چەناڵی بـەرنامەكانی مـۆبـایل
525 subscribers
2.43K photos
331 videos
93 files
1.69K links
سڵاو هاورێیان چەناڵی تایبەت بۆ به رنامەكانی IOS & Android

ئيمه نالين باشترين بس باشترين بيشكش ده كين
Download Telegram
جا مێتا ئەوەی ناخۆشە هەمووی بەیەکەوە تێکەچن
انستا و فەیسبوک و مەسنجەر کێشەیان تیایە و دەستکاری مەکەن
👍1
🛡 چۆن مۆبایلی خۆت یان منداڵەکەت لە ڕیکلامی بێزارکەر و سایتە نەشیاوەکان بپارێزیت؟

پاراستنی خێزان لە ناوەڕۆکی نەشیاوی ئینتەرنێت و ڕزگاربوون لە ڕیکلامە بێزارکەرەکان بەبێ دابەزاندنی هیچ بەرنامەیەک، بەم ڕێگا فەرمی و بێبەرامبەرانە دەبێت:

١. ڕێگای Private DNS (بۆ ئەندرۆید - Samsung, Xiaomi, Oppo, htd):

* بچۆ بۆ Settings (ڕێکخستنەکان).
* بڕۆ بەشی Connections یان Network & Internet.
* بگەڕێ بەدوای Private DNS (لە هەندێک مۆبایل لەژێر More Connection Settings دایە).
* کلیک لەسەر Private DNS provider hostname بکە.
* لە بۆشاییەکەدا، ئەم ناونیشانە بنووسە: family.adguard-dns.com (بۆ بلۆککردنی ڕیکلام و سایتە نەشیاوەکان بەیەکەوە).
* کلیک لەسەر Save بکە.

٢. بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن (iOS):

* بچۆ بۆ Settings (ڕێکخستنەکان).
* بەشی Screen Time هەڵبژێرە.
* کلیک لەسەر Content & Privacy Restrictions بکە و چالاکی بکە (ON).
* بچۆ بۆ بەشی Content Restrictions و لە بەشی Web Content بژاردەی Limit Adult Websites هەڵبژێرە.

٣. چالاککردنی SafeSearch لە گووگڵ (بۆ گەڕانی ئارام):

* ئەپی Google بکەرەوە، کلیک لەسەر پڕۆفایلەکەت بکە و بچۆ بۆ Settings.
* بژاردەی SafeSearch هەڵبژێرە و بیهێنە سەر دۆخی Filter.

٤. بۆ گەڕانی ئارام لە یوتیوب (Restricted Mode):

* ئەپی YouTube بکەرەوە و بچۆ بۆ بەشی Settings (ڕێکخستنەکان).
* کلیک لەسەر General بکە.
* لە خوارەوە، بژاردەی Restricted Mode چالاک بکە.
👍1
راستەوخۆ ئەم 5 لینکە بەکاربهێنە

∎ پەیجی ئۆکانیوز - ئامادەکردن: ئاکۆ جەمیل

1- سزای سەرپێچی - پارێزگای سلێمانی،
لەڕێگەی ئەم لینکەوە بزانە چەند سزای سەرپێچی ئۆتۆمبێلت لەسەرە ؟
https://www.sultraffic.com/fines

2- لینکی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت - پارێزگای سلێمانی
https://appointment.epp.iq/p/p/reservation

3- لینکی حجزی سەرەگرتن بۆ مامەڵەی نوێکردنەوەو دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری - بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
https://www.sultraffic.com/license?fbclid=IwAR1yFWHbVYft8p8wTfqn_DXerBXtuNbYm1GeLlPQOCXjbKNlv74iY9gDKKI

4- لینکی داواکاری گواستنەوەی خوێندکاران
https://t.me/barhammajed

5- لینکی ناونووسین بۆ حەج
https://hajj.digital.gov.krd/?fbclid=IwdGRjcATMT_ljbGNrBMxOsGV4dG4DYWVtAzEwMABzcnRjBmFwcF9pZAwzNTA2ODU1MzE3MjgAAR521qoXXb3GJ-841bC5I7Lwm_knWhdg8MImo8cLPgaPL14O6iX4BdhbNsE6ug_aem_CHMgD_FwogzCDWb4M1G-_A
👍1
🚨سناپ چات کێشەی تیایە و گشتییە ئاگادار بن بەڕێزان❗️

کاتێک کەسێک نامە ئەنێرێت لای کەسی بەرامبەر دیار نییە و ئەڵێ هیچ چاتێک نەهاتووە

چاوەڕێ بن خۆی چاک ئەبێت..
👍1
وەزارەتی کارەبا داشکاندنی تاوەکو %50 بۆ قەرزی کارەبای پێش ڕووناکی لە بەرواری 3/8/2026 تاوەکو 10/9/2026 ڕادەگەیەنێت.

The Ministry of Electricity announces a discount of up to 50% on pre-Runaki electricity debts from 3/8/2026 to 10/9/2026.
👍1
لە نوێترین ئەپدەیتی تیکتۆک ئەتوانی لەگەڵ هاوڕێکەت بە تەلەفۆن قسە بکەیت
👍1