بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
خەونی بەهاری

بە چشمانت قسم ای یار تند خو
دوێ شەو دڵ،ئاوری دووری لەسەر بوو
بە دامانت زدم دست تمنا
خودا دەیزانێ لە ڕادەی بەدەر بوو
چو بلبل هرچە در عشقت سرودم
هەدەر بوو ،وای هەدەر بوو،وای هەدەر بوو
بە پەنجاە تا رسید این عمر کوتاە
دڵم دایم بە دواتا لە سەفەر بوو
چهل سال محتسب با ما چنان کرد
نەفەس کێشان لە شارێدا خەتەر بوو
دلم چون شێخ هلاج گشتە بی دین
خەتابەی دۆست و یاران بێ سەمەر بوو
بە فریای دڵ گەیی خەونێ بەهاری
بە میوانی لە باڵات موفتەخەر بوو
ڕنینی میوە لەو باغە چ جوانە
چنینی گوڵ لە زولفت دەردی سەر بوو
هەموو داوە کەزێت تاڵ تاڵ و چین چین
کە هەر تاڵێکی داوی سەد نەفەر بوو
قەتاری شەو یەدەک کێشی تەواو کرد
کوڕە حاتەم، خۆ یارت بێ خەبەر بوو.

25ی پووشپەڕی ساڵی 2724
حاتەم بابانی سەراوی
https://t.me/Hatam_marzang
https://t.me/Hatam_marzang
بە هەڵۆیی ژین ئەگەر ڕابوێری
عومری درێژ بە شەرەف دەسپێری
تەمەنی کورتی لە شوێنە مەردی
زۆر دەژی، بە پەستی، بە ڕووزەردی
بە حیزی بژی وەک قەلی خوێنتاڵ
تەمەنت دەڕوا بۆ سەرووی سەت ساڵ
وەک هەڵۆ بژی لەبەرزان بفڕی
لەو چیا بڵیندانە ماڵ بگری
تەمەنت کورت دەبێ و پڕ شانازی
گەل و نیشتمان لێت دەبن ڕازی
شەرتە تا دەمرم وەک هەڵۆی تیژباڵ
سەر دانەوێنم لە لای خوێنتاڵ
بە هەڵۆیی دەژیمو واش دەمرم
داڵی زاڵی سەر خاکم هەڵدەبڕم.

حاتەم
28ی پووشپەڕی 1403
https://t.me/httpshatammarzang

https://t.me/httpshatammarzang

https://t.me/httpshatammarzang
لە سەر لوتکەی ئاندووزاوی
لە سەر گابەردێک خوێناوی
لە گەڵ دابارینی ئەسرین
بانگی کردم کچێ شیرین
وتی بابە بگرە وێنەم
لەگەڵ ئەو تاجێ بێ وێنەم
کەچی کاتی ڕۆژئاوا بوو
مانیسا ئاوای داوا بوو
خۆیو تاجی و ڕۆژی لاواز
وێنەیان دەبێ زۆر ناواز
منیش بە چاوی ئەشکبار
هێندی گرتم لێیان کەنار
ئەو وێنەیەم بۆ چرکاندن
هەستی خۆمم بۆ درکاندن.

حاتەم. 28ی پووشپەڕی 1403

https://t.me/httpshatammarzang

https://t.me/httpshatammarzang

https://t.me/httpshatammarzang
👏1
گەڵای داری هەزار ئاوات وەرین و بێ بەهاری هات
وەرزی پڕ مەینەت و ئازارو ئۆفو دەردەداری هات
هەتا چاوم هەڵێناو پشتەوەم ڕوانی تەمەن ڕۆیی
فەراقی غونچە بۆ بولبول،زەمانی کۆڵەواری هات
بەڵێ هاتو لەناکاو هات خەزانی خاکە لێوەی ژین
لەسەرتەرمی گەڵابۆبولبول جەنگەی تازێباری هات
بە داخ وحەسرەتو خۆزیاوە جێ ژوانێ بەجێدێڵم
شەوی پڕ بێ پەرەستاری وخەیاڵ و بێقەراری هات.
سەراو.31ی پووشپەڕی 1403 ساعەت 11شەو
حاتەم
https://t.me/httpshatammarzang