چەناڵی بـەرنامەكانی مـۆبـایل
526 subscribers
2.43K photos
331 videos
93 files
1.69K links
سڵاو هاورێیان چەناڵی تایبەت بۆ به رنامەكانی IOS & Android

ئيمه نالين باشترين بس باشترين بيشكش ده كين
Download Telegram
واتسئاپ کێشەی تیایە لای هەندێک بەکارهێنەر لە سەرانسەری جیهان لەکارکەوت ، یاخود ناتوانن مەسج بنێرن

لای تۆ ئیش دەکات؟
1👍1
دريژي كرايه و

لینیکی ناو تۆمارکردن بۆ پرۆسەی حەج
https://hajj.digital.gov.krd/
👍1
This media is not supported in the widget
VIEW IN TELEGRAM
ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست…

٠ سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارایە هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر ، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل المركزي) و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل الثاني) و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە.

لە ئێستادا نۆرە بۆ رۆژانی یەکشەممە تاوەکوو چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەستە.

٠ دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي ) دەبێت لە ڕێگای مۆبایلەکەی خۆتەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لە رێگای ویبسایت کە لەخوارەوە لینکەکەی دانراوە دەتوانی حجزەکە بکەیت و نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دابنێیت و کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەی و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەلیگرە لە رۆژی سەردانی کردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

٠ پێویستە کارتی بانکی ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و بری رسووماتەکە بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.(دەتوانی کارتی بانکی (هەژماری من) بەکاربهێنیت بۆ پێدانی رسوومات).

٠ کارتی نیشتمانی ڕەسەن مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت،وە پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

٠ ئەو ھاولاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

• بۆ خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە.

لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن :
https://appointment.epp.iq/p/p/reservation

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
1👍1
🔴 گەورەترین پلاتفۆڕمی خوێندن بۆ پۆلی 12 کارا کرا

💥 هەزاران پرسیاری وزاری، 200 كاتژمێر وانە و چاتی خۆڕایی

🔥 "Kurd12" بە هەردوو سیستەمی ئایفۆن و ئەندرۆید بەردەستە

گەورەترین پلاتفۆڕمی خوێندن بە ناوی "Kurd12" بۆ قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی کارا کرا، کە بەخۆڕایی هەزاران پرسیاری وزاری، زیاتر لە 200 سەعات وانەی ڤیدیۆیی و کۆمەڵگایەکی هاوشێوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تێدایە.

پۆڵا مەحمود، خاوەنی پڕۆژەکە، تایبەت بە "باسنیوز"ی ڕاگەیاند، "تەواوی خزمەتگوزارییەکانی ناو ئەپەکە خۆڕایین و ئامانجمان خزمەتکردنی ڕەوتی خوێندنە لە کوردستان.

بۆ داگرتن:
🍏 ئایفۆن: https://apps.apple.com/iq/app/kurd12/id6781403307

🤖 ئەندرۆید:
https://play.google.com/store/apps/details?id=net.kurd12.app

kurd12 App - App Store
apps.apple.com
👍1