ڕێکخراوی زاد " Rekxrawi Zad
972 subscribers
2.68K photos
247 videos
7 files
354 links
زاد سایلــۆییەکی یوسفیانـەیــە بــۆعـەمبارکردنی توێشـووی دەستی سپی خێرخوزان وپـاشەکەوتی چاکەی چاکه کارانن
Download Telegram
یازدە خانه‌واده‌، یازدە جه‌سته‌ی پڕ له‌ ئازار! یازدە ڕۆح؛ له‌ چاوه‌ڕوانی سۆز و میهر و به‌خشینی ئیوه‌ دان!

ئازیزانی زاد! یازده‌ خۆشه‌ویست و ئه‌زیز و دۆستی ئێوه‌، پێویستی زۆریان به‌ چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ كه‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تن، له‌ توانایاندا نییە بیكه‌ن بێ یارمه‌تی و پاڵپشتی ئێوه‌ی خوا پێداو.

پێکهاتوون لە نەخۆشی شاری سلێمانی، هەولێر، ئاکرێ، سۆران، ڕانیە و چەمچەماڵ.
- نەخۆشێک پێویستی بە نەشتەرگەری شێرپەنجەی ڕان هەیە.
- نۆ نه‌خۆش پێویستیان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری شێرپه‌نجه‌ی غودده‌ هەیه‌.
- نەخۆشێک پێویستی بە نەشتەرگەری قەستەرە و شەبەکە باڵۆن هەیە.
تێچووی كه‌مترینی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک یه‌ک ملیۆنه‌، نه‌شته‌رگه‌ریش هه‌یه‌ تێچووه‌كه‌ی نزیک چوار میلۆنە.

زاد داواتان لێ ده‌كات ئه‌م دەرفەتی چاكه‌كردن له‌ كیس خۆتان نه‌ده‌ن و ده‌ستی یارمه‌تی و به‌خشینیان بۆ درێژ بكه‌ن و فرمێسكه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشانه‌ بكه‌ن به‌ خه‌نده‌. خودا له‌ ڕۆژی دوایی، خه‌نده‌ بارانتان بكات و له‌م دونیایه‌ش سه‌ده‌قه‌ و چاكه‌كردنتان له‌ ده‌رد و نه‌خۆشی و ناخۆشی پارێزراوتان بكات. چاوه‌ڕێی هیممه‌تی خێرخوازی ئیوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویستین .
ئێرە لانەی هەژارانە!

زادخوازان ئومێدبەخشی دڵانێکی پڕ زامن، سڕێنەرەوەی فرمێسکی چاوانێکی خەماوین.

زادخوازانی ئازیز، هاوکاریەکانتان لەم لانەیەدا بۆنی خۆشەویستی پەخش دەکات، شەپۆلەکانی ئازار دەوەستێنن.

هاوکاریەکانی ئێوە، دەبێتە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ڕێی هەزاران هەژاری بێناز.


بۆ گەیاندنی هاوکاریەکانتان بۆ لقەکانی زاد، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:-
نوسینگەی سەرەکی:07518010020
لقی هەولێر : 07514247576
لقی سلێمانی: 07518010014
لقی کەرکووک: 07503890030
لقی هەڵەبجە: 07518010023
لقی گەرمیان: 07518010019
لقی ڕاپەڕین : 07511243004
دەتوانن باڵانس بنێرن بۆ:-
(07708107676 _ 07518010021)


بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەغیلەی خێزانی و کەفالەتی نەخۆش پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن:-
(0770 810 7676)

یان لە ڕێگای هەژماری بانکی ڕێکخراوی زاد لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان.
ناوی بانک: Kurdistan International Islamic Bank for Investment& Development
سویفت کۆد: KIBIIQBA
ناوی هەژمار : KHAIR ZAD ORGANIZATION
ژمارەی هەژمار : 3130671
ئایبان : IQ67 KIBI986031306710001

#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد
هاوکارییەکانتان لە ڕێگای هەژماری فاستپەیەوە بە زاد بگەیەنن

با هەموومان بە ڕۆحێکی پڕ لە هاوکارییەوە ببینە مەشخەڵی ڕێی نەخۆشە هەژارەکانمان!

بەخشینەکانت ئەگەر کەمیش بێت، با بەردەوام بێت و جێی خۆی دەگرێت. هاوکارییەکانتان کاروانی زادخوازان بەردەوام دەکات.

هەژماری فەرمیی ڕێکخراوی زاد لە فاستپەی

+9647518010021

بإمكانكم دفع تبرعاتكم لزاد عن طريق فاست بي (fastpay)

لنكن شعلة لإنارة طريق الشفاء لمرضانا الفقراء .
إحرصوا على استمراريتكم في التبرع و التطوع حتى لو بقليل ، فإن مساعداتكم تُشٓكل قوة لإستمرار قافلة زاد و مريديه.

الحساب الرسمي لمنظمة زاد على فاست بي
+9647518010021

#ڕێکخراوی_زاد
هه‌موو شتێک لە زستاندا جوانه‌ .. ته‌نها له‌رزین و سه‌رمای هه‌ژاران نه‌بێت ..

ئەمڕۆ کە ڕۆژێکی پڕ لە ماندوبوون بوو، هاوکات ڕێژەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان سەردانی زادیان کردبوو بۆ ئامادەکاری بۆ کاروبارەکانی نەشتەرگەری

بارانیش بە خوڕ دەباری، نەخۆشێک هاته زاد بۆ ڕایکردنی کارەکانی کە پێویستی بە نەشتەرگەریی شێرپەنجەی غودده بوو.

ئەم نەخۆشە جلێکی وەهای لەبەردا نەبوو لەبەر هەژاری!

بەو سەرمایه کارمەندە میهرەبانەکەی زادیش لەگەڵ ڕایکردنی کارەکانی هەر بیرو هۆشی لەلای ئەو نەخۆشە بوو کە چۆن بەو سەرمایه هیچ پۆشاکێکی گەرمکەرەوەی لەبەردا نیه؟

بۆیه بەر لەوەی نەخۆشەکه ماڵاوایی بکات کارمەندەکەی زادیش هەستا و ئەو چاکەتەی کە تازە کڕیبووی، بەدڵێکی میهرئاسا و بەدەستێکی پڕ لە بەخشندەیی لەبەری خاتوونە نەخۆشەکەی کردوو ماڵاوایی لێ کرد.

بەڵێ، کارمەندانی زاد بەم جۆرەن، سومبولی جوانی و پڕ لە ئامۆژگارین، چونکە پەروەردەی ڕێکخراوێکی پڕ لە میهر و بەخشندەیین!

#زاد_بۆژیانەوەی_ئادەمیزاد
ڕێکخراوی زاد، خولی تاقیگە ساز دەکات

لقی ڕاپەڕینی ڕێکخراوی زاد، خولی تاقیگە بە شێوازی تیۆری و پراکتیکی بۆ دەرچووان و خوێندکارانی بەشی تاقیگە ساز دەکات.
خولەکە لەلایەن هاوکاری زاد: «ڕاژان ئەبووبەکر موحەممەد» دەگوترێتەوە؛ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کیمیادا و حەوت ساڵ ئەزموون لە تاقیگە.

بابەتەکانی خولەکە
- مامەڵەی دروست لەگەڵ نەخۆش
- چۆنیەتی خۆپاراستن لە تاقیگەدا
- ناساندنی بەشێک لە ئامێرەکانی ناو تاقیگە
- چۆنیەتی وەرگرتنی خوێن و پشکنینی شەكرە و گرووپی خوێن بە کرداری

ماوەی خولەکە دوو ڕۆژە، لە بەرواری ١٣ و ١٤ـی مانگی ١٢یە، نرخی بەشداریکردن تەنیا بڕی ٥٫٠٠٠ ـە، ئەم بڕە پارە بۆ بڕوانامەکەیە.

ناونیشان: ڕانیە - گەڕەکی سەرا - نزیک باخچەی ساوایانی شنە

ناونووسین سنووردارە، بۆ بەشداریکردن پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن:
0750 2456840
پەیامی زادخوازان!

"تەنها بە ناوی تەنها، خۆشترین کات ئەو کاتانەیە کە لە خزمەتی خەڵکی هەژار و خاوەن پێداویستیداین. ڕێکخراوی زاد، باشترین کاری خێرخوازی بوو کە هەڵمان بژارد بۆ ژیانمان، هەژارەکان دڵنیان کە هاوکاری دەکرێن و کەرامەتیان پارێزراوە."

ئەکبەر موحەممەد فەرەج ساڵح - سەرۆکی ڕێکخراوی زاد
19/11/2022

رسالة مریدي زاد

"بسم الله الواحد الأحد ، أسعد الأوقات هي عندما نخدم الفقراء والمحتاجين. منضمة زاد كان أفضل مؤسسة خيرية اخترناها لحياتنا. والفقراء على يقين من أنهم سيحصلون على المساعدة وأن كرامتهم ستحمي."

اكبر محمد فرج صالح - رئيس منظمة زاد
19/11/2022
پارێزەرە بەخشندەکەی زاد!

چەندین جار پارێزەرە بەخشندەکەی زاد بۆ ئەوەی لە ناڵە و ئازاری نەخۆشە هەژارەکانی زاد کەم بکاتەوە، بڕێک لە داهاتی مانگانەی خۆی دەبەخشی بە زاد! ئەمەش نموونەی فەرمایشتە نازدارەکەی پێغەمبەری خودا (ﷺِ) دەهێنێتەوە بە یادمان کە دەفەرمووێت: "هیچ کات خێر و بەخشین لە ماڵ و سامان کەم ناکاتەوە."

دوای گواستنەوەی بینای زاد و بیستنی ئەوەی کە خۆشبەختانە زاد خەریکی کردنەوەی سەنتەرێکی پزیشکی خێرخوازییە، پارێزەرە بەخشندەکە ئەم جارە بەخشینەکەی بە چەپکێ گوڵەوە نارد بۆ زاد و پیرۆزبایی ئەم کارە پیرۆزە تازەیەی لێ کردن، هیوای ئەوەی بۆ خواستن کە زاد هەمیشە هەنگاوی گەورەتر بنێت، چونکە بەڕاستی زاد ساڕێژی برینی هەژاران دەکات و خەندە بۆ خێزانە هەژارەکان دەگەڕێنێتەوە.

دەقی پەیامەکەی:

"خوشک و برایانم لە «ڕێکخراوی زاد»
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
پاش سڵاو ...
داواکارم لە خوای گەورە هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفراز بن، ماڵی نوێشتان پیرۆز بێت و لەم شوێنە تازەیەتاندا بتوانن زیاتر خزمەت بکەن بە مسوڵمانان. خۆشم بە خۆشحاڵ دەزانم کە ئەندامێکی خێزانە جوانەکەی ڕێکخراوی زاد بم و لەگەڵتان خزمەت بکەم، خوای گەورە سەرکەوتوو و دامەزراوتان بکات و پاداشتی خێرتان بداتەوە
والسلام علیکم ورحمة الله وبركاته."

1/12/2022
پەیامی زادخوازان!

"بە ناوی خودای بەخشندە و میھرەبان، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ ڕێکخراوی زاد دەخوازم، بەڕاستی جێ دەستیان لەناو کۆمەڵگە دیارە، دوعای خێر بۆ تەواوی کارمەندان و هاوکارانیان دەکەم، ئومێدەوارم هەر لە خۆشیدا بن لە دونیا و دواڕۆژدا."

م. خالد گەردی
19/11/2022

رسالة مریدي زاد

بسم الله الرحمن الرحیم
أتمنى الاستمرارية والتوفيق لمنظمة زاد. فلهم حقًا بصمة مُميزة في المجتمع.
دعواتي لجميع موظفيهم وزملائهم ، أرجو أن يكونوا سعداء في الدنيا والآخرة.

م.خالد گردی
19/11/2022
تکایە بە هانایەوە وەرن!

بەیان تاڵا مارف نەخۆشێکی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵە، خه‌م و ناخۆشی و نه‌خۆشی وه‌ک ته‌ونی داپیرۆچكه‌ ده‌وریان داوه‌، نه‌خۆشی «شیزۆفرینیا»ی هه‌یه‌، مانگانه‌ پێویستی به‌ ده‌رمان و چاره‌سه‌ره‌. بێ هاوسه‌رە و پیاوه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه‌! ئینزلاقی توندی له‌ فه‌قه‌راته‌كانی هه‌یه‌ و توانای ڕۆیشتنی له‌سه‌ر قاچەکانی نه‌ماوه‌، ئێستاكه‌ زۆر پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ كه‌ تێچووەكه‌ی چوار ملیۆن و نیوه‌، ئەم بڕە پاره‌یه‌ له‌ توانای ئه‌م نەخۆشەدا نییه‌!

هانای بۆ زاد و ئێوه‌ هێناوه‌، كه‌مێک له‌ خه‌می كه‌م بكه‌نەوە، تا جارێكی تر بتوانێت له‌سه‌ر قاچه‌كانی بوه‌ستێت.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كەی ده‌بێت له‌ 29/12/2022 ئه‌نجام بدات. داواتان لێ ده‌كه‌ین ده‌ست و مەچكی به‌ده‌ست نوێژتان بۆ ئه‌م خوشكه‌تان هه‌ڵبماڵن، به‌خشینێک ئەگه‌ر كه‌میش بێت؛ هه‌وڵێكی خۆتانه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شتێكی فراوان، هه‌وڵێكیشه‌ بۆ ئاسووده‌كردنی ویژدانی خۆتان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری خوشكێكی خۆتان.

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بە لقەکانی زاد، دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:

- نووسینگەی سەرەکی: 07518010020
- لقی هەولێر: 07514247576
- لقی سلێمانی: 07518010014
- لقی کەرکووک: 07503890030
- لقی هەڵەبجە: 07518010023
- لقی گەرمیان: 07518010019
- لقی ڕاپەڕین: 07511243004

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بە ڕێگەی باڵانس:
(07708107676 _ 07518010021)

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بە ڕێگەی هەژماری فاستپەیەوە:
+9647518010021

بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەغیلەی خێزانی و کەفالەتی نەخۆش، پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن:
(0770 810 7676)

یان لە ڕێگەی هەژماری بانکی ڕێکخراوی زاد لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان:

ناوی بانک: Kurdistan International Islamic Bank for Investment& Development
سویفت کۆد: KIBIIQBA
ناوی هەژمار: KHAIR ZAD ORGANIZATION
ژمارەی هەژمار: 3130671
ئایبان: IQ67 KIBI986031306710001

ناوونیشانی باڵەخانەی نوێی ڕێکخراوی زاد: عێراق - هەرێمی کوردستان - سلێمانی - شەقامی مامۆستایان - بەرانبەر مزگەوتی قازی محمد - سەرو فولکەی یەکگرتن

#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد
هەفتانەی زاد

ڕێکخراوی زاد، بە هاوکاریی خودا پاشان خێردۆستان و پزیشکە هاوکارەکانی، توانیی 14 نەشتەرگەری لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بۆ نەخۆشە هەژارەکان ئەنجام بدات.
زاد، گوێ لە دەنگە جیاوازەکانی ژیان دەگرێت و نەخۆشێکی هەژار بەسەر دەکاتەوە، کە نەشتەرگەریی لابردنی غوددەی بۆ ئەنجام دا کە لە خێزانێکی پێنج کەسیدایە سیانیان نەخۆشن، سەڕەڕای ئەوەش بڕێکی زۆر قەرزارن! زاد، زامی دڵی نەخۆشێکی دیکە ساڕێژ دەکاتەوە کە هاوسەرەکەی کاسبە و سێ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەیە.

هەرگیز کاروانەی زاد ڕاناوەستێت؛ دایکێکی بەتەمەن ڕزگار دەکات کە لەژێر ڕەهێڵەی پەژارە و ناڕەحەتیدایە،
نەشتەرگەریی لابردنی غوددەی بۆ ئەنجام دا. تا ئێستا پێنج نەشتەرگەری تریشی ئەنجام داوە و بەهۆیانەوە قەرزار بووە! زاد، بە ئەندازەیەکی ناوازە دەبەخشێت و گوێ بۆ نەخۆشە هەژارەکانی دەگرێت و بە کردار دەیسەلمێنێت.

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بە ڕێگەی باڵانس:
(07708107676 _ 07518010021)

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بە ڕێگەی هەژماری فاستپەیەوە:
+9647518010021

ناوونیشانی باڵەخانەی نوێی ڕێکخراوی زاد: عێراق - هەرێمی کوردستان - سلێمانی - شەقامی مامۆستایان - بەرانبەر مزگەوتی قازی محمد - سەرو فولکەی یەکگرتن
با نیعمەتەکانی ساڵێک بژمێرین و سوپاسگوزار بین!

سوپاس بۆ خودا، ساڵێكی تر له‌ ته‌مه‌ن به‌ڕێ كرا. نیعمه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگار وەک دەریا دەوری داوین: نیعمه‌تی نه‌بوونی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ و خه‌می لێدانی ده‌رزی كیمیایی، سوپاس بۆ خودا. نیعمه‌تی نه‌بوونی نه‌خۆشیی گورچیله‌ و خه‌می شوشتنی گورچیله‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌، سوپاس بۆ خودا. نیعمه‌تی نه‌بوونی ئێش و ئازار، نركه‌ و ناڵه‌ی بێ ئۆقرەییی نیوەشەوان! سوپاس بۆ خودا.

نیعمه‌تی هه‌بوونی و ئاتاج نەبوون بە خەڵکی، سوپاس بۆ خودا. نیعمەتی نەکەوتن لە جێگەدا و هەبوونی پێیەکانمان، سوپاس بۆ خودا. هەبوونی بینایی و دووبارە بینینەوەی جوانییەکانی دونیا، سوپاس بۆ خودا. هەبوونی دەستەکان و بێ پێویستی لەوەی کەسێک پارووێک نان بکات بە دەممانەوە، سوپاس بۆ خودا. نیعمەتی هەبوونی هەبووەکان، کە هەرگیز لە ژماردن نایەن.

سوپاسگوزاریی ئه‌م هه‌موو نیعمه‌تە جوانه‌ ته‌نیا به‌ زمان ناكرێت، به‌ڵكوو به‌ په‌یمان و بڕیاردان دەبێت بۆ په‌روه‌ردگار، كه‌ سه‌رپێچیی فه‌رمانه‌كانی نه‌كه‌ین و گوێڕایه‌ڵی داواكارییه‌ جوانه‌كانی بین. ناكرێت ده‌ستپێكی ساڵێكی تر به‌ تاوان و گوناهـ بێت، ئه‌مه‌ بێ ئه‌مه‌كی و وه‌فایییه‌ بەرانبەر هه‌موو ئه‌و جوانییانه‌ی په‌روه‌ردگار پێی بەخشیوین.

الحمد لله على كل نعمة
ئەمڕۆ (٤/١) ڕۆژی جیهانیی نووسینی «برایل»ـە

نووسینی «برایل» ڕێنووسێکی جیهانییە، ئەو کەسانەی توانای بینینیان نییە، یاخود لاوازە، لە ڕێگەی هەستکردنەوە بەکاری دەهێنن بۆ نووسین و خوێندنەوە. بەڵام، ئایا نابیناکان هەستکردنیان بە شتەکان هەروەک مرۆڤی ئاسایییە، یاخود بەهێزترە؟

ئێمەی مرۆڤ پشت بە هەستەکانمان (بینین، بیستن، بۆنکردن، دەستلێدان و تامکردن) دەبەستین بۆ تێگەیشتن لە زانیارییەکانی دەوروبەرمان. تاکی نابینا بەهۆی نەبوونی هەستی بینین پشت بە هەستەکانی تریان دەبەستن بۆ تێگەیشتن لە زانیارییەکانی دەوروبەر.

بەپێی توێژنەوەکان، ئەو تاکانەی کە بە نابینایی لەدایک دەبن، یاخود دواتر نابینا دەبن؛ توانای ئەوەیان هەیە خێراتر هەستی دەستلێدان (لمس) تۆمار بکەن وەک لەو کەسانەی بینینی ئاسایییان هەیە کە ئەمەش هۆکارەکەی ئەوەیە مێشک ڕێگەیەکی خۆگونجاندن دروست دەکات لە بری نەبوونی هەستی بینین پشت بە هەستەوەرەکانی تری ببەستێت وەک دەستلێدان بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکان. هەروەها دۆزینەوە بەردەوامەکان ئەوە پیشان دەدەن کە مێشک گۆڕانکاری لە چۆنیەتی وەرگرتنی زانیارییەکان لە مێشکدا دەکات و زیاتر خۆی دەگونجێنێت کە پشت بە هەستەوەرەکانی تری ببەستێت لە بری بینین.

هەروەها توێژەران چەندەها توێژینەوەیان کردووە بە بەراوردکردنی هەستی دەستلێدان لەنێوان کەسانی نابینا و بینای ئاسایی. ئەنجامەکان لە تاکی نابینایان ئاستی باشتریان تۆمار کردووە وەک لە کەسانی بینای ئاسایی. هەروەها ئەگەر تاکی نابینا ڕاهێنانی زیاتریان پێ بکرێت و گرنگی زیاتر بدرێت بە برەودان و پەرەپێدان بە بەکارهێنانی هەستەوەرەکانی تریان وەک دەستلێدان و بیستن، ئەوا چاوەڕوانی لێهاتووییی زۆر باشیان لێ دەکرێت وەک چۆن چەندها نموونەی زۆر جوانیان هەیە و پێشکەوتوون.

#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد
تۆوی بەخشین لە منداڵەکەتدا بچێنە!

با منداڵەکانمان بە بەخشین ئاشنا بکەین، چەند جوانە منداڵەکانمان هەر لە منداڵییەوە فێریان بکەین ئوممەت هەمووی یەک جەستەیە، ئازاری هەر موسڵمانێک ئازاری هەمووانە، فێری بەخشین و سەدەقەیان بکەین.
پڕۆژەی دەغیلەی خێزانی؛ پڕۆژەیەكی خەیریی ڕێکخراوی زادە بۆ خزمەتكردنی نەخۆشی كەمدەرامەت. لە ڕێگەی ئەم دەغیلەیەوە كەسی بەخشەر دەتوانێت بە بڕێكی كەمیش بێت بەشدار ببێت لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەری نەخۆشە هەژارەكان.

ئێوەش دەتوانن بەشدار ببن لەم پڕۆژەیە، خێزان و خانەوادە و منداڵەكانتان فێری بەخشین و سەدەقە بکەن، چەند جوانە كە منداڵەکەت هەست بكات بە بڕە پارەیەكی كەمیش بێت بەشداربووە لە ساڕێژكردنی برینی نەخۆشێكی هەژار.


بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەغیلەی خێزانی، پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن:
(0770 810 7676)

ناوونیشانی باڵەخانەی نوێی ڕێکخراوی زاد: عێراق - هەرێمی کوردستان - سلێمانی - شەقامی مامۆستایان - بەرانبەر مزگەوتی قازی محمد - سەرو فولکەی یەکگرتن

#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد
نەخۆشە نەدارەکان تاقیکردنەوەیەکن بۆ ئێمە!

نیوەڕۆ بوو، مامەیەک سەردانی زادی کرد بۆ ڕاییکردنی کاری نەشتەرگەریی هاوسەرەکەی. کاریگەری نەخۆشی هاوسەرەکەی و ناخۆشیی ژیان هەر بە سڵاوەکەیەوە هاواری دەکرد. پاش سڵاوکردن، کارمەندەکەی زاد پێی وت: "مامه گیان، بۆنێکی خۆشت لێ دێت!" وتیان: "بەڕاسته، یان بۆنم زۆر ناخۆشە؟" وەڵامیان دا: "نا، بۆنەکەت زۆر خۆشە." کارمەندەکەی زاد دەیزانی کە لەبەر هەژاری زۆپای داریان هەیە و بۆنی دووکەڵی زۆپاکەی گرتووە. وتیان: "(الحمد لله) ئەوە بۆنی زۆپای دارە، ئاخر خانووەکەم گڵه و بچووکە لەبەر نەبوونی بە زۆپای دار ژیان بەڕێ دەکەین."

بەڵێ، ئەو خێزانە لە خانووێکی گڵیندا دەژین و لەبەر زۆپای دار ژیان بەڕێ دەکەن، زۆپایەک کە بۆنی دارە سووتاوەکانی وەک شاهێدێک لەگەڵی هاتبوون و گەواهی هەژاریی بۆ دەدان. لەو لایەشەوە نەخۆشی ڕووی تێ کردوون و خەمەکەیانی کردووە بە دوو خەم. ناسۆریی ژیان ڕەنگی ڕوخساریی لە پیاوێکی تەمەن مامناوەندەوە گۆڕیبوو بۆ مامەیەکی حەفتا ساڵان.

دڵ چۆن دەتوانێت ئازار نەچێژێت بەم دیمەنانە؟! لە زاددا تەنیا نەخۆشە نەدارەکان خەم دایاننەگرتووە، بەڵکوو کارمەندانی زادیش بە بینینی حاڵیان ئازار دەکێشن! خێردۆستانی ڕێگەی خودا، ئێستا دەزانن بەخشینەکانتان چەندە بەبەهایە! ئێوە تەبیبی سەختی ژیانی هەزاران هاوشێوەی ئەم جۆرە هەژارانەن.

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بە ڕێگەی باڵانس:
(07708107676 _ 07518010021)

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بە ڕێگەی هەژماری فاستپەیەوە:
+9647518010021

ناوونیشانی باڵەخانەی نوێی ڕێکخراوی زاد: عێراق - هەرێمی کوردستان - سلێمانی - شەقامی مامۆستایان - بەرانبەر مزگەوتی قازی محمد - سەرو فولکەی یەکگرتن

#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد