بەو زولفە ڕەشە مەیکە موشەوەش دل مارا
کۆڵە شاعیرم جان عزیز مشکن هجارا
من گۆشە نشینی کونجی مەیخانەم وبێدەنگ
تێکی مەدە تۆ بی خودا، این خلوت ما را
ئەو ڕۆژەی بزەت هاتێ کە دیم لەعلی بەدەخشان
برهم زدی در شهر قیمت و نرخ طلا را
زانیوتە کە چەند عاشق و سەر گەشتەیی خۆتم
ترک کن با من کشتە عشق جور و جفا را
حاتم ، ئەوە دەورێکە لە سوێت بولبولی تەبعی
مینالد چو نی، آی و ببین این تمنا را
ویرانە ما را بە قدومت با صفا کن
آن نرگس مستانە را دستور دە مدارا.
23 بیست و سوم بهمن ماە 1403
حاتم سەراوی
بوکان
https://t.me/httpshatammarzang
کۆڵە شاعیرم جان عزیز مشکن هجارا
من گۆشە نشینی کونجی مەیخانەم وبێدەنگ
تێکی مەدە تۆ بی خودا، این خلوت ما را
ئەو ڕۆژەی بزەت هاتێ کە دیم لەعلی بەدەخشان
برهم زدی در شهر قیمت و نرخ طلا را
زانیوتە کە چەند عاشق و سەر گەشتەیی خۆتم
ترک کن با من کشتە عشق جور و جفا را
حاتم ، ئەوە دەورێکە لە سوێت بولبولی تەبعی
مینالد چو نی، آی و ببین این تمنا را
ویرانە ما را بە قدومت با صفا کن
آن نرگس مستانە را دستور دە مدارا.
23 بیست و سوم بهمن ماە 1403
حاتم سەراوی
بوکان
https://t.me/httpshatammarzang
بەیانی غەمناک
بەیانێ و لە گەڵ ئازارا دیسان لە خەو ڕاپەڕیوم
پروشەی بەفرێکی خوێنتاڵ مەینەتی بۆ دابەشیوم
دوو قەلی ڕەزاتاڵی ڕەش لەسەر دارەکانی حەسار
دقووڵێنن، دەقڕێنن چەند پاسارێک هەڵدێن ناچار
تەمە، مژە، باو بۆرانە، سەرم سووڕە لەو پێکهاتە
چۆن تەم ومژلەگەڵ بۆران تێکەڵ دەبن،لەو نەهاتە
پروشەی بەفر خەریکە دەبێ بە گێژەوی بەفر
قەلیش بەجووتە هەڵدەفڕن هەرچی جوانێ دەبن بزر
ئاهەنگێکی قورسی حەزین سەراپای بوونم دادەگرێ
مەلێکی شەیدای ناو ڕوحم بەئەسپایی دەنگی دەردەبڕێ
دڵۆپی فرمێسکی غەمگین دادەبارێنە سەر کۆشم
بەو گریانە لە غەم هەڵدێم ناشارەزا تێدەکۆشم
کەچی لە پڕ نووری هیوا ڕامدەچڵەکێنێ و دەمپێوێ
شاعیر چبۆ؟چقەوماوە؟ تەم هەر دۆستی لوتکەی کێوێ.
سەراو 26ی ڕێبەندانی 1403
کاتژومێر 6 ی بەیانی
حاتەم
بەیانێ و لە گەڵ ئازارا دیسان لە خەو ڕاپەڕیوم
پروشەی بەفرێکی خوێنتاڵ مەینەتی بۆ دابەشیوم
دوو قەلی ڕەزاتاڵی ڕەش لەسەر دارەکانی حەسار
دقووڵێنن، دەقڕێنن چەند پاسارێک هەڵدێن ناچار
تەمە، مژە، باو بۆرانە، سەرم سووڕە لەو پێکهاتە
چۆن تەم ومژلەگەڵ بۆران تێکەڵ دەبن،لەو نەهاتە
پروشەی بەفر خەریکە دەبێ بە گێژەوی بەفر
قەلیش بەجووتە هەڵدەفڕن هەرچی جوانێ دەبن بزر
ئاهەنگێکی قورسی حەزین سەراپای بوونم دادەگرێ
مەلێکی شەیدای ناو ڕوحم بەئەسپایی دەنگی دەردەبڕێ
دڵۆپی فرمێسکی غەمگین دادەبارێنە سەر کۆشم
بەو گریانە لە غەم هەڵدێم ناشارەزا تێدەکۆشم
کەچی لە پڕ نووری هیوا ڕامدەچڵەکێنێ و دەمپێوێ
شاعیر چبۆ؟چقەوماوە؟ تەم هەر دۆستی لوتکەی کێوێ.
سەراو 26ی ڕێبەندانی 1403
کاتژومێر 6 ی بەیانی
حاتەم
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
دێ چریکەی تەیری تیژباڵی تەرە
دێ نەسیمی ئەو شەماڵە شەڕ بەرە
دێ هەواڵی خاکە لێوەی گوڵ بەدەم
خێوەتی خۆم لەو وڵاتە هەڵدەدەم
دێ هەواڵی پڕ خرۆشی کانیاو
دەنگی ئاوازی کوڕو کیژی شیاو
دێتە گوێم زرمەی حەماسەی کیژی کورد
دەنگی لاوانی وەتەن پشت ببنە پرد
دێنەوە، تەیری تەرە هەر دێنەوە
سەوزە نەمرن،سەر لەنوێ دەڕوێنەوە
گەر خوداش کوردی نەوێ،من نامهەوێ
خۆی دەزانی کورد سەری قەت نانەوێ
ئەی ڕەقیب تۆ چۆن دەکەی خاپووری کورد
میللەتی وا بڕڕەک و پڕ دەست و برد
دێنەوە هەر دێنەوە هەر دێنەوە
قفڵی دەستی دێوی ڕەش دەکرێنەوە
دادەماڵن کۆت و زنجیری نەهات
بادە نۆشانی فیداکاری خەبات
پشتی دەشکێ لەشکری تووشی زریان
پێکەنین سارێژ دەکەن زامی گریان
جا بە دەستی پڕ لە بادەی توندەوە
جا لەلوتکەی کێوەکەی پشت گوندەوە
دەچمە ژوانی شیعرو تارو بەندەنێ
با خۆشی دونیام گەڕێتە بەندەنێ
خۆشە شوێنی ژوانی خۆمو شیعرو تار
سەر قەڕاوڵخانە شوێن شێری دیار
دەچمە کڕنۆشان بەرانبەر سەنگەری
دەبمە خاکی سێبەری بەر لەنگەری
ماچ دەکەم شوێن پێی کوڕانی قارەمان
ئەی بەڵا گەردانی تۆ بم نیشتمان.
3 ی ڕەشەممەی 1403
حاتەم سەراویhttps://t.me/hatamsarawi
دێ نەسیمی ئەو شەماڵە شەڕ بەرە
دێ هەواڵی خاکە لێوەی گوڵ بەدەم
خێوەتی خۆم لەو وڵاتە هەڵدەدەم
دێ هەواڵی پڕ خرۆشی کانیاو
دەنگی ئاوازی کوڕو کیژی شیاو
دێتە گوێم زرمەی حەماسەی کیژی کورد
دەنگی لاوانی وەتەن پشت ببنە پرد
دێنەوە، تەیری تەرە هەر دێنەوە
سەوزە نەمرن،سەر لەنوێ دەڕوێنەوە
گەر خوداش کوردی نەوێ،من نامهەوێ
خۆی دەزانی کورد سەری قەت نانەوێ
ئەی ڕەقیب تۆ چۆن دەکەی خاپووری کورد
میللەتی وا بڕڕەک و پڕ دەست و برد
دێنەوە هەر دێنەوە هەر دێنەوە
قفڵی دەستی دێوی ڕەش دەکرێنەوە
دادەماڵن کۆت و زنجیری نەهات
بادە نۆشانی فیداکاری خەبات
پشتی دەشکێ لەشکری تووشی زریان
پێکەنین سارێژ دەکەن زامی گریان
جا بە دەستی پڕ لە بادەی توندەوە
جا لەلوتکەی کێوەکەی پشت گوندەوە
دەچمە ژوانی شیعرو تارو بەندەنێ
با خۆشی دونیام گەڕێتە بەندەنێ
خۆشە شوێنی ژوانی خۆمو شیعرو تار
سەر قەڕاوڵخانە شوێن شێری دیار
دەچمە کڕنۆشان بەرانبەر سەنگەری
دەبمە خاکی سێبەری بەر لەنگەری
ماچ دەکەم شوێن پێی کوڕانی قارەمان
ئەی بەڵا گەردانی تۆ بم نیشتمان.
3 ی ڕەشەممەی 1403
حاتەم سەراویhttps://t.me/hatamsarawi