مانیسا خانم، لە ژیانتدا دۆستایەتی کێو و کتێب ومرۆی عاقڵ بکە و لێیان دوور مەکەوە.
لە کێو سەربەرزی و نەچەمانەوە و خۆڕاگری فێر دەبێ.
لە کتێب جوانترین شێوازی ژیان ،کتێب دۆستێکە هەموو شتت فێر دەکا و منەتیشت لە سەر ناکا.
مرۆی عاقڵ و ڕەند دوژمنیشت بێ زەرەرت پێناگەیەنێ،مرۆی عاقڵ شایی بە خۆیەو پیاوەتی لێ چاوەڕوان دەکرێ.
ئەو سێانە دۆستت بن تا زیندووی زیندووی، دەنا بە زیندوویی مردووی.
هاوڕێت حاتەمhttps://t.me/httpshatammarzang

نامەی ژومارە (40 چل) بۆ مانیسا
مانیسا، من و تەنانەت بۆ خۆشت نازانین دواڕۆژت چۆن دەبێ و چکارە دەبی،لە نامەکانی پێشوودا زۆر بابەتم بۆ باسکردووی،لە شکستەکانی خۆمەوە تاسەرکەوتنەکان و بێ ڕێزی خزم و دۆستان و دۆست نوماو،کەوتن وهەستانەوە.
دادەگیان،کچەکەم،ژیان کورتە زۆر کورت دەزانی بۆ چونکە مەرگ دایمە لەگەڵمانە،جا تا زیندووم با ئەونامەیەشت بۆ بنووسم.:
ئەگەر بوویە شاعیر،قەت شیعر بۆ حاکمان و زاڵمان و دەوڵەمەندان مەڵێ،شیعر بۆ خەڵک،بۆ قارەمانان،بۆ ڕەندان و زاناین بڵێ.
نەکا عاشقی پووڵ و مەقام بی،ئەم دوو مەعشووقە مرۆڤ خوێڕی دەکەن.لە ژیانتداترسەنۆک وڕەزیل و چرووکو پیس مەبە.
تا دەتوانی وەدوای عیلم کەوە.دوکاندارانی دین و مەزهەب ڕاستیان بەزار دانایە،بۆ خۆت هەموو کتێبەدینێکان بخوێنەوە و مێژووی دینەکانیش بخوێنەوە،با فریوی دین فرۆشان نەخۆی.
ئەگەر چاکەت لەگەڵ لێقەوماوێک کردو دەستی هەتیوبارێکت گرت منەتی بەسەر دامەکەو لێرو لەوێ لەقاوی مەدە.
هەرکەس خۆی بۆ پۆستێک دیاری کردو بۆوەی دەنگی پێبدەی هاتە بەردەرگاکەت و زمان لووسی کرد ئەوە خزمەتکاری خەڵکی نابێ و دزە.
لەخزم وکەسی خۆت زۆر نیزیک مەبەو قەتیش پشتیان بەرمەدە.نیشتمان و گەلی خۆت لا پیرۆز بێ.زمانی کوردی پەرەپێبدە و زمانەکانی تری دونیاش فێر بە.بە کورد بوونت شانازی بکە و لەبیرت بێ کورد ڕەسەن ترین تیرەی مرۆڤن لەسەر زەوی. دیسان دەیڵێمەوە: مۆسیقا و خوێندن و وەرزش وەلا مەنێ.
موخلیست" حاتەم
30پووشپەڕی 2722ی کوردی
https://t.me/httpshatammarzang

Telegram
بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ
🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)
لینک دعوت @httpshatammarzang
Admin:🆔 @Hatammarzang

Forwarded from لە داوێنی ئاربەباوە
له داوێنی ئاربهباوە ژمارە۲٦.pdf
3.6 MB
گۆڤاری ژمارە ۲٦:
#لە_داوێنی_ئاربەباوە
گەلاوێژی ۱٤۰۱ی هەتاوی
"ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە"
سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
#لە_داوێنی_ئاربەباوە
گەلاوێژی ۱٤۰۱ی هەتاوی
"ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە"
سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM

شەوێکی مانگی گەلاوێژی ساڵی 2722ی کوردی لە سەراو ئەم بەرهەمەی خوارەوەم نووسی.
وەک بزانم مامۆستا هەردێ لە شیعریکا دەفەرموێ:
بەسەرسامی لەسەر لوتکەی بڵیندی گەنجی وەستاوم
شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خەو دێتە بەرچاوم.
سەر هەڵدێنم بەرەو ئاسمان،ئاسمانێکی ساوی پڕ ئەستێرە،ئاسمانی خەیاڵاتی منیش سەد ئەوەندەی ئەستێرەکانی ئاسمان،هێشووی بیرەوەرین پێوە هەڵواسراوە،شەو زرینگاوەتەوە،تەزووی سەرما بە پشتمدا دێ،گوند هێدی هێدی پیلۆکانی چاوی قورس بوون،جارجار حەپەی سەگە زەردی خۆمان شریتی خەیاڵاتم دەپسێنێ،کاڕەی کاوڕێک و واقەی ڕێوێک و بۆڕەی مانگایەک لێرو لەوێ تێکەڵ دەنگی سەگە زەرد دەبن،هاڕەی تراکتۆر و فڕەی ماتۆرو جاروبار هاواری دوورە دەستی شوانێک،وەرزێرێک ئاوێتەی ئەم دەنگانە دەبێ،سەمفۆنیای شەوانەی لادێ و هەستی ناسکی شاعیرو دڵی گرینۆک و چاوی دایمە ئامادەی ئەسرینم بەشداری ئەم بەزم وئاهەنگە دەکەن.
باڵداری خەیاڵاتم هەڵمدەگرێ،دەوەناودەوەن،دەشت بە دەشت و کێو بە کێو کۆڵان بەکۆڵان سەردانی مێژووی ڕابردووم دەکەم،هەورازونشێو و دۆڵ و تەلان ولاپێ ، چڕو لێڕو ویشکاڕۆ و مێرگ وشەتاوی ڕابردووم بە سەر دەکەمەوە،لە ڕۆژ هەڵاتی کێوی کۆخاهەباس دەگیرسێمەوە،پاشنوێژێکی هەوەڵ مانگی پایزە،پایزی ساڵانێکی دوور. من و دە دوازدە نەفەر ڕاوچی، خاڵە وێنس،کاک ڕەحمانی مستەفا دوو ژن، عەوڵای عەلیناسک، عەوڵای کائەزیز،عوسمانێ کاڕەحمان،مستەفامەرزەنگ،قادری مەلاڕەحیم،سەدیقی خاڵەئەزیز،سەعدوونی کۆخاحەمەدەمین،کەماڵی میرزاحەمەیوسف وچەند کەسی تر،ڕاومان بەرەو کانی کوزەڵە دابەستۆ،من سەرڕاوم،دێڵە تاجێکی خەزاڵم پێیە،لەپڕ ڕێوێک هەڵدێ گوڕڕە پەیدا دەبێ،دڵم نایە تاجێکەم بەردەم،ڕێوێکە خۆی بەگڕاڵکێکەوە هەڵداوەسێ و لە چاوی ڕاوچی و تاجێکانیان ون دەبێ.لەو تێدەپەڕین لە پڕ کەروێشکێک بەتەماڵ دەبیننەوە،ڕاوچی دەوری دەدەن،هەی تەماڵە،هەڵیدەستێنن،لە دێمەکەی کەریمی خاڵند تێکی وەردەدەن من تاجی خۆم بەرنەداوە،پێم زوڵمە ئە هەموو تاجێ بۆ کەروێشکێک.
زیاتر هەست بەسەرما دەکەم،وەخۆ دێمەوە،فرمێسکەکانم بەسەر گۆنامەوە ورد ورد دێنەخوارێ،تازەم زانی لە تەواوی ماوەی ئەو نووسینەدا گریاوم.
بەڕاستی زەمان چەن زوو تێپەڕی.لەو جەماعەتەی لەو ڕاوەدا تێدابوون زۆریان مردوون.
حاجی عەوڵای عەلی ناسک،حاجی خاڵە وێنس،کاکڕەحمانی مستەفادووژن،کاک سەعدوون،کەماڵی میرزایوسف بەداخەوە هیچیان نەماون.
گریانێکی قورس ئەوکم دەگرێ،کانی فرمێسکەکانم دەتۆقێ،قوڵپی گریانم دێ،هەنیسک بە دوای هەنیسک،لەسەر لوتکەی پەنجاساڵ تەمەنەوە بەرەو خوار دەڕوانم.
من بەڕواڵەت هەمیشە تازەو شیک پۆش وکۆک وپۆشتە بوو وم کەچی لە ناخمدا ئازار چێشتووترین مرۆڤ بوو وم.هۆی ئەو غەمو ئازارانەم لە کتێبی بیرەوەرێکانمدا بە پوختی نووسیون.بەڵام لێرەش دەیڵێمەوە گرینگترین هۆی ناسۆرەکانی ژیانم ئەو تەوهینانەبوون کە خزمە خوێڕی و بێ شەرەف و پەستەکانم دەینکردن و ئەوڕۆش ڕوو ڕەش و شەرمەزارن.
جا بۆیە بە حەقی خۆم رانیوە لە کتێبی بیرەوەرێکانم دا بەوردی باسی هەموو ئەو ناپیاوانم کردۆ بۆوەی داهاتوان چاکیان بناسن.
سێ تایبەتمەندی کە من لەوان جیادەکاتەوە بریتین لە:
یەکەم:ماوەی سێزدەساڵ خزمەتی دایک وبابی پیرو پەک کەوتە و نەخۆشم بەگیان ودڵ کرد.خوشکیشم باجی موحتەڕەم لە من زیاتر.
دووهەم:قەت بەخەیاڵم دانەهاتۆ بۆ هیچ پلەومەقامو پووڵێک پشت لە گەل و نیشتمانم بکەم.
سێهەم:قەتم کتێب و خوێندن بە جێ نەهێشت وبە شانازێوە دەڵێم توانیومە خزمەتی زمان ئەدەبی گەلەکەم بکەم
حاتەم مەرزەنگ

ئەی ڕەفیقانی تەریقەت، ئەو دڵم غەمخانەیە
چارەیەک بۆو تەیرە سەرگەشتەیی بێ هێلانەیە
زۆر چڵی گۆڕی کەچی دەستی بەودارە هەرنەگەی
بۆیە هێستاکە نیشانەی تیری تەوس وتانەیە
دەردی هیجرانی گوڵی سوورەکەبولبول شین دەکا
شەرحی زوڵمی پاگژو پایزی دڵپڕقین دەکا
زاری چووکی پڕ لەهاواری قسەی ئەسرین دەکا
ئارەزووی ژوانی کچی نازی لالە و نەسرین دەکا
عومری ڕابردووم قومارێ بو،نەبوقەت جوت شەشم
من لە دەرسی خۆشەویستیدا غەمو ژان بوو بەشم
لەو چیا بەرزەی تەمەن ڕا چاو دەگێرم کوا بەشم؟
خۆ دەبینم خادەمی ئەو میللەتەم، بۆیە گەشم
ماڵی ئاوا بێ کەسەر چەن هاودەمێکی بێ غەشە
ڕوو ڕەشە شادی،بەڕاسی ناخی پڕ قین و ڕەشە
ئارەزوومە تێک بڕووخێ ئەو تەخت و حوکم وکەشە
دڵ کە شەیدایە لە هیجری نازەنینی مەهوەشە.
7ی گەلاوێژی 2722
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
چارەیەک بۆو تەیرە سەرگەشتەیی بێ هێلانەیە
زۆر چڵی گۆڕی کەچی دەستی بەودارە هەرنەگەی
بۆیە هێستاکە نیشانەی تیری تەوس وتانەیە
دەردی هیجرانی گوڵی سوورەکەبولبول شین دەکا
شەرحی زوڵمی پاگژو پایزی دڵپڕقین دەکا
زاری چووکی پڕ لەهاواری قسەی ئەسرین دەکا
ئارەزووی ژوانی کچی نازی لالە و نەسرین دەکا
عومری ڕابردووم قومارێ بو،نەبوقەت جوت شەشم
من لە دەرسی خۆشەویستیدا غەمو ژان بوو بەشم
لەو چیا بەرزەی تەمەن ڕا چاو دەگێرم کوا بەشم؟
خۆ دەبینم خادەمی ئەو میللەتەم، بۆیە گەشم
ماڵی ئاوا بێ کەسەر چەن هاودەمێکی بێ غەشە
ڕوو ڕەشە شادی،بەڕاسی ناخی پڕ قین و ڕەشە
ئارەزوومە تێک بڕووخێ ئەو تەخت و حوکم وکەشە
دڵ کە شەیدایە لە هیجری نازەنینی مەهوەشە.
7ی گەلاوێژی 2722
حاتەم مەرزەنگ
https://t.me/Hatam_marzang
Telegram
بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
🎸 موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناس باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقووقی عموومی)
https://t.me/hatamsarawi
Admin:🆔 @Hatammarzang
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
🎸 موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناس باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقووقی عموومی)
https://t.me/hatamsarawi
Admin:🆔 @Hatammarzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
(نا نابێ)
تازە دڵەکەم کۆشکی ئەوینت نییە نانا
ئەو شارە ئیتر شوێنی کەنینت نییە نانا
تۆ بووی کە وەفای ئەمنت بە دەس هێزی جەفا کوشت
ئاسمانی دڵم شوێنی فڕینت نییە نانا
خۆ ڕاستە دەمانێک بە غەمی هیجرەوە برژام
ئیتر بڕۆ،دڵ،مات وگرینت نییە نانا
مایل بە ویسالت بوو حەتەم، عاشق وشەیدا
باوەڕ بکە،سەر،نیازی سەرینت نییە نانا
بێزارم لە هەرکەس بەدرۆ و فێڵ و خیلافە
دڵ چاو لە شیفای کۆنە برینت نییە نانا.
8ی گەلاوێژی 1401
حاتەم مەرزەنگ
سەراو

(ئاشقی جوانیم)
مەلی شێواوی گوڵم من لە بەهاران دەگەڕێم
پەپولەی ئاشقی جوانیم لە هەواران دەگەڕێم
لە شەوی پایزی پڕ باگژو تۆزم داوە
شەو ڕەوی دوورە وڵاتانم لە باران دەگەڕێم
منی ڕێبواری لە مێژساڵمو بێ هیوا نیم
لە کچی نازی ڕەزو خەندەی ئێواران دەگەڕێم
چەندە بێزارم لە حای و حوویو ڕیشی فێڵباز
لە بزەی دەفری شەڕاب و نەغمەی تاران دەگەڕێم
هەنگی تەبعم لەگوڵستانی ئەدەب دەخولێتۆ
لە دەوای زامی دڵی دڵ برینداران دەگەڕێم
دەگەڕێم جێژنی سەفای مردنی زستان بگرم
لە هەواڵی ڕوو ڕەشی زوڵمو زۆرداران دەگەڕێم
لە کوڵم سەد ئەوەنەی بولبولی بێ باغ و گوڵ
لەبزەی غونچەونازی گوڵعوزاران دەگەڕێم
هێمنیم هێندێ دەوێ لێم بنەوە خزمی پەست
من لەگۆی مەمکی کانی وزنەو بناران دەگەڕێم
ڕۆژی دێ دەرکەوێ تاوی بەختی کوردی بێ بەخت
دەوڵەتی ئیشقم دەوێ من لە بەهاران دەگەڕێم
بە سەری بەرزی قەراوڵخانە سوێند بێ حاتەم
لەوەتا هەم لە ئازادی گرفتاران دەگەڕێم.
9ی گەلاوێژی 1401
حاتەم سەراوی

(مێژوو بۆم هەڵگرە)
ئەگەر بۆم هەڵنەگرێ مێژوو
کە چۆن سەرما پێکاوی زستانی بیژووم
دەک دڵت ئەنجن ئەنجن بێ
ئەگەر بۆم هڵنەگری مێژوو
کە چۆن چڵک و کێمی پیرە زستانی خەرەف
لە باڵای چیا و سینگی دەشت و پرچی ڕەزوو
بەرۆکی دارەکان نیشتۆ
دەک داڕزێیوو ڕێزە ڕێزە بی
ئەگەر بۆم هەڵنەگری مێژوو
کە چۆن دێوی دڵ ڕەشی حەریری سپی پۆشی
زستان سمکۆڵ لەسەر تەرمی جوانی دەکاو بۆتە
خودای شەڕوو نەهاتی و
خوێن و ئاور
دەک بە توونی ئاگرا داچی
بۆم بنووسە مێژوو
کە چۆن کەمتیارەکانی زستانی بیژوو
دار هەنار سەر دەبڕن و
دارە زەیتوون بێ دەست و پەل دەکەن و
گوڵە باخ دەخەنە کورەی قینیانەوە و
هێشۆ هێشۆ گوڵە میلاقە لە دار دەدن
بینووسەوە،بینووسەوە
با سبەی لە ئاداری پیرۆزدا
کوڕان و کچانی سوار چاکی کەحێلی برووسکە
جڵەوی سۆنامی پیرۆز بکرن و
هەڵکوتنە سەر لەشکری نگریسی زستان و
تەرت و تارو بیکەنە خۆراکی تۆفانکانی
ڕقی موقەددەس.
حاتەم مەرزەنگ
17ی گەلاوێژی 2722

👍2
Forwarded from ئەمین گەردیگلانی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاگاداری بۆ هەموو هاونیشتمانیان و خوشک و برایانی خێرخوار
خۆشەویستان و هاووڵاتییانی هێژا، وێڕای سڵاو بۆ هەموو لایەک لە ڕێگەی ئەم کورتە ویدیۆیەوە داواکارییەکی مروڤدۆستانەمان لێتان هەیە و هیوادارین دڵسۆزانە بە پیر داخوازییەکمانەوە بێن. هەروەک لە ویدیۆکەشدا نووسەران و شاعیران ئاماژەیان پێکردووە هاوڕێیەکی خۆشەویستمان ماوەیەکە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە و بۆ نەشتەرگەری و شیمیدەرمانی پێوستی بە 100 میلۆن تمەن پارە هەیە و چاوەڕوانی یارمەتیی سەوزی ئێوە هاووڵاتیانی بەڕێزە. ئەو خۆشەویستەمان چونکە نایەوێ ناوەکەی بڵاوکەینەوە، یارمەتییەکانتان بۆ ئەو ژومارە کارتەی بەڕێز کاک مستەفا ئیلخانیزادە بنێرن. تکایە بە دڵسۆزی و گەوریی خۆتان و بە پێی تواناتان ئاوڕی لێبدەنەوە و بەو کارە پیرۆزە لەشساغی بۆ ئەو مامۆستا و هونەرمەندە ئازیزە بگێڕنەوە و بنەماڵەکەشی لە خەم و نیگەرانی ڕزگار بکەن.
تکا لە هەموو هاوڵاتییانی خۆشەویستیش دەکەین ئەم کورتە ویدیۆیە لە کەناڵ و پەیجەکانی خۆیان دابنێن و لەو ڕێگایەشەوە دەتوانن هاودڵ و هاوخەمی ئەو هاوڕێ ئازیزەمان بن.
ژومارە کارتی بانکی میللەت
6104337308546108
مستەفا ئیلخانیزادە

گذری هرچند با شتاب بر وضعیت کشاورزی روستای سراب و اقدامات غیر مسئولانە ادارت برق و آبیاری بوکان.
روستای سراب از نظر جغرافیایی از مناطق نیمە کوهستانی محسوب است.تاریخی بە قدمت 500 سالە با سند را دارا است.از حیث کشاورزی و دامداری در استان آذربایجان غربی جایگاە احتصاصی دارد.بێشتر از4هزار هکتار زمینهای زراعی دیمی و آبی دارد.
در کمال تاسف و تعجب هرسال در گرمترین ماههای تابستان ادارات آبیاری و برق بدون داشتن مجوز قانونی از مراجع حقوقی و قضائی صلاحیتدار اقدام بە قطع برق پمپاژمرکزی و اصلی آبرسانی زراعی روستای سراب میکنند،ادارە آبیاری نیز مستقیما دخیل در این جریان است.
حال سوال اینست:اولا،مقام معظم رهبری هرسال تاکید میفرمایند بر اینکە سال پیش رو سال تولید و جهش در همە بخشهای اقتصادی خصوصا کشاورزی است.همچنین مسئولین محترم ادرات مورد اشارە استحضاردارند کە با این حرکات غیر کارشناسی تا چە اندازە کشاورزان را متضرر نمودەاند،چرا خود فتوای قطع برق را دادەاند؟؟چرا مردم خستە کشاورز رامورد بی میلی قرار دادەند؟؟؟
امروزە با وجود قانون اساسی کشور و نیز حقوق اساسی و حقوق اداری ایران هیچ مسئولی حق ندارد بدون اذن قانون اقدامات خود درآوردی انجام دهد.آیا واقعا مسئولین محترم در شهرستان بوکان وبخش مربوطە از قوانین مادر در کشورمان اطلاع دارند؟
امیدوارم و خواستارم من بعد خارج از چهارچوبهای قانونی شاهد چنین اقداماتی نباشیم،زیرا مجبور خواهیم شد بە قانون پناە ببریم.لذا اینجانب حاتم مرزنگ شاعر،نویسندە و تحصیل کردە حقوق عمومی و با افتخار از اهالی روستای سراب از راە این نوشتە از فرماندارمحترم شرستان بوکان خواستارم در رابطە با موضوع مطرح شدە اقدامات لازم را دستور اجرا فرمایند.
21مرداد 1401
حاتم مرزنگ

(بازنە)
خۆزگە بەو ڕۆژە کە قوفڵی وەرزی خەم دەکرێنەوە
شەمعی سەر کەیکی شەوی شادی لە نوێ دەگڕێتەوە
فیستیواڵی پێکەنین و خەم کوژان دەست پێدەکا
کۆتری عەشقم لە ئاسمانی بزەت دەخولێتەوە
زۆر لە مێژە من بە ئاواتم کە شەو ماڵی ڕمێ
لەو خەمستانە نەجاتم بێ و لە نوێ ڕۆژ بێتەوە
دەنگی قاقای پێکەنینی نازەنین و ماچی جام
ببنە بای وەعدەو سەهۆڵستانی ژین بتوێتەوە
کیژی کوردی باوەفا من هەر لەسەر پەیمانی خۆم
بێرە تا پەیمانی کۆن دیسان واژۆ بدرێتەوە
ئەی لە دەردو داخی ناخی پڕ لە ژانم بێ خەبەر
واوەرە با دەردو ئازارم دەمێ ببڕێتەوە.
حاتەم مەرزەنگ
22ی گەلاوێژی 1401
https://t.me/Hatam_marzang
https://t.me/httpshatammarzang
خۆزگە بەو ڕۆژە کە قوفڵی وەرزی خەم دەکرێنەوە
شەمعی سەر کەیکی شەوی شادی لە نوێ دەگڕێتەوە
فیستیواڵی پێکەنین و خەم کوژان دەست پێدەکا
کۆتری عەشقم لە ئاسمانی بزەت دەخولێتەوە
زۆر لە مێژە من بە ئاواتم کە شەو ماڵی ڕمێ
لەو خەمستانە نەجاتم بێ و لە نوێ ڕۆژ بێتەوە
دەنگی قاقای پێکەنینی نازەنین و ماچی جام
ببنە بای وەعدەو سەهۆڵستانی ژین بتوێتەوە
کیژی کوردی باوەفا من هەر لەسەر پەیمانی خۆم
بێرە تا پەیمانی کۆن دیسان واژۆ بدرێتەوە
ئەی لە دەردو داخی ناخی پڕ لە ژانم بێ خەبەر
واوەرە با دەردو ئازارم دەمێ ببڕێتەوە.
حاتەم مەرزەنگ
22ی گەلاوێژی 1401
https://t.me/Hatam_marzang
https://t.me/httpshatammarzang
Telegram
بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
🎸 موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناس باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقووقی عموومی)
https://t.me/hatamsarawi
Admin:🆔 @Hatammarzang
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
🎸 موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
⚖ کارناس باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقووقی عموومی)
https://t.me/hatamsarawi
Admin:🆔 @Hatammarzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
خۆ دەبوێرم،چاوەکانم لێک دەنێم
هەر دەڵێم بەڵکو لە بیرت بەرمەوە
دڵ کوتی چەندە نەفام و خاوی تۆ
من لە عەشقیدا هێدی دەتوێمەوە
من کوتم ئەی دڵ دەفەوتێم بەو غەمە
ئەو کوتی من قەقنەسم دەڕوێمەوە.
حاتەم مەرزەنگ
23ی گەلاوێژی 2722