چەناڵی بـەرنامەكانی مـۆبـایل
537 subscribers
2.33K photos
324 videos
93 files
1.64K links
سڵاو هاورێیان چەناڵی تایبەت بۆ به رنامەكانی IOS & Android

ئيمه نالين باشترين بس باشترين بيشكش ده كين
Download Telegram
زانكۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا کرا

"ئەمساڵ (57980) دەرچوى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن"

"(400) کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عێراق بۆ خوێندکارانى دوانزەى ئامادەیی هەرێم دابینکراوە"

پڕۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە ئەمڕۆوە سێشەممەوە ڕێکەوتى 23 ی ئەیلولی 2025 سەعات 1ى دواى نیوەڕۆ، زانكۆلاین بۆ ماوەى (8) ڕۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیدەکاتەوە" لە ڕۆژی سێشەممەوە ڕێکەوتى 23 ی ئەیلولی 2025 وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، نێودەوڵەتییەکان)، تا ڕۆژى 30 ی ئەیلولی 2025، واتە بۆ ماوەى (8) ڕۆژ کارا دەبێت، به‌وه‌ش ده‌رچوان لەو ماوەیەدا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وە و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچوان ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password).

لە هەنگاوێکى نوێدا ئەمساڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەپێناو بەرژەوەندى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە ڕێگەى ڕێکارێکى تازەدا دەرچوان کاتێک دەیانەوێت فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە پێویستە یەک ژمارە مۆبایل داخیل بکەن و پاشان کۆدى OTP لە ڕێگەى کورتە نامەوە بەدەست دەگات، زۆر گرنگە دەرچوان ژمارەى تەلەفۆنى خۆیان بەکاربهێنن و بە پێچەوانەوە ئەگەر هەر ژمارە تەلەفۆنێکى دیکە بەکاربهێنێت لە ڕووى یاساییەوە بەرپرسیار دەبن.

بۆ به‌رچاوڕونی زیاترى ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ى ئامادەیی و ئاشنابونیان به‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com)  بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، هەروەها دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به ‌سیستمه‌ جیاوازه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دەرچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه‌ بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نیە لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانیان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچوان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار/ قوتابى، بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزوو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، هەروەها پێویستیشە دەرچوانى پۆلى دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین دەست بکەن بە پێشکەشکردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا ڕۆژەکانی زانکۆلاین.

هاوکات وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشیدەگەیەنێت؛ بۆ ئەمساڵ (57980) دەرچوى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە یەک کاتدا داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن، بەشێوەیەک (42257) دەرچو لە بەشى زانستى، (13826) دەرچو لە بەشى وێژەیی، (1327) دەرچوى ئامادەییە پیشەیی، (570) دەرچوى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، داواکارى بۆ (680) بەش لە هەرسێ جۆر خوێندنى (زانکۆلاین) و (پارالێل) و (ئێواران) بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026) لە (16) زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکەن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت؛ خۆشبەختانە ئەمساڵ لە ئەنجامى هەماهەنگى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى فیدرال، بریاردراوە بە دابینکردنى (٤٠٠) کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عێراق بۆ خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان، بەپێچەوانەوەش  دابینکردنى (٤٠٠) کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عێراق. بۆ ئەم مەبەستە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان لە چەند رۆى داهاتوو لە ڕێگەى لینکێکى تایبەت لە وێبسایتى زانکۆلاین دەتوانن لە داواکارى بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عێراق پێشکەش بکەن.
کونترۆڵی هەموو شتەکانی مناڵەکەت بکە

تایبەتمەندیەکانی ئەو ئەپە

1. چاودێریکردنی کات: کۆنترۆڵکردنی کاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکەی منداڵ.

2. ڕێکخستنی ئەپ و وێبسایت: ڕێگای نەدانی بەرەو ئەپ و وێبسایتە نەگونجاوەکان.

3. بینینی چالاکی: پشکنینی ئەپە بەکاربردراوەکان و وێبسایتە سەردانی کراوەکان.

4. پاراستنی تایبەتی: پاراستنی زانیاری تایبەتی منداڵ و مۆبایلەکە.

ئەپەکە لەسەر هەردوو موبایل بکەوە هەم هی خۆت هەم هی مناڵەکەت پاشان ڕەبەتی یەکتر بکە 👍

بۆ ئەندرۆید لێرە دابەزێنە 👇

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.sand.airdroidkidp


بۆ ئایفۆن و ئایپاد لێرە دابەزێنە 👇
https://apps.apple.com/us/app/parental-control-app-airdroid/id1525339567
ئێوەش ئەتانەوێ وێنەی لەم شێوەیە دروست بکەن

گوگڵ جیمینی بکەنەوە
وێنەی خۆتان و ئەو کەسەی ئەتانەوێ دانێن
پاشان ئەمە بنوسن :

close-up photo of two people sitting next to each other on a mat in a dark green field. They are drinking tea, and an open Quran is placed on a stand in front of them.
Both are looking at the camera.
Preserve their facial features as much as possible, keeping the scene natural and realistic
ئێوەش ئەتانەوێ وێنەی لەم شێوەیە دروست بکەن

گوگڵ جیمینی بکەنەوە
وێنەی خۆتان و ئەو کەسەی ئەتانەوێ دانێن
پاشان ئەمە بنوسن :



Use my face from the
vploaded image. A Hyper-realistic cinematic fashion photoshoot of the vploaded person. He has a refined slim face with a
lean,bearded, elegant physiqve.
Seated on a deep
pvrple bean bag,



https://apps.apple.com/us/app/chatgpt/id6448311069
دەتەوێت بە دەستلێدان لە شاشەی مۆبایلەكەت
شاشەكە ڕۆشن بێت بەبێ ئەوەی دەست لە دوگمەی قوفڵ بەیت !؟🔥

گەر وەڵامەكەت بەڵێیە، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكە:

Setting
Advanced futures
Motions and gestures
Double tap to wake
چالاك بكە
هەرکەسێک کێشەی نەمانی شەبەکەی هەیە لەدوای ئەپدەیتی iOS 26 ئەوا بەم شێوەیە چارەسەری بکەن….

Settings
Privacy&Security
Lockdown mode
ئەگەر on بیکە off
باشترین وەرگێری زمانەکان😱

یەکەم وەشانی transluzuم لە ئەپ ستۆر بڵاوکردەوە، کە ئەپێکی وەرگێڕانی سووک و بەهێزە.
ڕێگەت پێدەدات:
• وەرگێڕانی فایلەکانی PDF.
• وەرگێڕانی وێنەی PDF.
• وەرگێڕانی دەقی سادە.
• وەرگێڕانی ڤیدیۆکانی یوتیوب.
• دابەزاندن و هاوبەشکردنی فایلەکانی وەرگێڕان.
• کلیلی دەستڕاگەیشتن بە مۆدێلی AI ـەکەت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی ئەو ناوەڕۆکە بە تایبەتی بمێنێتەوە کە دەتەوێت وەریبگێڕیت.
• پشتگیری لە وەرگێڕان دەکات بۆ و لە ٨ زمانەوە.
• وەرگێڕانی کۆنتێکست لەسەر بنەمای مۆدێلی Gemini AI.
تایبەتمەندی زیاتر بەم زووانە...

لینکی بەرنامەکەـــــــــــ⬇️


apps.apple.com/app/id6752801988
داهاتووی ڤیدیۆ ئێستا گەیشت! 🤯🎬

بەستەری زیرەکی دەستکرد sora.com 🔗 یاخوود بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن دواتنن لە ڕێی ئەپ ستۆر داونلۆدی بکەن https://apps.apple.com/us/app/sora-by-openai/id6744034028

ئیتر کامێرا و مۆنتاژ چییە؟ Sora 2 لەلایەن OpenAIـەوە وای کرد کە بە نووسینێکی سادە، ڤیدیۆی سەرسوڕهێنەر، واقیعی و بە کوالیتی بەرز دروست بکەیت! ئەمە تەنها مۆدێلێکی نوێ نییە، بەڵکو شۆڕشێکە لە دروستکردنی ڤیدیۆدا. 💥

چۆن Sora 2 جیاوازە؟ 💡

ڕاستییەکی تەواو بێ وێنە: دروستکردنی ڤیدیۆ بە فیزیای ڕاستەقینە و وردی زیاتر لە مۆدێلەکانی پێشوو. 🔥

دەنگ و وێنەی لە هەمان کات : زیادکردنی دیالۆگ و کاریگەری دەنگی هاوکات لەگەڵ ڤیدیۆدا. 🎧🔊

ئەپڵیکەیشنی نوێی Sora (شێوازی تیکتۆک): ئەپێکی تایبەت بە ڤیدیۆی کورت دروستکراوە. 📱

تایبەتمەندی Cameos: دەتوانیت خۆت بخەیتە ناو سیناریۆ دروستکراوەکانی AIـەوە (بە مەرجی درووستکردنی مۆدێلی خۆت). 🎭👤

کوالیتی و کۆنتڕۆڵی زیاتر: توانای دروستکردنی ڤیدیۆی سینەمایی، ئەنیمێ و ستایلە جیاوازەکان بە کۆنتڕۆڵی زیاتر. 🎨🎞

ئامادەبە بۆ بینینی ئەو شتانەی کە خەیاڵت بۆی دەچێت! ڤیدیۆی نوێ دروست بکە و لەگەڵ هاوڕێکانت بەشی بکە. 👇
ت زووە هەر وێنە و ڤیدۆیەکی گرنگ لە ناو سناۆەکتدا هەیە دەری بکە و بیکە موبایلەکەتەوە چون تا ٥ گێگا لەمەودوا فریە دواتر دەبێت پارە بدەیت و وێنەو ڤیدۆ کۆنەکانت ناکاتەوە ئاگادار بن 💋🟠💀
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
هەندێ شتی ئاسان لەسەر سیمکارتەکان

سەنتەری ئاسیا
333
سەنتەری زین
107
سەنتەری کۆرەک
411

چۆنیەتی ناردنی باڵانس لە هەر سێ سیمکارت

کۆڕەک :

ژمارە *215* لێبدە و دواتر ژمارەى ئەو مۆبايلە لێبدە كەوا باڵانسى بۆ ڕەوانە دەكەيت

دواتر * ئنجا بڕی پارەکە لەکۆتاییدا # لێبدە

له‌ ئاسیا سێڵ :

تەنها *123*پاشان پارەکە بە دیناری عێراقی* پاشان ژمارەی مۆبایلەکە و پاشان# بەواتایەکی تر (*123*1000*07701111111#) پاشان ok بکە. پاش ئەوە نێرەر کورتەنامەیەکی پێدەگات بۆ دڵنیابوونەوە لە داواکارییەکەى کە پێویستە لەوکاتەدا دەست بنێ بە OK دا و پاشان ژمارە 1 لێبدات و دووبارە OK بکاتەوە

له‌ زین :

ئەو ژمارەیەی ئەتەوێت باڵانسی بۆ بنێریت لەشوێنی نامەنوسین بنوسە و پاشان ئەو بڕە باڵانسەی کەئەتەوێت بینێرێت دوای ژمارەی ئەو کەسەی کەباڵانسی بۆ ئەنێریت بنوسە و بینێرە بۆ ژمارە (21112)

‎ بۆ قە ڕزکردن
‎ زین بەنامە ژمارە 1بنێرە بۆ 2150
‎ بۆ ئاسیا
*288#
‎ بۆ کۆرەک
*202#

بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سیمکارت
کۆرەک
*272#
ئاسیا
*290#
زین
*230#