Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
دێ چریکەی تەیری تیژباڵی تەرە
دێ نەسیمی ئەو شەماڵە شەڕ بەرە
دێ هەواڵی خاکە لێوەی گوڵ بەدەم
خێوەتی خۆم لەو وڵاتە هەڵدەدەم
دێ هەواڵی پڕ خرۆشی کانیاو
دەنگی ئاوازی کوڕو کیژی شیاو
دێتە گوێم زرمەی حەماسەی کیژی کورد
دەنگی لاوانی وەتەن پشت ببنە پرد
دێنەوە، تەیری تەرە هەر دێنەوە
سەوزە نەمرن،سەر لەنوێ دەڕوێنەوە
گەر خوداش کوردی نەوێ،من نامهەوێ
خۆی دەزانی کورد سەری قەت نانەوێ
ئەی ڕەقیب تۆ چۆن دەکەی خاپووری کورد
میللەتی وا بڕڕەک و پڕ دەست و برد
دێنەوە هەر دێنەوە هەر دێنەوە
قفڵی دەستی دێوی ڕەش دەکرێنەوە
دادەماڵن کۆت و زنجیری نەهات
بادە نۆشانی فیداکاری خەبات
پشتی دەشکێ لەشکری تووشی زریان
پێکەنین سارێژ دەکەن زامی گریان
جا بە دەستی پڕ لە بادەی توندەوە
جا لەلوتکەی کێوەکەی پشت گوندەوە
دەچمە ژوانی شیعرو تارو بەندەنێ
با خۆشی دونیام گەڕێتە بەندەنێ
خۆشە شوێنی ژوانی خۆمو شیعرو تار
سەر قەڕاوڵخانە شوێن شێری دیار
دەچمە کڕنۆشان بەرانبەر سەنگەری
دەبمە خاکی سێبەری بەر لەنگەری
ماچ دەکەم شوێن پێی کوڕانی قارەمان
ئەی بەڵا گەردانی تۆ بم نیشتمان.
3 ی ڕەشەممەی 1403
حاتەم سەراویhttps://t.me/hatamsarawi
دێ نەسیمی ئەو شەماڵە شەڕ بەرە
دێ هەواڵی خاکە لێوەی گوڵ بەدەم
خێوەتی خۆم لەو وڵاتە هەڵدەدەم
دێ هەواڵی پڕ خرۆشی کانیاو
دەنگی ئاوازی کوڕو کیژی شیاو
دێتە گوێم زرمەی حەماسەی کیژی کورد
دەنگی لاوانی وەتەن پشت ببنە پرد
دێنەوە، تەیری تەرە هەر دێنەوە
سەوزە نەمرن،سەر لەنوێ دەڕوێنەوە
گەر خوداش کوردی نەوێ،من نامهەوێ
خۆی دەزانی کورد سەری قەت نانەوێ
ئەی ڕەقیب تۆ چۆن دەکەی خاپووری کورد
میللەتی وا بڕڕەک و پڕ دەست و برد
دێنەوە هەر دێنەوە هەر دێنەوە
قفڵی دەستی دێوی ڕەش دەکرێنەوە
دادەماڵن کۆت و زنجیری نەهات
بادە نۆشانی فیداکاری خەبات
پشتی دەشکێ لەشکری تووشی زریان
پێکەنین سارێژ دەکەن زامی گریان
جا بە دەستی پڕ لە بادەی توندەوە
جا لەلوتکەی کێوەکەی پشت گوندەوە
دەچمە ژوانی شیعرو تارو بەندەنێ
با خۆشی دونیام گەڕێتە بەندەنێ
خۆشە شوێنی ژوانی خۆمو شیعرو تار
سەر قەڕاوڵخانە شوێن شێری دیار
دەچمە کڕنۆشان بەرانبەر سەنگەری
دەبمە خاکی سێبەری بەر لەنگەری
ماچ دەکەم شوێن پێی کوڕانی قارەمان
ئەی بەڵا گەردانی تۆ بم نیشتمان.
3 ی ڕەشەممەی 1403
حاتەم سەراویhttps://t.me/hatamsarawi
لاپەرێکی تر لە یادەکانی سەراو.
ساڵی خلیچکێنی گشتی لە کێوەکەی قەڕاوڵخانە.
ساڵ،ساڵی 1355 ی هەتاوێ.سەرەتای مانگی ڕەشەممەیە،بەفرێکی قورس و پتەو تەڕ باریوە،سەرتاسەری ناوچەکە یانی ناوچەی ئاڵەشینی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گەورە سپی پۆشە،بەفرەکە هێند زۆرە تەنانەت ڕەوەز و گابەردەکانی کێوەکەی قەڕاوڵخانەش ونن.
(قەڕاوڵخانە بە مانای پاسەوان و نیگابانخانە.)
کێوێکە کە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاوایی سەراوی لەژێر چاوەدێری دا، هەزاران ساڵە داڵدەی ئاوایی سەراوی داوە،سەراو لە داوێنیدا خۆی مەڵاس داوە،ماتەی هەڵگرتۆ یان با بڵێم لە باوەشی کێوەکانی قەڕاوڵخانە و کێوەکەی محانە و کێوی کۆخاهەباسدا سەراو ئارامی گرتۆ.
تاو وەبانان کەوتۆ،دووکەڵی کولاوکەی سەربانان بەرەو تەشقی ئاسمان لوولە بوو ون،بۆنی نانی تازە لە شنەیەکی نەرمی بەیانانی ڕەشەممە بەسەراو وەربۆ.مەڕو مەڵات دەستە دەستە و مێگەل مێگەل بەرەو سەرچاوەو جۆگەی ئاوینێودێ دەنگ دراون،بۆڕەی و هۆڕەی گاگەل و کاڕەی مێگەلان لەگەڵ هەڵاوی ئاوی سەرچاوە دیمەن و سەمفۆنیایەکی سەیر بێ وێنەیان پێک هێناوە زەڕەی جاش و جاش ماکەر لە نێو ئەم مۆسیقا خۆش ڕیتمەدا گوێچکەی ڕوح ئازار دەدا بەڕاستی دەنگی جاشە کەر ناخۆشە.
هەڵم و هەڵاوی ئاوە بێ گەردەکەی سەرچاوەی سەراو،ئاسمانی گوندی بەرداوە،هەوایەکی بێ غەوش و خۆش،نانکەرو سەرەژن خەریکی نان کردن و هەویری تازە شیلانەوەو لە چەند ماڵێکیش تەندوور دادەخەنەوە گویا دوێکە هەویریان زۆر شێلاوەو و تەندوور تینیان نەماوە.
مەرو ماڵات تاقەت کراون،نێودێ جمەی دێ لەبەر حەشامات،سەراو گوندێکی چوارسەد ماڵێ و هەمیشەش میوانی دەرەکی زۆر لێیە.
هەر لەکن خەیاتێکانی وەستا ڕەحمان و کوڕانێوە تا گەڕەکی سەرێ بە نێوەڕاستی دێیەکەشەوە خەڵک پۆل پۆل وێستاون،پیران و لە تەمەن ڕاچوان هەر چەند هەواکە خۆشە دیسانیش خۆیان وەبەر تینی تاوەکە لە بەربەڕۆچکان داوە.
حاجی حەمەسێن،حەمەسێنی حاجی حەمە،حاجی مەناف،حاجی مینەی مەرزەنگ،حاجی مینەی جوامێر،حاجی مینەی باپیر،محانە،خاڵەکاکلان،کوێخا حەمەدەمین،ڕەحمانی نەزاکەت،محەمەدی بەدری،عەبەشەل،محەمەدی مینەمیرزا،محەمەدی حاجی خدر،کاکەچکۆل،ساڵەی عەوڵای کاکە،ساڵەی سۆفی سەفەر،میرزای حاجی لەتیف،لە بەر دوکانەکانی میرزا حەسەن و ئەحمەدی مام ڕەحمان و سەید جەعفەر لە نێو خەڵکەکەدا دیارن.
بابا عەلی(عەلێ کەچەڵ) و ئەحمەد قەرەو حەمەکەریمی سەفەر قەسابیان کردۆ و نێنگوونێکی قەڵەوی قسریان لە عەرزی داوە. خەریکی کەوڵ کردن و خاوێن کردنەوەن.
لە کۆڵانەکەی میرزا یۆسفی جبرایلەوە چوار پێنج کەیخودا ژن بەرەو سەنتەری گوند واتە نێو حەشامەتەکە دێن،خات ڕوقیای ژنی شێخ ڕەحمان،خات ڕوقیای ژنی مام ڕەحمان،خات فاتمی خێزانی میرزای حاجی لەتیف،دادەشەرافەتی خێزانی ڕەسووڵی مستەفاکابان،پورە خاتووزینی ژنی سەید ئەحمەد، سڵاو لە جەماوەر دەکەن وخازرانیش یەکدەنگ جوابیان دەدەنەوە.(ئەوێ زەمانان ئافرەتی کورد لە کۆمەڵگادا هەیمەنەو هەیبەتی هەبوو.)
ڕاست لە کۆڵانەکەی ماڵی شێخ برایمەوە بەڕەو ئاشەکانی سەرێ ئەوبەرو ئەوبەری جۆگە ژنان و کچان خەریکی شیووکوڵو قاپ وکەوچک شوشتنن،بە سەدادن مراوی و قاز لەجۆگەئاوەکە دان، ئەو جۆگەیە هەر لە سەرچاوەڕا تا خوارووی گوندەکە درێژەی هەیە زیاتر لە بی ئینجی ئاو هەیە،( ئاوی سەراو جستانان ئەوەندە گەرم بوو کە خۆت لێشوتبا سەرمات نەدەبوو،هاوینانیش ساردو فێنک کەرەوەیە.)
با بێنەوە پشت ماڵانی سەراو،داوێنی کێوە دوژمن شکێنەکەی قەڕاوڵخانە.
کاتژومێر 10 ی بەیانی بەکاتی سەراو نیشان دەدا
4 ی ڕەشەممەی ساڵی 1355 ی هەتاوێ.
سەراو و کوچە و کۆڵان و کێو و دەرو دەشتی یەکدەست سپی پۆشە.کێوەکە قەڕاوڵخانە گەرچی سەر بەرزانە بە پێوە نیگابانی سەراو دەدا،بەڵام لە ناو جلکی سپی دا، هەیمەنە و شەوکەتی گەردەنکەشێکەی کەمتر لەچاو دەدا. ئەگە باوەڕم پێدەکە زیاتر لە پێنجسەد کەس گەورەو چکۆڵە و ژن و منداڵ،کیژو لاو،لە پشت دانگەکانی ماڵی ئەحمەد حاجی و حای مەناف بڵاو بوونەتەوە.
تەشت نان و تەشتی شیو وکوڵ، سفرە،مەنجەڵ،مەجوعمە،کەشف،کەوشی کۆنی بن لووس،ئەوانە ئامرازو کەرەستەی خلیچکێنن.
قارەمانەکانی ئەم ڕووداوە خۆشە بریتین لە:
کەریم عەلی فەرامەرز، عەبەڕەش، محەمەدی وەستا ڕەحمان،سمایلی مەجید،ئەبوبەکری کوکجلەو،میرزا کەریمی مامە، عەوڵای کامیابی،وێنسی محەمەدی بەدری،وێنسی ساڵحی عەوڵای کاکە. سەدان نەفەری تریش.
لە لاواندا: ڕەحمانی عەبەشەل، جەمشیدی محانە،ڕەسووڵی شکوهپوور،عوسمانی یاری،ڕەسووڵی قەوامی،خالیدی بازیار،خالیدی محەمەدە زلە،جەعفەری محەمەدی حاجی خدر،خدری محەمەدی سەیدزادە.لەوان تەمەن لە خوارتر،سێ تفەنگدارەکەی سەراو،سەدیق بلبل،ئەبوبەکر میرزا پوور، حەمە نادرحەیتە. هووشەنگ شکوهپوور، ڕحیم مام حسێن،ئەسعەدی مامەجوانە،عومەری نادر حەیتە، لوقمان شکوهپوور. بەڕاستی جەماوەر زۆر بوون،نێوی ئەو گشتەم بۆ نانووسرێ.