چەناڵی بـەرنامەكانی مـۆبـایل
536 subscribers
2.33K photos
324 videos
93 files
1.64K links
سڵاو هاورێیان چەناڵی تایبەت بۆ به رنامەكانی IOS & Android

ئيمه نالين باشترين بس باشترين بيشكش ده كين
Download Telegram
وه رگيراوه


وەرە و ئەو کۆمەڵە نەسیحەتە لە برات وەرگرە :
زەمەن وای لێهاتووە دەبێ خاوەنی ئایفۆنی ١٧ بی هەتا پێت بڵێن پیاو و حسابت بۆ بکەن ، دەبێ لە وەنەوشەیەک بێیتە خوار و بە جلە ڕاقیەکانت کەش و فش بکەی ئەوکات ماقوڵیت و ڕێزت لێدەگرن .

تۆش ڕۆژ و شەوت خستۆتە سەر یەک و توشی هەزار فەقەرات و چاوکزی بویتە و تەقەلات کڕینی ئائەم پارچە ئاسن و قوماشانەیە : ( سەیارە ، مۆبایل و جلی کەشخە ) لە کاتێکیشدا ئەمانە تەنها پارچە کاڵایەکن و هیچ سودیان نییە بۆت ، هەرکاتێ فێربوویت لە حیکمەتی شتەکان گەشتی ئەوکات خۆشترین ژیانت دەبێت مەسەلەن :
تۆ خاوەنی مۆبایلێکی هواویت و دووسەد هەزارت پێی داوە ، وەرە و بیربکەوە جیاوازی هواوی و ئایفۆنێک چییە ؟ هەردووکیان تەلەفۆنیان پێدەکرێ هەردووکیان سۆشیال میدیا و ئەنتەرنێت دەخوێننەوە ، هەردووکیان کار ئاسانیت بۆدەکەن ، دەی مادەم گەشتیە ئەم حیکمەتە ، ئەم هەڵپەیەت بۆ کڕینی ئایفۆنی ١٧ لەچییە ؟ ، لەوەش گەڕێ ، کەسێک خاوەنی وەنەوشەیەکە و تۆش ساحێبی سەیارەیەکی نۆڕماڵی ، باشە هەردووکیان ناتگەیەنن بە شوێنی مەبەست ؟ خزمەتت ناکەن ؟ هەردووکیان کار ئاسانی نین ؟ دەی ئەم هەڵپەی سەیارە گۆڕینەت لە چییە ؟ ، تۆ خاوەنی چاکەتێکی لەنگەی گەرم و جوانی و داد دەپۆشێ لەسەرما و گەرما و ڕێک و پێک و خاوێنە لەبەرت ، دەی ئەو پارە بەهەدەردانەت بۆ کڕینی چاکەتێکی نایکو زارا و ئەدیداسی ٢٠٠ دۆلاریت لەچییە؟

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە بۆچی باو باپیرمان ، خاوەنی هیچ کام لەمانە نەبوون و زۆر خۆشبەخت و ئارامیش بوون ؟

بۆچی گەر سەفەرێکی ئێران و تورکیا و ئەوڕوپات نەکردبێ ، تۆ نەدیتکەی و دوونیات نەدیوە ، لەکاتێکدا ئا لەم کوردستانە ، باڵەکایەتی و هەورامان و زاخۆمان هەیە ، دوو بە قاتی ئەوێ خۆشترن بەڵام کێشەکە قەناعەتە هاوڕێ ، ئێمە ئەوەندەی بۆ خەڵک دەژین بۆ خۆمان ناژین ، دەنا سروشت سروشتی خوایە ، سەوزاتی و ڕووبار و بەفر وا لێرەش هەیە …!

قەناعەت وای لە باپیرانمان دەکرد لەگەڵ ، بانگی عیشا و دەدەقە دوای چونە سەرجێ ، بە مورتاحی دەخەوتن ، خۆشمان وا سعات دووە و هەر وەرگێڕ وەرگێڕتە و فکری ئاڵۆزت خەوی لێ حەڕامکردووی…

بۆخۆت بژی و چێژ لەژیان ببینە ، پارەکانت بخە خزمەتی خۆت و لەشتی بەسوود و ڕێک پێکی سەرف بکە ، شتانێک کە خزمەتت بەکەن ، لەفەیەکی سەرعارەبانە و گەشتێکی چیاو مۆبایلێکی بێ کێشە و سەیارەیەک بتگەیەنێت بە شوێنی مەبەست و چاکەتێک بتپارێزێ لە سەرمای ساردی ئەم زستانە ، نەک گەشتی ئەوڕوپا و ئایفۆنی حەڤدە و وەنەوشە و ئەدیداس …

سەرم ئێشاندن ئەزیزان - کاتێکی خۆش و بە قەناعەت 🩶
1
🚨🚨

تەڵەبەی زانکۆ یاخود پەیمانگای؟؟

وەرە وێبسایتێکت پێ برێمم هەتا ماوی دوعامان لۆبکەی🤝


لێرە دەتوانی pdfلۆ word یان بە پێچەوانەوە یان دەستکاری کردن و زۆر شتی تر دەتوانی بیکەی

هەر سەلامەتبن❤️‍🔥

کلیک لێرە بکەن
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
سەبارەت بە هاتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی مەکتەب

بە حساب یەکشەممە کە دەکاتە 28ی 12لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە دەتوانن ئەنجامەکانتان ببینن

وە بەهەمان کۆد و شتی پێشوو

ئەوکاتیش دووبارە ئاگادارتان دەکەینەوە

بەهیوای سەرکەوتن لۆ هەموو لایەک❤️
تکایە ئاگاداربن ...
لە ئێوارەوە شەپۆلێکی هاککردنی تێلیگرام سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕەی گرتۆتەوە هەر نامەیەکی نەناسراوتان بۆ هات مەیکەنەوە یان نامەیەکی نامۆ لە هاوڕێکانتەوە ئاگاداربە مەیکەنەوە.
تیلیگرام زۆر بەکاردێنی؟؟
ئاوایی بەشی چاتی کەسی و گرووپ و شتەکان لێک جیاکەوە

La setting
Chat Folder
Add chats

گەر لۆ چاتە کەسیەکانتە یەکەم و دووەم هەڵبژێرە
پاشان ناوێک دابنێ و تەواو

لۆ ئەوانی دیش هەمان شت🙌
کـــلاسیک و زستـانـ🤎

:4 Ultra realistic cinematic indoor shot inspired by Gönül Dağı.
A young woman sits on a small cushion near a black wood stove at night.
Her face glows softly from the firelight, her long wavy dark brown hair falls naturally over her shoulders.
She wears an oversized cream hoodie and wide brown corduroy pants.
A cup of hot tea rests beside her, steam rising in the warm orange glow.
Lighting: cozy firelight, cinematic contrast.
Camera: Nikon Z6 II, 50mm f/1.4, low light realism.
Mood: nostalgic, calm, emotional warmth.