بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
(بۆ کەرێکی کۆڵکن)
کەرەکەی کاک عومەری مامە شەو و ڕۆژە لە زەڕە ناکەوێ.
مام کەر چی ڕووی دا دیسان دەزەڕی
خۆ بەسەر چوو وە دەوران مەڕی

شکور وا هێستا کڵۆتەت پڕە
قاچت باغە نین،سمۆڵەت خڕە

ئاخوڕت پڕە لە قرتیل و جۆ
بەرچاوکەی ڕەنگیان هۆنیوە بۆ تۆ

ئەها،وادیارە غەڕەی دەزەڕی
چەرخی خۆشبەختیت لە سووڕە گەڕی

لە ئالیک پڕە ئاخوڕوو توربێنت
چەن گەش و جوانی چان شیرنە خوێنت

چەندە سەربەرزی،چەند بارەبەری
هەزار ماشاڵڵا مێرخاس و کەری

وا بەهاریش هات دیسان جۆی تازە
لێرە دەیبەستم باسی ئەو ڕازە

با کەس نەزانێ چەندە نەجیبی
لای خاوەنەکەت چەندە حەبیبی.

حاتەم مەرزەنگ
2ی ڕەشەممەی 1401
https://t.me/httpshatammarzang
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(دەستبەندو برا)

ئەم شیعرە بەسەرهاتێکی زۆر تاڵی خۆمە کە براگەورەکەم لە کاتی دەستەنگی و لێقەومانمدا،کاتێک دایک وبابم زەلیل و لە جێدا کەوتبوون لە سەر 150 هەزار پووڵ شکایەتی لێم کردۆ دەستبەندی لە دەستم دا تا دەرکی زیندانی بردم بە ماشینی خۆی، مەعموورێک کە بۆ ئیجرای حوکمەکە هاتبوو دڵی نەدەهات دەستبەندکە لە دەستم کا،کوتی بە عومراتم شتی وام نەدیوە،دیومە برا ماڵی خۆی بۆ برا فیدا دەکا بەڵام وەڵاهی ئەوەم نەدیبوو.جا سەیر لەوە دایە ئەو برایەم کارمەندەو منیش وەڵڵاهی لە ڕوحم خۆشتر دەویست.لەوێ ساڵدا بە هۆی ویشکە ساڵی و بوونی دوو نەخۆشەوە لەو پەڕی دەستەنگی دابووم ئینجا بە دوای ئەوانە هەزاران تۆمەتی دوور لە ڕاستی وجنێو وناتۆرەش ،هاوکات چەند کەسێک لە خزم وکەسی زۆر نزمو خوێڕی وبێ بەش لە زەڕڕەیەک شەرەف ئاوردووی ئەو ئاگرەیان زیاتر دێنا. من ڕووداوەکانی ئەو چەندساڵە و ئەو ڕۆژەتاڵەم بە پوختی لە کتێبی بیرەوەرێکانمدا نووسیوە،چونکە لام وایە،هەم دەرسێکە بۆ برایەتی نێوان براکان ،هەمیش با داهاتۆکانی نێو خزم وتایەفە بزانن سەرچاوەی ئەو ڕووداوەنە کۆیە و وەک فارس دەڵێن خربزە بە رنگ نیست،ئەوەش بڵێم دۆست ودوژمنم چاک دەزانن کە ماوەی 12ساڵ لە گەڵ خۆشکم باجی محتەڕەم چۆن خزمەتێکی دایک و بابی نەخۆشمان کرد.هەر کەسێکیش بێ ڕێزی بە دایک وبابی پیرو لە کار کەوتووی بکا تا لەو دونیایەدایە ناحەسێتەوەو و هەر بە خوێڕێتی خەڵک لێیدەڕوانن.قەزاوەتی ئەم ڕەفتار دوور لە مرۆڤایەتی ونەشیاوە بۆ تۆ خوێنەری بەڕێز.
شیعری دەستبەندو برا بە جودا بڵاو دەکەمەوەو ئەگەر دیوانی شیعریشم چاپ کرد هەوەڵ بەرگی دیوانەکەم دەبێ. خۆێنەری ئازیز جا بیهێنە بەر چاوت کە ئەو هەمۆ ساڵانە بە دەستەنگی و تەوس وتوانجی خەڵکەوە و نەخۆشی وهیلاکی دایک وباب دەبێ حاڵم چۆن بوو بێ.


حاتەم مەرزەنگ
1
دەستبەندو برا

ڕۆژێکی ڕەش و شووموو لێڵ وتار
ئەو ڕۆژە ژینم بوو بە ژەهری مار

ژقنەمووت و غەم ڕژا نێو قورگم
نێزەی ژەهراوی دایبڕی جەرگم

برای هاو خوێن و هاو پشت وهاو شیر
چاوی سوور کردن لێی هەڵکێشام شیر

دەتکوت دوژمنی خاک و وەتەنیم
دەتکوت زوحاکی خوێن و بەدەنیم

پێی قەرزدار بووم سەدوپەنجا پووڵ
کرمی خوێڕێتی کەوتە جوڵەجوڵ

لەو سەردەمەدا دایک وباوکی پیر
هەردوو زەلیل و بە جێ وبان ئەسیر

کاک گرتی ڕێگای یاساو مەحکەمە
تاوانبار حەتەم قازیش عەجەمە

تا ڕۆژێ خۆیو مەعمووری ئیجڕا
بە حوکمو دەستبەند هاتنە دەرگا

مەعمووری فەقیر شەرمەندەو ناچار
دەستەبەندی هێنا بۆ دەستم دوا جار

دڵی نەدەهات بیدا لە دەستم
کاکە هاتە پێش کوتی من کەستم

دەستەکان بێنە لە من مەترسە
دەستبەندت دەکەم هیچ لێم مەپرسە

منیش ئەوکاکەم ڕوح و گیانم بوو
وەڵا وەک بینای چاوەکانم بوو

دەستبەندی کردمووخستمێ دوای ماشین
بۆ بەندیخانەی تەنگی دەرگا شین

مەعموور هەرچەندێ لە منی دەڕوانی
دیسان دەکەوتە شیرین زوبانی

منو ببخشید تقصیر ندارم
مامورم حاتم،این شدە کارم

فکرم کردەوە کورد کۆڵەوارە
هۆکەی ئەوەیە نەخوێندەوارە

دڵم دەسووتا بە حاڵی کاکەم
ئەو کاکە ئازاو ڕەندو بێ باکم

کاتێ لە بەند دا نەقڵم کرد حاڵم
یەک بوو بە مامم یەک بوو بە خاڵم

دەیانکوت پەککوو لەو نەهامەتە
لەو باشەرەفە لەو شەهامەتە

دەیانکوت کاکە داب هەر وا بوو وە
هەر برا گەورە جێگەی باب چوو وە

کوتیان باب چۆن کوڕ دەخاتە زیندان
ماڵی وا ببێ بە ژەهرو سندان

کوتیان چۆن دەبێ پیاو ئاوەها بێ
هێند ویژدان مردووی ماڵی دونیا بێ

ئەو شیعرە یەکجار دوورو درێژە
حەتەم بەسێتی جارێ بیپێژە.


ئەم شیعرە ساڵی 1395نووسراوە زۆر درێژەو لەکتێبی بیرەوەرێکانمدا هاتۆ.
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(بووکی بەهار)

بۆنی بەر هەنیەی بووکی خاکە لێوە
لە گەڵ سۆزەی شەماڵ گەیون لە ڕێوە

پڕی ڕازە ئەگەر بێتوو بەریداو
لە ڕووی لادا پەچەو ئەو چارشێوە

شەقیان هەڵدا لە زستانێ بە جووتە
بڕۆ چۆڵ کە ئیتر ئەم دەشت و کێوە

خەتیان کێشاوە بۆ کانی وزنەو چۆم
کە هەستن وەختی هەستانە لە جێوە

کچی کێو دایدڕە چارشێو لە باڵات
شەماڵی ڕندوو کوژ دێ سەر بزێوە

لە سووچی لەچکەوە دەرخە بزەی لێو
لە بەر حاتەم کە شیعری میشک ومێوە.


5ی ڕەشەممەی 1401
حاتەم مەرزەنگ سەراو

https://t.me/httpshatammarzang
https://t.me/httpshatammarzang
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
ئەی کوردستان ئەی خاکی بێ کیان
ئەی وڵاتی مادو ساسان،فەخری بۆجیهان

ئاوت کەوسەرو خاکت گەوهەرو دوڕە
دوژمن پەستە،پیسە،زۆڵە،دڵ لە قین پڕە

دوژمنی دڵ ڕەشی خوێن مژت زەلیل
کیژو لاوت تێگەین تازە نابی دیل

ئەی وڵاتی نادرو مادکۆ و کەریم
دوژمنان با بزانن کوردمو کە چیم

هێزی لاووکیژەکانت پڕشکۆو شەرەف
بۆ دژی سەرفەرازیت مایەیی ئەسەف

دەشتوکێوودۆڵ وڵاپێ و باسک وتەلان
ماڵی بەورن،باغەکانت جێی گوڵ و مەلان

حاتەمت حازرە سەر دەکا فیدا
هەی بەڵای تۆ لە من،تۆ بی بێ بەڵا.
https://t.me/Hatam_marzang
6ی ڕەشەممەی 1401
حاتەم مەرزەنگ

https://t.me/httpshatammarzang
2👍1
خەونە،خاکی نیشتمانم،تازەقەت داگیرکرێ
کەودەنە ئەو دوژمنەی وا فکری وای لا ڕابرێ

چەندەحیزەئەوکەسەی واپشت لەخاکی خۆدەکا
حیزدەبێ لاچێ لەنێو خەڵکان،لە خەڵکی دابڕێ

ئەی خەجاڵەتباری خاکی پاکی پیرۆزی وەتەن
ڕۆژێ دەستی پڕ لەهێزی پاکی یاسا دەتگرێ

کێ لەڕێی عەشقی وەتەندا،دابنێ گیان وسەری
تا ئەبەد نێوی لە ناخی میللەتا قەت نامرێ

قارەمانن وا دەپۆشن بەرگی شانازی وشەرەف
بەرگی شانازیوشەرەف هەرتازەیەقەت نادرڕێ

بارەکەڵڵا حاتەمی مەرزەنگ ئەوینی نیشتمان
پاکترین عەشقە لە ئالەم تازە تەرکی ناکرێ.
https://t.me/httpshatammarzang
6ی ڕەشەممەی 1401
سەراو حاتەم
https://t.me/Hatam_marzang
3👏1
دەردی ناخی پڕ لە داخم هەر بە خەندە سواغ ئەدەم
خۆ دەنا من کۆڵەوارو هەڵبڕاوی ئەو سەدەم

مستم از درد زمانە،آری مست درد ناب
گیانە من ئاوارەکەی مزگەوت و دەیر و مەیکەدەم

پێم دەڵێن لاچۆ بڕۆ تۆ دەرد دەبەخشێوە مەیە
من گوناهم چێ ئەگەر مەستی پەژارەم؟غەمزەدەم؟

منتظر بودم قدم رنجە بفرمایی گلم
دوش فرمودید بیایم با سر و جان آمدم

آە کە ماە روی نازت باز تابیدن گرفت
مات ومبهوتم ازین زیبایی چۆن هەڵدەم قەدەم

حسن تو پزشکی و زیبایی نیستن نازنین
تو سراپا حسنی،بی همتایی،فرخندە مهم.

ارومیە
ساعت 8شب مورخ 8 اسفند 1401
hatam marzsng

https://t.me/Hatam_marzang
1
شاری ورمێ

شاری ورمێ گەرچی جەرگی خاکی پاکی ئێمەیە
داخەکەم ئەوڕۆکە بۆ من شوێنی حوزن و ماتەمە

دەرزی ئاژن بۆ دڵم بەو دەردو ژان و میحنەتە
کێیە سیبڵی دەردو داخە حاتەمە هەر حاتەمە

دادەبارێنم لە گۆشێک و کانارێک ئەسری ڕوون
لێم گەڕێن باخوێنی جەرگم بێ ڕەفیقان پێم کەمە

جارێ بۆ خۆی شین دەکەم،جارێکی بۆ باکوورەکەم
تا بەکەی ئاوا بسووتێم،بۆ مەگەر حاتەم شەمە

چەندە بێزارم لە ئازار دیتنی دەوروو بەرم
دین ئەگەر ئینسانی بێ،فەرقی چێ کورد یا عەجەمە

موختەسەر پێتان بڵێم دارماڵ لە حوزنە ناخی من
ئاری وەڵڵاهی ڕەفیقان دەردی دونیا لام جەمە.

ورمێ 8ی ڕەشەممەی 1401
سەراوی حاتەم

https://t.me/Hatam_marzang
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(نامە بۆ مامۆستا هێمن)
کوتت گریانی نێوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ مەرهەم
بە گریان چۆنی بێدەنگ کەم دڵی پێکراوی دەرد غەم؟

لە گەڵ غەم چیبکەن ساقی وشەڕابی کۆن و ویسکی چاک؟
دەسووتێنن غەمی دووری،بەڵام من سەختە ئەو دەردەم!

ئەتۆ ئەی هێمنی زانا لە بۆ من موڕشیدو پیری
بەجارێک توایەوە عومرم لەگەڵ ئەو ژینە نامەردەم

غەمی دووری ڕەفیقان وئەزیزان سەختە وەڵڵاهی
لە نەردی زیندەگانیدا مۆرەی سووتاوی ئەو نەردەم

لە قامووسی ژیانمدا وشەی شادیم نەدی قەت قەت
لەشایی دەردو ماتەمدا منم سەرچۆپی گۆوندەم

حەتەم ئەو نامەیەی پڕ ناهومێدیت حەیفە بۆ هێمن
بەڵێ من نابەزم هێمن، کوڕی ئەو میللەتە ڕەندەم.
8ی دەشەممەی 1401
ورمێ حاتەم
https://t.me/Hatam_marzang
1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
وطن کو؟؟؟؟

وطن یعنی فروش طفل بی نان
وطن یعنی مکانش جملە زندان
وطن یعنی جماعت عین طوطی
بە رقص آیند بە گردویی بە سوتی
وطن یعنی گرسنەگان بی جا
وطن یعنی دروغگوی فریبا
وطن یعنی شرف بفروش پی نان
برای اهل رشوە شد گلستان
وطن یعنی بە تاراج رفتە جانش
عزادار گشتە مام مهربانش
وطن یعنی سرای گرگ وکفتار
وطن یعنی انسان مرد گرفتار
وطن یعنی عذاب و بی نوایی
یعنی داروخانەو بی دوایی
وطن یعنی گدایی کار عام شد
شرافتمند میدان چون غلام شد
وطن یعنی بازار رشوە گرم است
یعنی وصفش سراپا عار وشرم است
وطن یعنی مدیرش نامدیر است
وطن یعنی نجنبی حاجی دیر است.

ارومیە 9اسفند 1401
حاتم مرزنگ
https://t.me/Hatam_marzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
وطن کو؟؟؟ قسمت (2)

وطن یعنی تخم مرغ طلا شدە
یعنی گوشت قرمز پاک بلا شدە
وطن یعنی برنج شدە توتیا
وطن یعنی جولانگاە اغنیا
وطن یعنی بی شرف باش،کیف کن
مال مردم بدبخت را حیف کن
وطن یعنی دروغ از صبح تا بەشام
وطن یعنی خرآقا والا مقام
وطن یعنی آزادەگی مردە است
شیطان تمام رندی را بردە است
وطن یعنی خلایق هرچە لایق
وطن یعنی پرپر گشتە شقایق
وطن یعنی پی یک دارو تا شب
چرخ میزنم رسیدە جانم بە لب
وطن یعنی دریاچە مردە کم کم
وطن یعنی درد آبدیت میشە هردم
وطن یعنی بی آشنا کار لنگە
وطن یعنی آقا رئیس هفت رنگە.


حاتم مرزنگ 10اسفند 1401
مهاباد
https://t.me/Hatam_marzang
قەڵەم یاغێ،خەێاڵیش وەک هەڵۆیە
بەڵام ئەوڕۆکە ئاوایە زەمانە
مەلا جۆڵتەو حەمە دووقڕانی شێرن
لە حاند من ڕێوی وەک فیلی دەمانە
درۆ و ناتۆرەو فیزی خزمی بێ فەڕ
دەکەن بۆ جەرگی برژانم کەمانە
ڕەببی ڕووی ڕەش بێ هەرکەس زۆڵی خاکە
لە داخی وی وەتەن جەرگی بەژانە
پشتی من کێ شکاندوویە کەسی خۆم
(ئەوان لێم بوونەتە داسی ڕمانە)م هێمن
لە گوند پێم خۆش نێ بچمە نێو جەماعەت
خودا لەعنەت لەوەی کا دوو زمانە
گەلێک کەس ساڵی ساڵان ئوبنەیی بوون
سەرم سووڕ ماوە هێستا پاڵەوانە
خلە ئەسپێونی دوێنێ بڕوانن
ئەلان کوێخایە،میرە،قارەمانە
بەڕە بوون دوێنێ سەرقۆڵی بە چڵمی
سەرت هەڵبێنەچەن قوببەی لە شانە
بڵێی هەروا بێ دەوری چەرخی گەردوون
بسووڕێ وا لەگەڵمان بەو گەمانە؟؟
حەتەم،هیوا لەدەس نادەم هەتا هەم
بەڵێ هیوا کوژی ئەسڵی نەمانە
ئەمانم چۆن دەوێ لە پیاوی خوێڕی
ئەوەی قەت لێی نەدەم تەپڵی ئەمانە.(م.هێمن)

حاتەم مەرزەنگ،سەراو
14ی ڕەشەممەی 1401
3
قارەمانی فەرەنسی دەڵێ:

قارەمان و جەنگاوەر و سەرەک کۆماری فەرانسی ژینڕاڵ دوگۆل دەڵێ: زەربولمەسەلێک لە نێو کوردان دا هەیە کە دەڵێن: پیاوان قەڵاکان فەتح دەکەن بەڵام کلیلەکەی بە دەس ژنانە.

بەڵێ ژنی کورد لە تەواوی مێژوودا سەلماندوویەتی کە کەمتر پیاوان دەتوانن بێ پشتیوانی ئافرەتان سەرکەوتوو بن، نموونەی بەرزی ئەو ئافرەتانە،مەستوورەی ئەردەڵان و خێزانی سەرۆک مەلا مستەفا بارزانی و مەعسووم خانمی خێزانی مامۆستا هەژارن.

https://t.me/Hatam_marzang
حاتەم مەرزەنگ
2
گذری کوتاە در تاریخ

شخصیتهای تاثیر گذار در تاریخ مبارزات مدنی کەتغییرات بزرگی در جهان پدید آوردند عبارتند از گاندی،نیلسون ماندیلا،مارتین لوترکینگ.
این بزرگان کە تحت هیچ شرایطی معتقد بە خشونت وجنگ نبودند هریک توانستند ضمن نجات ملت خود از یوغ استعمار ،در مبارزە با آپارتاید ملیتی،نژادی،زبانی و فرهنگی فاتح باشند.
نتایج جنگ و خشونت غیراز ویرانی،گسترش فقر و خرافات وبردەکشی انسان چیز دیگری نیست و نهایتا غاصبان و غالبان این روش بە عدالت سپردە میشوند.

حاتم مرزنگ
15اسغند 1401
https://t.me/Hatam_marzang
👎1
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بە مەی چۆن دەردو داخ ڕادەم
وڵات خنکاوی بێدادە

گوناهی مەی نییە،ساقی بڵێ چی
خوێڕی، ئازادە

لە ژێر چارشێوی زوڵمات و خەفەتدا
فازلی زانا
لە ئامێزی غەمی گرتۆ دوو ئەژنۆی کێو
تەلان، شادە

بە کوردی پاک وپاراو وزمانی
گوندەکەم دەیڵێم

بە لەعنەت بێ ئەوەی ڕەنجی
کوڕی چاکی بە دەم بادە

حەتەم، ئەو ڕۆژە دێ دیسان
کوڕو کیژی وەتەن وێکڕا

لەسەر کێو مەشعەلان هەڵکەن
بڵێن ڕەسمی گەلی مادە.

حاتەم مەرزەنگ
15ی ڕەشەممەی 1401

https://t.me/Hatam_marzang
3
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بۆ ڕۆژی ژن

ئەی ژن
تۆ لە مێژووی نیشتمانمدا
لە ئیمپراتۆری مادکۆدا میری

لە قەڵای دمدمدا
بەرگریکاری دەست بە شیری

عادڵە خانمی تێک شکێنی
لەشکری عوسمانی

تۆ تەواری سواری هەورە بروسکەی
بەرزایی ئاسمانی

لە ماڵی هزری خانیدا
خانەدانێکی لە عەشق وشەرەف وجوانی

لە لای هەژاری مەزن
مەعسوومە خانمی خودای مێهرەبانی

لە لای نالی حەبیبەی
لە لای وەفایی شیرینی
لە لای ئاسۆ لەولای شیعرەوەی
لە لای میسباح نووسرەتی

لە لای منیش
تۆ کچی کۆبانێ و عەفرینی
مایەی فەخرو عیززەتی.

حاتەم مەرزەنگ
8ی مارسی 1401
ورمێ
https://t.me/Hatam_marzang
2