوە کوتی ها بە ژەهری مارت بێ ئەوەش مرەبا ئەمان لە هیچ کۆ نەڵێی ئامین قەندی بردۆ،کوتم مرەبا بە تەنیا ناخورێ دەبێ ڕۆنی کەرەشم بۆ بێنی کوتی نیمانە، کوتم درۆ دەکەی دوێنێ مەشکەت ژاند.
چوو بۆی هێنام کوتی ها بیگرە ڕەبی سەردڵت خڕ بێ.
پوورە ئامین بۆڵە و پرتەی قەت تەواو نەدەبوو لە گەڵ هەموو خەڵکی کۆڵانەکەش وابوو، بەڵام خوا هەڵناگرێ مام خدری مێردی پیاوێکی بێدەنگ و مەندو ماقووڵ بوو، پیاوێکی باڵا بەرزی خوێن شیرین.
با بێمەوە سەر ژیانی خۆم و تۆفیق ی هاورێم لەو کونە سەگەدا، ئێمە بە ڕاستی هاونشینی مشک و سیسرکە بووین، کە تاریکی دادەهات بە سەدان سیسرکە دەیانخوێند و بە دەیان مشک دەبوونە میوانمان ئێمەش نە لە مشک دەترساین نە لە سیسرکە.
زۆر چاکم لە بیرە جارێک ڕێگا وبان لە بەر بەفر گیرا بوو ڕێگای هاتووچۆی دێهات بۆ شار داخرابوو سەراویش دوو مینی بووسی هەبوو بۆ هاتوو چۆی خەڵک، ئەوانیش لە بەر بەفری زۆر نەیانتوانیبوو بێنە شار.
من خاڵە تۆفیقیش لە ورکە نان و ڕۆنی نەباتی زیاتر چ ئاشتەبامان شک نەدەبرد،برسێتی زۆری بۆ هێناین،تۆفیق دەیگوت ئەو ورکەنانە برشی هێناوە و نایخۆم من دەمگوت برسیم بێ برازیش دەخۆم. هێنام جامێکم ڕۆن قرچ کرد و ورکە نانم تێکوشی هەڵمشێلا و کوتم ئەوەش هەر مێشک ملم لێنا زۆر چاکم زۆر چاکم خواردو چام لە سەر خواردەوە حەوتۆک ئاوام کرد تا لە سەراو ڕا مخۆراکمان بۆ هات.
باسی دەرس خوێندن.....

باوەرتان بێ کارو کەسبمان ببۆ هەڵات هەڵات و شەرە شەپ و گاڵتەو پێکەنین و نامەی عاشقانە نووسین بۆ کچان،سەتا نەوەدو پێنجی نامەکانمان لە ژێر پەردووی میچی دیوەکەمان دەنا، دەقی نامەکانیش ئەو سەردەم ئاوا بوون:
سلام محبوبم
از روزی کە تو را دیدەام یک دل نە صد دل دلباختەات شدەام و شیعریکشمان تێهەڵدەکرد.
اگر پروانە بودم میپریدم
سر ساعت بخدمت میرسیدم.
تا دڵت بیهەوێ لەو قۆریاتەمان دەنووسی.
پیاو حەق بڵێ تۆفیق دەرسی دەخوێند بەڵام من نە ئەشەدەمبیلا.
کورێکی مامم نێوی واحید بوو مۆ هەر لە منداڵێوە واحیدم زۆر خۆش دەویست، ماڵی ئەو مامەم کە حاجی حەمەدەمینی مەرزەنگ بوو وەک بزانم هەر پێش ئینقلابی ئێران چوونە بۆکان، مامە حاجیم پیاوێکی هەتا بڵێی خوێن شیرین، دەستە،دەمو چاو پان و شیک پۆش و بێدەنگ و عاقڵ بوو. ڕوحی شاد بێ.
ئەو دەم کە ئێمە چووینە بۆکان بۆ خوێندن واحید سەرباز بوو لە ئەرتەش لە جەزیرەی مەجنوون و بەندری فاو ئەوانە شەڕی ئێران و عیراق بوو.
شەوێک لە سەر واحیدی مامم لە گەڵ تۆفیقی پوورم لێمان بوو بە شەر من زۆرم بیری واحید کردبوو دڵم پڕ ببوو کە لە جیبهەیە نەکا شتێکی لێبێ و تۆفیقیش دەیگوت یاخودا بکوژرێ. واحید کوری خاڵ و کوری پووری تۆفیق بوو.
من زۆرم ڕق هەستا پەلاماری تۆفیقم دا لای وابوو لە من گەورەترە دەرەقەتم دێ......
دوای شەڕەکە تۆفیق کوتی گەوجە بە قەستی وادەڵێم ئیشاڵا دێتەوە و سەوانەش دێتە لای ئێمە.

مامە حاجیم زۆر مێهرەبان بوو، نێوی منیشی نەدەزانی، قەت بە منی نەگوت حەتەم ، هەر دەیگووت کاکە لوقمان.
مامە حاجیم حقوقی مانگانەی بۆ من و تۆفیق بریبۆوە مانگی نەفەر دە تمەن یا بیست تمەنی دەداینێ بە دزی ئامۆژنمەوە بە ڕاستی ئامۆژنەکابانم دڵتەنگ و بەر چاو تەنگ بوو ڕوحی شاد بێ.
جارێکیان لە سەر پووڵی مامە حاجیم لێمان بوو بە شەڕ، من زۆرم وەرزش دەکرد تا ئەلانیش هەر تەرکم نەکردۆ تۆفیق هەم قیافەی بلیندتر بوو هەم تەمەنی زیاتر ، بەڵام من زۆر چالاک و وەرزیدە بووم. لە بیرمە تۆفیق خانم لە باوەش کرد و زەمین بڕم کرد بە قولیچکی دیوارێکەوەم نا، ئەویش دەستی لە دەم و چاوم گیر کردبوو من وام ڕێک کوشیبوو هاواری لێ پەیدا بوو
درێژەی هەیە
1
بیرەوەرێکی خۆم و محانەی سەراو.
باوکم موحەمەدی بابان (مەرزەنگ)

هەر لە بیرمە کە منداڵ بووم
دەرچووی عومری گروگاڵ بووم
تەمەن گەیبوومە پێنج وشەش
دەمناسین سوورو سپی و ڕەش
باوکم دەیبردمە دەشت و کێو
ماچی لێدەکردم نێو نێو
مەزراو مووچەی دەدام نیشان
دەیوت گوێ بگرە ڕۆڵە گیان
ئەو سەوزەو گژو گیا جوانە
عەکسی وەرزێکی ژیانە
پەست و کزو لاواز دەبن
بێ برست و ئاواز ئەبن
شەوق و نیشاتیان نامێنێ
مانیان قرانێ ناهێنێ
ڕۆڵەم کوڕم هێزی گیانم
شیرنایی ژینی پڕ ژانم
جوان بڕوانە باش ببینە
ئەوەی بێ بەزەیە ژینە
ئاخ زەوی چەن خوێری گرە
ئاخ زەمانە چەنێ درە
کەر بەرچاوکەی حەریر ناڵ زێر
چۆن بەیانی کەم بە چەن دێڕ
تەمەن وەک ئاوی ڕووبارە
دەڕواو نایەتۆ دوبارە
ڕۆڵەم تا دەژی بخوێنە
خوێندن شەرەفی لە شوێنە
بەڵام خوێندەواری مەرد بە
لە لای دوژمن بە دەهەند بە
سەر دانەنوێنی بۆ زاڵم
نەڵێی من بۆ تۆ مەتاڵم
زوڵم نەکەی لە هەژاران
لە تاقمی کۆڵەواران
لای دوژمن گورگە مێش نەبی
خوێری و حیزو لاکێش نەبی
لێم ڕوونە ڕۆژێ خۆری گەش
پڕشەنگی داوێ بەشی مەش
دەروخێ پالەوی نگریس
دەشکێ پشتی ئەربابی پیس
فریوی شێخ و مێخ نەخۆی
مەردانە بژی بە شکۆی
تەمەن پڕ کە لە شانازی
لە ڕێی گەلا بە گیانبازی
ڕاپەرە لە زاڵم وەک شێر
بۆ سەر بڕینە بەرخی نێر
مێژووی گەلمان بخوێنەوە
تۆوی شەرەف بچێنەوە
ڕێی پێگەیشتن دژوارە
کێ پێنەگا کۆڵەوارە
گزیری ئاغاوەت نەبی
گای ئەبڵەقی داوەت نەبی

15ی گەلاوێژی 1405
حاتەم سەراوی